پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,268
وێنە 106,530
پەرتوک PDF 19,254
فایلێن پەیوەندیدار 96,965
ڤیدیۆ 1,384
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
لە ئێراق و کوردستان تێکڕای خۆڵباران لە باران زیاتر دەبێت
هەر وێنەیەک بەرامبەری سەدەها وشەیانە! هیڤیە پارێزگاری ل وێنەیێن دیرۆکی بکەن..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لە ئێراق و کوردستان تێکڕای خۆڵباران لە باران زیاتر دەبێت

لە ئێراق و کوردستان تێکڕای خۆڵباران لە باران زیاتر دەبێت
ناونیشانی بابەت: لە ئێراق و کوردستان تێکڕای خۆڵباران لە باران زیاتر دەبێت
ئامادەکردن: #بارام سوبحی#

ڕوانگە ژینگەییە نێودەوڵەتییەکان پێشبینی دەکەن لە ماوەی ساڵێکدا (300) شەپۆلی خۆڵباران ئێراق بگرێتەوە، بە جۆرێک تێکڕای باران بارین زۆر لە خۆڵبارین کەمتر دەبێت، وەزارەتی ژینگەش جەخت دەکاتەوە لە ماوەی دوو دەیەی داهاتوودا ژینگەی ئێراق وێران دەبێت و وڵات وایلێدێت شیاوی ژیان کردن نەبێت. ئەوە لەکاتێکدایە دۆسیەی ژینگە لە پەراوێزی گرنگی پێدانی حکومەتدایە، لەسەر ئاستی جیهانیش لەکۆی (180) دەوڵەت، ئێراق لە ڕیزبەندی لێهاتوویی بەڕێوەبردنی ژینگەدا لە پلەی (116) دا دێت.
سەرباری ئەو گۆڕانکارییە توندو خێرایانەی کە هەڕەشە لە ژینگەو ژیانی هاووڵاتییان لە ئێراق دەکەن، بەڵام تا ئێستا ئێراق خاوەنی یاسایەکی نیشتمانی بۆ بەڕێوەبردن و پاراستنی سەرچاوەکانی ئاو نییە. هەرچەندە لە (2015) ئێراق بەشداری لە کۆنگرەی مێژوویی ئاوهەوا لە پاریس کرد، بەڵام ناکۆکی سیاسی لە وڵاتدا ڕێگر بووە لەوەی بەغدا ببێتە ئەندام لە (رێککەوتننامەی پاریس بۆ ئاووهەوا) ، ئەمەش ئاماژەی ئەوەیە کە دۆسیەی ژینگە لە پەراوێزی گرنگی پێدانەکانی حکومەتدایە.
لەئێستادا ئێراق دوچاری قەیرانی سیاسی هاتووە، لەهەمانکاتدا کێشە و قەیرانە ژینگەییەکانیش هەڕەشە لە بوونی دەکەن. تەنیا لە ماوەی سەد ساڵدا سیستمە ژینگەییەکەی لەسەر کەناری تیاچوونە، ئاستی بەردانەوەی ئاو بۆ ڕووبارە مێژووییەکانی بۆ نزیکەی دە هێندە کەمیکردووە. لە ساڵی (1920) دا بەردانەوەی ئاو بە (1350 م4) لە چرکەیەکدا تۆمارکراوە، بەڵام لە (2021) دا بووەتە کەمتر لە (150 م4) لە چرکەیەکدا.
لە ڕیزبەندی لێهاتوویی بەڕێوەبردنی ژینگەدا لەکۆی (180) دەوڵەت، ئێراق بە پلەی (116) دێت، بۆ چارەسەری کێشە و قەیرانە ژینگەییەکانی، ئێراق بە هاوکاری لەگەڵ پڕۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ژینگە دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی پلانێک، کە بڕی تەنیا (2.5) ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکراوە، ئەو پارەیەش ڕێکخراوی (سندوقی ئاووهەوایەکی سەوز) بەخشیویەتی و هێندە کەمە لەگەڵ قەبارەی کارەساتە ژینگەییەکان ناگونجێت.
لەلایەکی دیکەوە بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی ژینگەیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئێراق لە ڕیزبەندی پێنجەمی دەوڵەتانی جیهانە کە زۆرترین مەترسی تووشبوون بە کەم ئاوی و کەمی خۆراک‌ و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای هەیە. یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی کەم ئاوی، ئەو ئابڵوقە ئاوییە یە کە تورکیا و ئێران بەسەر ئێراقدا سەپاندوویانە. بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری ئێراق دەڵێت “تێچووە مرۆییە گریمانەکراوەکان بۆ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا بێشوومارە، وشکەساڵی و کۆچی ناچاری بەکرداری زیان بە حەوت ملیۆن ئێراقی دەگەیەنن”
=KTML_Bold=“بەفیڕۆدانی ئاوو پیسبوونی هەوا”=KTML_End=
ڕووپێوییەکانی (ڕیزبەندی بەفیڕۆدانی ئاو) ئێراقی لە ئاستە دەگمەنە مەترسیدارەکان بە (3.7) خاڵ داناوە، لەکۆی خاڵەکانی ڕیزبەندییەکە کە دەگاتە پێنج خاڵ. لەکاتێکدا لە (2040) ئاستەکە دەگاتە (4.6) خاڵ، واتە تەواو وشک و خۆرێکی سوتێنەر و ژینگەیەکی مەترسیدار. لەدوای ساڵی (2003) شەوە بەردانەوەی ئاو بۆ ئێراق بەشێوەیەکی خێرا بەرەو کەمبوونەوە ڕۆیشتوە، چونکە لەو کاتەوە تورکیاو ئێران دەستیانکردووە بە قۆرخکردنی سەرچاوە هایدرۆلۆجییەکان بۆ خۆیان‌ و ئێراقیان لێ‌ بێبەش کردووە. بەو هۆیەوە ڕووبەرە سەوزەکان کەمیانکردووەو زەوییە بیابانییەکان فراوان بوون و گەردەلولی خۆڵبارین (SDS) لە سەرانسەری وڵاتدا زیادیانکردووە و بەرەو (220) ڕۆژ لە ساڵێکدا درێژ دەبێتەوە. بە جۆرێک تێکڕای خۆڵبارین بەنزیکەی (80 ملم/م2/مانگانە) دەخەمڵێنرێت، لەکاتێکدا تێکڕای باران بارین زۆر لە خۆڵبارینەکە کەمترە.
لە ماوەی دە ساڵی داهاتوودا، ڕوانگە ژینگەییە نێودەوڵەتییەکان پێشبینی دەکەن شەپۆلەکانی خۆڵ و لم بارین (SDS) بگاتە (300) گەردەلوول و زۆرینەی ئێراق بگرێتەوە. ئەم چالاکبوونی خۆڵبارینە وێرانکەرە لەباریدایە کۆتایی بە ژیانی کشتوکاڵی و گردبوونەوەکانی دانیشتووان بهێنێت.
لەلایەکی دیکەوە بەپێی داتاکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزە (IEA) ئێراق بەرپرسە لە دەرپەڕاندنی نزیکەی (8%) ی دەرهاویشتنی جیهانی گازی میسان کە دەرئەنجامی وەبەرهێنانە لە نەوت و غازدا. گازی میسان پیسکەرێکی ژینگەیی زۆر کارایە و بەرپرسە لە گلدانەوەی (25%) قەتیسبوونی گەرمای جیهان، بەبڕی (83) جار زیاتر لە هەر پیسکەرێکی گەرمکەرەوەی دیکە گەرما گلدەداتەوە. هەروەها کۆمپانیای (Kayrros) کە بارەگاکەی لە پاریسە و داتاکانی مانگە دەستکردەکان بۆ ئاژانسی گەردونی ئەوروپا بۆ بەدواداچونی دەرهاویشتەکان شیدەکاتەوە، ئاشکرای کرد کێڵگەیەک لە ڕۆژاوای بەسرە بە تێکڕای (73) تۆن لە کاتژمێرێکدا میسان دەردەدات.
لەبەرانبەر ئەو ئامارە مەترسیدارادانەدا، وەزارەتی ژینگە جەخت دەکاتەوە کە ئێراق کەوتۆتە ناوجەرگەی گۆڕانکارییە توندەکانی دیاردەی گۆڕانی کەشوهەواوە، ئەو گۆڕانکارییانەش لە ماوەی دوو دەیەی داهاتوودا دەبنە هۆی داڕوخانی ژینگەی ئێراق. هۆکارەکانیشی زیادبوونی بێ‌ ئەندازەی پلەکانی گەرما، کەمبوونەوەی باران بارین، کەمبوونەوەی ئاوی سەرزەوی و ژێرزەوی، وشکەساڵی، توندبوونی ئاستی گەردەلولە خۆڵاوییەکان، بە بیابان بوون، ڕاماڵرانی خاک، نەمانی هەمەچەشنی ژینگەییە، بەو هۆیەوە ئێراق بەرەو ئەوە دەچێت شیاوی ژیان کردن نەبێت.
“=KTML_Bold=مەترسی لەناوچونی کشتوکاڵی ئێراق”=KTML_End=
ئێراق زیاتر لە (63%) سەرچاوە ئاوییەکانی لە کشتوکاڵدا بەکاردەبات، بەبێ‌ ئەوەی پێداویستییە ناوخۆییەکانی لە بەروبوومەکان دابین بکات، بەزۆری پشت بە هاوردەی دەرەکی دەبەستێت. ئەمەش مانای وایە بەهای بەفیڕۆدانی ئاو بەرانبەر بە زیادبوونی بەرهەم نییە.
سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری لە پەڕڵەمانی ئێراق سەلام شەممەری جەخت لەوە دەکاتەوە “تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی لە ئێراقدا سەرەتاییە، چونکە وەزارەتەکانی کشتوکاڵ‌ و سەرچاوەکانی ئاو لەپێناو کەمکردنەوەی بەفیڕۆدانی ئاو، تەکنەلۆژیا هاوچەرخەکانی ئاودێری بەکارناهێنن، بۆیە لەگەڵ زیادبوونی بەروبوومی کشتوکاڵیدا بەفیڕۆدانێکی گەورەی ئاومان هەیە. لە دەوڵەتە کشتوکاڵییە پێشکەوتووەکاندا بەرهەمی یەک دۆنم دەگاتە (2.5) ملیۆن تۆن، لەکاتێکدا لە ئێراق تەنیا (350) کیلۆیە.
ئێراق ڕووبەرە کشتوکاڵییەکانی لەسەر بنەمای (دۆنم) دەپێوپێت، ئەوەش ئامرازێکی پێوانەکاری عوسمانییەکانە. یەک دۆنم لە ئێراق یەکسانە بە (2500) مەتری چوارگۆشە، واتە گەورەترە لە تێکڕای سووریا و لوبنان و فەڵەستین و ئوردن، چونکە لەوێ‌ دۆنمێک هەزار مەتری چوارگۆشەیە.
بەگوێرەی داتاکانی بانکی نێودەوڵەتی، لە ئێراق کشتوکاڵ نزیکەی (4%) کۆبەرهەمی ناوخۆیی (GDP) پێکدەهێنێت، بە ڕێژەی (20%) لە بازاڕی کاردا بەشدارە‌ و زۆرینەی لە گوندەکاندایە. بەهۆی کارتێکەری کەشوهەوا و کەمبوونەوەی ئاوو توندبوونەوەی ناکۆکییە چەکدارییەکانەوە، لە ساڵی (2014) ەوە بە ڕێژەی (40%) بەرهەمی کشتوکاڵی کەمیکردووە. خەمڵاندنەکان ئاماژە بەوە دەکەن پێش ئەو ساڵە، سێ بەشی جوتیارانی ئێراق لە توانایاندا بووە بگەنە سەرچاوەکانی ئاودێری، بەڵام دوای سێ‌ ساڵ (2017 – 2018) ڕێژەکە دابەزیوە بۆ تەنیا (20%) . بەپێی خەمڵاندنەکانی حکومەتیش ئەو دۆخە بووەتە هۆی لەدەستدانی (75%) سامانی ئاژەڵی وەکوو مەڕ و بزن‌ و گامێش.
سەرباری بەفیڕۆچوونی کشتوکاڵ، ئێراق ساڵانە لە دەرەنجامی بەهەڵم بووندا بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماوە نزیکەی (14.7%) ئاوی گلدراوەی لەدەستدەدات، ئەمەش ڕێژەیەکی بەرزە بە بەروارود بە تێکڕای بەکاربردنەکانی دیکە. دەریاچەی سەرسار کە گەورەترین کۆگای ئاوی سرووشتییە لە ئێراقدا بەهۆی بە هەڵم بوونەوە زیاتر لە (50%) ئاوە گلدراوەکەی بەفیڕۆ دەڕوات. هەرچی ناوچەی هۆڕەکانە کە گەورەترین تەختایی ئاوی سرووشتی و زەوی شێداری کەلەپورییە لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین، بەهەڵمبوون ڕۆژانە نزیکەی (75) مەتری چوارگۆشە لە چرکەیەکدا ئاوەکەی بەفیڕۆدەدات. بەگوێرەی کارگێڕی خۆجێیەتی شارۆچکەی سوق شیوخ (باشووری ناسرییە) تەنیا لە هاوینی (2017) دا لە دەرەنجامی بەهەڵمبوون‌ و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، بەفیڕۆچوونەکەی بە (4.5) ملیار مەتری چوارگۆشە خەمڵێنراوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی تۆقێنەری (IPCC) ، پێشبینی دەکریت بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ئێراقدا لە ماوەی ساڵانی داهاتوودا بە تێکڕای دوو پلەی سەدی بێت، واتە بەرزتر لە تێکڕای بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای گۆی زەوی کە بە (1.5) پلە خەمڵێنراوە.
زۆرجار لە هاویناندا پلەکانی گەرما لە ئێراقدا (53) پلەی سەدی تێدەپەڕێنن، بەتایبەتی لە ناوچەکانی باشووردا کە بەرهەمهێنەری نەوتن، ئەوەش دەبێتە هۆی لەناوبردنی داچێنراوەکان‌ و گامێش و کوشتنی هەمەجۆری ئیکۆلۆژی لە ئاوەکانی هۆڕەکاندا. هەروەها بەهۆی ژەهراویبوونی ئاوی خواردنەوە لە هاوینی (2018) دا نزیکەی (140) هەزار هاووڵاتی لە شاری بەسرە ژەهراوی بوون. جگەلەوەی ئەو گەرما بەتینە ساڵانە دەبێتە هۆی زیادبوونی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە، بە جۆرێک بەپێی تۆماری فەرمی لە ماوەی دە مانگی ساڵی (2021) دا نزیکەی (26) هەزار ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراوە.
=KTML_Bold=“کەمبوونەوەی ئاوو بەرزبوونەوەی هەژاری”=KTML_End=
زۆرینەی دانیشتووانی پارێزگای موسەننا پشت بە کشتوکاڵ دەبەستن، بەڵام لەئێستادا دوچاری قەیرانێکی سەختی کەم ئاوی بۆنەتەوە، بەو هۆیەوە ڕێژەی هەژاری ڕوو لە هەڵکشانەو کۆمەڵێک لە لادێ نشینەکان دەستیانکردووە بە جێهێشتنی ناوچەکە. پارێزگاری موسەننا ئەحمەد مەنفی دەڵێت”ماوەی دە ساڵە گرفتاری وشکەساڵی و کەم بارانی بووین، بۆیە جوتیارەکانمان بێکار بوون، لەبەرئەوەی دەوڵەت لە دابینکردنی ئاوی پێویست سەرکەوتوو نەبووە، بۆیە ڕێژەی هەژاری و نەخوێندەواری هەڵکشاوە و ڕێژەی هەژاری گەیشتۆتە (52%) ئەوەش بەرزترین ڕێژەی نێو پارێزگاکانی ئێراقە”. بەڵام نووسینگەی وەزارەتی پلاندانان لە موسەننا ئاماژە بەوە دەکات ڕێژەی بێکاری گوندنیشینان گەیشتۆتە (75%) ، لەکاتێکدا لە شاردا گەیشتۆتە (23%) . لەگەڵ بەرزبوونەوەی تێکڕای قەبارەی یەک خێزان لە پارێزگاکەدا کە دەگاتە هەشت کەس.
پارێزگای میسان لەڕوی وشکەساڵی و کۆچی بەکۆمەڵ بە زیانمەندترین ناوچە دادەنرێت، بەرزترین ڕێژەی وشکەساڵی لە گوندەکانی تۆمارکراوە. بەگوێرەی پۆلێنبەندییەکانی (DTM) لە میسان (58) ناوچەی زیانلێکەوتوو کۆچکردنی تێدا تۆمارکراوە. دانیشتووانی ئەو پارێزگایە تێکەڵەیەکن لە جوتیارانی نیشتەجێ‌ لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکان، ڕاوچیانی ماسی، بەخێوکەرانی گامێش کە لە هۆڕەکاندا دەژین، هەموویان سکاڵا دەکەن لە دابەزینی ئاستی ئەو ئاوەی پێیان دەگات، سەرباری پیسیەکەی.
لەلایەن خۆیەوە ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی (IOM) کە چاودێری و بەدواداچون بۆ زۆربوونی کۆچی ناوخۆیی لە ئێراقدا دەکات، دەستیکردووە بە بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرت‌ و زانیاری لەبارەی کۆچەوە کە بەرمەبنای گۆڕانکارییەکانی کەشوهەواو کەمبوونەوەی ئاوە بەتایبەتی لە ناوچەکانی ناوەڕاست‌ و باشووری ئێراقدا. ئەو ڕێکخراوە جەخت لەوە دەکاتەوە تەنیا لە ساڵی (2019) دا بەهۆی کەمبوونەوەی ئاوو بەرزبوونەوەی ئاستی خوێ ‌ و بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکان لە ڕێگەی ئاوەوە لە (145) ناوچەدا (21هەزار و314) کەس لە نۆ پارێزگای ناوەڕاست و باشووری ئێراقەوە ئاوارە بوون.
=KTML_Bold=“گەمارۆی ئاویی ئێران”=KTML_End=
لەئێستادا ئێران ژینگەی لادێی ناوچەی ڕۆژاوای وڵاتەکەی خاپورکردووە کە زۆرینەی دانیشتووانەکەی عەرەبی ئۆپۆزسیۆنن‌ و هاوسنوورن لەگەڵ ئێراقدا، ئەوەش لە ڕێگەی وشککردنی ڕووبارو چەمەکان لەپێناو کەمکردنەوەی ئەو ئاوەی دەڕژێتە ئێراقەوە، بە پاساوی ئەوەی گرفتاری شەپۆلی توندی وشکەساڵی ناوخۆیی هاتووە و بانگەشەی گواستنەوەی ئاوەکە بۆ شارەکانی دیکەی ئێران دەکات، لەسەر ئەم بنەمایەش دانووستان لەگەڵ بەغدا ڕەتدەکاتەوە.
وەزیری سەرچاوە ئاوییەکان مەهدی ڕەشید حەمدانی لەوبارەیەوە دەڵێت”بۆ دووبارە کردنەوەی ڕێڕەوە ئاوییەکان بەرەو ئێراق، لەسەر بنەمای دابەشکردنی زیانەکان، چەندان جار داوای هاوکاریمان لە ئێران کردووە، بەڵام بەداخەوە ئێرانییەکان وەڵامیان نەداوەتەوە.هەروەها داوای ڕێکخستنی ڕێکەوتنێکی هونەری ئاویمان کردووە بەدەر لەو ڕێککەوتنە سیاسیەی لە ساڵی (1975) لەنێوان هەردوو وڵاتدا واژوکراوە، بەڵام وەڵامی ئەوەشیان نەداوەتەوە. بۆیە وەزارەت بڕیاری بە نێودەوڵەتیکردنی کێشەی ئاوی لەگەڵ ئێران‌ و بەرزکردنەوەی بۆ کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و دادگا نێودەوڵەتییەکان داوە”.
=KTML_Bold=تێبینی:=KTML_End= ئەم ڕاپۆرتە پوختەیەکە لە ڕاپۆرتێکی فراوانی ڕۆژنامەنووس سەفا خەڵەف لە ڕۆژنامەی (العالم الجدید) [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 201 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 07-04-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: راپۆرت
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: جوگرافیا
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 07-04-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 07-04-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 07-04-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 201 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,268
وێنە 106,530
پەرتوک PDF 19,254
فایلێن پەیوەندیدار 96,965
ڤیدیۆ 1,384
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
بلند محەمەد
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
خەیری ئادەم

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.391 چرکە!