Biblioteca Biblioteca
Ricerca

Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!


Search Options





Ricerca Avanzata      Keyboard


Ricerca
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
Strumenti
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Lingue
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Il mio conto
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
Ricerca Invia Strumenti Lingue Il mio conto
Ricerca Avanzata
Biblioteca
nomi curdi
Cronologia degli eventi
Fonti
Storia
collezioni degli utenti
Attività
Cerca Aiuto?
pubblicazione
Video
Classifiche
Voce a caso !
Invia l'articolo
Invia immagine
Survey
tuo feedback
Contatto
Che tipo di informazioni abbiamo bisogno !
Standards
Condizioni di utilizzo
Qualità Voce
A proposito
Kurdipedia Archivists
Articoli su di noi !
Kurdipedia Aggiungi al tuo sito web
Aggiungi / Elimina e-mail
Statistiche di accesso
Statistiche voce
Convertitore di font
Calendari Converter
Lingue e dialetti delle pagine
Keyboard
Link a portata di mano
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Entra
appartenenza !
dimenticato la password !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 A proposito
 Voce a caso !
 Condizioni di utilizzo
 Kurdipedia Archivists
 tuo feedback
 collezioni degli utenti
 Cronologia degli eventi
 Attività - Kurdipedia
 Aiuto
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 518,887
Immagini 106,297
Libri 19,332
File correlati 97,312
Video 1,398
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizi...
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un pae...
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio pos...
Biblioteca
Memorandum sulla situazione...
Biblioteca
Un destino in versi, lirici...
ساڵانە بازرگانیکردن بە دەرمان (600) ملیار دۆلارە
Gruppo: Articoli | linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
voce Classifica
Eccellente
Molto buono
media
Povero
Bad
Aggiungi alle mie collezioni
Scrivi il tuo commento su questo articolo!
elementi della cronologia
Metadata
RSS
ricerca in Google per le immagini relative alla voce selezionata !
ricerca in Google per la voce selezionata !
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ساڵانە بازرگانیکردن بە دەرمان (600) ملیار دۆلارە

ساڵانە بازرگانیکردن بە دەرمان (600) ملیار دۆلارە
ساڵانە بازرگانیکردن بە دەرمان (600) ملیار دۆلارە
ئامادەکردن: #بارام سوبحی#

پەڕتووکی (بازرگانیکردن بە دەرمان) کۆمەڵێک نووسەر نووسیویانەو ماجید خەلیل و شاناز ڕەمزی هیرانی کردویانە بە کوردی. دەزگای ئایدیا لە سلێمانی لەدوو توێی (192) لاپەڕەدا چاپیکردووە. پەڕتووکەکە لەم بەشانە پێکهاتووە: دەرمان چییە؟ دەرمانی ساختە لەکوێوە دێت؟ لێکەوتە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانی دەرمانی ساختە، نموونەی قاچاخیی دەرمان لە وڵاتانی عەرەبیدا، کابوسی دەرمان و باندی بازرگانیی، چالاکییە ئیقلیمییەکان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی دەرمانی ساختە، ڕوکنەکانی تاوانی درووستکردنی دەرمانی ساختەکار.
$دەرمان چییە؟$
ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی دەرمانی ساختەی بەم جۆرە پێناسە کردووە: ئەو دەرمانەیە دەچێتە خانەی درووستکردنی هەمان دەرمان بە پێکهاتەی ناکارا، یان هەڵە، یان زیانبەخش، زۆرجاریش درووستکراوە و پێچراوەتەوە وەک ئەوەی دەرمانی ڕاستەقینە بن. بێگومان واش نییە چونکە جۆرە ماددەیەکی تری تێدایە کە زۆر لە دەرمانی ڕاستەقینە جیاوازە، ئەمەش وادەکات لە چارەسەری پێویست شکست بهێنێت. هەندێکجاریش چەندین ماددەی ژەهراوی و زیانبەخش دەخرێنە ناوی. یان ڕێنمایی چۆنێتی بەکارهێنانی بە هەڵە دەنووسرێن. دەرەنجامیش زیان بە جەستەی نەخۆشەکە دەگەیەنێت.
=KTML_Bold=جۆرەکانی دەرمانی ساختە:=KTML_End=
ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی دیارترین جۆرەکانی دەرمانی ساختە بەم شێوەیە پۆلێن دەکات: دەرمانی درۆزن (بێ‌ هیچ پێکهاتەیەکی دەرمانی کارا) ، دەرمانی لەبەر گیراوە (بە ڕێژەیەکی کەم لە کەرەستەی کارا) ، دەرمانی بەسەرچوو (ماوەی بەکارهێنانی بەسەرچوە) . دەرمانی قەدەغەکراو (جەخت لە مەترسییەکانی کراوەتەوە و بەکارهێنانی قەدەغەکراوە) . دەرمانی لاسایکەرەوە (کارتۆنی ساختە) ، دەرمانی ساختە (بەو شێوەیە دەفرۆشرێت کە گژوگیای سرووشتییە) .
=KTML_Bold=هۆکارەکانی گەشەکردنی بازرگانی بە دەرمان:=KTML_End=
نووسەرانی پەڕتووکەکە بەچڕی باسیان لەو هۆکارانە کردووە کە بووەتە هۆی گەشەکردنی بازرگانیکردن بە دەرمانی ساختەوە، پوختەی هۆکارەکانیش بریتین لە، دان نەنان بە بوونی ئەو کێشەیە یان مەترسییەکانی ئەو دیاردەیە لەلایەن حکومەتەوە. نەبوونی چوارچێوەیەکی یاسایی و سزایی پێویست بۆ ئەنجامدەرانی. لاوازی ڕێکارە ئیدارییەکان و وردنەبوونەوەی لەسەر بەرەنگاربوونەوەی بەرهەمە ساختەکان. ناکارایی چاودێریکردنی درووستکردنی بەرهەمە پزیشکیەکان و هاوردەکردنی و دابەشکردنی. لاوازیی هاریکاریکردن لەنێوان دەسەڵاتداران و دامەزراوەکانی پێوەندیدارن بە ڕێکخستن و چاودێریکردن و لێکۆڵینەوە لەوبارەیەوە. لاوازی لە ئاڵوگۆڕکردنی زانیاری لەنێوان کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت. کەم سوودوەرگرتن لە خزمەتە تەندرووستییەکان و کەناڵەکانی دەستەبەرکردنی دەرمانی ڕاستەقینە لە دەرمانسازە متمانە پێکراوەکان. نەخوێندەواری و هەژاری. کەمتەرخەمی لە سیستمی پاراستنی کۆمەڵایەتی. پەرتەوازەیی لە کەناڵەکانی دابەشکردن.
ئەو نووسەرانە دەڵێن: لەئێستادا لەکۆی (191) وڵاتی ئەندام لە ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی تەنیا (20%) یان ژمارەیەک ڕێکخراوی کارایان هەیە بۆ دەرمان. لە (30%) وڵاتەکان هیچ جۆرە ڕێکخستنێکیان بۆ دەرمان نییە. بۆیە کاتێک چاودێری ڕێکخستنەوەی دەرمان وەک پێویست نابێت، یان لاوازە، یان ناکارایە، دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی دەرمانی ساختە لە بازاڕە نیشتمانییەکاندا.
=KTML_Bold=داهاتی چەکی دەرمان:=KTML_End=
ئامادەکارانی پەڕتووکەکە، دەڵێن: لای کەس شاراوە نییە لەئێستادا مەترسییەکانی پیشەسازی دەرمان هیچی لە پیشەسازی چەک کەمتر نییە، بەهۆی ئەو داهاتە زۆرەی لێیەوە دەستدەکەوێت، هەروەها ئەو دەستکارییە زۆرەی لە توێژینەوەکاندا دەکرێن.. بازرگانیکردن بە دەرمانی ساختە ساڵانە نزیکەی (600) ملیار دۆلار لە کۆی بازرگانیی جیهانیدا دەستەبەر دەکات. ئەو داهاتە تەنانەت داهاتی بازرگانی ماددەی هۆشبەریش تێپەڕ دەکات. بۆیە ڕەنگە لە داهاتودا ببێتە تاوانە هەرە دیارە کەی سەدەی بیست و یەک.
بەگوێرەی داتاکانی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی فیدراڵیی ئەمەریکی، بازرگانیکردن بە دەرمان بەنزیکەی (600) ملیار دۆلار لە بازرگانیی جیهانیدا هەیە… ئەو دەرمانانەشی بەشێوەیەکی یەکجار بەرچاو ساختەیان تێدادەکرێت، بریتین لە: دەرمانی دژە چالاکییەکانی هۆرمۆنات، دەرمانی ئازارشکێن، وزەبەخش، دژەهیمستاین، ئەو دەرمانانەیش بەنزیکەی (60%) کۆی بەرهەمەکانن.
=KTML_Bold=بەرهەمهێنەرانی دەرمانی ساختە:=KTML_End=
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی ڕێژەی دەرمانی ساختە لە وڵاتانی پێشکەوتودا (15%) یە. بەڵام لە وڵاتانی تازە درووستبوو ڕێژەکە دەگاتە (30%) . لە ئەمەریکای لاتینی و ئەفریقاش دەگاتە (50%) . ئەو ڕێکخراوە جیهانیەی بواری تەندرووستی دەڵێت: دەرمانی ساختە لە چوارچێوەی پیشەسازییەکی فراواندا دەکرێت و لە (30%) دەرمانەکانی وڵاتانی جیهانی سێیەم دابەش دەکرێت دەرمانی ساختەن و هیچ ماددەیەکیان بۆ چارەسەری نەخۆش تێدانییە. لەبارەی جۆری ئەو دەرمانانەشی ساختە دەکرێن، دەڵێت: دەرمانی ساختە سەرجەم دەرمانە گرانبەهاکان دەگرێتەوە وەکوو دەرمانی شێرپەنجە، لەهەمانکاتدا دەرمانی وەکوو حەبی سەرئێشەش دەگرێتەوە.
سەبارەت بەشوێنی ساختەکردنی دەرمانەکان، ڕێکخراوەکە دەڵێت: هیندستان بە ڕێژەی (75%) سەرچاوەی ئەو جۆرە دەرمانەیە، زۆربەی زۆری جۆری ئەو دەرمانانە لە هندستان درووستدەکرێن، دەگاتە هەموو جیهان. چین بە پلەی دووەم دێت. دوای ئەویش ڕووسیا دێت کە (12%) دەرمانی ساختە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان دەکات. لە وڵاتانی ئەفریقاش بە ڕێژەی (7%) و لە هەندێک لە وڵاتانی ئەوروپاش بە ڕێژەی (6%) دایە.
=KTML_Bold=مردن بەدەرمانی ساختە:=KTML_End=
سەبارەت بە زیانەکانی بەکارهێنانی دەرمانی ساختە، ئەو نووسەرانە بەپشت بەستن بەداتاکانی ڕێکخراوی تەندرووستی جیهانی دەڵێن: ساڵانە زیاتر لە سەد هەزار کەس دەبنە قوربانیی دەرمانی ساختە.. ڕێکخراوەکە دەڵێت (30 – 70%) ئەو دەرمانانەی لە ئەفریقیا دەفرۆشرێن ساختەن و هیچ ماددەیەکی کارا لەخۆناگرن. بۆیە ڕۆژانە دوو هەزار کەس دەمرن. ئەمە جگەلە زیانی کەرتی دەرمان کە ساڵانە دەگاتە حەفتا بۆ حەفتاو پێنج ملیار دۆلار. لە ئەنجامیشدا ساڵانە نزیکەی سەد هەزار کەس بەهۆی دەرمانی ساختەوە دەمرن. هەروەها بەهۆی دەرمانی ساختەوە ساڵانە یەک ملیۆن کەسی تووشبوو بە مەلاریا دەمرن.
ڕێکخراوەکە دەڵێت: قوربانیانی دەرمانی ساختە زۆر جار هەست بەوە ناکەن کە بەهۆی ئەو دەرمانانەوە بوونەتە قوربانی، بۆیە هیچ کاتێک قەرەبوو ناکرێنەوە… مافیا تاوانکارەکانیش بەداهاتی بەرهەمهێنان و بازرگانیکردن بە دەرمانی ساختەوە تاوانی تر ئەنجام دەدەن، وەکو: کڕینی چەک و جبەخانەو گواستنەوەی بۆ ناو دەستی بەرپرسانی گەندەڵ.
=KTML_Bold=سێ‌ وڵاتی عەرەبی وەکوو نموونە.=KTML_End=
نووسەرانی پەڕتووکەکە باس لە دۆخی وڵاتانی عەرەبی دەکەن، لەوبارەیەوە بەچڕی باس لە دۆخی سێ‌ دەوڵەت دەکەن. یەکەمیان یەمەنە کە ساڵانێکە گیرۆدەی جەنگ بۆتەوە. بەگوێرەی ڕاپۆرتە فەرمییەکانی وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی یەمەن ڕێژەی (60%) ئەو دەرمانانەی لە بازاڕەکانی یەمەندا دەخرێنەڕوو بریتین لە دەرمانی ساختە و قاچاخ و دەرمانی پزیشکی بازرگانی. یەمەن لە زیاتر لە پەنجا وڵاتی عەرەبی و جیهانی جیاوازەوە دەرمان هاوردە دەکات.
لە لیبیاش لەدوای ڕوخانی ڕژێمەکەی موعەممەر قەزافییەوە، ساڵانە بایی دوو ملیار دۆلار دەرمان هاوردە دەکرێت. بەگوێرەی سەرچاوەکان تێکڕای دەرمانی هاوردە بۆ لیبیا (70%) بریتییە لەو دەرمانانەی بە قاچاخ دەهێنرێن. زۆرترینی ئەو دەرمانانەش لە مەغریب و تونس و خۆرهەڵاتی وڵاتەوە هاوردە دەکرێن. ئێراقیش کە ماوەی حەڤدە ساڵە بە دۆخێکی ناسەقامگیردا گوزەر دەکات، بەوتەی نووسەرانی پەڕتووکەکە لەئێستادا ساڵانە قەبارەی بازاڕی دەرمانی ساختە لە ئێراقدا دەگاتە یەک ملیار دۆلار. دەرمانخانەکانی بەغداو شارەکانی تریش پڕن لە دەرمانی هیندی و چینی…تاد.
=KTML_Bold=دەرمان‌ و جەنگ:=KTML_End=
لەئێستادا نزیکەی دە هەزار کۆمپانیای گەورەی دەرمان لە جیهاندا هەن، بەڵام (90%) بازرگانیی دەرمان لەلایەن دە کۆمپانیای گەورەوە دەستی بەسەرداگیراوە. هەروەها بیست و پێنج کۆمپانیای نێونەتەوەیی دەستی بەسەر (60%) دەرماندا گرتووە. هەروەها چل و پێنج وڵات لە جیهانی سێیەمدا هەن پشت بە هاوردەی دەرمان دەبەستن. لە تێکڕای وڵاتانی جیهانی سێدا تەنیا (10%) کۆی بەرهەمی دەرمانی جیهانی لەلایەن ئەوانەوەیە.
لەبارەی تێوەگلانی بازرگان و مافیاکانی دەرمان لە شەڕی دەوڵەتاندا، نووسەرانی پەڕتووکەکە دەڵێن: هەندێک سەرچاوە پێیانوایە جەنگەکان بەشێکیان سیاسەتی کۆمپانیاکانی دەرمان و بازرگانە گەورەکانی دەرمانی لە پشتەوەیە، چونکە لەو وڵاتانەدا کە شەڕو شۆڕو ژینگەی ناتەندرووست هەبێت کۆمپانیاکان زەمینەیەکی لەباریان بۆ دەڕەخسێت بۆ قازانجێکی زۆروزەوەند لەو بوارەدا. بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی نهێنی ئاماژە بەوە کراوە جەنگەکانی ئێراق و سووریاو ئەفغانستان بەشێوەیەک لە شێوەکان درێژبوونەوەیان پاڵنەرێکی بریتییە لە سیاسەتی مافیا گەورەکانی بواری دەرمان و بازرگانیی دەرمان، چونکە ئەوان لەو میانەدا بوونە خاوەنی قازانج و سەرمایەکی زۆرو تا ژینگەکە داڕوخاتر بێت، ئەوان قازانجێکی زیاتریان لەو ژینگەیەدا دەستگیر دەبێت و برەوی زیاتر بە کارەکانیان دەدەن.
=KTML_Bold=تیرۆر و دەرمان:=KTML_End=
بازرگانیکردن بە دەرمان تەنیا لەلایەن دەوڵەتان و کۆمپانیاکانەوە نییە، بەڵکوو گرووپە چەکداری و تیرۆریستەکانیش پەنای بۆ دەبەن و بووەتە سەرچاوەیەکی دارایی بۆ ئەو ڕێکخراوانە.
لەوبارەیەوە نووسەرانی پەڕتووکەکە دەڵێن: بەگوێرەی زانیارییەکان ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان چ ئەوانەی سەر بە قاعیدەن و لە نیمچە دوورگەی عەرەبی ڕۆڵیان هەیە، چ ئەوانەی گرووپی توندڕەون وەک بزووتنەوەی شەبابی سۆماڵی یان گرووپەکانی سەر بە داعش لە میسرو لیبیاو سووریاو ئێراقدا، هەموو ئەوانە بە جۆرێک لە جۆرەکان دەستیان لەگەڵ قاچاخچێتی دەرماندا تێکەڵ کردووە. بۆ نموونە لە لیستی ئەو سەرچاوانەی کە داهاتی گرووپە تیرۆریستییەکان دابین دەکەن، قاچاخچێتی دەرمان لە پلەی چوارەمدا هێنراوە… لەبەرئەوە بەشێک لەو دەرمانە قاچاخەی کە لە وڵاتانی عەرەبیدا ئاسانکارییان بۆ دەکرێت سەرچاوەی داهات و قازانجەکەی تەنیا بۆ مافیاو گرووپە نێونەتەوەییەکان نییە، بەڵکوو لەم ساڵانەی دواییدا گرووپە تیرۆریستییەکانیش تێکەڵ بەم شێوازی بازرگانی و قاچاخچێتییە بوون. [1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 248
HashTag
Fonti
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 09-04-2023
Articoli collegati: 1
Gruppo: Articoli
linguaggio articoli: کوردیی ناوەڕاست
Dialetto: Curdo - Sorani
Libro: Medical
Libro: Statistica
Libro: Rapporto
Provincia: Sud Kurdistan
Publication Type: Born-digital
Tipo di documento: Lingua originale
Technical Metadata
Qualità Voce: 99%
99%
Aggiunto da ( ڕۆژگار کەرکووکی ) su 09-04-2023
Questo articolo è stato esaminato e rilasciato da ( شادی ئاکۆیی ) su 09-04-2023
Questa voce recentemente aggiornato da ( شادی ئاکۆیی ) in: 09-04-2023
URL
Questo oggetto è stato visto volte 248
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi

Actual
Biblioteca
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
21-11-2013
بەناز جۆڵا
Kurdistan. Cucina e Tradizioni Del Popolo Curdo
Biblioteca
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
17-09-2013
هاوڕێ باخەوان
I curdi / Viaggio in un paese che non c\'è
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Memorandum sulla situazione dei Kurdi
Biblioteca
Un destino in versi, lirici curdi
28-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Un destino in versi, lirici curdi
Nuovo elemento
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
07-02-2019
زریان سەرچناری
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
I Curdi nella storia
27-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
Guerra e Pace in Kurdistan
11-08-2014
هاوڕێ باخەوان
Biblioteca
GRAMMATICA E VOCABULARIO DELLA LINGUA KURDA
16-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistiche
Articoli 518,887
Immagini 106,297
Libri 19,332
File correlati 97,312
Video 1,398
Kurdipedia è la più grande fonte di informazioni Curdo!
Articoli
Storia dei curdi
Biblioteca
La questione curda
Biblioteca
Kurdistan: un genocidio postmoderno
Biblioteca
IL DIRITTO DI ESISTERE: Storie di kurdi e turchi insieme per la libertà
Biblioteca
Kurdistan iraqeno: un caso di passaggio alla democrazia?
Biblioteca
Memorandum sulla situazione dei Kurdi

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Contatto | CSS3 | HTML5

| Pagina tempo di generazione: 0.344 secondo (s)!