Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 518,996
Immagini 106,683
Libri 19,298
File correlati 97,307
Video 1,392
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
کۆتایی گورگێکی باران دیتە
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کۆتایی گورگێکی باران دیتە

کۆتایی گورگێکی باران دیتە
$کۆتایی گورگێکی باران دیتە$
#ڕێبین ئەحمەد رەشید#
گەر گورگێک تەڵە بناسێتەوە و خۆی لێ نەدات و تەڵەتەقێنی بکات لە زمانی کوردیدا پێی دەوترێت گورگی باران دیتە. زۆر جار بە مرۆڤی خاوەن ئەزموونیش دەوترێت گورگی باران دیتە یان باران دیدە. من لێرەدا گورگی باران دیتە بەمانا نەرێنییەکەی بەکار دەبەم.
ماوەی بیست ساڵ زیاترە بۆرە گورگێکی ڕەگەزپەرەستی باران دیتە لە پێستی فاشیزمی ئیسلامی سیاسییدا سەدان تەڵەی تەقاندووە بەبێ ئەوەی هیچ یەکێکیان خۆی بگرێت. دەیان داوی دەرەکی و ناوەکی بۆ نرایەوە بەڵام چونکە داودۆز بوو پێوە نەدەبوو. هۆکاری پێوەنەبوونیشی ڕاستگۆیی لە مەبدەئەکانیدا نەبوو، بەڵکوو پراگماتیی بوونەکەی بوو، لەسەرێکەوە لەپێناو کورسییەکەیدا کڕنووشی لە بەردەم هەموو دیکتاتۆرێکدا پێ دەبرد و لە سەرێکی دیکەشەوە کەڵبەکانی ئەوەندەی دیکە دژی نەیارە بێ باڵ و بێ نینۆکەکان پێ تیژتر دەکردەوە.
گەر بشێت بە وشەیەک وەسفی ئاردۆگان بکرێت لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا دەشێت پێی بڵێین گورگێکی باران دیتەیە، هاوشێوەی سەددامی کۆتایی هەشتاکان و سەرەتای نەوەدەکان کەسێکی پراگماتییە. جیاوازی کەسی پراگماتی لەگەڵ کەسی خاوەن دید و تێڕوانینی سیاسیی ئەوەیە: کەسی پراگماتی هەمووشتێک لەپێناو کەڵک و بەرژەوەندی خۆی یەکلایی دەکاتەوە، ئەگەر چی بە زیانی سیستمەکەش کۆتایی بێت. قەواعیدێکی ئەخلاقی و سیاسیی جێگیری نییە بۆی بگەڕێتەوە وەک مەرجەع، ڕوانینی ستراتیژیشی نییە بۆ داهاتوو ئەوەی پاڵی پێوەدەنێت کارێک بکات دۆخە هیسترییەکەی نێو ناخی خۆی و بەرژەوەندییەکانی خۆیەتی.
زۆر بەسانایی دەشێت لە ڕێگای نموونەکانی دەستپێکردنی قۆناغی چارەسەری کێشەی کورد و پەشیمان بوونەوە لێی، دەرکردنی هاوڕێ نزیکەکانی خۆی لەحیزب و حکومەت، دەستگیرکردنی سەرانی ئەرگەنەکۆن و دەوڵەتی قوڵ و دواتر بادانەوە بەلایاندا و ئازادکردنیان، دانووستانەکانی ئۆسلۆ لەگەڵ #پەکەکە# و دواتر پەشیمانبوونەوە لێی ، هەڵگیرساندنی شەڕی نێوخۆیی سووریا و دواتر دەستدرێژکردن بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ بەشار ئەسەد، خستنەخوارەوەی فڕۆکە سیخۆییەکەی ڕووسیاو دواتر دەستماچکردنی ڤلادمێر پوتن و..هتد لە پراگماتیبوون و بێ ڕوئیایی ئاردۆگان تێبگەین. ئەوەی دەردەکەوێت هەر ئەم دۆخە پراگماتییەیەتی لەم هەڵبژاردنەدا وادەکات بدۆڕێت، چیدی گەلانی تورکیا باوەڕ بە گورگێکی باران دیتە ناکەنەوە.
$هەڵهاتوانی باخچەی پشتەوەی کۆشک!$
فرێزی ڕاکردن لە باخچەی پشتەوە فرێزێکە نەجمەددین ئەربەکان کە لە دژی سێکوچکەی ئاردۆگان، بوڵەنت ئارنچ و عەبدووڵا گویل دامەزرێنەرانی ئاکەپە دایهێنا. ئەربەکان پێی وابوو سێکوچکەی ئاردۆگان بە درووستکردنی ئاکەپە خیانەتیان لە میللی گۆروش ڕوانینی میللی کردووە و لە باخچەی پشتەوە ڕایانکردووە. هەفتەی پێشوو ئێمە گوێبیستی دوو ناو بووین کە ئاردۆگان وەک دەستبردن بۆ چڵە پووشی پێش خنکان تەشەبووسی پێکردبوون تا بێنەوە نێو ئاکپارتی سا بەڵکوو کەمێک کەتیرە لە ئاودزی ئەم کەشییە بدەن و کەمێک لە ئاوی نێو ئەم کەشتییەی لەگەڵ بکەنە دەرەوە تا ئەوەندی دەگاتە کەنارێکی ئارام. بەڵام ئەم دووناوە بە پێچەوانەی پێشبینییەکانی ئاردۆگانەوە هەریکەو بە بیانوویەک داواکارییەکەی ئاردۆگانی ڕەتکردەوە.
کەسی یەکەم وەزیری دارایی پێشووتری ئەو وڵاتە محەمەد شیمشەک بوو. شیمشەک ئیکۆنۆمیستێکی زیرەکی ئابووری و قەواڵە ماڵی و داراییەکانە. کوردە و خەڵکی باتمانە. لە پاش دەستلەکارکێشانەوەی ئەندازیاری هەستانەوەی ئابووری تورکیا: عەلی باباجان، لە کابینەکانی خودی ئاردۆگان و ئەحمەد داودئۆغڵو و بن عەلی یڵدرمدا بۆماوەی زیاتر لە پێنج ساڵ دەبێتە جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی و ئابووری تورکیا.
شیمشەک هەمیشە لەبەرانبەر باباجانەوە ناوێکی دیار و ئاشنا بووە. بەهۆی ئەوەی شیمشەکی شک دەبرد ئاردۆگان زۆر باکی بە دەستلەکارکێشانەوەی باباجان نەبوو. ئێستا شیمشەک لە لەندەن وەک ڕاوێژکاری ئابووریی بانکی کاردەکات. هەفتەی پێشوو ئاردۆگان داوای لێکرد جارێکی دیکەبگەڕێتەوە تورکیا و سۆزی ئەوەی پێدا کە بیکاتە جێگری سەرۆککۆمارو و بەرپرسی دێسکی ئابووری هەموو وڵات و وەزێری خەزێنە، بەڵام شیمشەک بەنەخێرێکی گەورە ئاردۆگان و ئاکەپەی شۆککرد و لە باخچەی پشتەوە بەبیانووی کار هەڵهاتەوە بۆ لەندەن.
ئاردۆگان پێی وابوو بە دانانی شیمشەک لەبەرانبەر عەلی باباجانەوە دەتوانێت گورزێک لە هاوپەیمانی میللەت بوەشێنێت و لە ڕێگەی شیمشەکەوە شەڕی یەکێک لە نەیارە سەرسەختەکانی خۆی کە عەلی باباجانە بکات، بەڵام شیمشەک نائومێدی کرد و بەبیانووی کار گەڕایەوە لەندەن.
کەسی دووەم کە ئاردۆگان داوای لێکرد خۆی و پارتەکەی وەک هاوپەیمانی نێو هاوپەیمانیی ئاکەپە/مەهەپە بناسێنن فاتیح ئەربەکان بوو. فاتیح ئەربەکان کوڕی نەجمەدین ئەربەکانی باوکی ئیسلامی سیاسییە لەو وڵاتەدا.
بە گوێرەی پێگەکەی باوکی، فاتیح ئەربەکان ئەمڕۆ ناوێکی قەبوڵکراوی نێو ساحەی موحافیزکارانی تورکیایە، ئاردۆگان دەیویست لە ڕێگەی فاتیح ئەربەکانەوە شەڕی تەمەل کارامائۆغڵوی سەرۆکی پارتی سەعادەت بکات کە ئەمڕۆ هاوپەیمانێکی هاوپەیمانیی پێنج قۆڵیی میللەتە بە سەرکزدایەتی کڵچدار ئۆغڵو.
بۆ ئەم مەبەستە ئاردۆگان پێشنیاری کاندید بوون و گارانتی دەرچوونی فاتیح ئاربەکانی کرد بۆ پەڕڵەمانی ئەو وڵاتە. بەڵام نەخێری فاتیح ئەربەکان بۆ ئەم داوایەی ئاردۆگان لە یەک هەفتەدا جارێکی دیکە ئاردۆگانی بەشێوەیەک شۆککرد تەنانەت نەیتوانی بەیاننامەیەکی فەرمیش سەبارەت بەو باسە دەربکات.
هەڵهاتنی شیمشەک و ئەربەکانی کوڕ هەمان سیناریۆی هەڵهاتنی خودی ئاردۆگان و هاوڕێکانی لە باخچەی پشتەوەی ماڵەکەی حیزبی ڕەفا و ئەربەکانی باوک بەبیر دەهێنێتەوە. ئەمڕۆ کەشتییەکەی ئاردۆگان بە شێوەیەک کون نەبووە خەڵک ئارەزووی مانەوە بکەن تێیدا. ئەوەی لێی دەرچووە نایەوێت جارێکی دیکە بگەڕێتەوە نێوی، ئەوەشی لەنێویدایە لە دەرفەتێک دەگەڕێت لێی دەرچێت. لە ئێستادا بوارێک بۆ نوقوم نەبوونی ئەم کەشتییە نەماوەتەوە، ئەوەی لەنگەری ئەم کەشتییەی ڕاگرتووە تەماع و پارە و کۆمەڵێ بندیواری نێو بیرۆکراسی و دەوڵەتن، هیچ باوەڕێکی جێگیر جگە لەبەرژەوەندی نەیبەستوونەتەوە بە ئاردۆگانەوە.
$ئاردۆگان دڵنیایە کە دەدۆڕێت!$
لە بیست ساڵی ڕابردوودا ئەمە بۆ جاری یەکەمە ئاردۆگان پێش چوونە هەڵبژاردنێک سەدلەسەد دڵنیایە لەوەی کە دەدۆڕێت، بەدەر لەگزیکاری و شەڕی نێوخۆیی و درووستکردنی ئارێشەی نێوخۆیی و کەیئۆس و پێکدادانی مەنزوو مەسێبەرەکانی وەک سادات و میدیا زەبەلاحەکانی لەگەڵ سیستمی دەوڵەت و خەڵک، بوارێک نەماوەتەوە ئاردۆگان لەسەر کورسی سەرۆکایەتی بهێڵێتەوە. بۆیاخکردنەوەی پێڵاوە کۆنەکان، ماکیاجکردنی دەموچاوە چرچەکان، دەستنوێژگرتن و شتنەوەی دەستەکان ئیدی لەمەبەدوا سوودی بۆ ئاردۆگان و ماڵباتەکەی نابێت. گەر شیمشەک و ئەربەکانیش بەڵێیان بۆ ئاردۆگان بکردایە مەسەلەکە زۆر نەدەگۆڕا، ئەوان چڵەپووشی پێش خنکان بوون، کارێکیان ەدەسست نەدەهات بیکەن. هەرچەندە خۆشیان نەدا بەدەستەوە بەڵام نەخێری ئەو دوانە وەک دوو زلەی زۆر تووند بوون نێوچاوانی ئاردۆگان و کابووسەکەی ئەوەندەی دیکە بۆ ئاردۆگان قوڵکردەوە و لەسەرێکی دیکەشەوە خۆیان لە ئاگری دۆڕان و بەسوتماکبوونی حەزەکانی ئاردۆگان پاراست.
$نەورۆزی #ئامەد# و داخستنی #هەدەپە#!$
هەفتەی ڕابردوو ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی ئامەد هاوکات بوون لەگەڵ ڕەتکردنەوەی دادگای باڵای دەستووری ئەو وڵاتە سەبارەت بە داوایەکی هەدەپە بۆ دواخستنی پرسی دادگاییکردنەکەی بۆ پاش هەڵبژاردنەکانی 14ی مایس، بەڵام دادگای دەستووری داواکەی هەدەپەی ڕەتکردەوە.ئەوەی جێی سەرنج بوو وەک ساڵانی پێشوو جۆش و خرۆشی نەورۆز لە ئامەد بەدینەدەکرا، هاوکات کەمتر هوتافی ئۆجالان و پە-کە-کە دەوترانەوە و کەمتریش بڕۆشۆری ئۆجالان بەرز دەکرایەوە بەراورد بەساڵانیڕابردوو. من ئەمە بۆ دوو هۆکار دەگێڕمەوە، یەکێکیان دەشێت هەدەپە وەک ڕێزێک بۆ بومەلەرزەکەی باشووری خۆراوای ئەو وڵاتە نەیوستبێت هەست و شعوری خەڵک بریندار بکات بە گێڕانی ئاهەنگی پڕ لە خرۆشی ملیۆنی، دووەم کەمتر بیانوو بدەنە دەست ئاردۆگان و سوپاکەی لە پۆلیس و دادگا و میدیا زەبەلاحەکانی سەبارەت بە داخستنی هەدەپە.
$دەرگایان لێدەگرن لە پەنجەرەوە دێنەوە$
پارتی دیموکراتی گەلان/هەدەپە بە ئەگەری زۆر دادەخرێت، کوردانی تورکیا زیرەکانی هەر لە ڕێوە پارتێکی نوێیان بەناوی پارتی سەوزی چەپ YSP وەک بەدیل و یەدەکی هەدەپە بۆ هەڵبژاردنەکان سەرڕێ خست. هەدەپە دابخرێت یان نا کورد لە تورکیا لەژێر ناوی پارتی چەپی سەوز دەچێتە هەڵبژاردنەکانەوە. لە نوێترین لێدوانیشیدا #سەڵاحەدین دەمیرتاش# لە تویتەر ڕایگەیاند بەهەموو توانای خۆی پشتگیری لە پارتی چەپی سەوز YSP دەکات و داوای لە هەوادارانی هەدەپە و پەڕەکەی خۆی لە تویتەر کرد کە لانی کەم سەد بەربژێر لە بەربژێرکراوانی پارتی چەپی سەوز YSP بنێرنە پارلەمان. هاوکات لەوەڵامدا ئاردۆگان پارتی YSP ی وەک باڵێکی سیاسی و درێژکراوەی ڕێکخراوی تیرۆرستی پە-کە-کە ناوزەد کرد و کەمال کڵچدارئۆغڵوی بەربژێری سەرۆکایەتی هاوپەیمانی میللەت بەوە تۆمەتبار کرد کە چووەتە نێو یاری تیرۆرستەکانەوە و هەرگیز قەبوڵی ناکەن پرۆتیرۆرستێک ببێتە سەرۆککۆمار و ئەم ناتوانێت کلیلەکنی کۆشکی سەرۆکایەتی بداتە کەسێک کە لەگەڵ تیرۆرستان هاوپەیمانی دەبەستێت و چاوساغیانە بۆ درووستکردنی پارت و جووڵانەوەی نوێ بۆ ڕاکردن لە بڕیاری دادگای دەستووری. ئاردۆگان بە ڕوونی وتی هاوپەیمانییەکەی کڵچدارئۆغڵو پێنج قۆڵی نییە بەڵکوو شەش قۆڵییە، قۆڵێک تیرۆرستانن و لەژێر مێزەکەدان، کەی پێۆیستی کرد دێنەوە سەر مێزەکە.
$سوپرایزی حەسەن جەمال وەک بەربژێری YSP$
یەکێک لە سوپرایزەکانی YSP بەربژێرکردنی ڕۆژنامەنووسی دیموکرات و ئازادیخوازی تورک حەسەن جەمال بوو بۆ پەڕڵەمانی تورکیا. حەسەن جەمال نێوان ساڵانی 1982-1992 و بۆ ماوەی دەساڵ سەرنووسەری ڕۆژنامەی جمهورییەت و ماوەی زیاتر لە شەش ساڵیش سەرنووسەری ڕۆژنامەس سەباح بووە، دواتر بوو بە سەرنووسەری ڕۆژنامەی میللییەت. لەسەردانێکیدا بۆ دوورگەی ئیمرالی بۆلای عەبدوڵڵا ئۆجالان و نووسینی ستونێک لەبارەی ئۆجالانەوە، کەوتە بەر قەهر و تووڕەیی ئاردۆگان. ڕۆژنامەکە نەیهێشت دیدارەکەی ئۆجالان بڵاو بڵاو بکاتەوە و بە فەمانی ئاردۆگان سەرۆکوەزیرانی ئەو دەمەی وڵات کارەکانیشی وەک سەنووسەر و ستون نووس لە ڕۆژنامەکەدا هەڵپەسێردرا و دواتر دەرکرا. حەسەن جەمال نەوەی جەمال پاشایە، جەمال پاشا یەکێک بووە لەو سێ جەنەراڵەی لە جەنگی جیهانی یەکەمدا سوپای خیلافەتی عوسمانییان بەڕێوە بردووە. حەسەن جەمال یەکێکە لەو تورکانەی بەناوی بنەماڵەکەی خۆیانەوە داوای لێبووردنی لە گەلی ئەرمینیا کردووە و پێی وایە باپیری ئەم هۆکارێکی ئەو جینۆسایدەبووە کە بەسەر ئەرمەنییەکان هاتووە. چەند پەڕتووک و بڵاوکراوەیەکی هەیە گرنترینیان پەڕتووکی کوردستان لە ڕۆژانی چارەسەیری ئاشیدا یە کە لە ساڵی 2014 بڵاویکردەوە و باس لە قۆناغی چارەسەری ئاشتید گەلی کورد دەکات کە ئاردۆگان چەند ساڵێک پێشتر دەستی پێکردبوو. لە ئێستادا جەمال سەرنووسەری سایتی T24 ەو هەر لەو سایتەشدا هەفتانە ستوونە سیاسییەکانی خۆی بڵاو دەکاتەوە. لە ئێستادا حەسەن جەمال بەربژێری پارتی سەوزی چەپ هەدەپەیە بۆ گەیشتن بە پەڕڵەمانەکەی ئانکارا. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 408
HashTag
Articoli collegati: 2
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 29-03-2023 (1 Anno)
Città: Sulaimaniya
Dialetto: Curdo - Sorani
Libro: Politic
Provincia: Sud Kurdistan
Publication Type: Born-digital
Tipo di documento: Lingua originale
Technical Metadata
Il copyright di questo elemento è stato rilasciato a Kurdipedia dal proprietario della voce !
Qualità Voce: 99%
99%
Aggiunto da ( هومام تاهیر ) su 02-04-2023
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( شادی ئاکۆیی ) su 03-04-2023
Questa voce recentemente aggiornato da ( ڕۆژگار کەرکووکی ) in: 07-04-2024
URL
Questa voce secondo Kurdipedia di Standards è non ancora esauriti !
Questo oggetto è stato visto volte 408
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Articoli
Storia dei curdi

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 518,996
Immagini 106,683
Libri 19,298
File correlati 97,307
Video 1,392
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Articoli
Storia dei curdi

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.875 secondo (s)!