图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,423
图片 105,714
书籍 19,160
相关文件 96,493
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کێشەکانی ئێراق و هەرێمی کوردستان، سەرەتایەک بۆ ناسەقامگیری ئێراق
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کێشەکانی ئێراق و هەرێمی کوردستان، سەرەتایەک بۆ ناسەقامگیری ئێراق

کێشەکانی ئێراق و هەرێمی کوردستان، سەرەتایەک بۆ ناسەقامگیری ئێراق
$کێشەکانی ئێراق و هەرێمی کوردستان، سەرەتایەک بۆ ناسەقامگیری ئێراق$
#زوبێر ڕەسوڵ#
#29-01-2021#
ترس لە بەڕێوەبردنی ئێراقی دوای سەددام، یەکێک بوو لەو هۆکارانەی کە هەمیشە جێگای نیگەرانیی ئەمریکییەکان و بە تایبەتیش وڵاتانی کەنداو بوو، چەندینجاریش بووە هۆکاری سەرەکی دواخستنی پلانی ڕووخاندنی ڕژێمی بەعس.
بەو مانایەی ئایا ئەوەی جێگای ڕژێمی بەعس دەگرێتەوە ئەو هێزە نیشتمانییە دانپێدانراوە دەبێت کە توانای ئیدارەدانی ئێراقێکی فرە پێکهاتەیان هەبێت! سعودییەکان تێگەییشتن و شارەزاییەکی باشیان هەبوو لە دۆخی ئاڵۆزی ئێراق، ئەوان دەیانزانی ئێراق جەمسەرێکی سەرەکی ناکۆکییە مێژووییەکانی ناوچەکەیە، هەر لە ناکۆکی مەزهەبییەوە بگرە تا ناکۆکی نێوان عەرەب و فارسەکان و پرسی کەمینەکان، لە سەرووی هەمووشیانەوە پرسی کورد کە ڕەهەندێکی مێژوویی و هەرێمی هەیە لە ناوچەکەدا.
لە ساڵی 2006 زەڵمای خەلیلزاد باڵیۆزی ئەمریکا لە ئێراق وەک ئاماژەیەک بۆ هەستیاریی پێگەی ئێراق وتی، ئێمە سەری (سندووقی پاندۆرا - Pandora's box)مان کردووەتەوە کە پڕیەتی لە کێشەکانی ناوچەکە و لەوانەیە سەر بکێشێت بۆ شەڕێکی هەرێمی و تەشەنەکردنی تووندڕەوی.
پێشبینییەکانیش ڕاست دەرچوون، چونکە لە دوای 2003 تاوەکووهاتنی #داعش#یش کێشەی سەرەکی ئێراق بریتی بوو لە پاراستنی هاوسەنگی نێوان سێ پێکهاتە سەرەکییەکەی ئێراق (شیعە، کورد، سوننە) . ئەو سەقامگیرییە ڕێژەییەی کە لەسەرەتای 2003 تاوەکوو2014 هەبوو لە ڕاستیدا پەیوەندیی هەبوو بە ڕێککەوتن و هەماهەنگی شیعە و کورد لەسەر فۆرمی حوکمڕانی ئێراقی 2003. بە جۆرێک ئەگەر جۆرێک لە ڕێککەوتن لەنێوان کورد و شیعە نەبوایە، ئەمریکییەکانیش جورئەتی ڕووخاندنی ڕژێمی بەعسیان نەدەکرد.
نەک هەر ئەوە بەڵکوو هۆکاری سەرەکیی سەرهەڵدان و گەیشتنی داعشیش بە ناوچە سوننەکان لە بنەڕەتدا پەیوەندیی هەبوو بە تێکچوونی هاوسەنگیی نێوان ئەو سێ پێکهاتەیە. بەڵام خێرا تەشەنەکردنی داعش و فراوانبوونی لە ئێراقدا پەیوەندیی زۆری هەبوو بە کێشەی نێوان کورد و شیعە، واتا ئەو گرژییە سیاسییەی کە لەنێوان مالیکی و کورددا درووستبوو، هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری سیاسی بوو لە ناوچەکەدا، دواجاریش کاری کردە سەر هەماهەنگیی سوپای ئێراق و پێشمەرگە، چونکە هەر بەو سوپایە بوو چەند مانگێک پێش هاتنی داعش، مالکی هەڕەشەی بەرەنگاربوونەوەی پێشمەرگە و کۆنترۆڵکردنەوەی ناوچە کوردییەکانی دەکرد.
ئەوەی کەمێک لە مێژووی دەوڵەتی ئێراق شارەزا بێت دەزانێت کە یەکێک لە هۆکارە مێژووییەکانی ناسەقامگیریی دەوڵەتی ئێراق هەر لە دوای ڕووخانی شاوە (لە دوای 1958) واتا ڕووخانی ڕژێمی عەبدولکەریم قاسمەوە بگرە تا کودەتای بەعسییەکان و هەروەها ڕووخانی، لاوازبوونی ڕژێمی سەددامیش یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی فەرامۆشکردن و ئینکاریکردنی پرسی کورد بووە لە ئێراقدا.
مامەڵەکردنی خراپ لەگەڵ پرسی کورد هەمیشە هۆکارێکی سەرەکی و کاریگەر بووە لە ڕووخانی ڕژێمە یەک لەدوا یەکەکانی ئێراق، ئینجا ئەم هۆکارە چ ناوەخۆیی بێت یان هەرێمی و نێودەوڵەتی. بۆ نموونە لە حەفتاکاندا شای ئێران ڕۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لە لاوازکردنی ئێراق لە ڕێگای یارمەتیدانی کورد تا دەگاتە ئەوەی ئێراق ناچاردەبێت لە ساڵی 1975 ڕێکەوتنی جەزائیر واژۆ بکات لەگەڵ ئێران. لە کاتی هەشت ساڵەی شەڕی ئێراق و ئێران دیسان ئێرانییەکان لە ڕێگای کوردەوە گوشاری زۆریان خستە سەر ڕژێمی سەددام.
لە شەڕی دووەمی کەنداویش (شەڕی کوێت) دیسان فاکتەری کوردی سەرئێشەیەکی گەورەی بۆ ڕژێمی سەددام درووستکرد کە دواجار بووە تیرێکی کاریگەر لە کەوتنی ڕژێمی بەعس لە 2003دا. شیعەکان باش شارەزای ئەو مێژووەی ئێراقن، پێم سەیرە کە ئێستا خەریکە هەمان ئەو هەڵەی ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی ئێراق دووبارە دەکەنەوە بە پەراویزخستن و ئینکارکردنی مافەکانی هەرێمی کوردستان، ئاشکرایە ئەگەر هاوکاریی کورد و بەکارهێنانی خاکی هەرێم نەبوایە بۆ لێدانی ڕژێمی سەددام، ئێستا ئێراقێک نەبوو کە شیعەکان حوکمی بکەن.
بەردەوامبوونی کێشەکانی کورد لەگەڵ بەغدا، بەتایبەت لەسەر پرسی بودجە و ئەو دژایەتییەی کە پەڕڵەمانتارە شیعەکان دەیکەن لە دژی بەرژەوەندییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەگەر لە کوورت مەوداشدا ببێتە هۆی لاوازکردنی هەرێمی کوردستان بەڵام لەدرێژمەودادا مەترسیی خراپ لەسەر ئاساییشی مانەوەی دەوڵەتی ئێراقدا جێدەهێڵێت. ئاشکرایە ئێراقی دوای 2003 بەدەست چەندین کێشەی ئابووری و دارایی، سیاسی و، چەندان قەیرانی قووڵ دەناڵێنێت، کە زۆر ئەستەمە بەرگەی بگرێت، لەسەرووی هەموو ئەوانەش پەیوەندیی ئێراقی شیعەکانە لەگەڵ کورد، تێکچوونی ڕێککەوتنی کورد و شیعەکان لەسەر بنەمای کارکردنی هاوبەش لە ئێراقی دوای 2003 دا فاکتەرێکی سەرەکی دەبێت لە بنکۆڵکردنی دەسەڵاتی شیعەکان نەک هەر لە ئێراقدا بەڵکوو لە ناوچەکەشدا.
ئەم پەیوەندییە خراپە خەریکە ڕەنگدانەوەی لەسەر بەشەکانی دیکەی کوردستانیش دەبێت، کە بۆ دواجار دەبێتە هۆی دژایەتی کورد بۆ فۆرمی دەوڵەتداری شیعەکان لە ناوچەکەدا، ئەو جۆرە لە پەراوێزخستن و لاوازکردنەی کورد کە ئێستا لە بەغدا پەیڕەوە دەکرێت (کە ناکرێت ئێران دەستی تێدا نەبێت) لە ڕێگای میلیشیا شیعییەکانەوە، دواجار جگە لە کەوتنی ئەو فۆرمەی ئێراقی 2003 و بنکۆڵکردنی حوکمڕانی شیعەکان شتێکی دیکەی لێ شین نابێت، داخستنی هەموو دەرگاکان لەسەر کورد و هەرێمی کوردستان، هەرێم ناچار دەکات کە بە دوای پاڵپشتیی و هاوکاریی دەرەکیدا بگەڕێت بۆ مانەوەی خۆی، ئینجا ئەمە لە ئیسرائیل بێت یان لە وڵاتانی کەنداو یان لە ڕێگای هەر ئەکتەرێکی هەرێمی دیکە، ئەمەش بەدڵنیاییەوە لە بەرژەوەندی ئێراقی شیعەکان نابێت.
یەکێک لە مەترسییە هەرە دیارەکان کە ئێستا خەریکە دیسان بەرۆکی ئێراق دەگرێتەوە پرسی سەرهەڵدانەوەو بەهێزبوونەوەی داعشە کە هەفتەی ڕابردوو ناو جەرگەی پایتەختی ئێراقیان کردە ئامانج. بەشێک لە توێژەرانی بواری ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان زیادبوونی جموجۆڵەکانی ئەو دواییەی داعش، لە #کەرکووک# دیالە و ناوچەکانی دیکەی ئێراق بە سەرەتای قۆناخێکی دیکەی جەنگی داعش لە ئێراقدا دادەنێن.
ئەم گوشار و سەرکێشییەی ئێستای شیعەکان دەیکەن لە ڕێگای پەڕڵەمان و هەندانی شەقامی ئێراقی لە دژی هەرێمی کوردستان، زەنگێکی مەترسیدارە هیچی کەمتر نییە لەو سەرەڕۆییانەی کە کاتی خۆی مالیکی لە دژی هەر یەکە لە سوننە و کورد کردی. کە دواجار ئەو ماڵوێرانییەی داعشی لێکەوتەوە. ئێراقی پێش 2003 بەو هەموو هێزەی خۆی نەیتوانی تاسەر بەرگەی ئەو ستەمەی بەعسییەکان بگرێت بەرانبەر کورد و شیعە کە زۆر تۆکمەتر و سەقامگیرتر و دامەزروایی تر بوو لە ئێراقی دوای 2003.
جێگای داخە کە تا ئێستا ئەمریکییەکان و نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکانیش لە ئێراقدا بێباک بوونە بەرانبەر مامەڵەی ئێستای دەوڵەتی شیعەکان بەرانبەر هەرێمی کوردستان. تا ئەو ئاستەی زیادەڕۆیی نییە گەر بڵێم ئەگەر هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیری ئێراق لە 2003تا 2014 فاکتەری سوننەکان بوبێت ئەوا لە دوای 2014 هۆکاری سەرەکی ناسەقامگیریی ئێراق پرسی هەرێمی کوردستان دەبێت، ئەگەر چارەسەرێکی گونجاو بۆ ڕاستکردنەوەی ئەو قەیرانەی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێراق نەدۆزرێتەوە.
[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览261
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 29-01-2021
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 29-01-2021 (3 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 26-03-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on26-03-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):07-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览261
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,423
图片 105,714
书籍 19,160
相关文件 96,493
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!