#یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# هۆشداریداوە بە لایەنەکانی هەرێمی کوردستان، بەوەی نابێت وەک هاوسەرۆکی حیزبەکە پێشوازی و کۆبوونەوە لەگەڵ #لاهور شێخ جەنگی# بکەن.
دوای سەردانی لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی پێشووی یەکێتی بۆ گردی زەرگەتە و کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی #بزووتنەوەی گۆڕان#، یەکێتی لە ڕێی سەرکردایەتییەوە پەیامێکی بۆ ئەو حیزبە و چەند لایەنێکی تریش ناردووە.
لە پەیامەکەدا بۆ لایەنەکان، یەکێتی هۆشداریداوە بەوەی نابێت وەک هاوسەرۆکی یەکێتی پێشوازی و کۆبوونەوە لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی بکەن، بەڵکوو دەبێت لەدەرەوەی یەکێتی مامەڵە لەگەڵ ناوبراو بکەن.
جگە لە پەیامە هۆشدارییەکە، یەکێتی لە پەیامێکی تردا داوای ڕوونکردنەوەی لە بەرپرسانی گۆڕان کردووە و جەختیکردووەتەوە، ئەوان ڕازی نین وەک هاوسەرۆک مامەڵە لەگەڵ لاهور شێخ جەنگی بکەن. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 603 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !