图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,026
图片 106,624
书籍 19,282
相关文件 97,253
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
عومەر عەلی ئەمین.. خەرمانێک لە بەخشش و بەرهەم و داهێنان
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

عومەر عەلی ئەمین.. خەرمانێک لە بەخشش و بەرهەم و داهێنان

عومەر عەلی ئەمین.. خەرمانێک لە بەخشش و بەرهەم و داهێنان
ناونیشانی بابەت: عومەری عەلی ئەمین.. خەرمانێک لە بەخشش و بەرهەم و داهێنان
ئامادەکردنی: #زانیار سەردار قڕگەیی#

لە ساڵانى ڕابردوودا، (#عومەر عەلى ئەمین#) یەکێک بووە لە ڕۆشنبیر و هونەمەرندە دیار و ناودار و دەستڕەنگین و بەئەزموون و داهێنەرەکانى نێو هونەرمەندان و نووسەرانى کورد لە شارى #سلێمانی# و کوردستاندا، کە پتر لە نیو سەدە لە مەیدانى هونەردا کارى گرنگى پێشکەش بە نەوەکانمان کردووە و خزمەتێکى باشى بوارى ڕۆشنبیرى و هونەر و کەلەپوورى کوردیى کردووە، بەتایبەتى لە بوارى پەروەردەیی و (شانۆ، نووسین، دەرهێنان، نواندن، نیگەرکێشان) و.. هتد.
لە ژیانى هونەریى خۆیدا، وەک مامۆستا و هونەرمەند و نووسەر، چەندین کارى بەنرخ و داهێنەرانەى تازەى لەو سەردەمانەى پێشوودا پێشکەش بە ڕۆڵەکانى گەلەکەى کردووە.
بەشدارییەکى بێوێنەى هەبووە و ڕۆڵى لە بنیاتنانى کۆمەڵگەیەکى شارستانیى پێشکەوتوودا گێڕاوە و جێدەستى لەو ڕەوتەدا دیارە. جگە لەوەش، وەک قەڵەمێکى بەبڕشتى بوارى نووسین، زۆر دەقى شانۆیى و کەلەپوورى و هونەری، بەتایبەت لە بوارى منداڵاندا نووسیوە.
هەر لە تەمەنى مێردمنداڵییەوە، وەک عاشقێکى ڕەسەنى شانۆى کوردى هاتووەتە گۆڕەپانەکە و لە بوارە جیاجیاکاندا و لە مێژووشدا لاپەڕەیەکى گەش و زێڕینى بۆ خۆى تۆمار کردووە و وەک ئەستێرەیەکى درەوشاوەى بوارى هونەرەکە هەرگیز ئاوا نابێت. هەمیشە خەڵکى بۆ خزمەتکردن بە هونەر و ڕۆشنبیرى هان داوە و خۆیشى پشتگیریى کەسانى بەتوانا و لێهاتووى کردووە، هاندەرى ژمارەیەکی زۆری خەڵکى بووە و کەسانى وەک خاتوو (گەزیزە) ی بۆ بەرەوپێشبردنى بوارى هونەرى کوردى پێگەیاندووە.
خاتوو (گەزیزە) ، لە نووسینێکیدا سەبارەت بە باوکى خوالێخۆشبووى دەڵێت: مامۆستا گەورەکەم، لە ڕۆحى نیشتمانپەروەریدا هەموو تەمەنت بەخشندە بوویت، لە دنیاى هونەرى شێوەکاریدا هورنەمەندێکى فڵچە بەدەستى عاشق بە سرووشتى کوردستان بوویت، لە پەروەردە و خوێندندا نموونەى مامۆستای لێهاتوو و بەئەمەک بوویت، لە پانتایى شانۆدا نووسەرێکى بەردەوام و خاوەن تیۆرێکى بەپێز و ئەکتەرێکى لێهاتوو بوویت، لە هاوڕێیەتیشدا مرۆڤێکى بەرزى ناو کۆمەڵ بوویت.
مامۆستا عومەرى عەلى ئەمین، ساڵى 1926 لە شارى سلێمانى لەدایک بووە و قۆناغەکانى خوێندنى سەرەتایى و ناوەندى و ئامادەییشى هەر لەوێ تەواوکردووە، ساڵى 1946 خانەى مامۆستایانى لە بەغدا تەواوکردووە و بڕوانامەى مامۆستایى وەرگرتووە. دوای ماوەیەکى کەم لە دامەزرانى، بەهۆى چالاکیى سیاسییەوە لە کارەکەی دەرکراوە‌، بۆیە چووەتە بەغدا و لە قوتابخانەى ئەهلیى فەیزییە، وەکوو وانەبێژ وانەى گوتووەتەوە. بەهۆى چالاکیى سیاسییەوە، زیندانى کراوە و پاشانیش بۆ ناوچەى (سوق ئەلشیوخ) ى شارى ناسڕییە دوور خراوەتەوە و ماوەیەکى زۆر لە باشوورى ئێراق مامۆستا بووە‌، لە قۆناغەکانى دیکەى ژیانیدا و لەسەر هەڵوێستى نیشتمانی، بۆ شار و شارۆچکەکانى دیکەى ئێراق دوور خراوەتەوە.
لە سەرەتای پەنجاکانى سەدەى ڕابردووەوە، وەکوو هونەرمەندێکى شێوەکار دەستى بە وێنەکێشان کردووە و هەر زووش بەهۆى دەستڕەنگینى و ڕێچکەى تایبەت و تەکنیکى کارەکانیەوە، خۆى ناساندووە.
لە کایەى هونەرى شێوەکاریدا یەکێکە لەو ناوە دیارانەى کە دڵسۆزانە لەگەڵ چەند هونەرمەندێکى دیکە، نەخش و جێدەستیان بە سەرەتاکانى بزووتنەوەى هونەرى شێوەکارییەوە بەجێ هێشتووە و سادە و ساکاریى هونەرى وێنەکێشانیان لە ئاستى میللییەوە گواستووەتەوە بۆ ناو نمایشگا و پێشانگا هونەرییەکان و پاشانیش هەوڵەکانیان بووەتە هۆى ئەوەى کە هونەرى شێوەکاریى کوردى بگاتە ئەو ئاستەى، کە ئێستا پێى گەیشتووە.
وەک خاتوو گەزیزەی کچی مامۆستا عومەر، دەڵێت: جگە لە چەند هەوڵێکى تایبەت، لە بوارى لە چاپدانی وێنە و بڵاوکردنەوەى بەرفراوانى ئەم هونەرە، جگە لە چەند لێکۆڵینەوەیەکى گرنگ، سەبارەت بە کولتوورى نەخشاندن و نیگارکێشان و بەدواداچوون و ساغکردنەوەى چەندین نموونە لە فۆلکلۆرى کوردیدا، بە فڵچەى خۆى، چەند تابلۆیەکى زەیتى و ئاویی ناوازەى بەجێ هێشتووە و هێندێک لەو تابلۆیانەش بەرهەمى شەستەکانى سەدەى ڕابردوون و ‌تا ئێستا وەکوو شاکارێکى هونەرى پارێزراون.
سەوداى مامۆستا عومەر لەگەڵ هونەرى نواندن و شانۆدا دەگەڕێتەوە بۆ ساڵى 1938‌، بەڵام یەکەم بەرهەمى شانۆیى، کە بە سەرەتاى چالاکییەکانى خۆى دایدەنێت، شانۆیى (خەلیلى کافر) ە، کە لە ساڵى 1946دا پێشکەشى کردووە و هەر خۆیشى ئەرکى ئامادەکردن و دەرهێنان و نواندنى لەئەستۆ گرتووە.
لە کۆتایى ساڵانى شەستەکانەوە، لە بوارى هونەرى شێوەکارییەوە گواستوویەتییەوە بۆ شانۆ و نواندن و لە ساڵى 1969دا یەکێک بووە لە دامەزرێنەرە سەرەکییەکانى تیپى مۆسیقا و نواندنى سلێمانى و لە یەکەمین خول و دەسپێکى کارەکانى ئەو تیپەشدا، کە پاشان بووەتە یەکێک لە کۆڵەکەکانى هونەرى کوردى، بە سەرۆکى تیپى مۆسیقا و نواندنى سلێمانى هەڵبژێردراوە.
لە ساڵى 1971دا (تیپى شانۆی هاوڕێیانى گەزیزه) ‌ى دامەزراندووە. تیپى شانۆى گەزیزە، کە زۆربەى کارەکانى بەرهەمى قەڵەمى مامۆستا عومەر بوون، ئەزموونێکى دەوڵەمەند و سەرەتایەکى نوێیە، بەتایبەت لە بوارى نواندن و دراماى تەلەڤزیۆنیدا، ناساندنى ئەو هونەرە و پەیوەستکردنى جەماوەر بە تەلەڤزیۆنەوە. لەو سەردەمەشدا ئەو تیپە لە کوردستان و وڵاتانى ئەورووپاشدا بە شێوەی ئەکادیمییانە، نموونەى دەوڵەمەندى لە ئەزموونى شانۆیى پێشکەش کردووە.
ساڵى 1974، لەگەڵ هەڵگیرسانەوەى شۆڕشى ئەیلوولدا، چووەتە ڕیزى شۆڕش و هێزى پێشمەرگەى کوردستانەوە و ڕۆڵى کاریگەر و بەرچاوى هەبووە، بۆ ماوەیەکى زۆریش نووسەر و ئامادەکارى بەرنامەى (دەمەتەقێى پێشمەرگە لەگەڵ گەزیزەدا) بووە کە لە (ڕادیۆى دەنگى کوردستان) ەوە پەخش کراوە.

$ئەزموونى نواندن و شانۆى عومەرى عەلى ئەمین$
ئەزموونى نواندن و شانۆى عومەرى عەلى ئەمین خەرمانێکى بەپیت و دەوڵەمەندە، بۆ نموونه، ‌ هەوڵ و ماندووبوونە زۆرەکانى بەسەر سێ کایەى تایبەتدا، دابەش دەبن:
1- نووسینى دەقى شانۆیى و ئامادەکردن و بەرهەمهێنانى کارى هونەرى بۆ شانۆ و تەلەڤزیۆن، بە تەنیا ئەو دەقە شانۆییانەى کە تا ئێستا پێشکەش کراون، یان بڵاو کراونەتەوە، ژمارەیان 15 دەقى شانۆییە بە قەڵەمى خۆى، لەوانە (هەنگوین، موشاغەبە، بلیمەت، قارەمانى ئافرەتان، زڕەى زەنگۆڵکان، چریکەى زێڕى، پژمین، ئاهەنگى مامۆستاى مەزن، گەورە بە گەورە و، ... چەندانى تر) ، جگە لەو دەقە شانۆییانەى، کە بۆ منداڵانى نووسیون.
وەک هونەرمەندى ناسراو خاتوو گەزیزە ئاماژەى پێدەکات و دەنووسێت: لەناو دەستنووسەکانیشدا چەند دەقێکى شانۆیى دیکەى لەدوای خۆى بەجێ ماون، کە تا ئێستا بڵاو نەکراونەتەوە، یان هێندێکى دیکە کە ئامادەى کردوون و بەرى ئەو ساڵانەى دوایى قەڵەمە بەبڕشتەکەیەتى کە تا بەر لە چەند کاتژمێرێک لە کۆچى دوایى و ماڵئاوایىکردنیشى، بەدەستییەوە بووە و سەرقاڵى نووسین بووە. لەو دەقە شانۆییانە، کە بڵاو نەکراونەتەوە (میرات و میراتکارى، شێر و ڕێوى، یان ڕاوەکەى پادشا، تۆشیان لەگەڵدا بوویت و چەندینى دیکە) .
لە بوارى وەرگێڕانیشدا بۆ دەوڵەمەندکردنى شانۆى کوردى، زیاتر لە 10 دەقى شانۆیى لە ئەدەبى جیهانییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانى کوردى، لە ناویاندا (دووڕەگ، ڤیت ڕۆک، شاژن و یاخییەکان، مارى و کۆشکەکە و چەندانى دیکە) .
2- جگە لەو شانۆییانەى، کە خۆى نووسەر یان ئامادەکار یان وەرگێڕیان بووە، وەکوو ئەکتەر بەشداریى لە دەیان شانۆدا کردووە، لەوانە (بازرگانى ڤینیسیا، کاوەى ئاسنگەر، پردى ئارتا، پەیکەر، کووپە، بەرەو خۆر و چەندینى دیکە) .
3- لەمەڕ ڕۆشنبیریى شانۆیى و هەوڵدان بۆ دامەزراندن و گەشەکردنى شانۆى کوردى.

بەشێکى ژیانى، بە هەوڵى تیۆرەسازى و بۆ دامەزراندن و پێگەیشتنى شانۆى کوردى تەرخان کردووە، داکۆکیى لە ڕوانیینەکانى کردووە و پێى وابووە، شانۆ وەکوو تێزێکى ئەدەبى و هونەرى پەیوەستى دەقى کوردییە، بەڵگەى بۆ هێناوەتەوە و بانگى بۆ داوە، تا چەند کاتژمێرێکیش بەر لە کۆچى دوایى، لە بوارى تیۆریدا بەشێکى ژیانى بۆ دامەزراندن و پێگەیشتنى شانۆى کوردیى تەرخان کردووە و بە سامانە ڕۆشنبیرییە دەوڵەمەندەکەیشى، گفتوگۆى لەسەر کردووە، یەکێک لە گرنگترین پەڕتووکە چاپنەکراوەکانیشى بۆ بانگى دامەزراندن و پێگەیشتنى شانۆى کوردى تەرخان کردووە.
مامۆستا عومەر، کە خوێنەر و پەڕتووکدۆست و ڕۆشنبیرێکى شارەزا و چاودێڕێکى وردى بوارە جیاجیاکان بووە، لە بوارى نواندندا قوتابخانەى ستانسلافسکیى پەسەند کردووە و خۆى بە دەروێشى ڕێبازەکەى داناوە.
لە نووسینى دراما شانۆییەکانیشیدا و لە زۆر نموونەى نووسینیدا، تەکنیک و ڕۆحى شانۆى برێختى نووسەر و شانۆکارى مەزنى ئەڵمانیاى پێوە دیار بووە و بە تیۆرە و بەرهەمەکانى سەرسام بووە، هەر لەبەر ئەوەش بووە، یەکێک لە گەورەترین شاکارەکانى برێختى وەرگێڕاوەتە سەر زمانى کوردى، کە شانۆیى (جوغزە گەچینەى قاوقاز) ە و لە بەرگى پەڕتووکێکدا بە چاپى گەیاندووە.
لە سەردەمێکدا، کە نواندن و دراماى تەلەڤزیۆنى، تەنانەت لە وڵاتانى دەوروبەریشدا نموونەیان کەم و ناباو بوون، لە بارودۆخێکى ناهەمواردا کە حکوومەتى ئێراق و ڕژێمى بەعس، تەنیا چەند کاتژمێرێکى بۆ پەخشى کوردیى تەلەڤزیۆن دیارى کردبوو و دەیان کۆسپى بۆ هونەرمەندان درووست دەکرد، مامۆستا عومەرى عەلى ئەمین، بە سەلیقەى هونەرمەندێکى لەخۆبردوو، بە هەوڵ و ماندووبوونێکى زۆر، دراماى تەلەڤزیۆنیى گەیاندە هەموو ماڵێکى کوردستان و بە نووسین و نواندن و سەرپەرشتیکردن، دەیان نواندنى پێشکەش کرد، لەناویاندا نموونەى وەکوو (چەم بێ چەقەڵ نابێت) کە یەکەمین نموونەى زنجیرەى کوردییە، کە بە شەش ئەڵقە پێشکەش کرابێ، جگە لە چەندین نواندنى دیکە، کە زۆربەیان هەر خۆى نووسەر و ئەکتەر و سەرپەرشتکاریان بوو. لەوانە (خەوەکەى مامەلى، فەزڵەى تەریق، گەزى چى و جاوى چى، بیرهەڵکەن، خانمى مەکرباز، شەمامە و خاڵ خاڵ و، چەندینى دیکە) . هەروەها لە دەیان نواندنى تەلەڤزیۆنیى دیکەیشدا، وەکوو ئەکتەر بەشداریى کردووە، لەوانە (لالۆ کەریم، فیلەکەت ئەى خاوەن شکۆ، باڵندە کۆچەرییەکان و... هتد) .
مامۆستا عومەر بە و کارە هونەرییانەى، کە وەکوو نووسەر و ئامادەکار و ئەکتەر تیایاندا بەشدار بووە، زیاتر لە 30 نواندنى تەلەڤزیۆنیى تۆمار کردووە، جگە لەو ئۆپەرێت و نواندنە تەلەڤزیۆنییانەى، کە بۆ منداڵان تۆمارى کردوون.
لە چالاکیى ڕادیۆییشدا نووسەر و ئامادەکاریى زیاتر لە 60 نواندن و بەرهەمە، کە لە زۆربەیاندا وەکوو ئەکتەر و دەرهێنەر و سەرپەرشتیکار بەشدار بووە، لەوانە (میوانێکى بەڕێز، ئاشتبوونەوە، میراتى، بۆچى نایفرۆشیت؟..) لەناو ئەمانەشدا، شەشیان بە زنجیرە پێشکەش کراون و ژمارەى ئەڵقەکانیشى لە 100 تێدەپەڕێنن، لە نموونەی هەڵبژاردەى شاکارى ئەدەبى بێگانەیە و هەمووشیان هەر خۆى وەرى گێڕاون بۆ کوردى و بەرگى نواندنى ڕادیۆیى لەبەر کردوون.
لە بوارى شانۆ و ئەدەبى منداڵانیشدا، ناوێکى دیار و قەڵەمێکى بەبڕشت بووە، ئەدەب و شانۆى منداڵانى بە بنەماى فێرکردن و پێگەیاندنى نەوەیەکى کوردیى تەندرووست لەقەڵەم داوە، لەناو پەڕتووکە ‌چاپکراوەکانیشی، چوار پەڕتووکی بۆ شانۆ و ئەدەبى منداڵان، تەرخان کردووە.
زیاتر لە 12 شانۆیى و ئۆپەرێتى بۆ منداڵان نووسیوە، لەوانە (دار قەیسى، مامۆستا شێر، بێخەمى ناو بەرمیلەکە، بازنى زێڕ، داوەڵى بێستانەکە، ئەنۆڤیلس، بووکە بەبارانێ، شمشاڵەکەى وەیسەشوان) . جگە لەم شانۆییانە، چەند ئۆپەرێت و نواندنێکى تەلەڤزیۆنیى بۆ منداڵان تۆمار کردووە، لەوانە (بولبولە گۆرانیبێژەکە، خەپان و خرپن، گوڵە ‌پەلکەزێڕینە) .
پەرۆشیى بۆ فێرکردن و پێگەیاندنى منداڵان هەر بەوە کۆتایى نەهاتووە، پێى وابووە کە زۆربەى منداڵانى کورد لە بارودۆخێکى خراپدا دەژین و زۆربەشیان، کە نیشتەجێى گوند و لادێ دوورەدەستەکانن، لە ڕێگاى تەلەڤزیۆن و پەڕتووکەوە، لە ئەدەبى منداڵان بەهرەمەند نابن، بۆ ئەوەى کە بەهرەمەند بن، جگە لەو هەموو بەخششە، مامۆستا عومەر بەدرێژایى دوو ساڵ لە ئێزگەى بەغداوە، بەرنامەى (چیرۆکى هەفتە) ى پێشکەشى کردووە، بە فێرکردن و پەروەردە و ئەدەبەوە، هەفتەى جارێک چیرۆکى بۆ منداڵان دەگێڕایەوە.
لە ‌ماوەى تەمەنى خۆیدا سەدان شانۆیى و وتار و نووسینى ئەدەبى و لێکۆڵینەوەى بڵاو کردووەتەوە، لە زۆربەى کایە هونەرى و ئەدەبییەکاندا شارەزا بووە و بەخششى هەبووە، بە شانۆ و نواندن و وێنەکێشانەوە نەوەستاوە، لە چیرۆک و شیعر و ئەدەبى منداڵان و زیندووکردنەوەى فۆلکلۆریشدا هەوڵێکى زۆرى داوە، سیناریۆ و دیالۆگى بۆ سینەما و تەلەڤزیۆن داناوە، نووسینەکانى لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانى (بەیان و ڕۆشنبیرى نوێ و کاروان و هاوکارى و نووسەرى کورد) و گۆڤار و ڕۆژنامەکانى دواى ڕاپەڕینى بەهارى 1991 تا کۆچى دواییەکەى بڵاو کردووەتەوە. جگە لەو وتار و لێکۆڵینەوە و بابەتانەى لەو گۆڤار و ڕۆژنامانەدا بڵاوى کردوونەتەوە، لە ژیانى خۆیدا 11 پەڕتووکى داناوە و بە چاپى گەیاندوون.
لەناو دەستنووسەکانیشیدا پڕۆژەى دەیان پەڕتووک و دەقى ئەدەبى و شانۆیى و زنجیرە ئەڵقە و سیناریۆى دراماى تەلەڤزیۆنى و ڕادیۆیى بەجێ هێشتووە، ڕەنگە ئەگەر ڕووناکى ببینن و بڵاو بکرێنەوە، لە دەیان بەرگدا جێیان ببێتەوە. کۆکردنەوە و لەچاپدانیان لە ژیانى خۆیدا و بە زمانێکى سادە و ساکار و بە بەڵگەى بەهێز و زانستییەوە، توانیویەتى پردێک، بۆ گەیاندنى پەیامەکانى درووست بکات.
عومەرى عەلى ئەمین، بە بەرهەم و بەخششى قەڵەمەکەى، بەهەق پێشەنگ و سەرقافڵەى بزووتنەوەى شانۆیى و نواندنى کوردییە. مامۆستایەکى ڕچکەشکێن و پێشەنگ بووە، لە بارودۆخێکى کۆمەڵایەتى و سیاسیى ئاڵۆزدا، هونەرى شانۆ و نواندنى بە جەماوەرى کوردستان ناساندووە و گوێچکەى زاخاو داون و چاوەکانیانى پڕ لە جوانیى هونەر کردوون، لەبەرانبەریشدا ناوبانگى دەرکردووە و ڕێز و خۆشەویستیى خەڵکى کوردستان سەرمایەى بووە.
لە ماوەى 38 ساڵ تەمەنى مامۆستایەتیدا، لە شار و شارۆچکەکانى کوردستان وانەى گوتووەتەوە و نەوەیەکى پەروەردە کردووە و فێرى نیشتمانپەروەریى کردوون و لەسەر هونەر ڕاىهێناون، وەکى دیکەیش، لە سەردەستى ئەم مامۆستا هونەرمەندە، دەیان لە قوتابییەکانى شەیداى ئەو هونەرە بەرزە بوون و بەدواى ئەودا لە خەمى شانۆ و هونەرى کوردیدا، ڕەوتەکەیان درێژە پێ داوە.
وەکوو کەسایەتییەکى کۆمەڵایەتى و مامۆستایەکى ڕۆشنبیر و خاکى، لە سەنگەرى گەلەکەیدا ڕاوەستاوە و دووچارى گرتن و دەرکردن و ڕاوەدوونان و مەینەتیى بووە و دڵسۆزانە لە هەر کوێیەک بووبێت، ماڵەکەى پەناگەى تێکۆشەر و نیشتمانپەروەر و پێشمەرگە بووە، لەگەڵ شۆڕشى نوێشدا پێشمەرگەیەکى ڕۆشنبیر و تێکۆشەرێکى ئازا و بوێرى وەک کاک (ئاوات) ى کوڕى بەخشیوەتە قوورسترین و سامناکترین قۆناغى شۆڕشى گەلەکەى و خۆیشى لە شانۆى ڕووداوەکانى ئەو سەردەمەدا، لە پشت پەردەوە، کارەکتەرێکى سەرەکی بووە و ماڵ و توانا و ناوبانگ و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییە چڕوپڕەکەى خستووەتە پێناوى مەسەلەى گەلەکەیەوە و لە سەنگەریاندا ڕاوەستاوە، هەر بۆیەش (شەهید ئاوات) ى کوڕیشى پێشکەش بە کوردستانەکەى کردووە.
سەرلەبەیانیى ڕۆژى 13ی1ی2008، دڵە گەورەکەى لە لێدان کەوت و بە ئارامى وەکوو ئەوەى لەسەر شانۆ چراکان بکوژێنەوە، چاوەکانى لێک نان و بە ئارامى چووە باوەشى نەمرییەوە و لە گردى سەروەران، لە شارى سلێمانى بەخاک سپێردراوە.
تێبینى نووسەر: بۆ ئامادەکردنى ئەم بەرهەمە، سوودم لە نامیلکەى (ژیاننامەى عومەرى عەلى ئەمین) ى خاتوو گەزیزەى کچى خوالێخۆشبوو وەرگرتووە.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览617
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی باسکورد - 03-04-2023
相关文件: 16
挂钩项目: 5
小组: 文章
Publication date: 03-04-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 艺术
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( سارا سەردار 03-04-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on03-04-2023
此产品最近更新( زریان سەرچناری ):03-04-2023
URL
此产品已被浏览617
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.1139 KB 03-04-2023 سارا سەردارس.س.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,026
图片 106,624
书籍 19,282
相关文件 97,253
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!