حەواڵەی سەر چاڵە بەفرە.
چاڵە بەفر: لە ناوچە چیاییەکانی کوردستاندا بەشێوەیەکی سرووستی بوونی هەیە، گوندییەکان لە وەرزی سەرمادا پێش بەفرباریین هەرەوەزی بۆ دەکە و چاڵەکان خاوێن دەکەنەوە، پاشان کای پێوەدەکەن، کە بەفر دەبارێت، دەچنەوە جوان دەیپەستێونەوە و سەری دادەپۆشن، لە وەرزی هاویندا هەناردەی شارەکان دەکەن (فەرهەنگی شێخانی) پەندەکە بە یەکێک ئەوترێ کە بۆ خواردن بنێردرێتە سەر ماڵی پیاوێکی چرووک و دەست نووقاوی ساردوسڕ، وەک ئەوە وایە بچیتە سەر چاڵە بەفرێکی سارد. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 780 جار هاتیە دیتن