ئەمڕۆ پێنچ شەممە #30-03-2023# #سەعدی ئەحمەد پیرە# ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کورستان لە شاری #هەولێر# لە بارەگای مەکتەبی سیاسی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# پێشوازیکرد لە وەفدێکی یونامی پێکهاتبوون لە موتسی مونیارادزی بەرپرسی بەشی کاروباری سیاسی لە یونامی، لینارت نیکولای، عەزیز بەرزنجی ڕاوێژکارانی سیاسی لە نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەرێمی کوردستان.
لە دیداری نێوان هەردوولادا بارودۆخی سیاسی و دواین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی ئێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بەگشتی تاوتوێکرا، بەتایبەتی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و #بەغدا# و ئەو کێشە هەڵواسراوانەی نێوان هەردوولا کە کاریگەریی لەسەر ڕەوشی سیاسی و ئابووری و ئەمنی هەیە.
سەعدی ئەحمەد پیرە دڵنیایی کردەوە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان خوازیاری چارەسەری هەموو کێشە و گرفتەکانە بە ڕێگەی گفتوگۆ و لەیەکتر گەیشتن کە دواجار بەسوود و بەرژەوەندی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکەوێتەوە، وتیشی: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ساڵانێکی زۆرە و زۆر دەمێکە پێش بڕیارەکەی دادگای پاریس هەوڵی چارەسەری کێشە هەڵواسراوەکانی تایبەت بە دۆسیەی نەوتی لەنێوان هەولێر و بەغدا دەدا، لەسەردەمی کابینەکەی حکومەتی مالیکی و کابینەکانی دوای ئەویش .
هاوکات سوپاس و ستایشی ڕۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکانی کرد بەتایبەتی هەوڵەکانی خاتوو جنین پلاسخارت نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئێراق، کە هەمیشە بە پەرۆش بووە بۆ چارەسەری ئاشتیانە و یاساییانەی کێشەکان. [1]
كورديبيديا غير مسؤول عن محتوى هذا التسجيل وصاحبه مسؤول عنه. قمنا بتسجيله لأغراض أرشيفية.
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 758 مرة
اعطي رأيک بهذا المقال!