Kütüphane Kütüphane
Arama

Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır


Arama Seçenekleri





Gelişmiş Arama      Klavye


Arama
Gelişmiş Arama
Kütüphane
Kürtçe isimler
Olayların kronolojisi
Kaynaklar
Tarih
Kullanıcı koleksiyon
Etkinlikler
Yardım iste
Kurdipedi yayınları
Video
Sınıflamalar
Olayla ilişkili konu
Öğe kaydı
Yeni başlık kaydı
Görüntü gönder
Anket
Yorumlar
İletişim
Ne tür bilgilere ihtiyacımız var!
Standartlar
Kullanım Koşulları
Ürün Kalitesi
Araçlar
Hakkında
Kurdipedi arşivcileri
Bizim hakkımızda makaleler!
Kurdipedia'yı web sitenize ekleyin
E-posta Ekle / Sil
Ziyaretçi istatistikleri
Makale istatistikleri
Font Çevirici
Takvim - Dönüştürücü
Yazım Denetimi
Sayfaların dil ve lehçeleri
Klavye
Kullanışlı bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
Diller
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Benim Hesabım
Oturum Aç
Destek verme
Şifremi unuttum
Arama Öğe kaydı Araçlar Diller Benim Hesabım
Gelişmiş Arama
Kütüphane
Kürtçe isimler
Olayların kronolojisi
Kaynaklar
Tarih
Kullanıcı koleksiyon
Etkinlikler
Yardım iste
Kurdipedi yayınları
Video
Sınıflamalar
Olayla ilişkili konu
Yeni başlık kaydı
Görüntü gönder
Anket
Yorumlar
İletişim
Ne tür bilgilere ihtiyacımız var!
Standartlar
Kullanım Koşulları
Ürün Kalitesi
Hakkında
Kurdipedi arşivcileri
Bizim hakkımızda makaleler!
Kurdipedia'yı web sitenize ekleyin
E-posta Ekle / Sil
Ziyaretçi istatistikleri
Makale istatistikleri
Font Çevirici
Takvim - Dönüştürücü
Yazım Denetimi
Sayfaların dil ve lehçeleri
Klavye
Kullanışlı bağlantılar
Google Chrome için Kurdipedia uzantısı
Kurabiye
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Oturum Aç
Destek verme
Şifremi unuttum
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Hakkında
 Olayla ilişkili konu
 Kullanım Koşulları
 Kurdipedi arşivcileri
 Yorumlar
 Kullanıcı koleksiyon
 Olayların kronolojisi
 Etkinlikler - Kurdipedia
 Yardım
Yeni başlık
Biyografi
EVDIREHÎM REHMÎ HEKARÎ
23-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
AHMET KARDAM
20-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
MEHMET EMİN SEVER
20-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
İbrahim Küreken
14-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
Kemal Astare
14-04-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Çiller Özel Örgütü TBMM Susurluk Komisyonu\'na Sunulan Dosya ve Belgeler
13-04-2024
Sara Kamele
Biyografi
Ekrem Cemilpaşa
11-04-2024
Rapar Osman Ozery
Kütüphane
MARDIN \'i DINLERKEN MÜZEYLE BAŞLAYAN DEĞİŞİM
08-04-2024
Sara Kamele
Kütüphane
MARDİN 1915
08-04-2024
Sara Kamele
Kütüphane
KOMÜNİST
07-04-2024
Sara Kamele
Istatistik
Makale  517,417
Resim 105,714
Kitap PDF 19,160
İlgili Dosyalar 96,493
Video 1,307
Biyografi
Ekrem Cemilpaşa
Kısa tanım
Kadınlar Dünyası’nın Kürt k...
Kısa tanım
Dünya yeni bir savaşın eşiğ...
Biyografi
AHMET KARDAM
Kısa tanım
1914 Bitlis Kürd Ayaklanması
خوێندنەوەیەک بۆ ڕیفراندۆم
Kurdipedia, Kürdistan ve Kürtlerin tarihini her geçen gün yeniden yazıyor.
Grup: Kısa tanım | Başlık dili: کوردیی ناوەڕاست
Paylaş
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Değerlendirme
Mükemmel
Çok iyi
Orta
Kötü değil
Kötü
Favorilerime ekle
Bu makale hakkında yorumunuzu yazın!
Öğenin tarihçesi
Metadata
RSS
Seçilen konunun resmini Google'da arayın!
Seçilen konuyu Google'da arayın.
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خوێندنەوەیەک بۆ ڕیفراندۆم

خوێندنەوەیەک بۆ ڕیفراندۆم
ناونیشانی بابەت: خوێندنەوەیەک بۆ ڕیفراندۆم
ئامادەکردن: #وەهاب حەسیب محەمەد#

خوێندنەوەیەک بۆ ڕیفراندۆم لە میانەی هەردوو پەڕتووکی کوردی دەسخەڕۆکراو بۆ مێژوو.
=KTML_Bold=“دەستپێک”=KTML_End=
“کورد” دوو سەدەیە بێ‌ وچان و بە شێوازی جۆراوجۆر لە هەوڵی سەربەخۆیدایە، دواهەمینیان؛ ڕیفڕاندۆم بوو، هاوکات داگیرکەرانی کوردستان و زلهێزەکانی دنیا لەو ماوەیەدا خەونی کوردیان لە باربردووە یاخود لە هەوڵی بێ‌ ئاکام بوونی ئەو ئاواتەدان، زۆربەی کات؛ کورد تەنیا لە ڕێگەی شۆڕش و ڕاپەڕینەوە گوزارشتی لە بۆچوونەکانی کردووە، چونکە داگیرکەران دەرگای ئاشتی و چارەسەری گفتووگۆیان بە لادا خستووە و لەو بوارەدا وارێکیان بۆ “کورد” نەهێشتۆتەوە، بەڵام نەتەوەکە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی، بەردەوام هەوڵیداوە کەڵک لە هەموو دەرفەتێک وەربگرێت. لەسەر “ڕیفراندۆم” قسەو و باسی زۆر کران، گەلەک لا باس خزێنرانە ناو باسەکە و بوون بە باس‌ و خواسی ڕیفراندۆم، گەلێک بڵاوکراوە بە مەشرەبی جیاوازەوە سەیری کارەکە و ئەنجامەکەیان دەکرد، دەرئەنجام و ڕاسپاردەیان دەخستە ڕوو، بەڵام پەڕتووکەکەی “فوئاد مەتەر” و بۆ مێژووی “مەسعود بارزانی” قسەو باسی زۆرتر هەڵدەگرن، بۆچی؟ یەکەمیان؛ ڕۆژنامەنووسێکی دیارە و زیاتر لە سی ساڵ لە ڕۆژنامەی ” نەهار” ی لوبنانی ئیشی کردووە و زیاد لە پەنجا ساڵە دەنووسێت، دەیان پەڕتووکی لەسەر پرسە ڕامیارێکانی ناوچەکە نووسیوە. دوو هەمیشیان ڕابەر و سەرکردەیەکی مێژوویە لە کوردستانی باشوور، زیاد لە چل ساڵە سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانە، بۆ دوو خول سەرۆکایەتی هەرێمی کردووە و نەخشە داڕێژەری ڕیفراندۆمیش بوو. هەردوو پەرتووک بە دوو دیدگای جیاواز سەیری کارەکەیان کردووە و قسەیان لەسەر کردووە. بۆ گەیشتن بە ڕاستێکان یاخود هەڵێنجانی ڕاستی و تێگەیشتن لە پەڕتووکەکان خوێندنەوە و تێگەیشتن لێیان، کارێکی بە سوودە.
کوردی دەستخەڕۆکراو یان ” کردی مخژول” پەڕتووکێکی قەبارە مامناوەندی 252 لاپەڕەیە و بەشێوەیەکی ڕۆمان ئاسا یان گێڕانەوە باس چیرۆکی تراویلکەی دەوڵەتێک لە وڵاتێکی مەحاڵدا دەکات.پەڕتووکەکەی “مەسعود بارزانی” کتبێکی قەوارە گەورەی زیاد لە 370 لاپەڕەیە، بە گشتی لە دوو بەش پێکدێت، بەشی دووەمی سەرباری پاشکۆیەک کە نەخشەی شەرەکانی پێشمەرگە دژ بە داعش و بەڵگە نامەکانی لە مەڕ ڕیفراندۆمی لە خۆ گرتووە، بەشی یەکەمی باس لە دیدو وتێڕوانی بارزانی و هەوڵەکانی دەکات لەپێناو “ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی” یاخود هەوڵی سەربەخۆی لە باشووری کوردستان. هەردوو پەڕتووک بە دوو دیگای جیاواز تەماشای کێشەی کوردیان کردووە، خوێنەر کاتێک لە خوێندنەوەی پەڕتووکەکان دەبێتەوە چەند پرسیارێک لە بەردەمیدا خۆیان قووت دەکەنەوە؛
1. ئایا ڕیفراندۆم زەرورەتێکی مێژووی بوو بۆ چارەسەری دۆزی کورد، تا چەند کورد پێویستی بە کارتی قانوونییە لەبەرانبەر وڵاتانی داگیرکەردا، لە داهاتوودا دەکرێت ڕیفراندۆم وەک وەرەقەیەکی قانوونی بە کاربهێنرێت بۆ چارەسەری کێشەی کورد؟
2. تا کەی کورد و پارتە سیاسێکانی چاوەڕوانی گڵۆپی سەوز لەلایەن دۆست و هاوپەیمانانەوە، هەتا کەی “کورد” دەتوانێت بەرگەی هەموو ئەو گوشار ستەمانە بگرێت کە لەلایەن نەتەوەکانی سەردەستەوە لێی دەکرێت، سەرباری ئەو هەموو گۆڕانکارییانە کە لە دنیادا ڕوویاندا ڕوو دەدەن مەگەر ئەقڵییەتی داگیرکەرانی کوردستان گۆڕانکارییان بە سەرداهاتووە؟
3. هۆکاری شکستی کورد پیلانی دەرەکییە، یان هۆکارە ناوخۆی و بابەتێکان هۆکاری ڕاستەقینەن لە شکستی ئێمەدا و …هتد. دواتر خوێنەری بە سەلیقە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی پێویستە کنە و پشکنینی زیاتر بۆ ئەم بابەتە بکات‌ و بەم چەردە وەڵامە دڵی دانەکەوێت.
“فوئاد مەتەر” پەڕتووکەکەی پێشکەش کردووە بە گشت دەستخەڕۆکراوان لە جیهانی عەرەبی و ئیسلامیدا و پێیان دەڵێت؛ ڕۆڵتان هات، چونکە “مامە سام” ئەوەی بە ڕۆژی ڕووناک دبێژێت بە شەڤ کوێری دەکاتەوە بێ‌ ئەوەی چاو بتوروکێنێت، بێ‌ شک ئەم تێڕوانینە دیدگای تەنیا “فوئاد مەتەر” نییە لە مەڕ کێشەی کەمینە نەتەوە، ئایین و ئایینزاکانی و ڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، بەڵکوو دیدگای زۆرێک لە دەستە بژێری ناوچەکەیە کە ئەو ئاریشانە بە درووستکراوی زلهێزەکانی دنیا دەبیننن؛ کە بۆ لاوازکردرنی قەوارەی وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی بە کاریان دەهێنن، بێ‌ ئەوەی ڕەهەندەکانی تری ئەو کێشە و ئاریشانە هەڵبسەنگێنێن، بیرمان بێت هیچ وڵاتێک لە ناوچەکەدا بە ئەندازەی (ئێراق و لوبنان) فڕە ڕەنگ و هەمە چەشن نین، بۆ بەڕێوەبردن و پێکەوە ژیانی ئەم جیاوازیانە دیموکراتییەت و یەکتر قبووڵکردن گونجاوترین بژاردەیە، دەپرسین ئایا مێژووی ئەو دوو وڵاتە بەو جۆرە بووە؟ نەخێر.
گشت ئەو ئاریشەو ئالەنگارییانەی ڕابردوو گەواهیدەری دۆخی ڕاستەقینەی وڵاتی ئێراق و لوبنانە. هەموو ئالەنگارییەک هۆکاری بابەتی و دەرکی ڕۆڵی تیادا دەبینیت، زۆرجار هۆکارە ناوخۆییەکە کاریگەریی زۆرترە لە هۆکارەکە دەرکییەکان، بە داخەوە ئەقڵی دەستە بژێری وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی تەنیاوتەنیا جەخت لەسەر هۆکارە دەرەکییەکان دەکەنەوە، ئەو هۆکارە پاساوە کە هەڵەو کەم و کوڕێکان، ڕاستی و درووستی کێشەکان بە شێوەیەکی زانستیانە نەبینن‌ و سەراپای پەڕتووکەکەی “فوئاد” بەم دیدگایە داڕێژراوە و نووسراوەتەوە. لەبەرانبەردا؛ بارزانی پەڕتووکەکەی پێشکەشی ئەو کەسانەی کردووە کە خۆ ناچەمێنن، هاوکات لە پێشەکی تا کۆتایی کتاوەکە خوێنەر هەست بە بێ‌ متمانەیی سەرۆکی هەرێم دەکات بەرانبەر بە بەغدا، لە پەڕتووکەکەدا دەنووسێت؛ بەغدا پەنجاو پێنج بڕگەی دەستووری پێشێل کردووە، هاوکات لە درێژەی نووسینەکەیدا؛ ئاماژە بۆ ڕاستییەک دەکات “بە تێڕوانی بارزانی” لە 2010 ەوە ئەم بیرۆکەی بۆ درووست بووە کە مەحاڵە بەم شێوەیە تا سەر کورد و عەرەب پێکەوە هەڵبکەن! بۆچی؟ چونکە جیاکردنەوە و لکاندنی بە زۆرەملێی نەتەوەکان ئەنجامی نییە “وڵاتی ئەڵمانیاو چیکو سلۆڤاکیا بە نموونە” هەروەها پابەند نەبوونی دەسەڵاتدارانی ئێراق بە دەستوور و هەوڵدان بۆ پەراوێز خستنی کورد “ڕۆڵ و ژمارەی پێشمەرگە لە سوپای ئێراقدا بە نمووونە” بڕوا نەبوون بە شەراکەتی ڕاستەقینە ئەو هۆکارانەن بیرۆکەی ڕیفراندۆمیان لا گەڵاڵە کردبێت.
شایەد بێ‌ متمانەیی سەرۆکی پێشووی هەرێم بە دەسەڵاتدارانی ئێراق هۆکاری تری هەبێت، بۆ نموونە ئەو ستەم و دەستڕێژیانەی حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی ئێراق بە ڕانبەر بنەماڵە، عەشیرەت و نەتەوەکەی کردوویانە کە “بارزانی” بیری لە “ڕیفراندۆم” وەک چارەسەر بۆ کۆتایی پێهێنانی کێشەکانی وڵات و نەهامەتی گەلەکەی کرد بێتەوە، بۆ نموونە “حەسەن” عەلەوی لە پەڕتووکی” شیعە والدولە قومیە فی العراق” دەنووسێت یەکەم کەتیبە لە سووپای ئێراق پێکهێنرا کەتیبەی “ئیمام موسای کازم” بوو، دەستپێکی چالاکییەکانیان دژ بە بارزانێکان بوو، دواتر ئاوارەبوونی ماڵباتەکەی بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات، بۆ خۆی لە غەریبی بە وەلەد بووە ئەویش هۆکارێکی دیکەیە کە دواتر کاریگەریی لەسەر نەست و مامەڵکردنی داناوە، بۆ نموونە خانم ڕایس لە یادەوەرێکانیدا دەنووسێت؛ بارزانی هەمیشە مەودایەکی لەنێوان خۆی و بەغداا هێشتۆتەوە، هەروەها “زاڵمای خەلیلزاد” لە بیرەوەرێکانیدا دەنووسێت؛ لە کاتی بوونیاد ناوەی ئێراقدا دەمزانی بارزانی ئارەزوو ناکات بێت بۆ پایتەخت، ناچار بۆ خۆم لە “هەولێر” سەردانیم کرد.
لە =KTML_Bold=بەشی یەکەمی پەڕتووکەکەیدا “فوئاد مەتەر” دەنووسێت؛ =KTML_End= ساڵی 2017 بۆ جیهان دوو ڕووداو چاوەڕوان نەکرابوو، یەکەمیان دیاریکردنی 25 ئەیلول بە ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگای پەڕڵەمانی کوردستانەوە “بە زۆرینەی دەنگ (65%) ” ئەمکارە کاتێک ڕوویدا وڵات سەد ملێون دۆلارری لە جەنگ دژ بە داعش خەرج کردبوو، سەرباری لێکەوتە جۆراجۆرەکانی ئەو شەڕە لەسەر ئێراق و گەلەکەی. هاوکات ئاوڕ لە زیاتر لە ملێونێک ئاوارە ناداتەوە کە لەو بارودۆخەکە هانایان بۆ خەڵک و حکمومەتی هەرێم هێنابوو!
ڕووداوی دووەمیان بڕیاری دیاریکردنی قودس بە پایتەختی “ئیسرایل” لەلایەن سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە دۆناڵد ترامپ، هاوکات ڕاسپاردنی “ڕیکس تیلرسۆن” بە گواستنەوەی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تەل ئەڤیڤەوە بۆ قودس، “مەتەر” لە درێژەی باسەکەیدا ئاماژە بۆ سەرنەکەوتنی جەنەڕاڵ بارزانی دەکات لە بوونیاد نان و درووستکردنی دەوڵەتێکی نەتەوەی بۆ گەلەکەی، لێرەوە باوک کوڕەکەی بۆ ئەوکارە تەیار دەکات چەک هەڵگرتن و پێشمەرگایەتی بارزانی کوڕ لە تەمەنی پازدە ساڵیدا دەکات بە نموونە، لەبەرانبەردا “مەسعود بارزانی” لە پەڕتووکەکەیدا دەگەڕێتەوە بۆ ڕابردوو لە چاڵدێرانەوە باسی نەهامەتی کورد و دابەشبوونی کوردستان دەکات، بە ناخی مێژوودا شۆڕدەبێتەوە تا دەگات بە ئەنفال و جینۆساید، لە کۆتایشدا تێڕوانین و مامەڵەی دەسەڵاتدارانی نوێ‌ لە ئێراقی دوای بەعسدا دەکات بە نموونە بۆ ڕاستی و درووستی بۆچوونەکانی ڕووداو گەلێک ڕیز دەکات لەوانە؛ ناردنی 10 بۆ 12% پشکی هەرێم لەو ساڵانەی بودجە لە ناوەندەوە بۆ ئێراق دەهات لە کاتێکدا بەشی هەرێم بە 17% دیاری کرابوو، سەرباری نەناردنی بودجە و چەک و چۆڵ بۆ پێشمەرگە و بڕینی پشکی هەرێم لە ساڵی 2014 بە دواوە بەتەواوەتی و پابەند نەبوون بە دەستوور و پشتگوێ خستنی بڕگەو بڕیارەکانی و …هتد.
لە جێگایەکی دیکەی پەڕتووکەکەیدا “فوئاد مەتەر” دەڵێت؛ دەسەڵاتدار و خاوەن بڕیارەکان دەرگای زۆر ماڵیان کۆتا، بەڵام ئێراقی عروبی ناتوانێت لە دەسەڵاتی خۆجێی “حکم زاتی” زیاتر بدات بە کوردەکان! هەروەها دەڵێ‌؛ بارزانی لەم کارەدا بە هێزی خۆی و لاوازی ئێراقی نوێی بە چاکی لە بەرچاو گرتبوو، لەبەرانبەردا باس لە نادیدە گرتنی سەرۆکی پێشووی هەرێم دەکات بۆ (ئێران و تورکیا) کە دوو وڵاتی بە هێزو کارای ناوچەکەن و بە هیچ شێوەیەک ڕازی نابن بە درووستکردنی کوردستانێکی سەربەخۆ، بەشێوەیەک لە ناوچەکەدا کاریگەرییان لە (ئەمریکا و بەریتانیا) زیاترە، بۆ پاساوی ئەم بڕگەیە قسەیەکی سەرۆکی پێشووی میسر “حوسنی موبارەک” دەکات بە بەڵگەوە دەڵێت؛ هەر کەس ئەمریکا دایپۆشێت ڕووت و ڕەجاڵە. “بارزانی” لەبەرانبەردا بە مێژووی دەوڵەتی ئێراق و چۆنێتی درووستبوونیدا شۆڕ دەبێتەوە، ئەو تاوان و خراپەکاریانە ڕیز دەکات “گرتن و شار بە دەرکردنی فەیلێکان و سوتماکردنی خاکی کوردستان و جینووسایدی بارزانێکان بە نموونە” کە لە ماوەی نزیکەی سەدەیەکدا بەرانبەر بە گەلی کورد کردویانە، هەروەها چۆنێتی بەڕێوەبردنی وڵات لەلایەن عەسکەر و ئەو کودەتیانەی “دەکودەتا” کە لە ئەنجامی هزری سەربازەوە ڕوویاندا و وڵاتیان بە ئاقارێکی خراپدا برد. هاوکات بۆ دڵنیاکردنەوەی کەمینە نەتەوە ئایین و ئایینزاکانی کوردستان پێکەوە ژیان و لێبوردەیی نەتەوەی کورد باسدەکات، بەشداری کەمینە نەتەوەکان لە دام و دەزگا جۆراوجۆرەکانی هەرێمی کوردستان دەکات بەنموونە. بۆ تەواوکاری بۆچوونەکانی ئەو دەنووسێت؛ تاکە زامنی مانەوەی ئێمە لە ئێراقدا دەستوورە، دەستووریش پێشێل کراوە، پێشنیار دەکات بۆچی نەبینە تەواوکاری یەکتر و بۆ هەمیشە کۆتایی بە کارەسات و گرفتە ئاڵۆزەکانمان نەهێنین. لە بەشێکی دیکەی پەڕتووکەکەیدا بە ناونیشانی ئەو گشتپرسیەیی کە پەڕڵەمانی لە کارخراو ڕێگەی پێدا “فوئاد” دەنووسێت؛ لە کاتێکدا بارزانی بانگەشەی ئەو کارەی دەدا بە گوێچکەی کورد و دنیادا، “جەلال تاڵەبانی” نەخۆش و کەنفتەکاری سەر جێگابوو، هەروەها لە درێژەی بابەتەکەیدا دەنووسێت؛ پەیوەندێکانی تاڵەبانی لەسەر پەیوەندی وڵاتانی عەرەبی، ناوچەکە و جیهان ڕێکخرابوو کە لە ڕێگایەوە بە ئاسانی دەتوانرا شیکاری بارودۆخی ناوچەکە و جیهانی تیادا بکرێت، بەڵام پوختەی پەیوەندی و ڕاوێژەکانی “بارزانی” وەک کات و شوێن نادیاربوو، لە کاتێکدا ئەو لە 19-05-2015ماوەی سەرۆکایەتی تەواوبوو بوو. هاوکات دەڵێت؛ ئێمە لە لوبنان هەمان ئەزموونمان هەبوو کارەکانی سەرۆککۆمار حکوومەت جێبەجێی دەکرد. لە بەشێکی دیکەی نووسینەکەیدا باس لە کۆبوونەوەی “ماکرۆک” دەکات بە ئامادەبوونی هەردوو باڵوێزی ئەمریکا و بەریتانیا، سەرباری نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ئێراق کە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا باسیان لە مەترسێکانی ڕاپرسی کردبوو، چونکە هیچ پاڵپشتێکی ناودەوڵەتی لەتەکدا نییە! هاوکات سەرەک وەزیرانی کە لە شەڕی دژ بە داعش سەرکەوتوو بوو، بە لوت بەرزییەوە دەیگۆت؛ ئەوە چی گشتپرسییەکە لە کاتێکدا هەرێم مووچەی مووچە خۆرانی پێ‌ دابین ناکرێت، هاوکات سەرباری (ئێران و تورکیا، سووریا و پاکستان) یش نەیاری ڕاپرسییەکەبوون، لەمکاتەدا ئەزهەریش بەیانێکی دەرکرد و ئینکاری ڕاپرسی کوردستانی کرد! لەم نێوەندەشدا سەرەککۆمار “فوئاد مەعسوم” پێشنیاری لیژنەیەکی کرد کە سەرپەرشتیاری چەندین لیژنەی تر بکەن تا بەدوادا چوون بۆ کێشە و ئاریشەکان بکەن و چارەسەری گونجاویان بۆ بدۆزنەوە، بەڵام بارزانی مکوڕ بوو لە ئەنجامدانی گشتپرسی لە کات و ساتی خۆیدا.
“مەسعود بارزانی” لە لاپەڕە “78” بۆ مێژوودا دەنووسێت؛ ڕۆژی 07-06-2017 لە کۆبوونەوەیەکی مێژوویدا سەرۆکایەتی هەرێم و لایەنە سیاسێکانی هەرێمی کوردستان و نوێنەری پێکهاتەکانی کوردستان بڕیارێکی مێژوویان داو 25-09-2017 وەک ڕۆژی ڕیفراندۆم دەستنیشان کرا، هەمان ڕۆژ لەپێناو کۆدەنگی نیشتمانیدا کار کرا بۆ بەگەڕخستنەوەی پەڕڵەمان، دواتر لە 08-07-2017 ئەنجوومەنی باڵای ڕیفراندۆم و پارتە سیاسێکان بۆ ڕاپەڕاندنی ئیش و کارەکان ڕێککەوتن کە حەوت لیژنەی لاوەکی پێکبهێنرێن، یەکێکیان کۆمیتەی دیپلۆماسی لەگەڵ (ئەمریکا، بەریتانیا) چین و وڵاتانی تر، هاوکات کۆمیتەیەکی هاوشێوە بۆ پەیوەندی لەتەک وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، کۆمیتەیەکیش بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکومەت و لایەنە سیاسێکانی ئێراق. لەبەرانبەردا “فوئاد مەتەر” دەنووسێت؛ ئێمە گوێچکەمان ڕاهاتووە بەو قسەیە کە دەڵێت؛ سنوورەکان بە خۆێن دیاریکراون، لەبەرانبەر “مەسعود بارزانی” دەیەوێت دووبارە بە گفتوگۆ و لێکگەیشتن سنوورەکان دیاری بکاتەوە. کە دێتە سەر گوشارە ناودەوڵەتێکان، پاش دیاریکردنی 25ی ئەیلول بۆ ڕاپرسی بڕیارماندا ئەو پەیامە بۆ لایەنە ئێراقێکان، نوێنەری وڵاتان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی شیبکەینەوە، دواتر سەردانی شیعەو سونەکانمان کردوو ئەو پاڵنەرانەمان باسکرد کە هانی گەلی کوردیان داوە بۆ هەنگاو نان بەرەو گشتپرسی. هەروەها لە درێژەی ئەم بەشەدا بارزانی دەنووسێت؛ لە ڕۆژی 11-7-2017 لە پەڕڵەمانی ئەوروپا وتارێکم خوێندنەوەو داوام لێکردن ڕێگام بدەن لەسەر دوو تەوەر قسەبکەم ڕیفراندۆم و لایەنی تیۆری شەراکەتی ڕاستەقینە لە ئێراقدا کە لە ماوەی سەد ساڵدا ئێراقێکی فیدراڵی دیموکراتی هیچی لێ‌ سەوز نەبوو.
هەروەها لە یەکێک لە سەردانەکانی بۆ “ئەمریکا” بە یاوەری وەفدێک کە پێکهاتبوو لە “قوباد تاڵەبانی”، یەکێک لە کوڕەکانی “کۆسرەت ڕەسوڵ و مستەفای سەید قادر”، بارزانی پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ ئۆباما، سەرەککۆماری “ئەمریکا” بە وەفدەکە دەڵێت؛ ئاگاداری کێشەی کوردم، بەڵام بەرپرسیارێتی ئەو مەلەفە “جۆ بایدن” ە کۆتای کۆبوونەوەکە لەتەک جێگری سەرەک کۆماردا بە لێکگەیشتن و ئیجابی باسدەکات. لە بەشێکی تردا “مەتەر” دەنووسێت؛ هاوڕێکان لێک دوورکەوتنەوەو کوردیش دابەشبوون، ڕۆژی 15-07-2017لە زاری “جۆزیف بنکنتۆن” ەوە دەڵی؛ ترامپ لەتەک ڕاپرسیدا نییە بە هۆکاری ناجێگیری ئێراق و ناوچەکەی دەبینێت، داوا دەکات (هەولێر و بەغدا) بە گفتوگۆ گێشەکانیان چارەسەربکەن. دواتر بە لێدوانی چەندین بەرپرسی باڵای (ئێران و تورکیا) نووسینەکەی پاراو دەکات کە هەموویان لەتەک ئەمن و ئاساییشی وڵات و یەکپارچەیی خاکی وڵاتدان! وڵاتێک سیادەی نەماوە و تا بیناقاقای لە گەندەڵیدا ڕۆچووە، سەرباری داهاتێکی قەبەو زەبەلاح کە لە فرۆشی نەوت دەستی دەکەوێت زیاد 30% دانیشتووانی هەژران، بەشێوەیەک ئێراق کراوە بە گۆڕەپانی ساخکردنەوە بەرژەوەندێکان و بەلادا خستنی کێشە و ئاریشەکان‌ و بازاڕێک بۆ ساخکردنەوەی کاڵای تورکیا و ئێران. هاوکات بیری نەچووە باس لە نەوەی نوێ‌ بە ڕابەرێتی “شاسوار عەبدولواحید” بکات کە سەرسەختێکی توندی ڕیفراندۆم بوو، هاوکات بەشێک لە بزووتنەوەی گۆڕان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش ناویان دەکەوێتە ناوانەوە.
هەروەها لە سەروبەندی ڕبفراندۆمدا “فوئاد مەتەر” کاتێک باس لە بەریتانیا دەکات لە زاری ” فەلاح مستەفا” کاتێک وەزیری کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوین و باکووری ئەفریکا ی بینیبوو دەڵێت؛ ئێمە” بەریتانیا” لە گرنگی ڕیفراندۆم بۆ کورد تێدەگەین، بەڵان ناتوانین لە دەرەوی لێکگەیشتن لەتەک بەغداا هەنگاوبنێن، ئێمە پشتگیری ئەو گتووبێژە دەکەین. هەروەسا جێگری حکوومەت “قوباد تاڵەبانی”ش جەختی لەسەر گفتووگۆو ڕاگۆڕینەوە کردبوو، هاوکات نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت؛ بە بارزانیم گووت؛ دەکرێت بە غداد و هەولێر لە ماوەی دوو بۆ سێ‌ ساڵ لە ڕێگای گتووبێژەوە ئاریشەکانیان بە لادا بخەن. لەو سەروبەندەدا نوێنەر “محەمەد تاڵەبانی” لە لیستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان حکوومەتی کوردستانی لە شکستی گشتپرسی ئاگادار دەکاتەوە، چونکە عەرەب و تورکمان بە شداری تیادا ناکەن. لە سەرو بەندی ئامادە سازی بۆ ڕیفراندۆم قسەکەر بەناوی نوێنەری هەڵبژاردن ” شێروان زراری” لە میانەی کۆڕێکی ڕۆژنامەنووسیدا وتی؛ 11 قەوارە، 64 چاودێری ناودەوڵەتی، 65 دەزگای ڕاگەیاندن چاودێری هەڵبژاردن دەکەن، هاوکات لە موسڵ و کەرکووک دوو نووسینگە کراونەتەوە بە مەبەستی دەنگدان، هەروەها دانیشتووانی تاراوگە دەتوانن لە ڕۆژانی 23و 24ی ئەیلول دەنگبدەن، بە تەنیا هەبوونی پێناسی ئێراقی مەرجە بۆ دەنگدان. گەڵا دەنگی دا بەشێکی پەرتووکەکەی سەرۆکی پێشووی هەرێمە ئەو دەنووسێت؛ لە پڕۆسەیەکی دوورو درێژدا کە نزیکەی سەد ساڵی خایاند لە ناو دەوڵەتی ئێراقدا کە سیخناخ بوو بە چەوسانەوەو پەراوێز خستنی کورد، دواجار ڕۆژە مەزنەکە هات و لە بەرەبەیانی 25-09-2017 هاووڵاتییانی هەرێم و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم بۆ یەکەمجار بەشێوەیەکی ئازادانە دەنگیاندا. دوای دوو ڕۆژ کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن ئەنجامە بەراییەکانی بە “92.73%” بە بەڵێ‌ ڕاگەیاند. هەروەها لە درێژەی بابەتەکەدا دەڵێ‌؛ لەبەرانبەر پەیامی ئاشتی خوازانەی هەرێم، کۆمەڵێک کاردانەوەی زۆر نابەجێمان لە سەرەک وەزیران و کاربەدەستانی ئێراقی بینی کە بۆنی شۆفێنییەت و ئینکارکردنی ئاشکرایی لێ‌ دەهات.
لەبەرانبەردا “فوئاد مەتەر” دەنووسێت؛ سەرباری ئەو هەوڵانە دەگوترێت هەوڵەکان لەلایەن تورکیا، فەرەنسا و وڵاتانی دیکەوە بووە، بە مەبەستی قەرەبوو کردنەوەی کورد لەبەرانبەر هەڵوەشانەوەی ئەنجامەکانی ڕاپرسیدا، بەڵام “بارزانی” قایل نەبووە ئەو کارە بکات، لەو کاتەدا وەزیری شانشینی سعودیە بۆ کاروباری کەنداو “سامر سوهبان” لە تویتێکدا نووسیبووی؛ بەدواداچوون بۆ دانایی و ئازایەتی “بارزانی” دەکات بە قبووڵکردنی ئەو نێوەند گیریانە لە چارەسەری ئاریشەکەدا، دوای سێ‌ ڕۆژ بۆ هەمان مەبەست لە هەولێر چاوی بە بارزانی کەوت.
بارودۆخەکە ئاڵۆزتربوو کاتێک “مالکی” داوای کرد پارێزگاری کەرکووک” نەجمەدین کەریم” دەستگیر بکرێت، هاوکات عەبادی وتی؛ گشتپرسی مەشهەدی سیاسی ئێراقی هەژاند و ئەو بڕیارە تاکەکەسیە نا شەرعییە هۆکاری پارچەپارچە بوونی ئێراقە. سەرەک کۆماری ئێرانیش لە پەراوێز کۆبوونەوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتریش هەنگاوی کوردی بە مەترسی بۆ سەر یەکپارچەی خاکی ئێراق ناوبرد، لە مکاتەدا؛ سەرەککۆمار مەعسوم هەنگاوێکی شەرمنانەی نا (قسەکە فواد مەتەر نووسیوێتی) بەڵام لە وەڵامدا مەسعود بارزانی وتی؛ هەموو هەوڵێک لە لامەرکەزێتییەوە بۆ ئۆتۆنۆمی و فیدراڵیییەت لەگەڵ بەغدا شکستی هێنا.
لەم بەشەدا و بەشی دواتری پەڕتووکەکەیدا “مەتەر” کۆمەڵێک ڕاو بۆچوون وەردەگرێت کە لە مەڕ ڕاپرسی گوتراون و دواتر مادەی “140” و ناوچە دابڕێنراوەکانی هەرێم و سنووری هەرێم دەبێت بە بەشێکی باشی ئەو چەند لاپەڕەیە، تەنانەت هەندێک لە بەرپرسانی ئێراقی باسی سنووری هەرێم دەکەن بۆ بەر لە ساڵی 2003، یەکێک لە ئەنجامەکانی ڕاپرسی داخستنی فڕۆکەخانەکانی هەولێرو سلێمانی و ئابڵوقەی حکوومەتی ناوەندی بۆ سەر هەرێم. شازدەی ئۆکتۆبەر لەم بە شەدا خاوەنی بۆ مێژوو دەڵیێت؛ دوای ئۆپراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ، هەندێک ئاماژەی نێگەتیڤ لە هەڵسوو کەوت و ئامادەکارێکانی حکومەتی ئێراقدا بەدیدەکرا، هەستدەکرا دوای شەڕی داعش نیازی خراپیان بەرانبەر ناوچە جێ‌ ناکۆکەکان هەیە، هەروەها باس لە هەندی سەفقەی نهێنی هەندێک لایەن لەناو یەکێتی لەگەڵ حەشدی دەکات کە دوای ڕیفراندۆم وەک دەنگۆ باسی لێ دەکرا، تەنانەت دەنووسێت؛ نێچیرڤان بارزانی بە ڕاشکاوانە وتی؛ هیچ ڕێککەوتنێکتان کردووە بە نهێنی، وتیان؛ نەخێر. هەروەها باسی ڕۆڵی خراپی باڵێوێزی بەریتانیا ” فرانک پەیکەر” دەکات کە سەرەتا زۆر کراوەبووە دواتر بە پێچەوانەوە مامەڵەی کردووە. لە کۆتایشدا باس لە بەرگری پێشمەرگە دەکات لە ڕۆژی 20-10-2017. سەرئەنجام ئەوە ڕوویدا کە ڕوویدا.
بارزانی لەمەڕ سەرنەکەوتنی ڕاپرسییەکەو پشتگیری ئەمریکا دەڵێت؛ ئەمریکێکان باوەڕیان وابوو ئەگەر گشتپرسی سەر بگرێت “عەبادی” لاوازدەبێت، بە پێچەوانەوە ئەوا “عەبادی” بە هێز دەبێت و ئێران لە ئێراق دەردەکات.
لەبەرانبەر “فوئاد مەتەر” لە پەڕتووکەکەیدا و لە لاپەڕە “139” دا دەنووسێت؛ ڕیان کرۆکەر لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی “الحیاە” دەڵێ؛ ڕاپرسی کورد کارێکی لەناکاو نەبوو، هەڵوێستی ئەمریکا هەڵەبوو لەبەرانبەر ڕیفراندۆم، چونکە بەغدا بەهێزبوو، گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانیش کێشەکەی ئاڵۆزترکرد، لە کۆتایی قسەکانیدا باس لە ئیشکالیەتی ڕۆڵی “ئێران” دەکات لەمەڕ گشتپرسی و دەڵێت؛ نا جێگیری بارودۆخی ئێراق لە بەرژەوەندی ئێرانە بەراورد بە هەر وڵاتێکی دیکە.
لەم خوێندنەوە بەراوردکارییە دەگەین بەم ئەنجامانە؛
1- دەتوانرێت ڕیفراندۆم وەک بەڵگەنامەیەکی قانوونی بەکاربهێنرێت بۆ داواکارێکانی کورد لەبەرانبەر ئێراقدا، چونکە سەرکردایەتی کورد بڕیای هەڵوەشاندنەوەی نەداوە، لە ئێستادا لە کارخراوەو کاری پێناکرێت، بۆ نموونە زۆر جار هەمان بۆچوون لە مەڕ بەندەکانی سیڤەر باسیان لێ‌ دەکرێت.
2- لە مێژووی بەرخودانی کورددا هۆکارە ناوخۆییەکان ڕۆڵی بەرچاویان هەبووە لە شکست پێهێنانی کوردا.
3- وڵاتانی زلهێز لەسەر بنەمای بەرژەوەندی مامەڵە لەگەڵ ئاریشە و کێشەکانی دنیادا دەکەن، نەک پرەنسیپەکانی ئاکار و مافەکانی مرۆڤ و …هتد.
4- یەکڕیز نەبوونی کورد بە درێژایی مێژوو تا ڕیفراندۆم. [1]
Bu makale (کوردیی ناوەڕاست) dilinde yazılmıştır, makaleleri orijinal dilinde açmak için sembolüne tıklayın!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Bu başlık 598 defa görüntülendi
HashTag
Kaynaklar
[1] İnternet sitesi | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 10-04-2023
Bağlantılı yazılar: 16
Biyografi
Kısa tanım
Belge Türü: Orijinal dili
İçerik Kategorisi: Siyasi Eleştiri
İçerik Kategorisi: Siyasi
Yayın Türü: Born-digital
Teknik Meta Veriler
Ürün Kalitesi: 99%
99%
Bu başlık Rojgar Kerkuki tarafından 10-04-2023 kaydedildi
Bu makale ( Rapar Osman Ozery ) tarafından gözden geçirilmiş ve yayımlanmıştır
Başlık Adresi
Bu başlık 598 defa görüntülendi
Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır
Biyografi
Vedat Türkali
Kısa tanım
Mehmed Mihri Hilav’ın Kürd dili üzerine çalışmaları-2
Biyografi
MEHMET EMİN SEVER
Kısa tanım
Özgürlük Denizine Akan Nehirde Şeyh Ahmed Barzani
Biyografi
Rahime Kesici Karakaş
Biyografi
AHMET KARDAM
Biyografi
Kemal Astare
Biyografi
Dilan Yeşilgöz-Zegerius
Resim ve tanım
1905 Mardin
Kısa tanım
Kürt-Ermeni ilişkileri ve kimi gerçekler
Kısa tanım
Anadolu’nun İlim ve Tasavvuf Hayatında Öne Çıkan Berzencî Ulemâsı
Resim ve tanım
Erbildeki Patlama 19 kasım 2014
Kütüphane
MARDIN 'i DINLERKEN MÜZEYLE BAŞLAYAN DEĞİŞİM
Kütüphane
MARDİN 1915
Biyografi
Pervin Çakar
Biyografi
JAKLİN ÇELİK
Kütüphane
Çiller Özel Örgütü TBMM Susurluk Komisyonu'na Sunulan Dosya ve Belgeler
Kütüphane
TÜRKİYE: KÜRT SORUNUNUN ÇÖZÜMÜ VE PKK
Kütüphane
KOMÜNİST
Biyografi
İbrahim Küreken
Kısa tanım
Osmanlı-Kürt ilişkisi ve İdris-i Bidlisi
Biyografi
Reşan Çeliker
Resim ve tanım
Mardin 1950 hasan ammar çarşisi

Gerçek
Biyografi
Ekrem Cemilpaşa
11-04-2024
Rapar Osman Ozery
Ekrem Cemilpaşa
Kısa tanım
Kadınlar Dünyası’nın Kürt kalemi: Mes’adet Bedirxan
12-04-2024
Rapar Osman Ozery
Kadınlar Dünyası’nın Kürt kalemi: Mes’adet Bedirxan
Kısa tanım
Dünya yeni bir savaşın eşiğinde iken, Birinci Dünya Savaşı sürecinde Kürdlerin tehcirini hatırlamak-8
17-04-2024
Rapar Osman Ozery
Dünya yeni bir savaşın eşiğinde iken, Birinci Dünya Savaşı sürecinde Kürdlerin tehcirini hatırlamak-8
Biyografi
AHMET KARDAM
20-04-2024
Rapar Osman Ozery
AHMET KARDAM
Kısa tanım
1914 Bitlis Kürd Ayaklanması
25-04-2024
Rapar Osman Ozery
1914 Bitlis Kürd Ayaklanması
Yeni başlık
Biyografi
EVDIREHÎM REHMÎ HEKARÎ
23-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
AHMET KARDAM
20-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
MEHMET EMİN SEVER
20-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
İbrahim Küreken
14-04-2024
Rapar Osman Ozery
Biyografi
Kemal Astare
14-04-2024
Sara Kamele
Kütüphane
Çiller Özel Örgütü TBMM Susurluk Komisyonu\'na Sunulan Dosya ve Belgeler
13-04-2024
Sara Kamele
Biyografi
Ekrem Cemilpaşa
11-04-2024
Rapar Osman Ozery
Kütüphane
MARDIN \'i DINLERKEN MÜZEYLE BAŞLAYAN DEĞİŞİM
08-04-2024
Sara Kamele
Kütüphane
MARDİN 1915
08-04-2024
Sara Kamele
Kütüphane
KOMÜNİST
07-04-2024
Sara Kamele
Istatistik
Makale  517,417
Resim 105,714
Kitap PDF 19,160
İlgili Dosyalar 96,493
Video 1,307
Kurdipedia Dev Kürtçe bilgi Kaynağıdır
Biyografi
Vedat Türkali
Kısa tanım
Mehmed Mihri Hilav’ın Kürd dili üzerine çalışmaları-2
Biyografi
MEHMET EMİN SEVER
Kısa tanım
Özgürlük Denizine Akan Nehirde Şeyh Ahmed Barzani
Biyografi
Rahime Kesici Karakaş
Biyografi
AHMET KARDAM
Biyografi
Kemal Astare
Biyografi
Dilan Yeşilgöz-Zegerius
Resim ve tanım
1905 Mardin
Kısa tanım
Kürt-Ermeni ilişkileri ve kimi gerçekler
Kısa tanım
Anadolu’nun İlim ve Tasavvuf Hayatında Öne Çıkan Berzencî Ulemâsı
Resim ve tanım
Erbildeki Patlama 19 kasım 2014
Kütüphane
MARDIN 'i DINLERKEN MÜZEYLE BAŞLAYAN DEĞİŞİM
Kütüphane
MARDİN 1915
Biyografi
Pervin Çakar
Biyografi
JAKLİN ÇELİK
Kütüphane
Çiller Özel Örgütü TBMM Susurluk Komisyonu'na Sunulan Dosya ve Belgeler
Kütüphane
TÜRKİYE: KÜRT SORUNUNUN ÇÖZÜMÜ VE PKK
Kütüphane
KOMÜNİST
Biyografi
İbrahim Küreken
Kısa tanım
Osmanlı-Kürt ilişkisi ve İdris-i Bidlisi
Biyografi
Reşan Çeliker
Resim ve tanım
Mardin 1950 hasan ammar çarşisi

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| İletişim | CSS3 | HTML5

| Sayfa oluşturma süresi: 0.234 saniye!