پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,356
وێنە 105,194
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,696
ڤیدیۆ 1,281
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
مافی تورکیا بەسەر ویلایەتی موسڵەوە
خانمانی کوردیپێدیا، ئازار و سەرکەوتنەکانی ژنانی کورد لە داتابەیسی نەتەوەکەیاندا هاوچەرخانە ئەرشیڤدەکەن..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

مافی تورکیا بەسەر ویلایەتی موسڵەوە

مافی تورکیا بەسەر ویلایەتی موسڵەوە
$مافی تورکیا بەسەر ویلایەتی موسڵەوە$
#عارف قوربانی#
نازانم ئەوە چەند ڕاستە کە دەگوترێت لەو کاتەوەی ویلایەتی موسڵ لە تورکیا جیاکراوەتەوە و خراوەتە سەر ئێراقی عەرەبی، گوایە ساڵانە لە دیاریکردنی بودجەی تورکیادا ڕێژەیەکی ڕەمزی، بڕێک پاره، ‌ بە ‌ناوی ویلایەتی موسڵەوە دیاری دەکرێت وەک ئاماژەیەک بۆ خاوەندارێتیی ئەو ویلایەتە کە لەدوای شکستی عوسمانییەکان بە ‌زۆر لە تورکیا جیا کراوەتەوە. ئەگەر ئەمە ڕاستیش نەبێت، بەڵام تورکیا هیچ کات ئەوەی نەشاردووەتەوە کە هەر چاوی لەسەر ئەو ناوچانەیە و ئەگەر هەلومەرج بە ‌جۆرێک بگۆڕێت کە زەمینەی ئەوەی بۆ خۆش بکات، دەست بەسەریاندا دەگرێت.
بەتایبەتی ئەم بانگەشەکردنی خاوەندارێتییە لەدوای ڕووداوەکانی سووریا و دەستوەردانی ڕاستەوخۆی تورکیا لە هەندێک‌ ناوچەی ئەو وڵاتە و چاوپۆشینی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لە چوونە ناوەوەی سوپای تورکیا، زیاتر پەرەی سەندووە و لە ئاستی سەرۆککۆمار و وەزارەتی دەرەوهدا‌ چەند جارێک بە ‌گوێی جیهان و ناوچەکەدا درا کە تورکیا چاوی لە گەڕانەوەیە بۆ ویلایەتی حەڵەب و ویلایەتی موسڵ.
بە کرداریش ڕۆژ لەدوای ڕۆژ سوپای تورکیا لە هەردوو ناوچەکە زیاتر دەبێت. ئەردۆغانیش ڕوون و ئاشکرا دەڵێت بچینە هەر شوێنێک ناگەڕێینەوە. زۆر باسی ساڵی 2023 دەکات وەک ئاماژەیەک بۆ کۆتایی ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەی کە نەخشەی ناوچەکانی خەلافەتی عوسمانیی بەم جۆرەی ئێستا داڕشتووە. مەیلی فراوانخوازی و پەلهاویشتن بۆ داگیرکردنی دەوروبەر وەک سیمای هەر دیکتاتۆرێک لە ئەردۆغانیشدا تەواو ڕەنگی داوەتەوە و ئێستا دەست و پێگەی لە زۆر ناوچە قایم کردووە کە چاوی تێبڕیون و دەیەوێت بیانخاتە ناو هەژموونی تورکیاوە.
ئایا ئەوەی تورکیا دەیکات تەنیا مەیلی پاوانخوازییە یاخود بنەمایەکی هەیە پەیوەست بە و ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەی لە چارەکی یەکەمی سەدەی ڕابردوودا کراوە و تورکیا بە کردار هەنگاوی بۆ دەنێت و ئێمەش خۆمان لێکەڕ کردووە؟ هیوادارم لەناو بژاردەی ڕۆشنبیر و ستراتیجناسەکانی کورددا گفتوگۆیەکی عەقڵانی لەم بارەیەوە بێتە ئاراوە: ئایا تورکیا دەیەوێت‌ چی بکات؟ ئەو هەموو بنکە و بارەگا سەربازییەی لە باشوور دایکوتاون و پارتی ئاسانکاریی بۆ دەکات کە بە ڕووکەش #پەکەکە#ی کردووە بە بیانوو، هەر بە ڕاستی بۆ شەڕی پەکەکەن یان چاوی لە داگیرکردنی باشووری کوردستانە؟
لەم ڕۆژانەی ڕابردوودا پەڕتووکی شەمەندۆفێری میزۆپۆتامیام دەخوێندەوە کە جەنگیز چاندار لە شێوەی گەشتنامە و بیرەوەریدا نووسیویەتی. زریان ڕۆژهەڵاتی بۆ کوردیی وەریگێڕاوە و ڕۆژنامەی کوردستانی نوێی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# چاپی کردووە. سەرنووسەری ئەو کاتی ڕۆژنامەکە ستران عەبدوڵڵا پێشەکیی بۆ نووسیووە. جەنگیز چاندار زۆر دۆستی #مام جەلال# و دکتۆر بەرهەم بووە. لە پەڕتووکەکەیشدا لە زۆر جێگە باس لە ڕۆڵی مام جەلال دەکات لە شکاندنی تابۆی درووستکردنی پەیوەندیی نێوان کورد و تورکیا؛ هەروەها لە کردنەوەی دەرگایەک لەسەر کێشەی کورد لە تورکیا و درووستکردنی پەیوەندی لەنێوان تورکۆت ئۆزاڵ و ئۆجەلان و زۆر بابەتی تر.
ئەوەی لەم پەڕتووکەدا زۆر سەرنجی ڕاکێشام ناوەرۆکی ڕاپۆرتێکی عوسبەت ئومەمە لە ساڵی 1925دا کە باس لە مافی تورکیا بەسەر ویلایەتی موسڵەوە دەکات‌. ئەو کاتەی چارەنووسی ویلایەتی موسڵ لەنێوان بەریتانیا و تورکیا هێشتا یەکلا نەبووەتەوە، بەپێی ئەو بەڵگەنامەیە تورکیا ڕەزامەندیی داوە کە ویلایەتی موسڵ بخرێتە سەر ئێراق، بەڵام ئەگەر ئێراق هەندێک‌ لە مەرجەکان کە تایبەت بوون بە مافەکانی کوردەوە جێبەجێ‌ نەکات، ئەوسا گەڕانەوەی ویلایەتی موسڵ بۆ سەر تورکیا مومکین دەبێت.
سەرهەڵدان و هێنانەوە بەرباسی ئەم ڕاپۆرتەش دەگەڕێتەوە بۆ سەروبەندی جەنگی کەنداو، ئەو کاتەی ئەمریکا بۆ دەرکردنی سوپای ئێراق لە کوێت هێزی هێناوەتە ناوچەکە. سەرەتا لە گۆڤارێکدا لە ئەمریکا وتارێک لەبارەی ناوەرۆکی ئەم ڕاپۆرتەی کۆمەڵەی گەلان (عوسبەت ئومەم) ەوە بڵاودەکرێتەوە، بەڵام دواتر لە حوزەیرانی ساڵی 1991دا مام جەلال و دکتۆر بەرهەم و سەرچڵ قەزاز دەچنە تورکیا و لە #14-06-1991# دا چاویان بە تورکۆت ئۆزاڵا دەکەوێت. جەنگیز چاندار وەک ڕایەڵەی درووستکردنی پەیوەندیی نێوان تاڵەبانی و ئۆزاڵ لەم پەڕتووکەدا دەیگێڕێتەوە کە لە کۆبوونەیەکی بەراییدا کە خۆیشی تێیدا ئامادە ‌بووه، ‌ تاڵەبانی و #بەرهەم ساڵح# و سەرچڵ قەزاز لەگەڵ قایا تۆپەری گوتەبێژی سەرۆککۆماردا لە ئوتێل مەڕمەڕە کۆبوونەوە. نووسیویەتی مام جەلال و بەرهەم ساڵح ڕاپۆرتەکەی 1925ی کۆمەڵەی گەلانیان لە جانتاکانیان دەرهێنا و باسی هەقی تورکیایان لە باکووری ئێراق کرد.
پێشتر ئەوەمان دەزانی کە مام جەلال لە ساڵی 1991دا بیرۆکەی یەکگرتنەوەی هەردوو بەشی باشوور و باکووری کوردستانی هەبوو کە وەک هەرێمێکی فیدراڵ لە چوارچێوەی دەوڵەتی تورکیادا بژین. زۆر جاریش باسی ئەوەی دەکرد کە چارەسەری کێشەی کورد لە ناوچەکهدا‌ بەستراوە بە چارەسەری کێشەی کوردەوە لە تورکیا. لە خواستی یەکگرتنی ئەم دوو بەشەی کوردستانیشدا دەیگوت ئەگەر لە ڕابردوویشدا کاتێک‌ کوردستان داگیرکراوە یەکپارچە بووایە و لەلایەن یەک دەوڵەتەوە داگیر بکرایە، باشتر بوو لەوەی کرایە دوو بەش و بەسەر دوو ئیمپراتۆریی وەک عوسمانی و سەفەوییەکاندا‌ دابەش کرا. دووبەش بووایە باشتر بوو لە سێ‌ و لەوەی کراوەتە چوار پارچەوە. بۆیە ئەگەر ئەم دوو بەشەی کوردستان یەک بگرنەوه، ‌ لە ڕووی جوگرافییەوە دوو پارچەی کوردستان دەبنەوە بە یەک، ژمارەی کورد لە تورکیا دەگاتە نیوەی ژمارەی وڵاتەکە و دەستمان لە ‌دەستی عەرەبیش دەبێتەوە.
بەڵام ئەوەی لەم پەڕتووکەدا هاتووە کە ی. ن. ک. خۆی چاپی کردووه، ‌ زانیارییەکی تازەیە کە مام جەلال و د. بەرهەم خۆیان وێنەی ئەو ڕاپۆرتەی کۆمەڵەی گەلانیان دابێتە تورکیا کە ماف بە تورکیا دەدات لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنی مافەکانی کورددا لەلایەن ئێراقەوە، تورکیا مافی داواکردنەوەی باشووری کوردستانی هەبێت. دوور نییە مام جەلال ئەوەی زانیبێت یان درکی بەوە کردبێت کە ڕۆژێک دێت تورکیا ئەو بنەما یاساییە دەکاتە پاسا و بۆ وەرگرتنەوەی ویلایەتی موسڵ، بۆیە پێشنیازی ئەوەی کردووە کە بەشە کوردستانی بە ئێراقەوە لکێنراو لەگەڵ باکووری کوردستان یەک بخرێنەوە و پێکەوە لە سیستەمێکی فیدراڵیدا لەگەڵ تورکیادا بن.
ئایا ئەوەی ئێستا تورکیا دەیکات بەوەی سنووری نێودەوڵەتیی سووریای بەزاندووە و‌ #عەفرین# و بەشێک لە جوگرافیای ڕۆژاوای کوردستانی داگیر کردووه، ‌ چاویشی لەسەر کۆبانێیە، سنووری نێودەوڵەتیی ئێراقی بەزاندووە و چەندین بنکەی سەربازیی هێناوەتە ناوچەکانی بادینان و ئامادەسازیی بۆ پەلاماردانی شەنگال دەکات و چاویشی لەسەر #کەرکووک#ە، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییش نەک هیچ کاردانەوە و سنووردانانێکی نییە، بەڵکوو هەر بێدەنگیشە، ‌ ئاماژەی چین؟ کورد بیر لە چی دەکاتەوە و چی دەکات لە ئەگەری پڕۆژەیەکی لەم جۆرەدا کە سێ‌ پارچەی کوردستان دەگرێتەوە؟ [1]
ئەم بابەتە 186 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 30-01-2021
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 30-01-2021 (3 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 23-03-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 23-03-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 06-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 186 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,356
وێنە 105,194
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,696
ڤیدیۆ 1,281
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
ژیاننامە
بەناز عەلی
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.531 چرکە!