پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,458
وێنە 106,568
پەرتوک PDF 19,266
فایلێن پەیوەندیدار 97,106
ڤیدیۆ 1,391
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
لۆبیکردن لە یەکێتیی ئەوروپا
خانمێن کوردیپێدیا، ئێش و ئازار و سەرکەتنێن ژنێن کورد ل داتابەیسا نەتەویی، سەردەمیانە ئەرشیڤ دکەن..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لۆبیکردن لە یەکێتیی ئەوروپا

لۆبیکردن لە یەکێتیی ئەوروپا
$لۆبیکردن لە یەکێتیی ئەوروپا$
#دلاوەر خالید ئاژگەیی#
#16-12-2022#
لە چەند دەیەی ڕابردوودا برۆکسلی پایتەختی یەکێتیی ئەوروپا بووەتە ناوەندێکی گرنگی بڕیاردانی ئەوروپی بۆ پرسە گرنگە ستراتیجی و سیاسی و ئابووری و ئاساییشی پەیوەست بە یەکێتیی ئەوروپا و جیهان.
ئەم ناوەندە گرنگەی بڕیاردان، برۆکسلی لەدوای واشنتن کردووتە ژینگەیەک بۆ لۆبیستەکان کە هەوڵدەدەن لە بەرژەوەندی خۆیان کاریگەریی لەسەر ئەنجامی سیاسەتە گشتی و دەرەکییەکانی یەکێتیی ئەوروپا درووست بکەن.
$بەپێی ڕێککەوتنێکی نێوان کۆمیسیۆنی ئەوروپا و پەڕڵەمانی ئەوروپا، لۆبیکردن بەم شێوەیەی خوارەوە پێناسە دەکرێت:$ هەموو ئەو چالاکیانەی کە ئەنجام دەدرێن لەپێناو درووستکردنی کاریگەریی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەسەر داڕشتن یان جێبەجێکردنی سیاسەتی یەکێتیی ئەوروپا و هەروەها لە پڕۆسەی بڕیاردانی دامەزراوەکانی سەر بە یەکێتیی ئەوروپا لە ڕێگەی لایەنە دەرەکییەکان، ڕاگەیاندکاران و میدیاکاران، گرێبەست لەگەڵ ناوەندە پیشەییەکان، دامەزراوە فکرییەکان، پلاتفۆرم، مەکۆ، کەمپەین و دەستپێشخەرییە بنەڕەتییەکان.
‏‎گەڵاڵەکردنی پێناسەیەکی ورد بۆ لۆبیکردن کارێکی ئاسان نییە. لۆبیکردن لە چەشنی ئامرازێکی کارا پێناسە دەکرێت کە کاریگەریی لەسەر ڕەوت و ئەنجامی سیاسەتی وڵاتاندا هەیە.
لۆبیکردن وەک ئامرازێک وێنادەکرێت بە مەبەستی کاریگەریی نواندن لەسەر ڕەوت و پڕۆسە و ئەنجامی سیاسەتەکان. لۆبیکردن زانیاری دەگوازێتەوە بۆ بڕیاردەرانی پەیوەست بە پەسەندکردنی ئەو سیاسەتەی بڕیاری لێدراوە.
‏‎لۆبیکردن وەک کاناڵ و ئامراز و کەرەستەیەک بۆ گواستنەوەی زانیاری لە کۆبوونەوە و شوێنی تایبەت لەنێوان گرووپە بەرژەوەندیخوازەکان و سیاسەتمەداران و ستافەکانیان و بریکارەکانیان وێنا دەکرێت.
لێرەدا زانیاری وەک ئامرازێک بۆ لۆبیکردن سوودی لێوەردەگیرێت. لۆبیکردن کاتێک سەرکەوتوو دەبێت ئەگەر بڕیاردەرەکان بکەونە ژێر کاریگەریی لۆبیستەکان و بڕیارێک دەربکەن هاوتەریب بێ لەگەڵ سرووشت و ئامانج و ئاڕاستەی کارکردنی لۆبیستەکانەوە. زیاد لەمەش کاری لۆبیکردن کاتێک سەرکەوتن بەدەستدێنێت، لۆبیستەکان ڕێگری لە دەرکردنی بڕیارێک یا پەیڕەوکردنی سیاسەتێک بکەن ئەوان دژینی.
بەپێی پێناسەی فەرمی یەکێتیی ئەوروپا، لۆبیکردن بریتییە لە درووستکردنی کاریگەریی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەسەر داڕشتن یان جێبەجێکردنی سیاسەت و پڕۆسەکانی بڕیاردان.
بە بەراوردکردنی هەموو ئەم پێناسانە لەگەڵ یەکتریدا، دەتوانین بڵێین کە یەکێتیی ئەوروپا پێناسەیەکی گشتگیرتر و فراوانتر بۆ لۆبیکردن دەخاتەڕوو. بەپێی ئەم پێناسەیە کاریگەریکردن لەسەر بڕیاردەرانی یەکێتییەکە بە مەبەستی بەدەستهێنانی ئەنجامی سیاسەتێکی تایبەت یا هەڵوێستێکی سیاسی ئامانجدارە. لەم حاڵەتەدا لۆبیکردن ئامانجی خۆی پێکاوەو توانیویەتی کاریگەریی بەسەر سیاسەتی یەکێتییەکەوە هەبێت.
‏‎بە پێدانی زانیاری و شارەزایی لەسەر بابەتەکانی کۆمەڵایەتی و ئابووری و پیشەسازی، ڕەنگە لۆبیستەکان کاریگەریان لەسەر بڕیاردەرانیش هەبێت. لە ئەنجامدا پێدانی زانیاری بە بڕیاردەران کلیلی گەیشتن دەبێت بە سیاسەتمەدارو سەرچاوەکانی بڕیار لە یەکێتییەکە.
بۆ ئەوەی لۆبیستەکان دەستیان بە سەرچاوە و ڕەوتی داڕشتنی سیاسەت لە دامەزراوەکانی یەکێتیی ئەوروپا بگات، لۆبیستەکان پێویستە زانیاری هەستیار و گرنگ پێشکەش بە بڕیاردەران بکەن. بە واتایەکی دیکە لۆبیستەکان و بڕیاردەران هاوکاری یەکتر دەکەن لە ئاڵوگۆڕی زانیاری لەنێوان خۆیاندا. بۆیە پێویستە لۆبیستەکان بە باشی خاوەنی زانیاری گرنگ و ورد و ڕاست و درووستبن بۆ ئەوەی بتوانن کاریگەریی درووست بکەن.
‏‎$ستراتیژیی لۆبیستەکان:$
‏‎لەپێناو گەیشتن بە ئامانجە دیاریکراوەکانیان، لۆبیستەکان ستراتیجی و ڕێگەی تایبەت دەگرنەبەر، واتە بۆ گەیشتن بە ئامانجی جیاجیاوە، ستراتیجی و ڕێوشوێنی جیا دەگرنە بەر و مێتۆدی کارا بەکاردەهێنن.
بەو پێیەی سیاسەتەکان لە زۆربەی دامەزراوە جیاوازەکانی یەکێتیی ئەوروپا ئامادە دەکرێن و بڕیاریان لەسەر دەدرێت، جۆرەکانی ئەو زانیاریانەی کە لەلایەن لۆبیستەکانەوە پێشکەش دەکرێن جیاوازن، بەڵام ئەوە کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپایە کە تایبەتمەندی داڕشتنی یاساکان و بڕیارە ستراتیجییەکانی هەیە.
بۆیە کۆمیسیۆن یەکەم شوێنە کە لۆبیستەکان ڕووی تێدەکەن و هەوڵی لۆبیکردن لەوێ دەدەن. بۆیەش سەرکەوتنی کاریگەریی و کاریگەریی لۆبیستەکان بەندە بەو لۆبیکردنەی کە لە قۆناخی داڕشتنی سیاسەت و یاساکە ئەنجامی دەدەن. بۆ ئەوەی دەستێوەردانەکە زۆرترین کاریگەریی هەبێت، لۆبیکردن دەبێت لە قۆناخەکانی دواتری پێکهێنانی سیاسەتدا بە پێشکەشکردنی زانیاری سیاسی بە کواڵیتیی بەرز و پەیوەندیدار ئەنجام بدرێت. لەبەرئەوە هەبوونی زانیاری بە کواڵیتیی بەرز کلیلی سەرکەوتنی لۆبیکردنە لە کۆی پرسۆسەی لۆبیکردندا.
‏‎کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا ئەو دەزگە بەرپرسیارەیە کە بەپێی یاسای یەکێتیی ئەوروپا سیاسەت و یاسا و ڕێساکان دادەڕێژێت و هەر بۆیەش جێگەی سەرنجی لۆبیستەکانە بەو پێیەی کۆمیسیۆن تاکە دامەزراوەی یەکێتیی ئەوروپایە کە دەسەڵاتی پێشنیازکردنی یاسا و جۆری سیاسەت و ڕێساکانی هەیە.
کۆمیسیۆن دەتوانێت جۆرە جیاوازەکانی پێشنیاز بۆ سیاسەت و ستراتیجی ئامادە بکات. دواتر کۆمیسیۆن پێشنیازەکان ڕەوانەی لیژنەیەکی پەیوەندیداری پەڕڵەمانی ئەوروپا دەکات بۆ ئەوەی گفتوگۆیان لەسەر بکرێت یان هەمواربکرێنەوە و بنێردرێن بۆ پلینۆمی پەڕڵەمانی ئەوروپا بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی گشتیی تاوتوێ بکرێن و دەنگیان لەسەر بدرێن.
‏‎
دوای ئەوەی پەیمانی لیسبۆن لە ساڵی 2009 بڕیاری لەسەر درا، پەڕڵەمانی ئەوروپا بووە بەشێکی سەرەکی لە پڕۆسەی داڕشتنی سیاسەتدا لە یەکێتیی ئەوروپا و دەسەڵاتی بڕیاردانی لەسەر سەرجەم یاسا و سیاسەتەکان لەسەر ئاستی یەکێتیی ئەوروپا بەدەستهێنا. ئەم گۆڕانکارییە لە دەسەڵاتی یاسادانانی پەڕڵەمانی ئەوروپا دەرفەتی زیاتری بە لۆبیستەکان بەخشی بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان و لە ئەنجامدا بووە جێگەی سەرنجی زیاتری ئەوان بە مەبەستی لۆبیکردن.
واتە لۆبیستەکان لەمەودوا دەیانتوانی لە لایەکەوە چالاکییەکانیان لە پەڕڵەمانی ئەوروپا ئەنجام بدەن بۆ ئەوەی گەرەنتی ئەو سەرکەوتنە بکەن کە لە کۆمیسیۆنەکەدا بەدەستیان هێنابوو و لە لایەکی دیکەوە دەرفەتێکی دیکەیان لە ئاستی پەڕڵەمانی ئەوروپادا بۆ درووستبوو ، تاوەکوولە ئەگەری شکست هێنانیاندا لە کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا، ڕوو لە پەڕڵەمان بکەن.
‏‎پەڕڵەمانی ئەوروپا لە فراکسیۆنە سیاسییە جیاوازەکان لە چەپەوە بۆ ڕاست پێکدێت کە لەسەر بناخەی گرووپی سیاسیی ڕێکخراون نەک وڵات.
ئێستا پەڕڵەمانی ئەوروپا لە حەوت فراکسیۆنی سیاسی پێکدێت و هیچ پارتێکی سیاسی بە تەنیا زۆرینەی نییە؛ بۆیە پێویستە گفتوگۆ و هاوکاری لەگەڵ یەکترو تەنانەت سازشیش بۆ گرووپەکانی دیکە بکەن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان.
بۆ لۆبیستەکان ئەمە بەو مانایەیە دێت کە چالاکی و ئامانجەکانیان نابێت لەگەڵ بۆچوونی زۆرینەی گرووپە سیاسییەکان پێچەوانە بن. ئەمڕۆ پەڕڵەمانی ئەوروپا لە 705 ئەندام پێکدێت و بێگومان لۆبیکردنی ئەم ژمارە زۆرەی ئەندامانی پەڕڵەمانی ئەوروپا کارێکی قوورسە.
هەر بۆیە لۆبیستەکان زیاتر لەسەر گرووپە مەزنەکانی وەکوو کریستیان دیموکراتەکان و سۆشیال دیموکراتەکان کار دەکەن و ڕازیکردنی ئەو دوو گرووپە واتە گەیشتن بەو ئامانجانەی دیاریانکردووە و لە ئەولەویەتیاندان. ئەمە سەرەڕای ئەوەی لۆبیکردنی پەڕڵەمانتارە دیار و خاوەن کاریگەریی لە گرووپەکانی دیکە بەشێکی دیکەی کاری لۆبیستەکانە.
‏‎جێگەی ئاماژە پێکردنە کە لۆبیکردن لە ڕێگەی کۆمپانیای تایبەت بە لۆبیکردن کە خاوەنی کەسانی شارەزاو خاوەن ئەزموون و پسپۆرن ئەنجام دەدرێت و بودجەیەکی تایبەتی بۆ تەرخان دەکرێت. بە پێی داتاکان ساڵانە تەنیا لە ئاستی یەکێتیی ئەوروپادا بڕی 1.8 میلیارد یۆرۆ بۆ کاری لۆبیکردنی خەرج دەکرێت لە ڕێگەی 12 هەزار کۆمپانیا و ڕێکخراوی جیاوازەوە کە 48 هەزار کەسی پسپۆر و شارەزاو ئەزمووندار کاری تێدا دەکەن.
هەروەکو ئاماژەم پێدا داڕشتنی ستراتیجی بۆ لۆبیکردن و دیاریکردنی ئامانج هەنگاوی سەرەکییە لە لۆبیکردن. ئەوەی لێرەدا گرنگە دیاری بکرێت میکانیزمی درووستکردنی بڕیارە کە گرنگە کەسانی لۆبیست بەوردی شرۆڤەی بکەن بۆ ئەوەی بزانن لە کوێی پڕۆسەی درووستکردنی بڕیار دەبێ کاریگەریی خۆیان بنوێنن بۆ ئەوەی بڕیارەکە لە بەرژەوەندی ئەوان کۆتایی بێت یاخود بەشێک لە ئامانجەکانیان بپێکێت.
هەروەکو ئاشکرایە میکانیزمی بڕیاردان لە وڵات بۆ وڵات و لە دامەزراوە بۆ دامەزراوە گۆڕانکاری بەسەر دادێت. هەر بۆیە گرنگە بۆ هەر وڵات و دامەزراوە ستراتیجی و ڕێکاری تایبەت بەو شوێنە بگیرێتە بەر. لێرەدا دەبێ ئەو پرسیارە لە خۆمان بکەین ئاخۆ گەلی کوردستان و بە تایبەتی هەرێمی کوردستان تا چ ئاستێک سوودی لە لۆبیکردن وەرگرتووە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی؟ ئەگەر ئەو لۆبییە وەکوو پێویست نەبووە، کێشەکان لە کوێن و چۆن دەکرێت چارەسەر بکرێن؟
ئەمە و چەند پرسیارێکی دیکە کە پێویستە بە شێوازێکی زانستی توێژینەوە و شرۆڤەیان لەسەر بکرێت و کورد وەکوو گەلانی دیکە ببێتە خاوەن ستراتیجیەکی تۆکمە و کاریگەریی لۆبیکردن لە ئاستی جیهان. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 441 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 16-12-2022
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 16-12-2022 (2 سال)
باژێر و باژارۆک: هەولێر
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ڕەخنەیا سیاسی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 30-03-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 30-03-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 06-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 441 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,458
وێنە 106,568
پەرتوک PDF 19,266
فایلێن پەیوەندیدار 97,106
ڤیدیۆ 1,391
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
بلند محەمەد
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.297 چرکە!