图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,071
图片 106,224
书籍 19,186
相关文件 96,722
Video 1,348
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ئێراق، مەیدانی ململانێی ئێران و ئەمەریکا
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ئێراق، مەیدانی ململانێی ئێران و ئەمەریکا

ئێراق، مەیدانی ململانێی ئێران و ئەمەریکا
$ئێراق، مەیدانی ململانێی ئێران و ئەمەریکا$
#ئازاد وەڵەدبەگی#
#12-01-2020#
پاش چەندین ساڵ لە ململانێ و جەنگی بەنوێنەرایەتی لەنێوان ئێران و ئەمەریکا، دواجار لە #03-01-2020# بە کوشتنی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس کە بە پیاوی ژمارە دووی ئێران ناسراوە و هەروا ئەبومەهدی موهەندیس، جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و فەرماندەی کەتیبەکانی حیزبوڵڵا، ململانێکانی نێوان هەردوو وڵات پێی نایە قۆناغێکی هەستیار کە دەتوانین لە یەک ساڵی ڕابردوودا ئەم ڕووداوە بە خاڵی وەرچەرخان و لووتکەی ململانێکانی نێوان هەردوو وڵات لە قەڵەم بدەین. لەم ساڵانەی دوایی، هەردوو لایەنی ململانێکە خۆیان لە جەنگی ڕاستەوخۆ و ڕووبەڕوو پاراستووە و لەدەرەوەی سنوورەکانی خۆیان و لە ڕێگەی هێزە پرۆکسییەکانەوە هەوڵیانداوە باڵی یەکتر بابدەن.
ململانێی ناوخۆیی ناوماڵی شیعە و هێزە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان و ناکارامەیی حکومەتی ئێراق لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی بۆ خەڵکی ئێراق و بە تایبەت ناوچە شیعەنشینەکان، دواجار وایکرد کە ناکۆکییەکانی ناوماڵی شیعە بتەقنەوە و خەڵکی ناڕازیی شیعە شەقام بکەنە سەنگەری ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ ئەو دەسەڵاتدارانەی کە ئامادە نەبوون گوێ لە خواست و داواکارییەکانی جەماوەر بگرن. بەشێکی بەرچاوی داواکاریی خۆپیشاندەران کەمکردنەوەی دەسەڵات و دەستڕۆیی ئێران و لایەنگرانی ئەو وڵاتە بوو لە ئێراقدا کە ئەمەش لە دروشمی دژەئێرانی، سووتاندنی کونسوڵخانەکانی ئێران لە نەجەف و کەربەلا، هەوڵدان بۆ هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا و بایکوتکردنی کاڵا ئێرانییەکان ڕەنگیدایەوە. لەبەرانبەر ئەم شەپۆلەدا، ئێرانییەکان وایاندەبینی کە دەستی ئەمەریکی-سعوودی-ئیماراتی لە پشت خۆپیشاندەرانەوەیە و دژ بە ئێران و لایەنگرانی ئێران لە ئێراق ئاڕاستەیان دەکات. هەربۆیە، ئەمەش کاردانەوەی هێزە پرۆئێرانییەکانی بەدواوە بوو کە لە دواڕۆژی ساڵی 2019 دا هێرشێکی مووشەکییان کردە سەر بنکەی سەربازیی کەیوەن لە کەرکووک، کە بووە هۆی کوشتنی بەڵێندەرێکی ئەمەریکی و برینداربوونی چەند سەربازێکی ئەو وڵاتە.
ئەم هێرشە و چەندین هێرشی هاوشێوەی دیکە دژ بە بنکە و بارەگاکانی ئەمەریکا لە ئێراق و هاوکات هێرش بۆ سەر بەرژەوەندیی دۆستانی ئەمەریکا لە ناوچەی کەنداو وایکرد کە شکۆی ئەمەریکا لە ناوچەکە بچێتە ژێر پرسیارەوە و بێتوانایی ترامپ لەبەرانبەر هێرشەکانی ئێران و هێزە پرۆئێرانییەکان پیشان بدات، هەربۆیە دەبینین سیناتۆری دیموکرات کریس مۆرفی لە تویتێکدا دەنووسێت: ئەمەریکا بێتوانایە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، نە کەس لێمان دەترسێ و نە کەس گوێمان لێدەگرێ.
کۆی ئەم ڕووداوانە و توندتربوونەوەی گوشارەکان لەسەر ئەمەریکا لە ناوچەکە و نزیکبوونەوە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە کۆتایی 2020 وایانکرد کە ترامپ جامی دانبەخۆداگرتنی پڕبێت و هەوڵبدات لە بەرەبەری هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا سەرۆکێکی بەهێز بۆ هاووڵاتییانی ئەمەریکا و جیهان وێنا بکات، هەربۆیە لە کردارێکی چاوەڕواننەکراودا بڕیاری دا سیاسەتی (گورز بەرانبەر بە گورز) بگرێتەبەر. ئەوە بوو وەڵامی ئەمەریکا بۆ هێرشکردنە سەر بنکەی کەیوەن زۆر توند بوو، پێنج بارەگای کەتیبەکانی حیزبوڵڵای ئێراقی لەناو خاکی ئێراق و سووریا کردە ئامانج. وەڵامی ئەم هێرشەی ئەمەریکا، هێرشی لایەنی بەرانبەر بوو دژ بە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا، کە تێیدا چەکدارانی حەشدی شەعبی و ڕێبەرانیان توانییان بە ئاسانی بەربەستی ناوچەی سەوزی بەغدا ببڕن و بچنە سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا و شکۆ و سەروەریی ئەمەریکا پێشێل بکەن. خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریریش هەوڵێکی هاوشێوەیان دا بۆ هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئێران، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون. واشنتن نایەوێت چیدیکە لەبەرانبەر سیناریۆی ئیرانیزەکردنی ئێراق لەلایەن تارانەوە، کە خۆی لە دامەزراندنی حەشدی شەعبی هاوشێوەی سوپای پاسداران و هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا هاوشێوەی هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە تاران لە ساڵی 1979 و درووستکردنی کۆمارێکی شیعەی دیکەی هاوشێوەی ئێران دەستەوەستان بوەستێ، هەربۆیە بەم هێرشە دەیەوێت ئەو پەیامە بگەیەنێت کە چیدیکە ئامادە نییە هێرشەکانی ئێران و هێزە پرۆکسییەکانی قبووڵ بکات و بەزاندنی هێڵە سوورەکانی ئەمەریکا کاردانەوەی توندی بەدواوە دەبێت. مارک ئیسپیر، وەزیری بەرگریی ئەمەریکا چەند کاتژمێرێک پێش هێرشەکەی ئەمەریکا ڕایگەیاند کە یاساکانی یارییەکە گۆڕاوە و ئەمەریکا ئامادەیە بەرگری لە هێزەکانی خۆی و بەرژەوەندییەکانی و هاوبەشەکانی خۆی لە سەرتاسەری ناوچەکەدا بکات.
پێدەچێ بە کوشتنی سولەیمانی و موهەندیس ململانێکانی ئێران و ئەمەریکا پێ بنێتە قۆناغێکی نوێ و ئاڵۆز و ئێرانییەکان لەمبارەیەوە هەڕەشەی تۆڵەی گەورە و قوورس دەکەن، بەڵام بە سەرنجدان لە سیاسەتی چل ساڵی ڕابردووی ئێران، دەتوانین ئەوە بخوێنینەوە کە ئێران لە کاتە هەستیار و چارەنووسسازەکاندا خۆی لە کاردانەوەی پشتبەستوو بە سۆز و عاتیفە دەپارێزێ و پتر ڕەفتارێکی عەقڵانی دەگرێتەبەر، هەربۆیە پێناچێت هیچکام لەلایەنەکانی ئەم کێشەیە هەوڵی جەنگی ڕاستەوخۆ و ڕووبەڕوو بدەن. هەرچەند ئەمە بە و واتایە نایەت کە ئێران توانا و پوتانسیەلی هێزە پرۆکسییەکانی خۆی بەکارنەهێنێ دژ بە بەرژەوەندیی ئەمەریکا و دۆستانی لە ناوچەکەدا و تەنانەت لە هەر شوێنێکی دیکەی جیهانیش ئەگەر بۆیان بلوێت و، لەبەرانبەریشدا ئەمەریکا درێخی ناکات لە وەشاندنی گورز و زیاترکردنی گوشارەکانی لەسەر ئێران.
ئەوەی کە لەم نێوانەدا دەمێنێتەوە، ئەوەیە کە ئێراق وەک یەکێک لە گرنگترین وڵاتانی ناوچەکە، بە حوکمی زۆرینەی شیعە و باڵادەستی و دەستڕۆیی ئێران لەم وڵاتە و دراوسێبوونی لەگەڵ ئێران و ئامادەیی بەربڵاوی هێزەکانی ئەمەریکا لەم وڵاتە، دەتوانێ ببێتە گەورەترین گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێکانی نێوان هەردوو وڵات. یەکلاکردنەوەی ململانێکان لەسەر خاکی ئێراق نوێ نییە و مێژوویەکی چوارسەد ساڵەی هەیە، لە سەرەتای سەدەی شانزدەهەمەوە دەستپێدەکات هەتا سەرەتای سەدەی بیستەم کە دەوڵەتی عوسمانی وەک پاڵپشتی سوننە و دەوڵەتی سەفەوی و حکومەتەکانی پاشتری ئێران وەک پاڵپشتی شیعە هەوڵی یەکلاکردنەوەی ململانێکانی خۆیان لەسەر خاکی ئێراق دەدا و، چەندین جەنگی خوێناوی و گەورە لەناو خاکی ئێراق لەنێوانیاندا ڕوویداوە. ئەمڕۆش تاران و واشنتن و ڕیاز و ئەنقەرە هەوڵی یەکلاکردنەوەی ململانێکانی خۆیان دەدەن لەسەر خاکی ئێراق، کە ئەمەش بەشێکی درێژکراوەی هەمان ململانێ کۆنەکانە، بەڵام لە بەرگێکی نوێدا.
لە کاتی ئێستادا، ململانێی نێوان لایەنە شیعەکانی سەر بە ئێران کە خۆی لە بەشێک لە بەرپرسانی ئێراقی و هێزەکانی حەشدی شەعبیدا دەبینێتەوە و شیعەکانی دژ بە ئێران کە پتر خۆی لە شەقامی گڕگرتووی شیعەدا دەبینێتەوە، دەتوانێ ئەم بابەتە یەکلایی بکاتەوە. ئەگەر شەقام بتوانێ بەسەر ئەو دەسەڵاتدارانەدا زاڵ ببێت و پەراوێزیان بخات، ئەوا بە سەرنجدان لە گۆڕینی سیاسەتی ئەمەریکا لە وەشاندنی گورزی سنووردار کاری ئێران قوورستر دەبێت، بەڵام ئەگەر پرۆئێرانییەکانی ناو دەسەڵات بەهێزتر ببن، ئەوا دەتوانن لە ڕێگەی جەنگی بە نوێنەرایەتی و ڕێکارە یاساییەکانی وەک دەرکردنی بڕیارێک لە پەڕڵەمان بۆ دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە ئێراق کاری ئەمەریکا قوورستر بکەن و ئەو وڵاتە بخەنە بەردەم هەڵوێستێکی دژوار. هەرچەندە، وا چاوەڕوان دەکرێت بەهۆی لاوازیی حکومەتی ئێراق و نەمانی سەروەریی ئەم وڵاتە، ئێراق نەتوانێ هیچکام لە هێزە بیانییەکانی ناوخۆی پابەندی بڕیارێکی لەو جۆرە بکات و ئەو بڕیارە وەک مەرەکەبی سەر کاغەز بمێنێتەوە، کە ئەمەش دەبێتە هۆی بەردەوامیی ململانێ هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان لەسەر خاکی ئێراق و ئاییندەی ئەم وڵاتە وەک قەوارەیەکی سەربەخۆ بەرەو چارەنووسێکی نادیار دەبات. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览198
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 12-01-2020
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 12-01-2020 (4 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 政治
书: 调查
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 28-03-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on28-03-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):03-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览198
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,071
图片 106,224
书籍 19,186
相关文件 96,722
Video 1,348
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!