پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,262
وێنە 106,527
پەرتوک PDF 19,254
فایلێن پەیوەندیدار 96,962
ڤیدیۆ 1,384
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
سەربردەی خەباتی ئاشتیخوازانەی ئەمازیغەکانی لیبیا
زانیارییان ل هەردوو ئالیێ بابەتی و زمانزانیدە پوخت و پولین دەکەین و بەشێوازەکێ سەردەمییانە ل بەردەستێ وە دادنێین!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

سەربردەی خەباتی ئاشتیخوازانەی ئەمازیغەکانی لیبیا

سەربردەی خەباتی ئاشتیخوازانەی ئەمازیغەکانی لیبیا
ناونیشانی بابەت: سەربردەی خەباتی ئاشتیخوازانەی ئەمازیغەکانی
ئامادەکردن: #بارام سوبحی#

“ئەمازیغەکان” کەمتر پەنا دەبەنە بەر بەکارهێنانی چەک، بەڵام پێشبینی دەکرێت لەکاتی داواکردنی مافی ئۆتۆنۆمی و پێداگریکردنیان لەسەر چڕکردنەوەی ستراتیژی داخستنی دامودەزگاکانی نەوت ‌و، غاز و، دەروازە سنوورییەکان، لەبەرانبەر دەسەڵاتی ناوەندی بەشێوەیەکی زیاتر پەنا ببنە بەر بەکارهێنانی چەک.
توێژەرێک وادەڵێت. پەڕتووکی جووڵانەوەی (ئەمازیغی و دینامیکیای ژیانی سیاسی لیبیا) ، “بیلال عەبدوڵڵا” نووسیویەتی و “سابیر عەبدوڵڵا کەریم” کردویەتی بە کوردی، دەزگای ئایدیا لەدو توێی (86) لاپەڕەدا بڵاویکردۆتەوە. پەڕتووکەکە تایبەتە بە باسکردنی ڕۆڵی ئەمازیغەکان لە قۆناغی پێش و پاش شۆڕشی خەڵکی لیبیا دژ بە دەسەڵاتی “موعەممەر قەزافی”.
=KTML_Bold=ئەمازیغەکان کێن؟=KTML_End=
بەدرێژایی مێژوو؛ چەندین ناو بۆ ئەمازیغەکان بەکارهێنراوە، وەکو: بەربەر، لۆبییەکان، نۆمیدییەکان و ئەفریقییەکان. لەئێستادا ناوی ئەمازیغەکان یان بەربەرەکان لە هەموو ناوەکانی تر زیاتر بەکاردەهێنرێت. ئەمازیغەکانی لیبیا دابەشبوون لەنێوان ئەمازیغەکانی چیاو کەنار دەریا لە باکووری خۆراواو تەواریقەکان لە ناوچەکانی خۆراواو باشووری لیبیا. تەواریقەکان لەنزیکی سنوورەکانی دەوڵەتانی لیبیا، مالی، نەیجەر، جەزائیرو بۆرکینا فاسۆ بڵاوبوونەتەوە، تاکی تەواریقی لیبیایی لەڕوی پەیوەندییەوە لە تەواریقەکانی ناو وڵاتەکانی تر نزیکترە، بە بەراورد بە پەیوەندییان لەگەڵ ئەمازیغەکانی لیبیا. هەرچی ئەمازیغەکانە بەزۆری لە ناوچەکانی باکووری خۆراوای لیبیا نیشتەحێبوون و بەسەر چەندین خێڵدا دابەشبوون، ڕەنگە هەر ئەوەش وایکردبێ‌ ڕێژەی ئەمازیغەکان بە (5% تا 10%) کۆی دانیشتووانی لیبیا دابنرێت، ڕێژەی (5%) باسی ئەمازیغەکانی چیا لە ناوچەی باکووری خۆراوا دەکات، بەڵام ڕێژەی (10%) ئەمازیغەکان و تەواریقەکانی پێکەوە کۆکردووەتەوە. بە گوێرەی سەرژمێری ساڵی (2010) ئەمازیغەکان لە لیبیا شەش ملیۆن کەس زیاترن. زۆربەی پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی لیبیا موسڵمانن و شوێنکەوتەی مەزهەبی (مالیکی) ین، بەڵام ئەمازیغییەکان زۆرینەیان شوێنکەوتەی مەزهەبی ئەبازیین.
=KTML_Bold=ئەمازیغ لە ئەفریقیا=KTML_End=
“ئەمازیغەکان” تەنیا لە لیبیا نین، بەڵکوو لە مەغریب و جەزائیریش هەن. ئەمازیغەکانی جەزائیر هاوشانی عەرەبەکان بەرەنگاری کۆلۆنیالی فەڕەنسی بوونەوە، بەڵام دوای سەربەخۆیی عەرەبەکان تاکڕەوانە حوکمیان کردو سیاسەتی بەعەرەبکردنیان پیادەکرد و کولتوور و زمانی ئەمازیغەکانیان فەرامۆشکرد. بەو هۆیەوە جووڵانەوەی ناڕەزایەتی ئەمازیغەکان لەپێناو بەدەستهێنانەوەی مافە سیاسی و کولتوورییەکانیان سەریهەڵداو بۆ چەند دەیەیەک بەردەوام بوو. تاوەکوولە ساڵی (2003) دەستووری جەزائیر هەموارکرایەوە و ئەمازیغی بە زمانێکی فەرمی وڵات دیاریکرد. لە مەغریبیش لە مانگی تەمموزی ساڵی (2011) چەند هەموارکردنێکی دەستووری ئەنجامدراو زمانی ئەمازیغی وەکوو زمانێکی فەرمی لەو وڵاتەدا ناسێنرا.لە ناوخۆی لیبیاداو لە سەردەمی قەزافیدا (1969 – 2011) ، ئەمازیغیەکان بەسەر دوو بەرەدا دابەشبوون؛ خێڵە تەواریقەکان پەیوەندییان بە ڕژێمی قەزافیەوە هەبوو، خێڵە ئەمازیغیەکانی باکووری خۆراوای وڵاتەکەش لەپێناو سەندنی مافی ئەمازیغییەکان ڕابەرایەتی خەباتیان کرد.
=KTML_Bold=خەبات و چالاکی ئەمازیغەکانی لیبیا:=KTML_End=
جووڵانەوەی سیاسی ڕێکخراوی ئەمازیغەکانی “لیبیا” دەگەڕێتەوە بۆ دەیەی حەفتاکانی سەدەی ڕابردوو، کاتێک یەکەم کۆمەڵەیان دامەزراند، بەڵام ئەندام و هەوادارانی لەلایەن ڕژێمی قەزافیەوە ڕاوەدونران، ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردەکانی جووڵانەوەی ئەمازیغی لەپێناو درێژەدان بە کارو چالاکی سیاسییان ژیانی خۆیان بەختکرد. قەزافی ئەمازیغەکانی بە عەرەبە دێرینەکان ناودەبرد، ڕێگربوو لە بەکارهێنانی زمانی ئەمازیغی و ئەنجامدانی چالاکیە کلتورییەکانی پێکهاتەی ئەمازیغی، لەسەر ئاستی مەزهەبیش لە سەرتاسەری لیبیادا مەزهەبی مالیکی تەنیا مەزهەبی پەیڕەوکراو بوو.نووسەر دەڵێت:- ڕەفتارو کردەوەکانی ڕژێمی قەزافی بوونە کۆسپێکی گەورە لە بەردەم گەشەکردنی ناسنامەی ئەمازیغی و پێشکەوتنیدا، بەڵام لەلایەکیترەوە ئەو داپڵۆسین و توندوتیژییەی ئەمازیغەکانی لیبیا لەسەر دەستی ڕژێمی قەزافی ڕووبەڕووی کرانەوە، بووە هاندەرێک بۆ لەقاڵبدانی بزاڤی داواکارییەکانی ئەمازیغ لە لیبیای هاوچەرخدا.
=KTML_Bold=خەبات لەدەرەوە بۆ ناوخۆ=KTML_End=
لە ساڵی (1995) دا کۆنگرەی ئەمازیغی جیهانی دامەزرێنرا، لە شێوەی ڕێکخراوێکی کۆکەرەوەی زۆرێک لە کۆمەڵگەو ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان بە کێشەی ئەمازیغی. ئەو کۆنگرە ئەمازیغیە هەوڵدەدات بۆ بەدەستووری کردنی مافەکانی پێکهاتەی ئەمازیغی لەناو ئەو دەوڵەتانەدا کە تیایاندا دەژین. ڕێکخراوەکە هەموو سێ‌ ساڵ جارێک کۆنگرەی گشتی خۆی دەبەستێت و تا ئێستا زیاتر لە شەش کۆنگرەی بەستوە. ئەمازیغەکانی لیبیا-ش لە (17/9/2000) لە لەندەن کۆنگرەی لیبی ئەمازیغیان دامەزراند.هەندێک چالاکوانی ئەمازیغی (ئەوانەی زیاتر لە توندڕەوەکانن) ، هەوڵدەدەن بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی و هاوکاری ئیسرائیلی بۆ کێشەکەیان، هەروەها هەندێک چالاکوانی “ئەمازیغ” کاردەکەن بۆ فشارخستنە سەر یەکێتی ئەوروپا لەپێناو پشتیوانیکردنی کێشەکەیان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
=KTML_Bold=قۆناغی شۆڕش و خۆسەلماندن=KTML_End=
لەکاتی بەرپابوونی شۆڕشی خەڵکی “لیبیا” دژ بە ڕژێمی قەزافی (شوبات تا ئۆکتۆبەری 2011) ، ئەمازیغەکان لە دژی هێزەکانی قەزافی بەشداری شەڕەکانیان کرد، بەتایبەتی لە خۆراوای وڵاتەکەدا و هەندێک لە شارە ئەمازیغییەکانیان کۆنترۆڵکرد، پاشان دەستیانکرد بە ئەنجامدانی کۆمەڵێک چالاکی سیاسی و ناڕەزایی دەربڕینی ئاشتیانە، بە مەبەستی چەسپاندنی هەبوونی ئەمازیغی لەناو ژینگەی سیاسی نوێی لیبیادا. لە دەرەنجامی هەوڵەکانیاندا، ئەنجوومەنی نیشتمانی ئینتیقالی “لیبیا” لە (3/ئاب/2011) لە ڕاگەیەنراوێکی دەستووریدا بڕیاریدا لە سەرجەم بەڵگەنامەو یاسا کارپێکراوەکاندا ناوی ئەمازیغ بەکاربهێرێت. بەو پێیەی کەمینەیەکی جیاوازن لە تەواوی لیبییەکانی تر. هەروەها توانیان پۆستی سەرۆکی کۆنگرەی نیشتمانی لیبیا وەربگرن. بەڵام نووسەر دەڵێت “ئەمازیغییەکانی لیبیا هەموویان لایەنگری خواست و داواکارییەکانی ئەم جووڵانەوەیە نین، بەڵکوو بەشێک لە ئەمازیغەکان وتاری ئایدۆلۆژی چالاکانی ئەمازیغی ڕەتدەکەنەوەو پەسەندی ناکەن”.
نووسەر هۆکاری یەکنەبوونی ئەمازیغەکان دەگێڕێتەوە بۆ ئەوەی لە ماوەی فەرماڕەوایەتی قەزافیدا هەندێک لەو سیاسییانەی بە ڕەچەڵەک ئەمازیغین دەستیان هەبووە لە سیاسەتەکانی بەعەرەبکردن و سڕینەوەی ناسنامەی (ئەمازیغی لە لیبیا) . سەرباری ئەوەش ئەمازیغەکان بەردەوامن لە هەوڵەکانیان بۆ یەکخستنی ڕیزەکانیان، یەکێک لەو بەندانەی لەناو یەکێک لە بەڵگەنامەکانی ئەمازیغدا هاتووە، دەڵێت: “هەر کارێک ئاساییش و ئارامی ئەمازیغیەک لە لیبیا بکاتە ئامانج، بە کارێکی دوژمنکارانە لە دژی هەموو ئەمازیغ دادەنرێت، بۆیە لەلایەن ئەمازیغەکانەوە بە هەموو ڕێگەیەک وەڵامدەدرێتەوە”.داواکاری سەرەکی ئەمازیغەکانی لیبیا جگەلە پۆستی سیاسی و حکومی و داننان بە زمانەکەیان وەکوو زمانێکی فەرمی، بریتییە لە هەبوونی پشکیان لە هەموو دروشم و سیمبوڵەکانی سەروەری دەوڵەتی لیبیا، وەک: زانست، سرودی نیشتمانی، دراو، بەڵگەنامەکانی سەلماندنی ناسنامە، پول، پرۆگرامەکانی خوێندن و ڕاگەیاندن. هەروەها ڕێگەبدرێت بە پەیڕەوکردنی مەزهەبی ئیبازی لەڕوی یاسایی، فەتوادان، سروتی ئایینی، زانستی و میدیاییەوە.
=KTML_Bold=ئەزموونی حکومڕانی ئەمازیغەکان=KTML_End=
دوای تەواوبوونی شۆڕش، بۆ بەڕێوەبردنی شارەکان ئەنجوومەنی خۆجێی درووستکرا، لەو شارانەی ئاخاوتن تێیاندا بە زمانی ئەمازیغیە، ئەمازیغەکان سەلماندییان کە خاوەنی وزەو تواناو ڕێکخستنێکی گەورەن لەنێوان خۆیاندا، یەکێک لە کارە دیارەکانی ئەو ئەنجوومەنانە ڕاگەیاندنی ڕۆژی ڕێککەوتی سەری ساڵی “ئەمازیغی” و دیاریکردنییەتی وەک پشووی فەرمی لەو شارانە بەبێ‌ گەڕانەوە بۆ بڕیاری حکومەتی ناوەندی، جگەلەوەش خوێندنی زمانی “ئەمازیغی” لە چوارچێوەی پرۆگرامەکانی خوێندن، یان دانانی زمانی “ئەمازیغی” وەک زمانی فەرمیلەو دۆسیەو مامەڵە حکومییانەدا کە ئەنجوومەنە حۆجێییەکان ئەنجامیان دەدەن.لە قۆناغەکانی دواتریشدا لە هەمبەر جێبەجێنەکردنی خواستەکانیاندا، چالاکوانانی ئەمازیغ هەڕەشەی داخستن و ڕێگرتن لە هاتنی هەموو سەرچاوە ئابوورییەکانی ناو سنووری ئەو ناوچانەیان کرد کە بە زمانی “ئەمازیغی” قسە دەکەن، وەک خۆراک و بیرە نەوتییەکان و دەروازە سنوورییەکان، جگەلە گواستنەوەو دانانی هەموو داهاتەکەی لەناو گەنجینەی هەرێمەکەدا. هەرچەندە تا ئێستا پەیڕەوی ئاشتیخوازانە بەسەر جووڵانەوەی ئەمازیغیدا زاڵە، بەڵام نووسەر دەڵێت “لەکاتی بەدەنگەوەنەهاتن و وەڵامنەدانەوەی خواست و داواکارییەکانیان یان لە حاڵەتی گەڕانەوە بۆ بەکارهێنانی سیاسەتی توندوتیژی و داپڵۆسین لە بەرگێکی تازەدا، پەنابردن بۆ بەکارهێنانی توندوتیژی لەلای ئەمازیغەکانەوە بژاردەیەکی بەرجەستەکراوە.
=KTML_Bold=پەیوەندی پەکەکە و ئەمازیغ=KTML_End=
بۆ بەشداریکردنی لە کۆنگرەی جیهانی “ئەمازیغ” لە تەرابلوسی پایتەختی لیبیا، لە شوباتی (2013) پارتی کرێکارانی کوردستان بانگهێشتکرا. سەرەڕای ئەو نموونەیە، بەڵام نووسەر پێیوایە ئەمازیغەکان لە هەموو فاکتەرەکانی تر کەمتر پەنا دەبەنە بەر بەکارهێنانی فاکتەری چەک، چونکە چەک لە بەرژەوەندی خۆیان نایبینن.
لە کۆتاییدا نووسەر دەڵێت: پێشبینی دەکرێت لە کاتی گەشەکردنی ڕەوتی داواکردنی مافی ئۆتۆنۆمی و لە حاڵەتی پێداگریکردنیان لەسەر چڕکردنەوەی ستراتیژی داخستنی دامودەزگاکانی نەوت و غازو دەروازە سنوورییەکان، ئەمازیغەکان بە شێوەیەکی زیاتر پەنا ببنە بەر بەکارهێنانی چەک لەبەرانبەر دەسەڵاتی ناوەندی، بەو هەنگاوەش بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاردەکەن بۆ دانانی داهاتەکان لەناو گەنجینەی شارە ئەمازیغنشینەکاندا. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 255 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 09-04-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 1
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 09-04-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 09-04-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 09-04-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 255 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,262
وێنە 106,527
پەرتوک PDF 19,254
فایلێن پەیوەندیدار 96,962
ڤیدیۆ 1,384
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.579 چرکە!