图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,133
图片 106,531
书籍 19,256
相关文件 96,990
Video 1,384
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
بەردەوامیی هێرشی میلیشیاکان بۆ هەولێر
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

بەردەوامیی هێرشی میلیشیاکان بۆ هەولێر

بەردەوامیی هێرشی میلیشیاکان بۆ هەولێر
$بەردەوامیی هێرشی میلیشیاکان بۆ #هەولێر#$
#زریان ڕۆژهەڵاتی#
#15-04-2021#
$بەرایی$
دوایین هێرشی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر لە شەوی چوارشەممە #14-04-2021#، ئەویش لەو وەختانەدا کە سێ مووشەکیش گیرانە بنکەیەکی سەربازیی تورکیا لە بەعشیقە، ڕووداوێکی جیاواز بەڵام بەردەوامیی ئەو زەنجیرە هێرشانەیە کە بە درێژایی یەک ساڵی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان و دەوروبەری ڕوویانداوە.
هێرشی میلیشاکان تایبەت نییە بە هەرێمی کوردستان، بەڵکوو درزێکی گەورەی ئەمنییە بۆ هەموو ئێراق کە زۆرجار هەوڵیداوە لە ڕێگەی دانووستاندنی ڕاستەوخۆ/ ناڕاستەوخۆی ناوخۆیی و دەرەکییەوە ڕێی لێبگرێت و هەموو جارێکیش، بەهۆی واقعی فرەهێزی و ناسەقامگیریی سیاسییەوە، سەریهەڵداوەتەوە.
$بۆچی دووبارە هەولێر؟$
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دوای هێرشەکە ڕایگەیاندووە کە دەبێت هەر گرووپێکی چەکدار کە لە چوارچێوەی هێزە ئەمنییە فەرمییەکانی ئێراقدا نەبێت، دەستبەجێ لە سنووری هەرێمی کوردستان بکشێتەوە. هێشتا ڕوون نییە کە ئایا بەکارهێنانی دەستەواژەی هێزە فەرمییەکان ئاماژەیە بۆ پێویستیی دوورخستنەوەی لیواکانی #حەشدی شەعبی# لە سنوورەکانی هەرێم، بەتایبەتی لیوای 30، یان نا، چونکە حەشدی شەعبی خۆی بە هێزێکی فەرمی دەزانێت. بەڵام لانی کەم دەکرێت وای لێ تێبگەین کە حکومەت ئەو گرووپانە بە تۆمەتبار دەزانێت کە لە هەناوی حەشدی شەعبییەوە دەرکەوتوون، هەرچەندە حەشدیش خۆیان لێ ناکات بە خاوەن. سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانیش دەستەواژەی چەندبارەبوونەوەی هێرشەکانی بەکارهێناوە کە ئەمەش دەتوانێت ئاماژەیەک بێت بۆ بکەرێکی هاوبەشی ڕووداوەکان کە هەمان میلیشیاکانە.
لە کۆتاییەکانی مانگی سێی ئەمساڵەوە شەپۆلێکی دیکەی هێرشی جیاجیای میلیشیاکان کە هیچ لایەنێکی فەرمی خۆیان لێ ناکات بە خاوەن، دەستیپێکردووە و چاوەڕوانکراوبوو کە هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە. هەر لە کۆتاییەکانی مانگی 3دا بوو کە گرووپێکی چەکداری شیعی بەناوی (ربع اللە) نمایشێکی سەربازیی کرد و هەڕەشەی لە ئەمریکا و ئەو لایەنانە کردبوو کە بە گوتەی خۆی بەکرێگیراوی ئەون. ئامانجە گشتییەکانی وەکوو ناچارکردنی ئەمریکا بۆ کشانەوە و درووستکردنی گوشاری زیاتر ڕوونن، بەڵام دەشێ ئەوەی ئەم جارە پەیوەندییەکی زیاتری لەگەڵ دانووستاندنە ئەتۆمییەکانی ئێران و دیالۆگی ستراتیژیی ئێراق و ئەمریکاوە هەبێت. لەوانەیە پان ئیسلامیستە شیعییەکان بەدوای کارتێکی گوشاری زیاتردا بگەڕێن، ئەویش لەکاتێکدا کە خەریکی دانووستاندنن. سەرنجڕاکێشە کە، ڕێک لەم وەختانەدا کە باسی دانووستاندنی ئەتۆمیی ئێران، دیالۆگی ستراتیژیی ئێراق - ئەمریکا و ئەگەری دیالۆگی حوسییەکان و سعودیە لەئارادایە، هێرش و گوشارەکانیش زیاتر کراون!
میلیشیاکان وەکوو جاران توانای جموجۆڵیان لە سووریا نەماوە، چونکە لەوێ ئیسرائیل و ئەمریکاش ئامانیان نادەن. پێدەچێت ڕووسیاش ئەمەی بەدڵ بێت، ئەگینا ئەستەمە ئیسرائیل بەبێ ئاگاداریی ڕووسیا هێرشەکانی لە سووریا ئەنجامبدات. بۆیە ئێراق و یەمەن وەکوو دوو گونجاوترین شوێن ماونەتەوە بۆ درووستکردنی گوشار. لێرەوەیە کە هەولێریش خواستە یان ناخواستە پریشکی بەردەکەوێت. بەر لەم هێرشەی دوایی، هەر سەرەتای ئەم مانگە بوو کە لە پردێ-وە مووشەک بەرەو پێشمەرگە تەقێندرابوو!
هەندێک لە شرۆڤەکاران بێجگە لە ڕەهەندی دەرەکی و نێودەوڵەتیی ئەم گرژییانە، پێیانوایە کە لەوانەیە ئەگەری نزیکبوونەوەی سەدر و #پارتی دیموکراتی کوردستان# بۆ درووستکردنی هاوپەیمانی هۆکارێک بێت بۆ ئەوەی میلیشیاکان بۆ چاوترساندنی پارتی کاری وایان کردبێت. ڕاستییەکەی ئەمە دەتوانێت ڕوانگەیەکی سەرنجڕاکێش بێت. ئێستا عەممار حەکیمیش هەوڵێکی بۆ درووستکردنی هاوپەیمانییەکی سەروو-تایفی، نەتەوەیی بۆ هەڵبژاردن دەستپێکرد وە، بەڵام لە هەوڵەکەی حەکیم گرنگتر، ئەگەری هاوپەیمانیی سەدر - پارتی و هەندێک لە هێزە سونییەکانە، چونکە ئەمە دەتوانێت هاوپەیمانییەکی یاریگۆڕ بێت و سەدریش بەهێزترین کەسێکە کە دەتوانیت ببێتە مڵۆزمی گرووپە چەکدارەکان ئەگەر بێتو دەسەڵاتی ئێراق وەربگرێت.
هاوکات لەگەڵ هێرشەکەی سەر هەولێر، چەند مووشەکێکیش بە بنکەی سەربازیی تورکیا لە بەعشیقەوە نراون و سەربازێکی تورکیاش کوژراوە. زیاتر لە چەند مانگێکە بەشێک لە گرووپە شیعییەکان، بەتایبەتی دوای سەردانی وەزیری بەرگریی تورکیا بۆ بەغدا، لێدوان و وتارەکانیان لە دژی ئەنقەرە زیاتر کردووە و بەشێک لە میلیشیاکانیش باسی ئەوەیان کردبوو کە هێرش بۆسەر هێزەکانی تورکیاش دەکەن. ئەم هێرشە لەکاتێکدایە کە ناکۆکییەکانی ئێران و تورکیا ڕوویان لە زیادبوون کردووە و لە کاتێکدا کە هەواڵەکانی بەشداریی درۆنەکانی تورکیا لە شەڕی یەمەن لە دژی حوسییەکان و ئەگەری گۆڕانی زیاتری سیاسەتی دەرەوەی تورکیا بڵاودەبنەوە، واتادارتر دەبێت.
هێرشەکەی بەعشیقە - هەولێر ڕێک لەو ڕۆژەدا هات کە عەلیڕەزا گوینەی، باڵیۆزی نوێی تورکیا لەگەڵ باڵیۆزی پێشووی وڵاتەکەی لە بەغدا، لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی ئێراق کۆبوونەوەیان کردبوو. بێشک ئاڕاستەی کارکردنی مستەفا کازمی لەگەڵ تورکیا، بە دڵی ئەو گرووپە شیعییانە نییە کە خۆیان لە بەرەی نەیاری تورکیا دادەنێن.
$پاساوی هێرشەکان و کارتی گوشار$
ئەگەر پاساوی هێرشکارەکان بەگشتی موقاوەمە بێت دژی ئەمریکا و هەوڵ بێت بۆ ئەوەی واشنتن ناچاربێت هێزەکانی لە ئێراق بکشێنێتەوە، وادیارە دوایین گەڕی دیالۆگی ستراتیژیی ئێراق - ئەمریکا دەستکەوتی بۆ ئەوان تێدا بووە. مستەفا کازمی، بۆ خۆی لەگەڵ لایەنە شیعییەکان کۆبووەوە تاوەکووزانیارییان لەسەر دانووستاندنەکان پێبدات. هاوپەیمانیی فەتحیش دانووستاندنەکەی بە هەنگاوێکی پۆزەتیڤ ناوبردووە. تەنانەت قەیس خەزعەلی، سەرکردەی عەسائیب ئەهل حەق کە لە سەرەتای ئەم مانگەدا گوتبووی موقاوەمە بەردەوام دەبێت، سوپاسداریی خۆی بۆ تیمی دانووستاندنکاری ئێراق نیشاندابوو. پرسیار لێرەدا ئەوەیە کە مادام دانووستاندنەکە بە دڵی زۆربەی لایەنە شیعییەکان بووە، بۆچی ئەم هێرشانە بەردەوام دەبن؟
لەڕووی کاتەوە هاوتەریبییەک لەنێوان گەڕی سێیەمی دیالۆگی ستراتیژیی ئێراق – ئەمریکا، دەستپێکردنەوەی دیالۆگی ئەتۆمیی ئێران، دەستپێکردنی قۆناخێکی دیکەی پێکدادانی ناڕاستەوخۆی ئیسرائیل و ئێران و گوڕبوونەوەی هێرشی حوسییەکان لەئارادایە. لە ماوەی کەمتر لە 20 ڕۆژی ڕابردوودا، میلیشیاکان زیاتر لە 10 هێرشیان لە شوێنە جیاوازەکانی ئێراق و هەرێمی کوردستان کردووە. حوسییەکان دوو هێرشی گەورەیان دژی ئامانجە سعودییەکان کردووە و پێکدادانی ناڕاستەوخۆی ئێران و ئیسرائیل، هەنگاوێک زیاتر لە ئەگەری بەریەککەوتنی ڕاستەوخۆ نزیکبووەتەوە و کەشتییەکانی یەکتری دەکەنە ئامانج. ئەمەش ئەو گومانەی بەهێزتر کردووە کە لەوانەیە زیادکردنی گرژییەکان لە ناوچەکە، بۆ ئەوە بێت کە دەستی ئێران لە دانووستاندنەکان بەهێزتر بن!
لەم مانگەدا ئەمە سێیەمجارە ئێران لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی گفتوگۆی کردووە کە ئەمریکاش ناڕاستەوخۆ تێیدا بەشدارە. وادیارە کۆشکی سپی زۆر پەلەی نییە بۆ گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی 5+1 و ڕایگەیاندووە کە ئەمە دانووستاندنێکی درێژی دەوێت بەڵام، عەلی خامنەیی، ڕێبەری ئێران گوتوویەتی، ئێمە دانووستاندنی دوورودرێژ قبووڵ ناکەین کە تاقەتپڕووکێن بێت. ئاژانسی تەسنیم کە بە نزیک لە سوپای پاسداران دەزانرێت، لە یاداشتێکدا هێرشی کردووەتە سەر سەرۆککۆمار و وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی و گوتوویەتی، ئەگەر تەدبیرتان نییە، ئەی خیرەت؟ لەو بابەتەدا وای باسکردووە کە ئەمریکا و ئیسرائیل لەلایەک دانووستاندنمان لەگەڵ دەکەن و لە لایەکی دیکەش تیرۆر و خراپەکاری دەکەن، ئەمەش سیاسەتێکی دووستوونەیە بۆ ئەوەی واز لە بنەماکانی هێزی خۆمان بهێنین. لەوانەیە ئەمانیش خەریکی هەمان سیاسەت بن کە تەسنیم پێیوایە ئیسرائیل و ئەمریکا دەیکەن!
$ئەنجام$
لە هێرشەکەی ئەمجارەدا هاوشێوەی ئەوەی حوسییەکان دەیکەن، درۆن بەکارهاتووە و لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا، جارێکی دیکە کەلێنە ئەمنییە گەورەکەی ئێراق و هەرێمی کوردستانی دەرخستەوە کە ئەویش نەپارێزراوبوونە لەو هێرشانەی لە ڕێگەی ئاسمانەوە دەکرێن. ئەمە لە ئاستێکدایە کە تەنانەت چەتری ئەمنیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییش نەیتوانیوە ڕێ لە هەموو مەترسییەکان بگرێت.
ئاسۆیەکی ڕوون نییە بۆ کۆتاییهاتنی هێرشی میلیشیاکان، چونکە لەلایەک حکومەت ئەوەندە بەهێز نییە کە بتوانێت دەستەمۆیان بکات و لەلایەکی دیکەش، هێرشەکان وەکوو کارتێکی گوشار بەکەڵکی هەندێک سیاسەتی هەندێک لایەنی شیعی دێن، بۆیە بە ئەگەری زۆر بەردەوام دەبن.
مەترسیی بوونی گرووپەکانی حەشدی شەعبی لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و دزەکردنی میلیشیاکان لەژێر عەبای حەشدەوە، ئێستا ئیدی نەک تەنیا بۆ هەولێر، بەڵکوو بۆ ئەنقەرەش زیاتر بووە کە کاتی خۆی، دوای گشتپرسی، ڕۆڵی لە بەهێزکردنی ئەو گرووپانە بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان گێڕاوە. ئەمەش لەوانەیە ئەگەری هاوکاریی ئێراق و هەرێم و تورکیا سەبارەت بە میلیشیاکان زیاتر بکات.
ئێستا ئیدی زیاتر لە هەرکاتێکی دیکە، ئێراق و هەرێمی کوردستان پێویستیان بە سیستەمێکی بەرگریی ئاسمانییە. بێجگە لەوەش، تاوەکووگرووپەکانی حەشد لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێم، بۆ مەودایەکی دیاریکراو لە هەرێمی کوردستان دوورنەکەونەوە، ئەگەری بەردەوامیی هێرشەکان دەمێنێتەوە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览235
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 15-04-2021
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 15-04-2021 (3 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 10-04-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on10-04-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):04-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览235
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,133
图片 106,531
书籍 19,256
相关文件 96,990
Video 1,384
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!