Bibliothek Bibliothek
Suchen

Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen


Suchoptionen





Erweiterte Suche      Tastatur


Suchen
Erweiterte Suche
Bibliothek
Kurdische Namen
Chronologie der Ereignisse
Quellen
Geschichte
Benutzer Sammlungen
Aktivitäten
Suche Hilfe?
Kurdipedische Publikationen
Video
Klassifikation
Zufälliger Artikel!
Registrierung der Artikel
Registrierung neuer artikel
Bild senden
Umfrage
Ihre Rückmeldung
Kontakt
Welche Informationen brauchen wir!
Standards
Nutzungsbedingungen
Artikel Qualität
Instrumente (Hilfsmittel)
Über
Kurdipedi Archivare
Artikel über uns!
Fügen Sie Kurdipedia auf Ihre Website hinzu
E-Mail hinzufügen / löschen
Besucherstatistiken
Artikel Statistik
Schriftarten-Wandler
Kalender-Konverter
Rechtschreibkontrolle
Sprachen und Dialekte der Seiten
Tastatur
Lebenslauf Nützliche Links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kekse
Sprachen
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mein Konto
Anmelden
Mitgliedschaft!
Passwort vergessen!
Suchen Registrierung der Artikel Instrumente (Hilfsmittel) Sprachen Mein Konto
Erweiterte Suche
Bibliothek
Kurdische Namen
Chronologie der Ereignisse
Quellen
Geschichte
Benutzer Sammlungen
Aktivitäten
Suche Hilfe?
Kurdipedische Publikationen
Video
Klassifikation
Zufälliger Artikel!
Registrierung neuer artikel
Bild senden
Umfrage
Ihre Rückmeldung
Kontakt
Welche Informationen brauchen wir!
Standards
Nutzungsbedingungen
Artikel Qualität
Über
Kurdipedi Archivare
Artikel über uns!
Fügen Sie Kurdipedia auf Ihre Website hinzu
E-Mail hinzufügen / löschen
Besucherstatistiken
Artikel Statistik
Schriftarten-Wandler
Kalender-Konverter
Rechtschreibkontrolle
Sprachen und Dialekte der Seiten
Tastatur
Lebenslauf Nützliche Links
Kurdipedia extension for Google Chrome
Kekse
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Anmelden
Mitgliedschaft!
Passwort vergessen!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Über
 Zufälliger Artikel!
 Nutzungsbedingungen
 Kurdipedi Archivare
 Ihre Rückmeldung
 Benutzer Sammlungen
 Chronologie der Ereignisse
 Aktivitäten - Kurdipedia
 Hilfe
Neue Artikel
Bibliothek
Der Kurdische Fürst Mîr Muhammad-î Rawandizî
27-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
06-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothek
FREIHEIT FÜR DIE KURDISCHEN POLITISCHEN GEFANGENEN IN DEUTSCHLAND
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Der Iran in der internationalen Politik 1939-1948
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Die neue Kurdenfrage: Irakisch-Kurdistan und seine Nachbarn
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Tausend Tränen, tausend Hoffnungen
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Revolution in Rojava
28-03-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Die türkische Filmindustrie
26-03-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Müslüm Aslan
17-03-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
saiten Her biji Azadi!
17-03-2024
هەژار کامەلا
Statistik
Artikel  517,545
Bilder  106,165
PDF-Buch 19,170
verwandte Ordner 96,571
Video 1,317
Bibliothek
Die WELT hat mich VERGESSEN
Biografie
Said Nursi
Artikel
Gökay Akbulut zu Solidaritä...
Bibliothek
Konflikte mit der kurdische...
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen W...
76مین ساڵوەگەڕی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەمەد و هاوڕێیانی
Wir fassen Informationen zusammen, ordnen sie thematisch und sprachlich ein und präsentieren sie auf moderne Art und Weise!
Gruppe: Artikel | Artikel Sprache: کوردیی ناوەڕاست
Teilen Sie
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link1
Rangliste Artikel
Ausgezeichnet
Sehr gut
Durchschnitt
Nicht schlecht
Schlecht
Zu meinen Favoriten hinzufügen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!
Geschichte des Items
Metadata
RSS
Suche im Google nach Bildern im Zusammenhang mit dem gewählten Artikel!
Googeln Sie das ausgewählte Thema.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

76مین ساڵوەگەڕی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەمەد و هاوڕێیانی

76مین ساڵوەگەڕی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەمەد و هاوڕێیانی
ناونیشانی بابەت: 76مین ساڵوەگەڕی لەسێدارەدرانی پێشەوا قازی محەمەد و هاوڕێیانی

ڕۆژی 10ی خاکەلێوەی ساڵی 1326ی ھەتاوی (30ی ئاداری 1947) ، 76 ساڵ لەمەوبەر #پێشەوا قازی محەمەد#، سەرکۆماری #کوردستان# و حەمەحسێن خانی سەیفی قازی (ئامۆزای پێشەوا) و ئەبولقاسم سەدر قازی (برای پێشەوا) بە بڕیاری دوو دادگای نایاسایی و ڕواڵەتی بە دەستی دوژمنانی گەلی کورد لە چوارچرای شاری مەھاباد، واتە ھەر لەو شوێنەی کە 2ی ڕێبەندانی 1324ی ھەتاوی (22 مانگی ژانویە 1946) کۆماری کوردستان ڕاگەیەنرابوو، لەسێدارە دران و شەھید کران.
پێشەوا قازی محەمەد ساڵی 1900ی زایینی لە بنەماڵەیەکی ناسراو و گەورەی کۆمەڵایەتی و ئایینی لە #مەهاباد# لەدایک بووە. قازی محەمەد لە منداڵی و لاویدا زۆر خولیای زانست و فێربوونی زمانە بیانییەکان بووە و جگە لە عەرەبی و فارسی، لەگەڵ زمانی فەڕەنسی و ئینگلیزی و تا ڕادەیەکیش ڕووسی ئاشنایەتیی بووە. قازی محەمەد زۆری حەز بە تێکەڵاوی لەگەڵ زانایان، کەسایەتییە گەورەکان، کوردە نیشتمانپەروەرەکان و سەرۆک عەشیرەتەکان ھەبووە.
$دەستپێکی خەبات$
دوای کۆچیدوایی باوکی، بوو بە دادوەر (قازی) ی شاری مەهاباد. لەبەر ئارەزووی خۆی بۆ کاری فەرھەنگی و بردنەسەرەوەی زانیاریی خەڵک، لە ساڵەکانی بەر لە 1941 و دوای ئەوەش بەرپرسایەتیی دایرەی فەرھەنگ و ئەوقافی شاری مەھابادی بە ئەستۆوە گرتووە و خزمەتی بەرچاوی فەرھەنگی کردووە و لە کاتی بەرپرسایەتیی ئەودا، یەکەم قوتابخانەی کچان لە مەھاباد کراوەتەوە. ھەر لەبەر ئەوە لەگەڵ زۆرێک لە خوێندکاران، ڕۆشنبیران و مامۆستایان پەیوەندییەکی نزیکی هەبووە.
چەند ساڵ و لە ماوەی لاوازی و پشێویی دەوڵەتی ناوەندیی تاران، واتە لە ساڵانی 1941 تا 1945 کە کۆماری کوردستان پێک ھاتووە، بەڕێوبەریی پێشەوا لە پێشبردنی کاروبارەکان و بەتایبەتی لە چارەسەریی کێشە عەشیرەییەکاندا دەورێکی بەرچاو بووە. زۆر لە گرفتەکان و کاری ڕۆژانەی خەڵک لە دیوانی ئەودا کە مەحکەمەیان پێ‌دەوت، چارەسەر بووە.
پێشەوا قازی محەمەد ڕێزی تایبەتی بۆ دامەزرێنەرانی کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد (ژ.ک) ھەبووە. زۆر لە دامەزرێنەرانی ژ.ک ڕاوێژیان لەگەڵ کردووە و زۆریان خۆشویستووە و گەلێکیان ھەوڵ لەگەڵ داوە تا ببێتە ئەندامی ئەو کۆمەڵە.
قازی لە ڕوانگەی نوێنەرانی بیانیشەوە کە ئەوکات ئێرانیان لەنێو خۆیاندا دابەش کردبوو، ڕێزی تایبەتی ھەبووە. ھەر کەس چووەتە مەھاباد تێکۆشاوە بەر لە ھەموو کەس چاوی بە ئەو بکەوێت. بانگکرانی بۆ سۆڤیەت ھەر لەم پەیوەندییەدا بووە، کە لەگەڵ شاندێکی گەورە سەردانی باکۆیان کرد.
$کەسایەتیی پێشەوا$
قازی محەمەد مرۆڤێکی فەرھەنگدۆست، خۆش بەیان، ئەدەب و ھونەردۆست، ئەھلی ڕاوێژ و لە ھەمانکاتدا خەباتگێڕێکی نیشتمانپەروەر و گەل خۆشەویست بووە. لەگەڵ ھەموو چین و توێژێک ھەڵسوکەوتی ھەبوو و لە کاتی پێویستدا لە ھەست و ھێزیان کەڵکی وەردەگرت.
وەک ئەوەی لە وەسیەتەکەیدا ھاتوو، قازی محەمەد برایەتی و یەکگرتوویی کوردی پێ گەورەترین ھۆی سەرکەوتن بوو. ھەربۆیە لە زۆربەی وتارەکانی کە لە ڕۆژنامەی کوردستانی ئەوکات چاپ کراون لەسەر بابەتی یەکیەتی و برایەتی دواوە و مەرجی سەرکەوتن و کۆڵەکەی ڕاگرتنی کۆمار و ھۆی سەرکەوتن بەسەر دوژمنانی زانیوە.
ھەرچەند دەیزانی دوژمنەکانی کورد ڕاست ناکەن بەڵام لە وتووێژدا زۆر بە ڕاشکاوی ڕای ‌دەگەیاند کورد حەز دەکا لە ڕێگای ئاشتییەوە بە مافی خۆی بگا، بەڵام ئەگەر وا نەبێ ئەوەی بۆی بکرێ دەیکات.
لە پێش کۆماردا جاربەجارە لە ڕۆژنامەی کوردستان بە ناوی پێشەوا باسی لێ دەکرا، لە دوای دامەزرانی کۆمار بە شێوەی فەرمی نازناوی (پێشەوا) ی پێ‌ بەخشراوە و ئەو ناوە تا ئێستاش لەنێو کۆڕ و کۆمەڵی خەڵکدا ھەر باوە و بووەتە ڕەمز و سیمبۆلی خەباتی نەتەوایەتیی کورد.
$ژیانی سیاسی و سەردەمی کۆمار$
قازی محەمەد کە بوو بە ئەندامی کۆمەڵەی ژ.ک و ناوی نھێنیی (بینایی) بۆ دانرا، ھیوایەکی زیاتری بۆ بەرپرسان و خەڵک پێک ھێنا. لە ئاکامی تێگەیشتنی بە وەخت و ئازایەتی سیاسی ئەو و بە قەناعەت گەیشتنی بەرپرسانی کۆمەڵەدا بوو کە ژ.ک بوو بە حیزبی دیموکراتی کوردستان و وەک حیزبێکی دیموکرات و پێشکەوتوو دەستی کرد بە تێکۆشان و خەباتی سیاسی. قازی لەبەر ڕێزی تایبەتی کە بۆ ژ.ک‌ی ھەبوو، بناغەی دامەزرانی حیزبی دیموکراتیشی ھەر بە 25ی گەلاوێژ، ڕۆژی دامەزرانی ژ.ک دانا و ھەر بۆیەش سەرنجی زۆربەی نزیک بە تەواوی بەرپرسانی بۆ تێکۆشان لەنێو حیزبی دیموکراتی کوردستاندا ڕاکێشا. حیزب زۆر بەخێرایی پەل‌وپۆی سەند و تێکۆشانی لە ھەموو ناوچەی ئازادی کوردستان دا پەڕەی سەند. قەیرانی بە زۆر لکاندنی کوردستان بە ئازەربایجانەوە حەل کرد و مەجبووری کردن حیسابی جیاواز بۆ کوردستان بکەن. لە یەکەم کۆنگرەدا، لە 22ی ژانویە 1946 (2ی ڕێبەندانی 1324ی کۆچیی ھەتاوی) بە بەشداریی نوێنەرانی پارچەکانی دیکەی کوردستان و مەلا مستەفا بارزانی و سەرۆک عەشیرەت و نوێنەرانی ھەموو چین و توێژەکانی کوردستان پێکھاتنی یەکەم کۆماری کوردستان ڕاگەیەنرا.
لە ماوەی دەسەڵاتی کۆماری کوردستان ئەوەی پێویست بوو زۆر بە ڕاشکاوی بە شای ئێران و قەوام (سەرۆک وەزیرانی کاتی ئێران) ڕاگەیاندوە، قامکی لەسەر لاوازییەکانیان بەرانبەر بە گەلی کورد داناوە. بە ئاشکرا پێی گوتون، ئێوە لە قسەکانی خۆتا‌ندا دوودڵن و ناتانەوێ مەسەلەی کوردستان چارەسەر بکەن.
کاتێک پێشەوا لەلایەن قوام السلتنەوە بۆ تاران بانگھێشت دەکرێ و لە ڕێکەوتی 28ی ژوئەنی 1946 دەچێتە تاران، لەلایەن ژمارەیەک لە وەزیران، نوێنەرانی پارلمان و نوێنەری کوردەکانی تاران و نوێنەری حیزبەکان و یەکیەتی کرێکاران لە فڕۆکەخانە پێشوازی لێ دەکرێ. ڕۆژنامەی ایران ما ھەر ئەوکات دەنووسێ:
ئێستا کە قازی محەمەد لە تارانە و ئازادیخوازان چاویان پێی کەوتووە، دەردەکەوێ کە بیروڕای ئەو جێگیرکردنی ئازادی و دێموکراسی لە تەواوی ئێران دایە و مافی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئینسانی بۆ نەتەوەی کوردیش لە گۆڕێ دایە. ھەر کارێک بە سوودی دێموکراسی بێ لەلایەن پێشەوای کوردستانەوە بە دڵەوە پێشوازی لێ دەکرێ. ھیوادارین جەنابی قەوام لەو سەفەرە مێژوویییە کەڵک وەرگرێ.
$ڕووخاندنی کۆمار$
دوای وتووێژی زۆر، تاران و کۆماری کوردستان بە خاڵێکی ھاوبەش نەگەشتن و گرفتەکان چارەسەر نەکران. ھەر بۆیە بەشوێن ماوەیەک ھەڕەشە، و بە دوای وەر گرتنی ھێندێ بەڵێن بۆ یارمەتیدان لە ڕووخاندنی کۆماری مەھاباد لەلایەن بڕێک سەرۆک عەشیرەتەکان، تەنانەت چەن کەس لەوانەی لەگەڵ قازی سەفەری باکۆیان کردبوو، تاران لە پێش‌دا ھێرش دەکاتە تەورێز بۆ ڕووخاندنی کۆماری ئازەربایجان و پاشان ھێرش دەکاتە سەر کوردستان.
ئەرتەشی ئێران کە قوورسترین ئامێری شەریان چەن تانکی کۆن و قۆڕازە بوو، ڕۆژی 20 سەرماوەزی ساڵی 1325ی ھەتاوی (1946ی زایینی) گەیشتە دەرەوەی شاری تەورێز و ڕۆژی 21بە ھەڵاتنی سەرۆکانی کۆمار بۆ سۆڤیەت کۆماری ئازەربایجان ڕووخا و ئەرتەش شاری تەورێزی داگیر کرد. دوای ئەوە ئەرتەش لەوێڕا بەرەو مەھاباد ڕێ کەوت. لە ئەو ناوچانەی دیکە لە باشووری مەھاباد‌دا کە خۆیان بە بەشی کۆمار دەزانی و دەسەڵاتی تارانیان بە حکوومەتی ناوەندی نەدەزانی، واتە لە شارەکانی سنە، دیواندەرە، مەریوان ھەتا نزیکی سەقز، لە چەن مانگ پێش ئەوە، ھێزیان ئامادە کردبوو؛ بەڵام دوای تەورێز ئەرتەش ھێزی نوێی لە ڕێگای قەزوێن بۆ سەقز نارد کە لە 20ی سەرماوەز گەیشتنە سەقز و لە ڕێگەی بۆکان بە یارمەتیی ھێندێ لە کوردەکانی سەربە حکوومەتی شا، ڕێگەی مەھابادیان گرتە بەر. قازی وەک سەرۆک کۆمار دەستوور دەدات ھەتا دەکرێ لە شەڕ خۆ بپارێزن چون ماڵوێرانی پێوەیە. ئەگەرچی لەپێناوی وڵات ھەمووان تێدەکۆشن بەڵام بە ھۆی جووڵانەوەی سەرنجڕاکێشی ھێزەکانی سۆڤیەت، زۆر بەخێرایی، لە ماوەی چەن ڕۆژ کوردستان داگیر دەکرێ. ئەگەر چی ئەو ڕەخنە لە قازی، وەک سەرۆک کۆمار و جێی متمانەی جەماوەر دەگیرێت کە بۆ ئەوندە پشتی بە یارمەتیی سۆڤیەت بەستبوو کە بە دەست‌‌کێشانی لەپاڵپشتی کۆمار ئاوەھا بەخێرایی کۆمار تێدا چوو؛ بەڵام لەوەدەچێ گەورەترین ھۆی ڕووخانی کۆمار یەک‌نەبوونی ھەوموو دەستەکان ببێت، تا ئەو ڕادەیە کە ھێندێ ھەتا سۆڤیەت کوردستانی چۆڵ کرد، نامەیان نارد بۆ تاران کە وەرن، ئێستە کاتی ھێرشە. بە ئاگادار بوون لە داھاتووی کۆمار مەلا مستەفا ھەوڵی دا کە قازی لەگەڵ خۆی بباتە دەرەوە، بۆ پاراستنی گیانی، بەڵام قازی بەوە ڕازی نەبوو، پێی وا بوو دەبێ لەسەر بەڵێنی خۆی بمێنێتەوە. قازی دەزانێ کە بەزوویی کۆمار دەڕووخێت؛ لەنێوان شەر یان خۆبەدەستەوە دان، وەک بەرپرسیارێکی گیانی خەڵک، بۆ بەرگری لە کوشتن و وێران کردن، وەک قارەمانێکی نەتەوەیی خۆ بەدەستەوە دەدات. ھەڵبەت سەبارەت بەوە، ‌ ڕەخنەدەگرن کە ئایا ئەگەر قازی لەگەڵ مەلا مستەفا بڕۆشتایە، دواتر نەیدەتوانی قازانجی زیاتر بێت بۆ گەلەکەی؟‌ بەڵام لە کاتی ماڵاوایی لەگەڵ مەلا مستەفا، قازی ئاڵای کوردستان دەسپێرێ بە مەلا مستەفا و وەک جوابی ئەو پرسیارە دەڵێ: من خۆم فیدای خەڵکی دەکەم و ھیچ کات وەک پیشەوەری و سەرانی ئازەربایجان ناکەم تا وڵاتەکەم لە خوێن دا شەڵاڵ بێو ھەزاران کەس بە کوشت بچن.
ئەرتەش ڕۆژی 29ی سەرماوەز دەگاتە مەھاباد وەک پایەتەختی کۆمار و وەک ئەو شارەی دەسەڵاتی کۆماری تێدایە، کاتێ زیاتری بۆ دادەنێن. ئەگەرچی ھەر لە پێشدا ھەم قازی بۆخۆی و ھەموان دەیانزانی سزای قازی و ھەڵسووکەوتی حکوومەت لەگەڵ وی چۆن دەبێ، بەڵام دادگایەک ڕێ دەخرێت و تێیدا قازی و ئەندامانی کۆمار بە چەن تاوانی سەرەکی دادگایی دەکرێن.
ئەگەرچی ھەردوو کۆماری کوردستان و ئازەربایجان لەسەر پاڵپشتیی سۆڤیەت دامەزرێندران، بەڵام کۆماری کوردستان ڕاستەقینە ئارەزووی جەماوەری کورد بوو. سۆڤیەت بۆ سوودی خۆی دەستی لەپاڵپشتی کێشاوە و دەسەڵاتی تاران ھەردوو کۆماری لاوازی مەھاباد و ئازەربایجانی خنکاند. درێژەی کۆماری مەھاباد 11 مانگ بوو.
$دادگاییکردنی پێشەوا قازی$
6ی ڕێبەندانی ھەمان ساڵ (1325ھەتاوی- 1947زایینی) لێژنەی تایبەت کە لە تارانەوە ھاتبوون بە سەرۆکایەتی سەرھەنگ ڕەزا دەگەنە مەھاباد و دادگا ڕێکدەخەن. پرسیارەکانی دادگا ڕوون نەبوون. لەلایەن قازیەکانەوە (قازی محەمەد، سەدر قازی، سەیف قازی) ھەموو تاوانەکان ڕەد کرایەوە و داوای بەڵگەیان دەکرد. ئاشکرا بوو کە ئەو دادگا ھیچ بەڵگەیەکی بە دەستەوە نەبوو.
$تاوانەکانی قازی ئەمانە بوون:$
گۆڕین و دەستکاری کردنی نەخشەی وڵاتی ئێران
- ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی و داگیر کردنی بەشێک لە خاکی ئێران بە ناوی کوردستان
- بازرگانیکردنی نەوت لەگەڵ سۆڤیەت بە بێ ئاگاداری و ڕەزامەندی دەوڵەتی ناوەندی
- ساز کردنی نەخشەی کوردستانی گەورە‌ بە لکاندنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئێراق، تورکیا و سووریا
- ھێنانە ناوەی بێگانە و بەشێک لە خاکی ئێران خستنە ژێر دەستی (مەبەست مەلا مستەفا بارزانی)
- دانانی ئاڵای جیاواز بۆ کوردستان بە نیشانی چەکوچ و داس بە شێوەی ئاڵای سۆڤیەت
- لێدانی سکەی پووڵ بۆ کۆردستان بە وێنەی ڕووپیەی ڕووسی
قازی ھەموو ڕەت دەکاتەوە و لە وەڵام دا دەڵێ ئاڵام داناوە بەڵام نە وەک ئەوەی ئەوان دەڵێن وەک ئاڵای سۆڤیەت. سەبارەت بە مستەفا بارزانی، ئەو بۆ خۆی ھاتووەتە مەھاباد و کەس نەیھێناوە، ئەو کوردە و کوردستان ماڵی ھەموو کوردێکە و ھەر کوردێک بە ئارەزووی خۆی لەسەر ھەر بستە خاکی کوردستاندا دەتوانێ بژی
یەکێک لە تاوانەکانی سەرەکی سەدر قازی، جێگری سەرۆک کۆمار و برای قازی محەمەد نووسینی شیعرێکی گەرم بۆ بەخێرھاتن وتن بە مەلا مستەفا بارزانی بوو.
دادگاکە بە دانی بڕیار لەسێدارە دانی ھەر سێکیان کۆتایی ھات. بەڵام ئەمە کۆتایی کارەکە نەبوو. قازییەکان لە بەندیخانە‌ کران بۆ ماوەی سێ مانگ. دیسان بە ھەمان شێوە دادگای پێداچوونەوە‌ بەڕێوەچوو، ئەگەر چی ھەموان لەسەر ئەو بڕوا بوون کە بە تاوانبار ناسینی قازی ھەر لە پێش‌دا وەک ئامانجی دادگاکان لە تارانەوە نیشان کرابوو.
پێشەوا و ھاوڕێیانی ئەوەندەی لە ماوەی یازدە مانگی کۆماردا ھەوڵیان دا، ھەر ئەوەندەش لەو دادگا بوو، لە خۆبردوویی و ئازایەتییان لە خۆیان نیشان داوە.
لەگەڵ ھەموو ئازاری دەروونی و ئەو ژیانە تاڵەی کە لە بەندیخانەی پادگانی مەھاباددا بۆیان پێک ھاتبوو، نە تەنیا بڕوایان بە ئامانجەکانیان، لاواز نەببوو بەڵکوو زۆر ئەرخەیانترو بە ورەتر ببوون.
$لە چاوپێکەوتنێکی نھێنیدا کە لەگەڵ یەک دوو مرۆڤی جێی باوەڕی خۆیان بوویانە، گوتوویانە:$
ئێمەیان فریودا، با نەتەوەی کورد فریو نەخوا و خەباتی خۆی بۆ ڕزگاری و سەربەستی درێژە بدات و چەک دانەنێ.
ھەروەھا گوتبوویان:
کە زۆریان زەخت خستووینەتە سەر تا نامەیەک بۆ مەلا مستەفا بنووسین کە دەست ھەڵبگرێ. بەڵام ئێمە نەتەنیا شتی وا نانووسین بەڵکوو پێمانوایە ئەوەی بۆی دەکرێ دەبێ لەگەڵ ئەو ناپیاوانە بیکا.
ئازایەتییان لە دادگاکاندا بە ڕادەیەک بووە کە ئەفسەرەکان سەریان سوڕماوە. لە ڕاستیدا ئەو دادگایە ئەمەریکا و ئینگلیزیشی لە پشت بوو. ھەرچەند جگە لە کاربەدەستانی خۆیان کەسی نامۆی لێ نەبووە، بەڵام ھەر لە ڕێگای ئەوانەوە زۆر شت بڵاو بۆتەوە کە پێویستە بیزانین.
پێشەوا ھەر جارێک لەو دوو جارە کە بە ناو دادگایی کراوە زیاتر لە چوار کاتژمێر قسەی کردووە و بە وتەی سەروان شەریفی کە پارێزەری بووە: ئەوە قازی محەمەد بووە کە حکوومەتی دادگایی کردووە و لە ھەموو بوارێکەوە ھێناویەتە ژێر پرسیار.
ڕۆژنامەی ئازادی کە لەو سەردەمدا لە بەغدا بە زمانی کوردی دەردەچوو، سەبارەت بە پشتگیریی ئەمریکا و ئینگلیز لەو دادگایییە نووسیبووی: ئیستێعماری ئینگلیس و ئەمریکا لە وجوودی قازی محەمەد و ھاوڕێکانیدا دوژمنی ھەرە سەرسەختی خۆیان دەدی. ھیوایان ھەبوو بتوانن بە چۆکیان دابێننو لە بەندیخانەش نوێنەرەکانیان چوون لەگەڵیان دوان تا بتوانن بۆ لای خۆیانیان ڕابکێشن، بەڵام ھیچ کات سەرکەوتوو نەبوون.
دواتر ڕۆژنامەی ئازەربایجان لە باکۆ نووسیبووی قازی محەمەد بە نوێنەری ئەمەریکا (جورج ئالێن) ی گوتبوو: گەلی کورد چاوەڕوانی ھیچ چاکەیەکی لە وڵاتانی ئیستێعماری نییە.
نەجەفقولی پسیان وتەکانی پێشەوا لە دادگادا لە چەند ڕستەدا کوورت دەکاتەوە و دەنووسێ:لە کاتی دادگاییدا قازی محەمەد پەلاماری دەبردە سەر سیاسەت و ئاکاری دەوڵەتی تاران و دەیگوت: من لە قوژبنی گرتووخانەوە دەنگی خۆم بەرز دەکەمەوە لە دژی دەوڵەتی تاران و سەرۆکەکانی و دەڵێم تاوانبار ئێوەن نەک ئێمە. ئێوە وڵاتتان لێ داگیر کردووین ڕۆژنامەنووسێکی دیکە بە نێوی سلیمان.خ لە نووسراوەکانیدا دەڵێ، قازی وتی:
تەواوی ئەم بەسەرھات و ڕووداوانە ئاکامی سیاسەتی داگیرکەرانەی دەوڵەتە. ئەگەر دەوڵەت تەواوی کوردان بە خائین دەزانێ با دەست لەو مەڵبەندە ھەڵبگرێ، ئەگەر بە نیشتمانپەروەریشیان دەزانێ با لێ بگەڕێ خۆیان کاروباری خۆیان بگرنە دەست.
لە بەڵگە و ڕۆژنامەکانی یەکیەتی سۆڤیەت زۆر شت لەم بابەتانە نووسراون. لە زمان ئەفسەرە ئێرانییکانەوە دەگێڕنەوە کە قازی لە جوابی ئەوەی کە کۆماری مەھاباد دەست‌‌نیشانی سۆڤیەت بووە گوتویە:
ئەو ڕووداوانە لە ئاکامی ئەوەی دابوون کە ئێوە خۆتان قانوونی بنەڕەتیتان لەژێر پێ ناوە. ئێستاش من تەنیا خۆم دامەزرێنەری دێمۆکراسیەت لە کوردستانم و ھیچ ھێزێکی بێگانە منی ھان نەداوە. بێبەشی کورد منی بۆ بەڕێوەبردنی ئەو کارانە ھان داوە.
کاتێک سەرۆکی دادگا بە خەیانەت تاوانباریان دەکا لە وەڵام دا دەڵێ: ئێرە ماڵی منە، خاکی کوردستان خاکی باب و باپیر و ئەجدادی منە چۆن دەتوانم دەستی لێ ھەڵگرم.
دادگایی یەکەم لە 19ی مانگی ژانویە دەستی پێکرد و چەند ڕۆژی خایاند و حوکمی ئیعدامی قازییەکانی دا. دادگایی دووھەم لە 28ی مارسی 1947 (واتە 7ی خاکەلێوە) دەستی پێ‌کرد و ڕۆژی 30ی مارس کۆتایی پێھات.

$لەسێدارە دان$
لە بەرەبەیانی 10ی خاکەلێوەی ساڵی 1326ی ھەتاوی (30ی مارسی 1947) پێشەوا قازی، حەمەحسێن خانی سەیف قازی (ئامۆزای پێشەوا) و ئەبولقاسم سەدر قازی (برای پێشەوا) بە دوای حوکمدران لە دوو دادگای نایاسایی و فەرمایشیدا بەدەستی دوژمنانی گەلی کورد لە چوارچرای شاری مەھاباد، واتە ھەر لەو شوێنەی کە 2ی ڕێبەندانی 1324ھەتاوی (22 مانگی ژانویە 1946) کۆماری کوردستان لێی ڕاگەیەنرابوو، لەسێدارە دران و شەھید کران.
تەرمی ئەو شەھیدانە ھەر ئەو ڕۆژە لەسەر شان و پیلی خەڵک و جەماوەری مەھاباد لە گۆڕستانی مەلا جامی بە خاکی نیشتمانەکەیان سپێردران. شوێنی گڵکۆکەیان ئێستاش لەژێر چاودێریدایە.[1]
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol , um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 1,019 mal angesehen
HashTag
Quellen
[1] Website | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی باسکورد - 30-03-2023
verwandte Ordner: 6
Verlinkte Artikel: 4
Gruppe: Artikel
Publication date: 30-03-2023 (1 Jahr)
Art der Veröffentlichung: Born-digital
Dokumenttyp: Ursprache
Inhaltskategorie: Kurdenfrage
Inhaltskategorie: Geschichte
Provinz: Ost Kurdistan
Städte: Mahabad
Technische Metadaten
Das Copyright wurde vom Eigentümer des Artikels auf Kurdipedia übertragen
Artikel Qualität: 99%
99%
Hinzugefügt von ( سارا سەردار ) am 30-03-2023
Dieser Artikel wurde überprüft und veröffentlicht von ( شادی ئاکۆیی ) auf 30-03-2023
Dieser Artikel wurde kürzlich von ( شادی ئاکۆیی ) am 30-03-2023 aktualisiert
URL
Dieser Artikel ist gemäss Kurdipedia noch nicht finalisiert
Dieser Artikel wurde bereits 1,019 mal angesehen
Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen
Biografie
Ismail Küpeli
Biografie
Fevzi Özmen
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
Biografie
Kenan Engin
Biografie
Dilan Yeşilgöz
Biografie
Sebahat Tuncel
Biografie
Halil Öztoprak (Xalil Alxas)
Biografie
Mely Kiyak
Artikel
„Die irakische Regierung muss Haltung gegenüber den Angriffen beziehen“
Bibliothek
FREIHEIT FÜR DIE KURDISCHEN POLITISCHEN GEFANGENEN IN DEUTSCHLAND
Artikel
Spontane Feiern zur „Revolution von Wan“ in Kurdistan und der Türkei
Biografie
Cahit Sıtkı Tarancı
Artikel
Die Ezid:innen und das Ezidentum
Artikel
KNK-Vorsitzende rufen zur Einheit auf
Biografie
Leyla Îmret
Artikel
Monika Morres: Mutig und beharrlich weitermachen
Bibliothek
Der Kurdische Fürst Mîr Muhammad-î Rawandizî
Bibliothek
Der Iran in der internationalen Politik 1939-1948
Bibliothek
Die neue Kurdenfrage: Irakisch-Kurdistan und seine Nachbarn
Biografie
Saya Ahmad

Actual
Bibliothek
Die WELT hat mich VERGESSEN
28-11-2018
نالیا ئیبراهیم
Die WELT hat mich VERGESSEN
Biografie
Said Nursi
19-01-2022
هەژار کامەلا
Said Nursi
Artikel
Gökay Akbulut zu Solidaritätsbesuch in Amed
30-07-2022
سارا ک
Gökay Akbulut zu Solidaritätsbesuch in Amed
Bibliothek
Konflikte mit der kurdischen Sprache in der Türkei
11-06-2023
هەژار کامەلا
Konflikte mit der kurdischen Sprache in der Türkei
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
06-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
Neue Artikel
Bibliothek
Der Kurdische Fürst Mîr Muhammad-î Rawandizî
27-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
06-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliothek
FREIHEIT FÜR DIE KURDISCHEN POLITISCHEN GEFANGENEN IN DEUTSCHLAND
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Der Iran in der internationalen Politik 1939-1948
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Die neue Kurdenfrage: Irakisch-Kurdistan und seine Nachbarn
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Tausend Tränen, tausend Hoffnungen
03-04-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Revolution in Rojava
28-03-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
Die türkische Filmindustrie
26-03-2024
هەژار کامەلا
Biografie
Müslüm Aslan
17-03-2024
هەژار کامەلا
Bibliothek
saiten Her biji Azadi!
17-03-2024
هەژار کامەلا
Statistik
Artikel  517,545
Bilder  106,165
PDF-Buch 19,170
verwandte Ordner 96,571
Video 1,317
Kurdipedia ist die grösste Quelle für Informationen
Biografie
Ismail Küpeli
Biografie
Fevzi Özmen
Bibliothek
Themen Aus Der Kurdischen Wortbildung
Biografie
Kenan Engin
Biografie
Dilan Yeşilgöz
Biografie
Sebahat Tuncel
Biografie
Halil Öztoprak (Xalil Alxas)
Biografie
Mely Kiyak
Artikel
„Die irakische Regierung muss Haltung gegenüber den Angriffen beziehen“
Bibliothek
FREIHEIT FÜR DIE KURDISCHEN POLITISCHEN GEFANGENEN IN DEUTSCHLAND
Artikel
Spontane Feiern zur „Revolution von Wan“ in Kurdistan und der Türkei
Biografie
Cahit Sıtkı Tarancı
Artikel
Die Ezid:innen und das Ezidentum
Artikel
KNK-Vorsitzende rufen zur Einheit auf
Biografie
Leyla Îmret
Artikel
Monika Morres: Mutig und beharrlich weitermachen
Bibliothek
Der Kurdische Fürst Mîr Muhammad-î Rawandizî
Bibliothek
Der Iran in der internationalen Politik 1939-1948
Bibliothek
Die neue Kurdenfrage: Irakisch-Kurdistan und seine Nachbarn
Biografie
Saya Ahmad

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Generationszeit Seite: 0.25 Sekunde(n)!