حای حای گا گێرە و تۆزی ناو خەرمان، وادەی من و تۆ کانییەکەی بەرماڵان.
حاحا: دەنگێکە جووتیار لەکاتی لێخوڕینی گادا لەسەر جەنجەڕ یان جووتکرادندا دەری دەبڕێت، گێرە: گێڕانی جەنجەڕ بە وڵاخ (گا) ، بەسەر خەرماندا بۆ کوتان (فەرهەنگی خاڵ) ، خەرمان: بە دەغڵی دووراو دەوترێت کە لەسەر جۆخین کۆکرابێتەوە بۆ کوتان. پەندەکە بە ژوانی نێوان کچێک و کوڕێک دەوترێ کە بەباشی ئەنجامنەدرێ، وەک چۆن گایەک لە گێرەدا تۆز دەکات، ژوانەکەی ئەمانیش تۆزدەکا، واتە نابێت و ناگونجێت. [1]
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 834 gånger