پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتوک PDF 19,160
فایلێن پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
بەعەرەبکردنی خانەقین و هەڕەشەیەکی نەبڕاوە
کوردیپێدیا، زانیاری هندێن ب سانا ئێخستین! تنێ ب مۆبایلێ ڕە نیڤ ملیون تومار دناڤ دەستێ تە دانە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەعەرەبکردنی خانەقین و هەڕەشەیەکی نەبڕاوە

بەعەرەبکردنی خانەقین و هەڕەشەیەکی نەبڕاوە
ناونیشانی بابەت: بەعەرەبکردنی خانەقین و هەڕەشەیەکی نەبڕاوە
ئامادەکردن: #بارام سوبحی#

لە سنووری شارۆچکەی خانەقین (238) گوند ڕاگوێزراوە، ژمارەی دانیشتووانی ئەو گوندانە (53479) کەسە. هەروەها (38439) دۆنم زەوی لە خانەقین بەعەرەبکردن کراوە. نووسەرێک دەڵێت: ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەری بەپەلە بۆ ئەم ناوچەیە نەدۆزێتەوە، پەلە نەکرێت لە جێبەجێکردنی قۆناغەکانی ماددەی (140) دەستوور، ئەوا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕێژەی کوردی ئەو ناوچەیە کەمتر دەبێتەوە و مۆرکی کوردێتی ناوچەکە بەرەو نەمان دەچێت و دەبێتە ناوچەیەکی ناکوردستانی وەکوو شاری موسڵ.
پەڕتووکی (دەربارەی ڕاگواستن و بەعەرەبکردن لە ناوچەی خانەقین) ، لە نووسینی (رەحیم حەمید عەبدولکەریم) ، کۆمەڵەی ڕووناکبیری و کۆمەڵایەتی کەرکووک لە ساڵی (2014) لەدوو توێی (170) لاپەڕەدا چاپ و بڵاوی کردۆتەوە. پەڕتووکەکە لە چوار بەش پێکهاتووە. بەشی یەکەم کوورتەیەک دەربارەی مێژوی ڕاگواستن و بەعەرەبکردن لە کوردستان، بەشی دوەم ڕاگواستن و بەعەرەبکردن لە ناوچەی خانەقین، بەشی سێیەم: ڕاگواستن و بەعەرەبکردن لە شارەدێکانی جەلەولا و سەعدییە، بەشی چوارەم ڕاسپاردە و پێشنیارەکان.
لەبارەی ئامانج لە نووسینی ئەم لێکۆڵینەوەیە، نووسەر دەڵێت: ئەوەی زۆرتر مەبەستم بووە لەم لێکۆڵینەوەیەدا بیخەمەڕوو، ئەوەیە بە بەڵگە و دیکۆمێنتەوە بەعەرەبکردن و ڕاگواستن لەم سنوورە بسەلمێنم، چونکە هێشتا چارەنووسی ئەم ناوچەیە یەکلایی نەبۆتەوە و هێشتا سەر بە حکومەتی ئێراقە.
=KTML_Bold=مێژوی بەعەرەبکردن‌ و ڕاگواستن:=KTML_End=
لەبارەی مێژوی ڕاگواستن و بەعەرەبکردن، نووسەر دەڵێت: پڕۆسەی ڕاگواستن و بەعەرەبکردن هەر لە سەرەتای درووستبوونی دەوڵەتی ئێراقەوە تاوەکوو ئەمڕۆ بوونی هەیە، بەڵام بە شێوەی جۆراوجۆر. بە جۆرێک بەگوێرەی ڕاپۆرتە فەرمییەکانی حکومەتی ئێراق تەنیا لە ماوەی دوو مانگی هاوینی (1978) دا (28) هەزار خێزان (نزیکەی 200 هەزار کەس) لە ناوچە سنوورییەکانەوە ڕاگوێزران. تاوەکووساڵی (1979) ژمارەی ڕاگوێزراوان لە هەرێمی کوردستان گەیشتۆتە (700) هەزار کەس، ئەو ڕاگواستن و پەلاماردانەش (1222) گوندی لە پارێزگاکانی دیالە و سلێمانی و هەولێرو کەرکووک‌ و دهۆک‌ و موسڵ گرتەوە. لە ماوەی ساڵانی (1987 و 1988) دا پێنج هەزار گوند ڕاگوێزران.
=KTML_Bold=راگواستن و بەعەرەبکردن لە خانەقین:=KTML_End=
ناوچەی خانەقین هەر لە دێرزەمانەوە زێدی هۆزە کوردییەکان بووە، زۆر بەدەگمەن و بەشێوەیەکی تاک و تەرا خێزانی عەرەب وەکوو ڕەوەند بەدوای لەوەڕدا دەهاتنە ناوچەکە. لە ساڵی (1869) مەدحەت پاشای والی بەغدا خانەقینی کردە قەزاو خستییە سەر ویلایەتی بەغدا. بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی و بوونی نەوت تیایدا، حکومەتە یەک لەدوای یەکەکانی ئێراق دەستیانکردووە بە بەعەرەبکردن و گۆڕینی دیمۆگرافیاو دابڕینی ناوچەکە و دانیشتووانی لە کوردستان. بە نموونە بە فەرمانی مەلیک فەیسەڵی یەکەم چەندین خێزانی عەرەب هێنراونەتە چەندین گوندی ناوچەی (قوڵە) لە دەوروبەری خانەقین.
لەدوای ڕوخانی پاشایەتی و درووستبوونی کۆماری ئێراق، لە کۆتایی ساڵی (1958) دا بەگوێرەی یاسای ژمارە سی، دەیان هەزار دۆنم زەوی موڵکی هاووڵاتییانی ناوچەکە دەستی بەسەرداگیرا، چەندین جوتیاری عەرەب لە گوندەکانی ناوچەی قوڵە و گوندەکانی شێربەگ و نووری ئەفەندی زەویان پێدرا.
لە ماوەی ساڵانی (1973 و 1974) دا حکومەتی ئێراق دانیشتووانی گوندەکانی (قامیشەلان، سەیدبەرزو، ئەحمەدخان، کوێخا حەبیب، نامدار، عەلی مورادبەگ، یوسف بەگ، دەربنجف، تۆڵەفرۆش) ڕاگواست کە کۆی دانیشتووانی هەموویان نزیکەی هەزار خێزان دەبوون.
لە چوارچێوەی بە فەرمیکردن و ڕووپۆشکردنی یاسایی پڕۆسەکانی ڕاگواستن‌ و بەعەرەبکردن، حکومەتی ئێراق لە ماوەی ساڵانی (1980 – 2003) دەیان یاساو بڕیارو ڕێنمایی دەرکرد، بەگوێرەی ئەو بڕیارانە هەموو موڵک و زەوی و عەقاری کوردانی ناوچەکە دەستی بەسەرداگیرا و کران بە موڵکی دەوڵەت، لە تۆمارە فەرمییەکاندا وەکوو گرێبەست کراوە بە ناوی هەزاران عەرەبی هاوردەی (31) عەشیرەتی عەرەبی ناوەڕاست و خواروی ئێراق. بەنموونە لەلایەن (500) خێزانی هۆزی (کەرەوی) یەوە (24) گوند داگیرکرا، هەر خێزانێک سی دۆنم زەوی بەراوو چل دۆنمی زەوی پشتاویان بەناوەوە کرا. هەروەها بۆ (120) خێزانی عەشیرەتی (نەدا) هەر خێزانێک (15) دۆنم بەراوو نەوەد دۆنم پشتاویان پێدرا.
کۆی گشتی (1303) گرێبەست کراوە و کۆی ئەو زەوییە کشتوکاڵیانەی کە بۆ عەرەبی هاوردە گرێبەستیان لەسەر کراوە دەگاتە (38439) دۆنم کە (26075) دۆنمی بەراوە و دەکاتە (69.5%) ڕوبەرە گشتییەکە و (11734) دۆنمی پشتاو (دەیمە) و دەکاتە (30.5%) ڕوووبەرە گشتییەکە.
بەگوێرەی سەرژمێرییە فەرمییەکانی ئێراق لە پارێزگای دیالە لە ماوەی (1947 – 1997) ڕێژەی کورد (26%) دانیشتووان بۆ (11%) کەمیکردووە. لەناو حەوزەی شارۆچکەی خانەقین-یش لە (81%) بۆ (27%) کەمبۆتەوە.
=KTML_Bold=راگواستن‌ و بەعەرەبکردن لە شارەدێی قۆرەتوو=KTML_End=
قۆرەتوو یەکێکە لە شارەدێکانی شارۆچکەی خانەقین، ڕووبەرەکەی (927 کم2) یە، لە سەردەمی دەوڵەتی عوسمانیدا درووستکراوە. بەپێی سەرژمێری ساڵی (1972) ژمارەی دانیشتووانی کوردی (99.5%) بووە. سێ‌ ساڵ دواتر حکومەتی ئێراق هەموو گوندەکانی شارەدێکە کە حەفتا گوند بوون ڕاگواست، لە شوێنی ئەواندا هۆزی عەرەبی نیشتەجێکرد. بەگوێرەی سەرژمێری ساڵی (1977) ڕێژەی کورد بۆ (5.1%) دابەزی و ڕێژەی عەرەب بۆ (94.8%) بەرزبویەوە. لە ڕاپەڕینی (1991) قۆرەتوو ڕزگارکراو کەوتە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمەوە و جوتیاران گەڕانەوە سەر ماڵ و زەوی خۆیان. بەڵام تا ئێستا چواردە گوندی چۆڵن.
لە ساڵی (1974) پێش پڕۆسەی ڕاگواستن و بەعەرەبکردن (4136) خێزان لەو حەفتا گوندەدا ژیاون، بەڵام لە سەرەتای ساڵی (2014) دا ژمارەی دانیشتووانی ئەو گوندانە نزیکەی (808) خێزان بوون.
=KTML_Bold=راگواستن و بەعەرەبکردن لە شارەدێی مەیدان=KTML_End=
مەیدان دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی خانەقینەوە، هاوسنوورە لەگەڵ وڵاتی ئێران. ڕوبەرەکەی (598 کم2) یە، لە سەرژمێری ساڵی (1957) دا (44) گوند بووە و لە سەرژمێری (1965) دا بووەتە (45) گوند. لە (1975) هەر چل و پێنج گوندەکەی بەرەو دەربەندیخان و زەڕایەن و هەڵەبجەی تازە ڕاگوێزراون. بە و هۆیەوە لە سەرژمێری (1977) دا ڕێژەی کورد بۆ (1%) کەم بۆتەوە و عەرەب بۆ (98.2%) بەرزبۆتەوە. لەدوای ڕاپەڕینەوە ناوچەکە بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانی گەڕاوەتەوە. تا ئێستا حەوت گوندی چۆڵە. پێش پڕۆسەی ڕاگواستن و بەعەرەبکردنی (1974) لە سنووری شارەدێکە (2927) خێزان ژیاون. بەپێی ڕووماڵی مەیدانی نووسەر لە ساڵی (2014) تەنیا (1011) خێزان لە سنووری شارەدێکە دەژین.
=KTML_Bold=راگواستن‌ و بەعەرەبکردن لە شارەدێی جەلەولا=KTML_End=
جەلەولا لە (1958) کراوەتە شارەدێ. لە (1962) لە کەرکووک دابڕێنراوە و خراوەتە سەر شارۆچکەی خانەقین. لە (1963) پڕۆسەی بەعەرەبکردن بە ڕێکخراوی دەستی پێکردووە. لە (1965) دا ژمارەی دانیشتووانی (12599) کەس بووە، زۆرینەی کورد بوە و تەنیا سەد خێزانی عەرەب و تورکمانی تێدابووە. بەهۆی بەعەرەبکردنەوە لە (1970) ڕێژەی کورد بۆ (42%) دابەزیوە، عەرەب بووەتە چل سەدو تورکمانیش هەژدە لە سەد بووە. لە (1970) دەست بەسەر زەوی و زاری خاوەن موڵکەکانی ناوچەکەدا گیرا.
لە (1975) دا نزیکەی (1193) خێزانی کورد لە جەلەولا ڕاگوێزران. لە سەرژمێری (1977) دا ڕێژەی کورد بووە (19.8%) ، عەرەب (76.99%) و تورکمان (2.47%) . بەم شێوەیە زۆرینەی دانیشتووان بووە عەرەب. لەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس لە ساڵی (2003) ، بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتی شارەدێکە، ژمارەی دانیشتووان گەیشتە (63602) کەس، کە (37887) عەرەب و (22328) کورد و (3387) تورکمان بوو.
لە (25/11/1975) هەموو خێزانە کوردەکان بەرەو ڕومادی و دەوروبەری ڕاگوێزران، لە شوێنی ئەوان عەرەبی هاوردەی هۆزەکانی (کەرەوی، لهێب، جبور) نیشتەجێکران و لە تۆمارە ڕەسمیەکاندا وەکوو گرێبەستی فەرمی بەناویانەوە تۆمارکراو تا ئێستا لە تۆمارەکانی پارێزگای دیالەدا بەناویانەوە ماوەتەوە.
ڕوبەری گشتی ئەو زەوییانەی کە بە گرێبەست دراوەتە عەرەبی هاوردە (5301) دۆنمە، لەو ژمارەیەش (4553) دۆنمی بەراوو (748) دۆنمی پشتاوە، واتە (85.8%) ئەو زەوییانە بەراو بوون، ئەوەش بەهای بەرزی ئابووری ئەو ناوچەیە دەسەلمێنێت. ڕێژەی (25%) گرێبەستەکان بەناوی ژنانەوە تۆمارکراوە. زۆربەی ئەو کەسانەی گرێبەستیان بۆ کراوە باوک‌ و کوڕ و کوڕەزای یەکترن.
لەدوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس لە دەی نیسانی (2003) ، هەموو خێزانە ڕاگوێزراوەکان لە ڕومادییەوە گەڕانەوە بۆ کوردستان و گوندەکانی خۆیان، بەڵام بەهۆی دۆخی ئەمنی و کەمی خزمەتگوزارییەوە ژمارەیەکی کەمیان لە گوندەکان مانەوە و زۆرینەیان ڕویانکردە شارو شارۆچکەکانی کوردستان بەتایبەتی شارۆچکەی کەلار.
لەدوای ساڵی (2004) یشەوە بەهۆی تەقینەوە و تیرۆرکردنەوە زیاتر لە (188) شەهیدیان داوە، زیاتر لە هەزار خێزانی کوردی جەلەولاش زێدی خۆیان بەجێهێشت، لەبەرانبەردا نزیکەی پێنج هەزار خێزانی عەرەب ڕویانکردە جەلاولاو ڕێگەیان بۆ خۆشکراو خانویان بەشێوەی تەجاوز درووستکردو زیاتر لە حەوت هەزار خانوی تەجاوز درووستکراوە. تەنیا لە گەڕەکی تەجنید زیاتر لە شەش هەزار خێزانی عەشیرەتی (کروی) تێدایە و ئێستا ڕێژەی عەرەب زیاترە لە (85%) و کوردیش دەگاتە (10%) .
=KTML_Bold=راگواستن‌ و بەعەرەبکردن لە شارەدێی سەعدییە=KTML_End=
شارەدێی سەعدییە لە سەردەمی عوسمانیەکاندا ناوی (قزلڕبات) بووە. حکومەتی ئێراق وەکوو هێمایەک بۆ سەرکردەی دیاری ئیسلامی (سەعدی کوڕی وەقاس) ناوەکەی کردووەتە سەعدییە. لە سەردەمی عوسمانییەکاندا کراوەتە شارەدێ. لە ساڵی (1947) بەهۆی سیاسەتی بەعەرەبکردنەوە ڕێژەی عەرەب گەیشتە (50%) دانیشتووان. لە (1964 – 1974) حکومەتی ئێراق (334) خێزانی عەرەبی لە سەعدییە نیشتەجێکردو (53) گوندی ناوچەی (دەشتە) ی ڕاگواست. ئەم پڕۆسەی ڕاگواستنە تا (2003) بەردەوام بوو. لە (1990 – 2003) کۆی ڕوبەری ئەو زەوییانەی حکومەت بە گرێبەست بەخشی بە عەرەبەکان گەیشتۆتە (11691) دۆنم زەوی. لە (2003 – 2013) زیاتر لە (800) هاووڵاتی کورد بەهۆی تەقینەوە و تیرۆرکردنەوە شەهید کراون. هەروەها (1300) خێزان زێدی خۆیان بەجێهێشتوە.
=KTML_Bold=پوختە و چارەسەر:=KTML_End=
لە کۆتایی باسەکەیدا، نووسەر دەڵێت: بە ئامارێکی پوخت ژمارەی ئەو گوندانەی لە سنووری خانەقین ڕاگوێزراون دەگاتە (238) گوند، ژمارەی دانیشتووانەکەی گەیشتۆتە (53479) کەس… ئەگەر حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەری بەپەلە بۆ ئەم ناوچەیە نەدۆزێتەوە، پەلە نەکرێت لە جێبەجێکردنی قۆناغەکانی ماددەی (140) دەستوور، ئەوا ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕێژەی کوردی ئەو ناوچەیە کەمتر دەبێتەوە و مۆرکی کوردێتی ناوچەکە بەرەو نەمان دەچێت و دەبێتە ناوچەیەکی ناکوردستانی وەکوو شاری موسڵ، کە ئەمڕۆ بەهیچ شێوەیەک باس لە کوردستانییەتی ناکرێت، بەتایبەتی هەردوو شارەدێی جەلاولاو سەعدییە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 642 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 08-04-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 2
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
باژێر و باژارۆک: خانەقین
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 08-04-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 08-04-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 08-04-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 642 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,421
وێنە 105,714
پەرتوک PDF 19,160
فایلێن پەیوەندیدار 96,493
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کورتەباس
پێناسینەک ل دور ژیانا پەزی
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
کێش د ناڤبەرا مەم و زین و گولزارێ دا
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.453 چرکە!