$چەقۆکانی سەر ملی سوودانی$
#عادل باخەوان#
لە کۆتاییدا کەشتییەکەی چوارچێوەی هاوئاهەنگی کەناری دەریای بەجێهێشت و محەمەد شیاع سوودانی، ساڵێک پاش هەڵبژاردن، حکومەتەکەی پێکهێنا و برووسکە یەک لەدوای یەکەکانی پایتەختە جیهانییەکان، هەر لە واشنتنەوە تا دەگاتە برۆکسل، هەر لە قاهیرەوە تا دەگاتە ڕیبات، وەک بارانی ڕەحمەت بەسەر سوودانیدا بارین.
ئەم حکومەتە بارکراوە لە سەدان ئومێد و چاوەڕوانی و خەونی نزیک لە موستەحیلەوە، بەڕادەیەک کە بەدینەهێنانی هەر یەکێکیان دەکرێت چەندین کاتیگۆری کۆمەڵایەتی و سیاسی تووشی جۆرێک لە شۆک بکات. سەرکردەکانی بلۆکی چوارچێوەی هاوئاهەنگیش بەرپرسیارییەتییەکی گەورەیان بەردەکەوێت لە درووستکردنی ئەم هەموو وەهمانەدا: وەهمی چاکسازی، وەهمی بیناکردنەوە، وەهمی هەڵبژاردنی پێشوەختە، وەهمی دادی کۆمەڵایەتی، وەهمی ململانێ لەگەڵ گەندەڵیدا، وەهمی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، وەهمی گەڕانەوەی ئاوارەکان بۆ شوێنەکانی خۆیان، وەهمی گەڕانەوەی سەروەری بۆ ئێراق و سەدان وەهمی دیکە، بەڵام خراپترین وەهمێک کە بۆ ئێراقییەکان و تەنانەت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش درووستکرابێت، بریتییە لە تۆکمەیی و بەهێزی و سەقامگیریی و ئاساییشی حکومەتە نوێیەکەی سوودانی؛ لەکاتێکدا بەلای کەمەوە شەش چەقۆی تیژ لەسەر ملی ئەم حکومەتەیە و هەر یەکێکیان دەتوانن بەئاسانی سەری ببڕن.
$چەقۆی مالیکی$
بەدرێژایی ساڵی ڕابردوو، لەکۆی هەموو یارییەکان، هەر لە هەڵبژاردنەوە تاوەکو پێکهێنانی حکومەتەکەی سوودانی، ئەگەر بڕیاربێت سەرکەوتووترین و براوەترین ئەکتەری سیاسی دەستنیشان بکەین، بەدڵنیاییەوە ئەو ئەکتەرە نووری مالیکییە کە گۆڵی لە هەمووان کردووە و زۆر بەدەگمەن هێشتوویەتی گۆڵی لێ بکرێت. ئەمە وادەکات کە لێرە بەدواوە مالیکی پێگەیەکی تایبەتی هەبێت و بە چەندین ڕێگە خواست و پڕۆژە و بڕیارەکانی خۆی بەسەر حکومەتەکەی سوودانیدا فەرز بکات. بەهێزبوونی مالیکی چەندین ئەکتەر ڕووبەڕووی پرسیاری جیددی دەکاتەوە، بە ئێرانیشەوە کە هەمیشە بە گومانەوە لە بەهێزبوونی هەر ئەکتەرێک لە ئێراقدا دەڕوانێت.
ئایا سوودانییەک بە سێ کورسیی پەڕڵەمانەوە، بە حیزبێکی لاوازی بێ مێژووەوە، دەتوانێت لەبەرانبەر مالیکییەکی بەهێزدا بڵێ نەخێر؟ یان بە گوزارشتێکی دیکە، تاوەکو کوێ دەتوانێت بە مالیکی بڵێت نەخێر، بەبێ ئەوەی چەقۆکەی پەنا بۆ سەربڕینی ببات؟ من پێم وایە تەنیا لە سنوورێکی تەسکدا و بەس!
$چەقۆی سەدر$
با ئێمە لەو سەرەتایەوە دەستپێبکەین کە جەماوەری سەدر بریتی نین لە جەماوەرێکی گەڕاو بەدوای مووچە، دامەزراندن و کارەبا و ئاوی پاک و خانوودا. ڕاستە هەموو ئەمانە گرنگن و بایەخی خۆیان هەیە، بەڵام ئەوەش ڕاستە کە پێش هەموو ئەمانە، جەماوەری سەدر لە دەوری عەقیدەیەک کۆبوونەتەوە کە دڵە زیندووەکەی بریتییە لە تەقدیسکردنی خودی موقتەدا سەدر.
سەدر و جەماوەرەکەی بریندارن، بەڵام لە ئێستا و ئێرەدا بێدەنگن، وەک ئەوەی بیانەوێ شانسێک بە سوودانی و حکومەتەکەی بدەن. سەرکردەیەکی گەورەی ئێراقی پێی گوتم کە دوێنێ شەو شاندێکی گەورەی سەدری سەردانیان کردووە و پێیان گوتووە: چاوەڕوانی ئەوەین بزانین سوودانی بەڵێنەکەی دەباتە سەر و هەڵبژاردن لە ماوەی ساڵێکدا ڕێکدەخات یان نا. ئەوەی من تێگەیشتم لەو بەرپرسە ئێراقییە ئەمەی خوارەوەیە: یان هەڵبژاردنی پێشوەختە یان سەدرییەکان ئێراق دەکەن بە دۆزەخی حکومەتەکەی سوودانی!
$چەقۆی تشرین$
هەر قسەکردنێک لەسەر کێڵگەی سیاسیی ئێراقی، بەبێ قسەکردن لەسەر بزووتنەوەی ناڕەزایی تشرین مانای نییە. لە 2019ەوە، ئیدی بزووتنەوەی ناڕەزایی یەکێکە لەو ئەکتەرە بەهێزانەی کە کارایی خۆی و ئەجێندای خۆی و ئامادەیی خۆی هەیە. کۆی ئەو هۆکارانەی کە سێ ساڵ لەمەوبەر ت%
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 477 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!