پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
بەسەرهاتی ڕزگاربوونی فاتیح سەنگاوی لە پڕۆسەی ئەنفالدا
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
20-04-2024
هومام تاهیر
ڤیدیۆ
چەند دیمەنێک لە پاش پڕۆسەی ئەنفالکردنی دۆڵی جافایەتی
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 516,590
وێنە 105,245
پەرتووک PDF 19,090
فایلی پەیوەندیدار 95,737
ڤیدیۆ 1,283
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پارە مرۆڤ و شتەکانی تری بەرەو کوێ دەبات، لە بارەی دۆڕانی پاریس سانت جێرمانەوە
کوردیپێدیا، مێژووی ڕۆژ بە ڕۆژی کوردستان و کورد دەنووسێتەوە..
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پارە مرۆڤ و شتەکانی تری بەرەو کوێ دەبات، لە بارەی دۆڕانی پاریس سانت جێرمانە...

پارە مرۆڤ و شتەکانی تری بەرەو کوێ دەبات، لە بارەی دۆڕانی پاریس سانت جێرمانە...
$پارە مرۆڤ و شتەکانی تری بەرەو کوێ دەبات، لە بارەی دۆڕانی پاریس سانت جێرمانەوە$
#ئیدریس مستەفا#
#09-03-2023#
(ئەوەی پێی وایە پارە هەموو شتێکە، هەموو شتێک دەکات بۆ پارە.) ئەم قسەیە دراوەتە پاڵ چەند کەسێک بەڵام هیچیان ناڵێم و تەنیا جوانی و قوڵی قسەکەم بەلاوە مەبەستە.
$ڕەگی یانە وەرزشییەکان$
لێرەدا هەر بە تەنیا لەسەر یاریەکی تۆپی پێ قسەناکەم بەلکو لەسەر ئەو ڕەهەندانەش کە مرۆڤ چۆن مەلوول و داماو، لەهەمان کات سەرشێت بووە بە پارە.
تۆپێن وەک هەر شتێکی تر هەر بە تەنیا لە یاریچی ناودار و گرانبەهادا کۆنەبۆتەوە بەڵکوو تۆپین پێش ئەوەی پارە و سامان بێت ڕوح و ڕەوشت و مۆراڵ و پرسێکیشە. بۆ بایەرمیونیخ مێژوویەکە و دەبێ وەڵام بەو مێژووە بدەنەوە و لەم ڕاستییەوە هەر کەس و یاریزانێک بێتە بایەر دەبێ ببێتە بەشێک لەو مێژووە وەرزشیە کە قوتابخانەیەکە بۆخۆی.
ئەم حاڵەتە بۆ یانەیەکی وەک بەرشە ناسنامەی میللەتێکە و یەکێک لە قوتابخانەکانی ئەو میللەتە یانەی بەرشەیە کە لێوەی هەموو ئامانجە وەرزشی و ڕەمزە سیاسی و نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی هەنگاو هەڵدەگرن.
بۆ ڕیاڵ مەدریدیش مەسەلەکە تاجی شاهانەی وڵاتی ئیسپانیایە و بەو ڕوحە شاهانیەوە یاری دەکرێ. ئەم حاڵەتە بۆ یانەکانی سکۆتڵاند و ئەوانی تریش وایە. بەهەرحاڵ،
جاران هەر تیپە و هی گەڕەکێک یاخود لایەکی شار بوو کە هەر هیچ نەبێ هەستت بە ئینتیمایەکی جێگە یان جوگرافیایەک دەکرد ئەمە جگە لەوەی ناوی یانەکانمان هەمووی ناوی سیاسی و نیشتمانی و نەتەوەیی و ئازادیخوازی بوون. هیچ ڕەگێکی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ڕەمزی یاخود هیچ ئینتیمایەکی تر نابینی لە یانەی پاریس سانجێرماندا. پاریس سانجێرمان هەر لە ساڵی حەفتاکانەوە کە دامەزرا هەندێ دەوڵەمەند لەپاڵ مەرامی بزنسەوە بۆ زەوقی وەرزشی خۆیان، و بۆ چینێکی باڵای سیاسیش دامەزرا لەوانە خودی سەرۆکەکانی فەرەنسای وەک سارکۆزی سەرۆکی پێشووتری فەرەنسا و ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی ئێستای فەرەنسا لە جەماوەرە سەرسەختەکانی ئەو یانەیەن. خودی ناوەکەش هەر بە ناوی پیاو ماقوڵەکانی پاریسەوە ناونرا و تەنانەت تاکوو ئێستا نەبووەتە یانەی هەموو پاریسییەکانیش. پاریس لەم تەنگژەیەدا هەر دەژیا و هەر نەتوانرا ببێ بە یانەیەکی وەک بەرشە و ڕیاڵ و ڕەینجەرز و بایەرمیونیخ و لیڤەرپوڵ و …هتد کە ببێتە خاوەن هەر ڕەگێکی وەرزشی کە ڕەهەندەکانی تری لەگەڵ خۆیدا دەهێنێ.
$قەتەر و پاریس سانجێرمان$
کاتێک قەتەریەکان ساڵی 2012 هاتن ئەم یانە وەرزشیەیان کڕی بە بڕی یەک بلیۆن/ملیار دۆلار لەسەر هەمان ستراتیجی فکرەی پیاوماقوڵان کاریان کرد بەڵام زۆر خراپتر. وێرانتریان کرد. هەرچی پارەی وڵاتێکی وەک قەتەر بوو خستیانە ناو ئەو یانەوە بۆ کڕینی یاریچی باش و بەناوبانگ. چونکە پارە تەنیا مۆراڵی گرنگە لە ژین و ژیانی ئەو شێخە قەتەریانە زیاتر لە بلیۆنێک دۆلاریان تەرخان کرد لە ماوەی ئەم سێ و چوار ساڵەدا بۆ کڕینی دوو سێ یاریچی لەوانە نەیمار و ئێمباپی و میسی. لە ساڵی 2018 ەوە قەتەر لەنێوان ملیار و نیوێک بۆ دوو ملیار دۆلاری سەرف کردووە لە کڕین و مووچەی یاریچیدا. بۆ یەکەم جار لە مێژووی بازاڕی تۆپی پێدا زۆرترین پارەیان خەرج کرد لە کڕینی گەنجێکی وەک نەیماردا بە بڕی 250 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی کە خۆی و خانەوادەکەشیان بە خەون پارەی وایان نەدیبوو. بە دوای کڕینی نەیمارەوە بازاڕی تۆپی پێ بە ڕادەیەک شێوا کە نەک هەر تامی وەرزشەکە وەک خۆی نەما بگرە بەهای ئینسانە یاریزانەکانی تۆپی پێش کەوتە تەنگژەیەکی وەهاوە کە خەڵک لە یاریگاکاندا پارەیان بەسەر یاریزانەکاندا فڕی دەدا وەک ڕەمزێک بۆ خۆفرۆشتن بە پارە. ئەوە بووە بە باو کە پارە تەنیا هۆکاری یاری کردنە بۆ پاریس سانجێرمان.
$پاریس سانجێرمان و سەرۆکی وڵاتان$
ئەم یانەیە بە ئاستێک گەیشتووە کە سەرۆک و مەلیکی وڵاتان بە شەخسی و ڕاستەوخۆ نفوزی سیاسی و دەوڵەتی و مالی خۆیان بەکاردەهێنن بۆ ئەوەی یاریزانە باش و بەناوبانگەکان ڕازی بکەن بێنە ناویەوە یاخود بەجێی نەهێڵن. بۆ نموونە کاتێک ئێمباپی یاریزانی هێرشبەری یانەکە ویستی بەجێیبهێڵێ مەلیکی قەتەر ڕاستەوخۆ تەداخولی کرد و هەرچی خەزێنەی مەملەکەتەکەی هەیە خستییە بەردەستی تاکوو نەڕوات بۆ ڕیاڵ مەدرید. دواتر ئیمانوێڵ ماکرۆن بە شەخسی لەگەڵی دانیشت و قەناعەتی پێ هێنا کە لە یانەی شارەکەی خۆی بمێنێتەوە. ئەوە بوو بە ملیۆنان دۆلار لە هەفتەکەیەکدا ڕازیان کرد و ئەو خەونەی خۆی کە دەیویست بچێتە ڕیاڵ مەدرید یاری بکا مرد و پارەش نەیتوانی خۆشییەکانی تۆپی پێی بداتێ. ئەم حاڵەتە پێشتر بەسەر نەیماردا هات کاتێک خۆی بۆ پارە فرۆشت و یانەی خەونەکەی کە بەرشەلۆنە بوو بەجێهێشت بۆ پارە هەرچەندە دوایی دەگریا بەس بۆ ئەوەی بگەڕێتەوە بەڵام دادوفیغان فریای نەکەوت و هەرچی ملیۆنە دۆلارە ناتوانێ خۆشییەکانی جارانی تۆپی پێی بۆ بگەڕێنێتەوە. دیارە یانەکانی تریش پارە سەرف دەکەن بۆ کڕینی یاریزانی باش بەڵام قەتەریەکان بازاڕی کڕین و فرۆشتنی یاریزانانیان بردە ئاسمان کە چیتر خەڵک نەتوانێ وەک جاران یاری جوان و خۆش وەک خۆی ببینێت.
$ڕەهەندەکانی پشت پارە$
ئەم قسەیەی من دەیکەم لێرەدا لەوانەیە هەندێک باوەڕم پێ نەکەن، ئەویش ئەوەیە کە هیچ شتێک ئەوەندەی پارە ئاسان نییە گەر بتەوێ پەیدای بکەی، بەڵام لەبەرانبەردا دەبێ گرنگترین و قوورسترین بەها ئینسانی و ئەخلاقیەکانی خۆتی بۆ دابنێی. هیچ کەس ناتوانێ ئینکاری لەم ڕاستییە بکات. هیچ کەسێک یان حزب یان دەوڵەتدارێک نییە بیناسی یان نەیناسیت سامانێکی پێکەوە نابێ و بەهایەکی گرنگی بۆ لە دەست نەدابێ جا ئەو پارەیە یان ئەو سامانە یەک دوو خانوو یەک و سەیارەک بێ یان بزنسێکی گەورەی وەک کۆمپانیا بێ یاخود .....، یاخود..... هتد
ئەم خاڵە ئاماژە پێ دەدەم تاکوو ئەوە زیاتر بسەلمێنین کە پارە چی بە مرۆڤ و شتەکانی تری دەکات. پارە خۆشیت پێ دەدات بەڵام پێش ئەوە بە سەرنج ئەو بەها و مانایانەی لێ سەندوویت کە بەختیاری حەقیقی تێدایە. هەژارێک یاخود کەم دەرامەتێک لەوانەیە نەتوانێ وەک پارەدارێک هەندێ خۆشی وەک سەفەر و خانوو و سەیارە و چی و چی لە دنیا ببینێ بەڵام بەختیارە بەوەی کە بەها ئینسانیەکانی خۆی لە دەست نەداوە بۆ ئەو خۆشیە کاتیانە کە لەسەر درۆ و فروفێڵ بنیاد نراوە. یاریزانەکان و خاوەن خەزێنەکان و سەرۆک و مەلیکی وڵاتەکان نموونەیەکن لەو خەرمانەی لەبەردەستماندایە. مەلیکی قەتەر زیاتر لە بلیۆنێک دۆلاری لە ناو یاریگادا سەرف کرد، ئێمباپی و نەیمار بەو هەموو ملیۆنەی کە هەیانە کەچی بەختیار نەبوون لەوەی بتوانن بۆ جارێکیش بێت جامی پاڵەوانێتی ئەوروپا بەرز بکەنەوە. [1]
ئەم بابەتە 360 جار بینراوە
هاشتاگ
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
ژیاننامە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 02-04-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: وەرزش
پۆلێنی ناوەڕۆک: کۆمەڵایەتی
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕەخنەی سیاسی
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: کەنەدا
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هومام تاهیر )ەوە لە: 02-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان سەرچناری )ەوە لە: 03-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 04-04-2024 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 360 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کورتەباس
سەرەتای خوڵقان لە دەقەکانی کوردی دا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
کورتەباس
ئافرەت و داب و نەریتی کوردەواری
کورتەباس
تەمسیلی (سەرفترە)
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
گرنگترین ڕێبازەکانی مۆسیقا کە تازە دەرکەووتون
کورتەباس
چۆن منداڵەکەت پەروەردە دەکەیت؟
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
بەسەرهاتی ڕزگاربوونی فاتیح سەنگاوی لە پڕۆسەی ئەنفالدا
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
20-04-2024
هومام تاهیر
ڤیدیۆ
چەند دیمەنێک لە پاش پڕۆسەی ئەنفالکردنی دۆڵی جافایەتی
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
شێخ حسێنی هەزارکانی ئەو پیاوەی لە ئەنفالدا فەرمانی سەدامی شکاند و وتی نامەوێت ئازاد بکرێم
19-04-2024
شادی ئاکۆیی
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ئامار
بابەت 516,590
وێنە 105,245
پەرتووک PDF 19,090
فایلی پەیوەندیدار 95,737
ڤیدیۆ 1,283
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
کورتەباس
سەرەتای خوڵقان لە دەقەکانی کوردی دا
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
ژیاننامە
شەرمین وەلی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
کورتەباس
ئافرەت و داب و نەریتی کوردەواری
کورتەباس
تەمسیلی (سەرفترە)
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
کورتەباس
گرنگترین ڕێبازەکانی مۆسیقا کە تازە دەرکەووتون
کورتەباس
چۆن منداڵەکەت پەروەردە دەکەیت؟
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.593 چرکە!