پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,545
وێنە 106,159
پەرتوک PDF 19,170
فایلێن پەیوەندیدار 96,557
ڤیدیۆ 1,317
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
پێشمەرگە وەک پردی پەیوەندی کوردستان و دنیا
کوردیپێدیا و هەڤکارێن وێ، هەردەم یارمەتیدەردبن ژبو خوەندەکارێن زانینگەهێ و خوەندنا بلند بو بدەست ئێخستنا چاڤکانیێن پێدڤی!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پێشمەرگە وەک پردی پەیوەندی کوردستان و دنیا

پێشمەرگە وەک پردی پەیوەندی کوردستان و دنیا
$پێشمەرگە وەک پردی پەیوەندی کوردستان و دنیا$
#سەردار عەزیز#
#17-03-2021#
$پوختە$
پێشمەرگە وەک هێزێک، وەک چەمکێک، وەک بەشێک لە کایەی سیاسی، وەک بەشێک لە حیزب، وەک بنەمایەک بۆ سوپایەکی نیشتمانی، هەروەها لە ڕۆژگاری ئەمڕۆشدا وەک پردێک لەنێوان کوردستان و دنیا، جێگەی سەرنج و مایەی تێڕامانە.
بەداخەوە ئەم بوارە، نەک هەر نەبووە بواری ئەکادیمیا، بەڵکوو لای زۆر کەسیش وەها نابینرێت کە بوارێکی ئەکادیمی بێت. تووندوتیژی و هێز، ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە جۆری حوکمڕانی و سیاسەت و کۆمەڵگە و بەهاکانەوە هەیە. سوپا لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا دەزگایەک نییە کە مۆدێلەکەی سەرکەوتووبێت، تاوەکووبتوانرێت لە هەناوی کایەی دیموکراسیدا بە مۆدێلی پێکەوەگرێدانی مەدەنی - سەربازی لە قەڵەم بدرێت.
لەم نووسینە کوورتەدا هەوڵدەدەم لە ڕێگەی وەڵامدانەوەی چەند پرسیارێکی سادەوە، ئەوە بوروژێنم کە چۆن پێشمەرگەی کوردستان پێویستی بە ڕیفۆرم و گۆڕانکارییە لە زۆر ئاستدا، تاوەکووبتوانێت لەنێو کایەی دنیای نوێدا ڕۆڵی خۆی بگێڕێت.
$پاشخان$
$پێشمەرگە کێیە؟$
پێشمەرگە پێش ئەوەی ناوێک بێت بۆ کەسێک، یان هێزێک، یان گرووپێک، کەسایەتییەکە. ئەم کەسایەتییە لە هەناوی مێژوو و ئەدەب و کولتووری کوردیدا ئامادەییەکی بەرچاوی هەیە. ئەم ڕەهەندە کولتوورییەی پێشمەرگە، پێشمەرگەی لە هێزێکی سوپایی یان بەرگریی ئاسایی جوداکردووەتەوە. پێشمەرگە لە هەناوی دەقەکاندا بەرهەم دێتەوە. ئەم بەرهەمهێنانەوەیە وەک کەسایەتییەکە کە لە سرووشت بەهێزترە، وەک شێرکۆ بێکەس وێنای دەکات، مرۆڤێکی ئاسایی نییە. خاوەن توانایەکی جیاوازە و لە مرۆڤە ئاساییەکان جودایە. شاعیرانی کورد لە هۆنینەوەی هۆنراوە و شیعر لەبارەی پێشمەرگەوە زۆر سەخیبوون. ئەم ڕەهەندە کولتوورییە زادەی سەردەمێکە کە کورد خاوەن دەزگا و ئامرازی زۆر نەبووە. لە ڕێگەی ئەدەب و گۆرانی و سروودەوە ورە و وزەی بە پێشمەرگەکانی بەخشیوە. ئەم کەسایەتییە بەرهەمهێنراوە، لەنێو کایەی سیاسیدا بەکاردێت بۆ ئەوەی پێشمەرگە وەک کەسێک یان هێزێک ببینرێت کە دەبێ لە ڕەخنە دووربێت. ئەم دۆخە لە سەردەمی حکومەت و پشتیوانیی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەوڵدان بۆ بوونە خاوەن سەرباز و سوپا، وەک ئامرازێکی کۆن دەبینرێت کە ڕێگرە لە بینین و مامەڵەکردن لەگەڵ پێشمەرگەدا وەک سەرباز یان سوپایەکی مۆدێرن. پێشمەرگە پێویستی بە وێنا و خەیاڵ و ئەدەبیاتی نوێیە. ئەم وێنا و خەیاڵ و ئەدەبیاتە دەبێ لە هەناوی زانستی بەرفراوانی سەربازی و ئاساییش و ستراتیژی و پەیوەندیی مەدەنی و سەربازییەوە سەرچاوە بگرێت.
$تیۆری مەدەنی سەربازی چییە؟$
بەکوورتی تیۆری مەدەنی سەربازی داڕشتنی پەیوەندییەکی دیموکراتییانەیە لەنێوان سێ یەکەدا کە خەڵک، حکومەت لەگەڵ سەربازدایە. ئەم سیانەیە بە سیانەی کلاوسڤیتز ناسراوە. جۆری ڕێکخستنی پەیوەندیی نێوان ئەم سێ یەکەیە لەلایەن چەند بیرمەندێکی ئەم بوارەوە لێکۆڵینەوەی جیاوازی لەسەرکراو. سێ ناو لەم بوارەدا بە زەقی دەردەکەون ئەوانیش سامۆئێل هەنتنگتۆن، سامۆئێل فینەر لەگەڵ مۆریس جانۆویتزن. سەرباری جیاوازییان ئەم سێ کەسە لەسەر کۆمەڵێک بنەما هاودیدن. بەدیدی ئەمان، پەیوەندیی نێوان مەدەنی و سەربازی، سەقامگیر و دیموکراسی دەبێت، ئەگەر سەرباز پیشەیی یان پرۆفشناڵ بێت، ئەگەر سوپا ڕەنگدانەوەی ئەو کۆمەڵگەیە بێت کە خزمەتی دەکات، هەروەها ئەگەر سوپا بڕوای وەهابێت کە مەدەنی باڵایی بە سەر سەربازیدا هەیە. ئەم تیۆرانە بەگشتی بۆ دیموکراسییە پێگەیشتووەکانن. کرۆکی ئەم تیۆرانە ئەوەیە کە کۆمەڵگەیەکی چالاک و سەربەخۆ هەیە، حکومەت مۆدێرن و دیموکراسییە و سوپاش جیاوازە لە مەدەنی و پەیوەندییەکەی دیموکراسییانە ڕێکخستووە.
هەڵبەت لە کۆمەڵگەیەکەدا کە هێشتا لە پڕۆسەی بنیاتناندایە، ئەم هەموو دەزگا و پەیوەندییە ئاڵۆزانە بەئاسانی فەراهەم نابن، بەڵام ئەگەر نییەتێک هەبێ بۆ فەراهەمکردن و بەرجەستەکردنیان، ئەوا تێگەیشتن لەلایەنی نۆرماتیڤ و تیۆری گەلێک گرنگە تاوەکووڕێنیشاندەربێت و ڕێچکەیەک بێت بۆ گەیشتن بەم ئامانجانە.
هەنگاوی هەرە گرنگی بەرجەستەکردنی سوپایەکی سەردەمیانە، لە گۆڕینی تێگەیشتن بۆ سوپاوە دێت و پاشان هەوڵدان بۆ زەوینەسازکردن بۆ فەراهەمبوونی. هەنگاوی دووەم، لابردنی جۆری پەیوەندییە کۆنەکان و جێگرتنەوەی پەیوەندییە نوێیەکانە. زاڵترین جۆری پەیوەندیی کۆن، پەیوەندیی شەڕی ناوخۆیە. شەڕی ناوخۆ ئاستی جیاوازی هەیە. ئاستی شەڕی سەنگەر، ئاستی جەمسەرگیریی و هەروەها ئاستی شەڕی ناوخۆی نەرم. کوردستان ئێستا لە دۆخی شەڕی ناوخۆی نەرمدایە. لە دۆخێکی وەهادا ئەستەمە بتوانرێت باس لە باڵادەستی مەدەنی و جودایی مەدەنی و سەربازی و ڕێکخستنی پەیوەندیی نێوان هەردوولا بەپێی یاسا بکرێت.
لەبەر ئاڵۆزی دۆخی کوردی، سوپای کوردستان نەک دەبێت ڕەنگدانەوەی کۆمەڵگەی کوردی بێت، بەڵکوو دەبێت ڕاستەوخۆ ڕەنگدانەوەی دۆخی جیۆپۆلەتیکی ناوچەکە و جیهانیش بێت. بۆیە پێشمەرگە دەبێت ئەو هێزە بێت کە ڕەگی لە کۆمەڵگەی کوردستانیدا هەبێت و بتوانێ کەڵک لە دۆخی ناوچەکە و جیهان وەربگرێت و لە هەمانکاتدا توانای خۆگونجان و هاوئاهەنگی هەبێت. کەواتە چیدیکە پێشمەرگە هێزێکی لۆکاڵی نییە، بەڵکوو هێزێکە کە دەبێ لە ئاستێکدا بێت کە سوپایەکی ئێجگار مۆدێرنی وەک ناتۆ بتوانێت هاوئاهەنگی و کاری لەگەڵدا بکات.
$بۆچی ڕیفۆرمی پێشمەرگە گرنگە؟$
سوپا بە مانایەکی دیکە یانی ڕێکخستن و بەڕێوەبردنی تووندوتیژی. تووندوتیژی یانی ناسیاسەت. لێرەدا دوو ڕەهەند هەیە، یەکەم، تووندوتیژی تەنیا لە ڕێگەی تووندوتیژییەوە ڕێکدەخرێت. ئەمەش هونەری هێز و سیاسەتە. دوورخستنەوەی تووندوتیژی بواری فرەیی دەڕەخسێنێت، کە کرۆکی سیاستە. هەنا ئارێنت وەک کەسێک جەخت لەسەر ئەمە دەکاتەوە.
کۆمەڵگە بۆ ئەوەی بتوانێ سیاسەت بکات دەبێ تووندوتیژیی ڕێکبخات. ڕێکخستن بەمانای ئەوەی کە تووندوتیژی کۆتایی نایێت، بەڵام دەبێ بە جۆرێکی وەها ڕێکبخرێت کە بوار بڕەخسێنێت تاوەکووبواری مەدەنی گەشە بکات. ئەمە چۆن دەکرێت؟ یەکێک لە دەوڵەتناسانی بەنێوبانگ، ماکس ڤیبەر بیرمەندی ئەڵمانییە. ڤیبەر وەها پێناسەی دەوڵەت دەکات، کە بریتییە لە کۆمەڵگەیەکی مرۆیی، کە بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە شەرعییەتی قۆرخکاری بەکارهێنانى هێز لە ناوچەیەکی دیاریکراودا بەدەستدەهێنێت.
بەپێی ئەم پێناسەیە، دەبێت تەنیا یەک ناوەند یان سەرچاوە مافی تووندوتیژی هەبێت. ئەو سەرچاوەیەش دەوڵەتە و لە دۆخی کوردستانیشدا حکومەتە. ئەم بوونی مافی بەکارهێنانی تووندوتیژییە، دەبێت دوو خەسڵەتی هەبێت: یەکەم، شەرعی بێت و دووەمیش قۆرخکراوبێت. ئەمەش ئەوە دەگەیینێت کە دەبێ دەوڵەت تاکە لایەن بێت کە ڕێگەپێدراوبێت بەپێی یاسا، تووندوتیژی بەکاربێنێت. بەڵام پێش ئەوەی بگەینە دۆخی بەکارهێنان، چەند قۆناخێکی دیکەمان هەیە. قۆناخی کۆکردنەوەی هەموو هێزەکان، مۆنۆپۆلکردنیان، نەهێشتی سەرچاوەکانی تووندوتیژی لەهەناوی کۆمەڵگەدا، بەستنی بەکارهێنانی تووندوتیژی بە یاساوە. کەواتە بۆ ئەوەی بواری سیاسەتکردن هەبێ، دەبێ هێزی چەکدار تەنیا لە دەستی حکومەتدابێت و ئەو حکومەتەش بە ڕووخسەتی یاسا بۆی هەبێت ئەو هێزە بەکاربێنێت و ئەو هێزەش هێندە کاریگەریی و سامی هەبێت کە کەسی دیکە نەتوانێت لە ناوخۆدا هێز بەرانبەری بەکاربێنێت. کاتێک ئەمانە بەرجەستە دەبن، ئەوا سیاسەت وەک بوارێکی سیڤیل لە دەربڕینی ڕای جیاواز و هەوڵدان بۆ گوشارکردن لەسەر دەزگاکانی حکومەت بەڕێگەی مەدەنی دێتە ئاراوە.
هەموو ئەمانە قۆناخی ئاڵۆزن، بەڵام لە هەمانکاتدا ئەوە دەردەخەن کە کرۆکی سیاسەت و دیموکراسی و حوکمداریی سەردەمیانە و سەقامگیری و ئاساییش، هەبوونی سوپایەکی سەردەمیانەیە. بەپێچەوانەوە، نەبوونی سوپایەکی سەردەمیانە هۆکاری هەرە سەرەکیی نەبوونی هەموو ئەو تایبەتمەندیانەیە کە پێشتر ئاماژەمان پێدا.
$کێشەکان چین؟$
لە ستراتیژی وەزارەتی پێشمەرگەی لە ساڵی (2021 بۆ 2024) دا هاتووە کە وەزارەتی پێشمەرگە پێویستی بە ئەم ڕوانگەیە هەیە: وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت مۆدێرن، پیشەیی (پرۆفیشناڵ) ، کاریگەر، وەڵامدەرەوە، لەگەڵ جۆرێک لە ڕێکخستنی ئاسانکەری هەبێت. مەبەست لە ڕێکخستنی ئاسانکەر ئەوەیە کە هیچ ڕێگرییەک نەبێت لە بەردەم بەڕێوەچونی کارەکاندا. لە هەمانکاتدا دەبێت بەرپرسیارێتییەکان دیاریکراو و ڕوونبن. دەبێت ئەم وەزارەتە جێگەی باوەڕی خەڵک و دەزگاکانی حکومەت بێت و لەلایەن پەڕڵەمانەوە چاودێری بکرێت. هەروەها چۆنییەتی کاروباری دارایی لای خەڵک شەفاف بێت. لەسەرووی هەموویەوە لەژێر فەرماندەیی حکومەتێکی هەڵبژێردراوی دیموکراسیدا بەڕێوەبچێت. دەبێ ئەم وەزارەتە بە تەواوی هەموو بوارەکانی یەکگرتووبێ وناوەندی کرابێت. دەبێ هێزی پێشمەرگە هێزێکی بە توانا و خاوەن شکۆبێت، بەشێک بێ لە دابینکردنی سەقامگیریی هەرێمی. بتوانێت ڕێزی نۆرم و بەها نیودەوڵەتییەکان بگرێت. مافەکانی مرۆڤ پەیڕەوبکات و پێشێلی نەکات. توانای ئەوەی هەبێت کە بە تەنیا هەڵبسوڕێت و هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی ئێراق و هەروەها لەگەڵ هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیدا هەبێت. دەبێ پێشمەرگە لە هەموو پێکهاتەکانی خەڵکی کوردستان پێکهاتبێت. دەستوەرنەداتە نێو کاروباری سیاسی و لە پارتیزانیی و دەستوەردانی حیزب دووربێت.
داڕشتنی ئەم هەموو خواستانە بۆ ئەوەی ببنە دیدگای وەزارەتی پێشمەرگە، لە هەمانکاتدا مانای ئەوەیە کە بە جۆرێک لە جۆرەکان پێشمەرگە هەموو ئەو کێشانەی هەیە کە یەک بە دوای یەک لەوێدا ڕیزکراون. ئەگەر کەمێک بە کاوەخویی لە دیدگاکە ڕابمێنین دەبینین چەند پۆلە کێشەیەکی هەیە: یەکەم، کێشەکانی مۆدرێن نەبوون. دووەم، کێشەکانی بەها، سێیەم، کێشەکانی پەیوەندی. چوارەم، کێشەکانی بەڕێوەبردن.
بەپێی ئەم دیدگایە، دەبێ پێشمەرگە ئەو هێزەبێت کە ڕەنگدانەوەی ئاڵۆزیی و فرەییەکانی کۆمەڵگەبێت. بەشێوازێکی مۆدرێن ڕاهێنرابێت و هەڵگری سیمبوول و بەها مۆدرێنەکان بێت. دەبێت لەسیستەمی ڕاهێناندا بەهاکانی دیموکراسی، باڵایی یاسا، مافەکانی مرۆڤ، ئازادییەکان، لەگەڵ چۆنییەتی کار و چالاکی و داڕشتنی سنووربەندی ڕەچاوبکرێن.
لە هەمانکاتدا دەبێ هێزێک بێت کە سنووری لۆکاڵی تێبپەڕێنێت. خاوەن پڕۆسەیەک بێت کە بەردەوام ئامادەبابێ تاوەکووبەخێرایی و بە پشتیوانییەکی کەم بتوانێ لەگەڵ هاوپەیماناندا بکەوێتە پەیوەندی و ڕووبەڕووی کێشەکان ببێتەوە.
نهێنییەک لێرەدا ئەوەیە کە یەکەیەکی دیکە بۆ بەڕێوەچوونی ناوچەکە زیادبووە کە یەکەیەکی خوار دەوڵەتە. لە ڕابردوودا، زلهێزەکان لە ڕێگەی سیستەمی نێودەوڵەتییەوە، وڵاتانی ناوچەکەیان لە ڕێگەی میتۆدە جیاوازەکانی وەک هاوسەنگی هێز، کۆنتەینمێنت (ئیحتیوا) ، ئابلۆقە، شەڕ، بەڕێوەدەبرد، بەڵام ئێستا هێنانی پێشمەرگە یان کوردستان بۆ نێو ئەم هاوکێشەیە، مانای گۆڕین و فراوانبوونی سیستەمی ئیدارەدانی ناوچەکەیە. کورد دەبێت نرخی ئەمە بزانێت و لێی سوودمەندبێت. ئەم کرانەوەیە بە ئاسان نەهاتووە، دەرئەنجامی قەیرانەکانی سەد ساڵی ڕابردوو و بە تایبەتی سی ساڵی ڕابردووە.
$بۆچی هاوپەیمانان دەیانەوێت پێشمەرگە ڕیفۆرم بکات؟$
دوای شەڕی داعش، پەشۆکانێک درووستبوو، لەبەرانبەر سەرجەم هێزەکان لە ئێراقدا، لەنێویاندا هێزی پێشمەرگە. ئەم ڕووداوە پێداویستی مۆدرێنبوونی هێزی پێشمەرگەی هێنایە ئاراوە. کوردستان خۆی دەستپێشخەربوو لەم پرسەدا، بەڵام سەرباری ئەمە هۆکاری جیوپۆلەتیکی و نێودەوڵەتی دیکە وەک پاشخان و پاڵنەری ئەم پرسە هەیە. سەرەتای هاتنی جیدیی ئەمریکا بۆ کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ پاش شەڕی کوێت و کۆتایی جەنگی سارد. لەم هاتنەدا ئەمریکا دوو ئامانجی تێکئاڵاوی هەبوو. یەکەم، چۆن دنیا بە ئەمریکایی بکات. دووەم، چۆن ڕێگری لە سەرهەڵدانی نەیار بۆ هەژموونی ئەمریکی بەسەر دنیادا بکات. پڕۆسەی پشتیوانیکردنی کورد، هەر لە پشتیوانی هەڵبژاردن و درووستکردنی ناوچەی دژە فڕین و کۆتاییهێنان بە شەڕی ناوخۆ و ڕێککەوتنی هەردوو لایەنە سیاسییەکە، کە بە ڕێککەوتنی واشنتۆن ناسراوە، هەمووی دەچێتە خانەی پڕۆسەی بنیاتنانی دەوڵەت یان حکومەت و هەروەها بنیاتنانی نەتەوە. ئەمریکا لە ڕێگەی ئەم دوو پڕۆسەیەوە هەوڵی بە لیبراڵکردن و دیموکراتیزەکردنی دنیای دەدا. چونکە دنیایەکی لیبراڵ و دیموکراسی بۆ ئەمریکا بەسوودە.
بەشێکی ئەم بیرۆکەیە لەلایەن پۆل وڵفەویتزەوە داڕێژراوە. بەتایبەتی پڕۆژەی ڕێگری لە سەرهەڵدانی نەیاری دیکە، کە بە باوەڕ یان دۆکترینی وڵفەویتز دەناسرێت. ئەم پڕۆسەیە لە ساڵی 2003 گەیشتە ترۆپک، بەڵام ئێراق و ئەفغانستان بۆ ئەمریکا ئەو سەرزەمینە نەبوون کە بە ئاسانی بکرێنە دیموکراسی. دەرئەنجام ماندوویەتی بوو لە هەردوو پڕۆسەی بنیاتنانی دەوڵەت و بنیاتنانی نەتەوە. خوێن و سامانێکی زۆری ئەمریکی بە فیڕۆچوو. سەرەتاکانی ئەم ماندووبوونە لە ئیدارەی بۆشەوە دەستی پێکرد. کاتێک بۆش هەوڵیدا ڕێژەی سوپاکەی لە ئێراق کەم بکاتەوە وبکشێتەوە و هەموو پڕۆسەکە بە ئێراقی بکات. ئەم هەنگاوە جێگەی ڕەزامەندی سوپا نەبوو، بەڵام لایەنی مەدەنی یان سیاسی ئەمریکی گوشارکەربوو. ئەم سیناریۆیە دیسانەوە لە سەردەمی ئۆبامادا دووبارە دەبێتەوە، کاتێک ژەنەراڵێکی وەک جیم ماتییەس ناڕازییە لە کشانەوەی ئەمریکی لە سەردەمی مالیکدا، بەڵام ئۆباما وەک دژە شەڕێک دەبووایە ئەو هەنگاوەی بنایە بۆ ئەوەی دووبارە هەڵبژێردرێتەوە.
ئەم هەستی دژە شەڕە ڕۆژ دوای ڕۆژ گەورەتر دەبێت، بەتایبەتی بە ئاڵۆزتربوونی سیاسەتی ناوەوەی ئەمریکا. دەتوانین بڵێین کە نزیکەی دەیەیەکە ئەمریکا دەیەوێت لە ناوچەکە بکشێتەوە، بەڵام ئەم پرسی کشانەوەیە هێندە ئاسان نییە. لە هەڤپەیڤینێکی بەنێوبانگیدا لەگەڵ جێفری گۆڵدبێرگ لە گۆڤاری (ئەتلانتیک) ، ئۆباما بەوردی باسی ئەم پرسە دەکات. ئێستا ئەمریکا لە دۆخێکدایە کە دەیەوێت کۆتایی بە پرسێکی ئاڵۆز بێنێت کە پێیدەڵێن، پرسی شەڕی بێکۆتایی.
ئەمریکا لە پڕۆسەی بنیاتنانی دەزگا و سیستەم و دەوڵەت و نەتەوەدا نەک هەر ماندووبووە، بەڵکوو گەیشتووەتە ئەو ئاگاییەی کە ناتوانرێت بە ئاسانی ئەم بنەمایانە لە جێگەکانی دیکە بنیاتبنرێت. لە سەرەتای هاتنی ئەمریکا بۆ ئێراق ئەو تێزە بڕەوی هەبوو کە دەیگوت هەموو کۆمەڵگە و کولتوورەکان ئەگەری ئەوەیان هەیە کە ببنە دیموکراسی، بەڵام ئێستا ئەم دیدە لەژێر گوماندایە. ئەمە بەتایبەتی لەکاتێکدا وڵاتانی وەک چین و ڕووسیا دیموکراسی وەک ئایدۆلۆژیا و مەترسی دەبینن نەک وەک سیستەمێکی کراوەی خەڵک دۆست.
ئەو ئاگاییە لای ئەمریکییەکان درووستبووە کە دەوڵەتانی ناوچەکە بە ئاسانی نابنە دەوڵەتی سەقامگیر و خاوەن توانای سەروەری، بۆیە دەبێ مامەڵە لەگەڵ هێزە نادەوڵەتییەکانیشدا بکرێت.
هەروەها بڕوا بەوەش دەکرێت کە ناوچەکە بە ناوچەی پڕلە کێشە دەمێنێتەوە و کێشەکانی تەنیا لەنێو پانتایی خۆیدا قەتیس نابن. بۆیە دەبێ هێزی هاوپەیمان لەسەر ئەرز هەبێ کە بتوانرێت لە ئەگەری سەرهەڵدانی قەیراندا هاوکاری لەگەڵدا بکرێت.
سوود و سنوورداریی ئەم جۆرە مامەڵەیە چییە؟
ئەمریکا دەیەوێت لەگەڵ پێشمەرگەدا پەیوەندییەکی حوکمداریی (governinig) درووست بکات. پەیوەندی حوکمداریی بە مانای ئەوەی بوارەکانی ڕاهێنان، جۆری چەک، شەڕ، دیاریکردنی دوژمن، هەروەها چۆنییەتی بەڕێوەچون و هەڵسوڕانی وەزارەتی پێشمەرگە بەشێک دەبێت لە پەیوەندی ئەمریکا لەگەڵ پێشمەرگەدا. بەم پێیە پێشمەرگە سێ ناوەندی دەبێت بۆ حوکمداریی لە ئاستی جیاوازدا. ئاستی یەکەم، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ئاستی دووەم، هاوپەیمانان، ئاستی سێیەم وەزارەتی پێشمەرگە. ئەم جۆرە حوکمدارییەی پێشمەرگە کۆمەڵێک کەڵک و سنوورداریشی هەیە.یەکەم، ئەمریکا تاوەکووبۆی بکرێت دەیەوێت خۆی لە ڕەهەندی سیاسیی پێشمەرگە بە دوور بگرێت. ئەمە ڕەنگە کاری بنیاتنانی پێشمەرگە ئاسان بکات وەک پڕۆسەیەکی تەکنیکی، بەڵام لەڕووی بنیاتنانی سوپاوە بە ڕەهەندە گشتییەکانی، پڕۆسەکە لاواز دەکات. ئەوەی شارەزایان لەم بوارەدا جەختی لەسەر دەکەنەوە ئەوەیە کە پڕۆسەی بنیاتنانی سوپا پڕۆسەیەکی سیاسییە.
مارا کارلین لە پەڕتووکی Building Militaries in Fragile) States:Challenges for the United States) زۆر بەوردی جەخت لەسەر ئەم ڕەهەندەی بنیاتنانی سوپا دەکاتەوە. ئەم پەڕتووکە ئێستا یەکێک لەو پەڕتووکانەیە کە لەلایەن پنتاگۆنەوە دیاریکراوە کە دەبێت ژەنەراڵەکانی سوپای ئەمریکی بیخوێننەوە. مارا لەم پەڕتووکەدا جەخت لەسەر کۆمەڵێک خاڵ دەکاتەوە. هەرە گرنگترینیان ئەوەیە کە پڕۆسەی بنیاتنانی سوپا لە هەرکوێیەکی دنیابێت، پڕۆسەیەکی سیاسییە، نەک تەکنیکی. دیارە مارا باس لە هەندێک ڕەهەندی دیکەش دەکات کە جێگەی بایەخن، چەندێک ئەمریکا پرسەکە بە جیدیی و بە قوڵی وەردەگرێت، ئایا ئەمریکا، بە هەموو دەزگا جیاوازەکانییەوە هاوڕان لەسەر چۆنییەتی بنیاتنانی ئەو سوپایە؟ ئایا پەیوەندی لەگەڵ ئەکتەرە ناوخۆییەکاندا چۆنە؟ هەروەها ئایا نەیاری ناوخۆیی هەیە و ئەو نەیارانە چەند کاریگەرن؟ پەیمانگەی ئاشتی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکیدا بە هەمانشێوە جەخت لە سیاسیبوونی پڕۆسەی بوونیادنانی سوپا دەکاتەوە.
ماندووبوونی ئەمریکا لە پڕۆسەی بنیادنانی نەتەوە و دەوڵەت و لە ئەنجامدا پەنابردن بۆ درووستکردنی پارتنەری سەربازی لەسەر خاک لەپێناو کارکردن پێکەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکان، قۆناخێکە کورد دەبێت لە هەموو ڕەهەندە ناوخۆیی و نیودەوڵەتییەکانی تێبگات. لە ناوخۆیی مەبەستم ناوخۆی ئەمریکایە. لەسەر بنەمای ئەم تێگەیشتنە دەکرێت بتوانرێت سوودی زیاتر لە جۆری پەیوەندییەکە ببینرێت.
$سوودەکان:$
$یەکەم:$ هاوپەیمانان و پێشمەرگە لەسەر ئەوە ڕێکدەکەون کە مەترسییەکان چین. کوردستان دەتوانێ سوودی زۆر لەم پڕۆسەی مەترسی هاوبەشە ببنێت وەک بنەمایەک بۆ دابینکردنی ئاساییش و بەرگری. ئەم پێکەوەبوونە پەیامی ئەوەش دەدات بە ئەوانیتر کە نەیاری کوردستان نەیاری هاوپەیمانانە. ئەم پێکەوەبوونە ئەو پشتیوانییە دابین دەکات کە کوردستان پێویستییەتی بۆ هاسەنگی هێز بە جۆرێک کە ئەسێمێتریک بگۆڕێت بۆ سێمێتریک.
$دووەم:$ بوونی هاوپەیمانان لە پڕۆسەی حوکمداری سوپادا، پێشمەرگە دەکاتە خاوەنی چەک و تەقەمەنی و تەکنەلۆجیای نوێ. لە سەردەمێکدا کە ڕۆژ دوای ڕۆژ شەڕ زیاتر و زیاتر دەبێتە شەڕی ڕۆبۆتەکان، دەستگەیشتن بە تەکنەلۆجیای نوێ زۆر گرنگە بۆ هاسەنگی شەڕ.
$سێیەم:$ وەک لە ڕەشنووسی ستراتیژەکەی هاوپەیماناندا دیارە، کە بنیاتنانی سوپا لە میانەی پێکەوەگرێدانی هەردوو کایەی مەدەنی و سەربازی دەبێت. ئەمەش وەها دەکات کە گوشارێک لەسەر کایەی مەدەنی درووست بێت کە زیاتر سەردەمیانەبێت. لەکایەی مەدەنی و سیاسی کوردستاندا، هەژارییەکی زۆر هەیە لە بواری زانستی سوپا و حوکمداریی سوپادا. تا ئێستا زیاتر دیدێکی شاعیرانە سوپا بەڕێوە دەبات، لەجیاتی زانست. نازانم چەند لەمیانەی پێگەیاندنی ئەفسەردا ئەم زانستە سەردەمیانە دەخوێندرێن؟ وەک ئاگادارم لە کۆلێجە مرۆییەکان لە کوردستان بەهیچ شێوەیەک ئەم زانستانە ناخوێندرێن.
$سنووردارییەکان:$
وەک لە سەرەوە ئاماژەمان پێدا پڕۆژەی جەختکردنەوە لە بنیاتنانی پێشمەرگە و کردنی بە پارتنەر، دەرئەنجامی ڕاستەوخۆی سیاسەتی ناوەوە و هەروەها نێودەوڵەتی ئەمریکایە. ئەمریکا لەمیانەی هەوڵدانی بۆ بە دیموکراسییکردنی ئێراق و ئەفغانستان، بواری بۆ وڵاتێکی وەک چین ڕەخساند تاوەکووبە شێوازێکی خێرا و سەرسوڕهێنەر گەشە بکات. شەڕی دژ بە تیرۆر سوودی زۆری بە گەشەی چین گەیاند. لە ئەنجامی ئەمەدا ئەمریکا دەبێت فۆکەسی خۆی لەسەر ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست کەمبکاتەوە و کێبڕکێ یان ململانێی چین بکات. ئەم وەرچەرخانە پاڵنەری دیکەی زۆرە، بەڵام دەرئەنجامەکەی ئەوەیە کە ئەمریکا وەک جاران چیدی بایەخ بە دیموکراسی و بە دیموکراسیکردن و بنیاتنانی دەزگا و کۆمەڵگە و سیاسەت لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست نادات. لەکاتێکدا بنیاتنانی سوپا پڕۆسەیەکی سیاسی بێت و سوپا دەبێت ڕەنگدانەوەی کۆمەڵگە بێت، ئەوا ئەگەر دەخوازرێت پێشمەرگە بە شێوازی مۆدرێن ڕێکبخرێت، دەبێت سیاسەتیش بەشێوازی مۆدرێن ڕێکبخرێت. ئەم کشانەوە لەلایەنی سیاسی پڕۆژەکە، لە ئاستی کۆمەڵایەتی و سیاسی و پاشان بنیاتنانی سوپا بۆ درێژخایەن زیانبەخش دەبێت. ئایا دەستەبژێری سیاسی کوردی دەتوانن قەرەبووی ئەمە بکەنەوە؟ ئایا دەتوانن بەو پشتیوانییەی کە ئەمریکا و هاوپەیمانان دابینیدەکەن زۆر زیاتر لەوە بکەن کە هاوپەیمانان ئامانجیانە؟ ئەمە لەسەر خەسڵەتی سیاسەتی ناوخۆی کوردستان و ئەولەویەتی دەستەبژێری سیاسی وەستاوە. ئەوەی ئەندرۆ کۆتی و من لە توێژینەوەکەماندا جەختمان لێکردووەتەوە کە شەڕی ناوخۆی نەرمی کوردستان ڕێگرە لە سەرهەڵدانی سوپایەکی مۆدرێن لە کوردستاندا.
دووەم: سنوورداریی لە ئاڵۆزیی پەیوەندی کوردی- ئەمریکییەوە سەرچاوە دەگرێت. ئەمریکا لەکاتێکدا لەلایەنی تەکنیکی سەربازییەوە سەرقاڵە، لەلایەن دیپلۆماسی و سیاسییەوە خۆی بە دوور دەگرێت یان کەمتر چالاکە. لەبەر بەرژەوەندی وڵاتانی ناوچەکە و بەرژەوەندی ئەمریکا لەگەڵ ئەو وڵاتانەدا، خواستی ڕیفۆرمی سیاسی بچووکترە و دەستەبژێری سیاسی کوردی بە باشی لە پەیامەکە ناگەن. خراپ تێگەیشتن لە پەیام بەشێکە لە جۆری پەیوەندی نێوان ئەمریکا و هێز و وڵاتانی ناوچەکە.
$دەرئەنجام$
سوپا یان لە کەیسی کوردستاندا پێشمەرگە یەکێکە لە کۆڵەکە سەرەکییەکانی بنیاتنانی حکومەت و دەوڵەت و کایەی مەدەنی، بەڵام لە کەیسی کوردستاندا لە دۆخی ئەمڕۆدا هەبوونی سوپایەکی کاریگەر و مۆدرێن نەک هەر ئەو کاریگەرییانەی هەیە کە ئاماژەمان پێدا بەڵکوو لەوە زیاتریش دەبێتە پردی پێکەوەگرێدانی کوردستان و دنیای ڕۆژاوا. ئەم پەیوەندییە لە زۆر ئاستدا گرنگە و دەتوانرێت زیاتر سوودی لێببینرێت ئەگەر بە باشی لەلایەنە سوودبەخشەکان و لایەنە سنووردارەکانی تێبگەین. بەهۆی دۆخی ناوەوەی ئەمریکا و کاریگەریی لەسەر دۆخی نێودەوڵەتی ئەمریکا و هەڵکشانی نەیاری وەک چین و بە ناسەقامگیر مانەوەی ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست و خواستی ئەمریکا بۆ خۆ بە دوورگرتن، کورد بووە یەکێک لەو لایەنانەی کە دەتوانێ وەک پارتنەرێک لەگەڵ هاوپەیماناندا مامەڵە بکات.
ئەم دۆخە ئاوارتەیە و بۆ هەمیشەیی نییە، بۆیە ئەگەر کورد هەوڵنەدات سوودی زۆری لێببینێت و پتەو فراوانی بکات، ئەوا ڕەنگە گۆڕانی دۆخی ناوەوەی ئەمریکا زیاتر ئەمریکا لە ناوچەکە بکشێنێتەوە و پشت لە هەموو پرسەکە بکات. لەم دیدگایەوە پێشمەرگە دەبێ وەها ببینرێت کە چۆن بکرێتە پرسی بەدەستهێنانی پشتیوانی ڕۆژاوا.
ڕۆژاوا لەبارەی سوپاوە، بەگشتی، لەسەر دوو چەمک کاردەکات، چەمکی یەکەم دیموکراسییە، کە زیاتر بەلای ئەوروپاییەکانەوە گرنگە. دیموکراسی لێرەدا واتە بوونی سیستەمی دیموکراسی لە بواری پەیوەندی مەدەنی و سەربازیدا. (democratic civil-military relationship) بەڵام ئەوەی بەلای ئەمریکاوە زیاتر جێگەی بایەخە، پرسی کاریگەربوونە (effective) . بۆیە لای کورد پرسەکە دەبێ ئەوەبێت ئایا چۆن بتوانێت هەردوو دیموکراسی و کاریگەربوون پێکەوە گرێبدات، تاوەکووبە ئاسانی پشتیوانی هەردوولا بە دەستبێنێت. لەم ڕووەوە کوردستان پێویستی بە وەرچەرخانێکی گەورەیە. دەکرێت ئەم پڕۆژەیە هەنگاوبەهەنگاو بەڕێوەبچێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 281 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 17-03-2021
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 17-03-2021 (3 سال)
باژێر و باژارۆک: هەولێر
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ڕەخنەیا سیاسی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 03-04-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 03-04-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 04-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 281 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
چیا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,545
وێنە 106,159
پەرتوک PDF 19,170
فایلێن پەیوەندیدار 96,557
ڤیدیۆ 1,317
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
چیا
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.297 چرکە!