پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,093
وێنە 105,462
پەرتووک PDF 19,110
فایلی پەیوەندیدار 96,122
ڤیدیۆ 1,290
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
ژیاننامە
مەلا ماتۆڕ
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
نالی و نیشتمان
بەداخین بۆ قەدەغەکردنی کوردیپێدیا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی وڵات لەلایەن داگیرکەرانی تورک و فارسەوە
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

نالی و نیشتمان

نالی و نیشتمان
ناەنیشانی بابەت: نالی و نیشتمان
ئامادەکردن: #هۆشیار جەمال#

نالی ھەر لە تەمەنی منداڵی نێردراوەتە بەر خوێندن، لە حوجرە خوێندوویەتی. لە سەرەتاوە وردە پەڕتووکی فارسی و قورئانی خوێندووە، دواتر زانستەکانی تری قورئان و فەرموودە و سەرف و نەحو و کەلام، بەلاغە، و فەلەک و فیقھ و سیرەی خوێندووە.
نالی ناوی تەواوی”خدر ئەحمەدی شاوەیسی میکالییە”لە گوندی خاکوخۆڵ، لە دەشتی شارەزوور ھاتووەتە دنیاوە.
تا خوێندنی ئەمانەی تەواوکردووە و دواتر ئیجازەی عیلمی وەرگرتوو، لە چەندان شوێن وەک سنە و سابڵاخ و ھەڵەبجە و سلێمانی و لای چەندان مامۆستای باشی ئەو سەردەمەی خۆی خوێندوویەتی. دوای تەواوبوونی خوێندنەکەی، نالی مەلایەکی باش و ڕۆشنبیرێکی گەورەی لێ دەردەچێت، بێجگە لە زمانی دایکی، کە زمانی کوردییە، زمانەکانی فارسی و تورکی و عەرەبیشی بە باشی زانیوە، تەنانەت شیعریشی پێ نووسیون.
مشتومڕێکی زۆر هەیە لەسەر لە دایک بوون و کۆچکردنی نالی لە ناو مێژوونووسان و ڕۆشنبیرانی کورددا، ئەگەرچی لەلایەن مێژوونووسانەوە چەند ڕایەکی جیاواز خراونەتە ڕوو.
ئەمانەی خوارەوە چەند نموونەیەکن لەو بۆچوون و سەرنجانەی نووسەرانی کورد هەیانە لەسەر ژیان و مردنی نالی:
محەمەد ئەمین زەکی بەگ دەڵێت: “نالی لە ساڵانی1800-1856 زایینیدا ژیاوه”. و مارف خەزنەدار و کەمال فوئادیش هەر هەمان مێژوویان دیاری کردووە. عەلائەدین سەجادی دە‌ڵێت: “لە 1797ی زایینیدا هاتووەتە دنیاوە و لە 1855 دا کۆچی دوایی کردووه”. ئەگەر بە پێی زۆرینەی لێکۆڵەران کار بکەین بێجگە لە عەلائەدین سەججادی دەتوانرێت بگوترێت نالی 56 ساڵ ژیاوە هەر وەک زۆربەی لێکۆڵەران لەسەر ئەم بۆچوونە کۆکن. تەنیا بە پێی بۆچوونەکەی عەلائەدین سەجادی نالی 58 ساڵ ژیاوە.
ئەم جیاوازیەیش وەک سەرنجی بۆ دراوە قسەی مامۆستا عەلائەدین سەجادی لەلایەک و دکتۆر مارف خەزنەدار و دکتۆر کەمال فوئاد لە لایەکی ترەوە لە بارەی تەمەنی و ساڵی لە دایک بوونی نالی ئەو بەراوردکردنەی کوردی و مەریوانی و بەدوای ئەوانیشدا مامۆستا عەلی موقبیله، ئەوەی لە پێشەکی دیوانەکەیاندا ساڵی 1215ی کۆچییان لەگەڵ ساڵی 1797ی زایینیدا بەراورد کردووه. جا ئەگەر وا بێت، ئەوە وەک کوردی و مەریوانی و موقبیل و سەجادی دەفەرموون نالی 58 ساڵ ژیاوه. بەڵام لە ڕۆژنامەکانی ڕۆژهەڵاتناسی ئەرمەنییی “وسف ئەبگارەڤێچ ئۆربێلی”‌دا ساڵی 1215ی کۆچی لەگەڵ ساڵی 1800-1801ی زایینی بەرانبەر کراوه. بەپێی ئەوە وەک دکتۆر مارف خەزنەدار و دکتۆر کەماڵ فوئاد لەسەری ڕۆیشتوون، ساڵی لە دایکبوونی نالی دەکاتە 1800ی زایینی و تەمەنیشی دەبێتە 56 ساڵ.
د. حاجی مەلا عەبدوللەی جەلی زادە (باوکی مەلای گەورەی کۆیە) گێراویەتییەوە کە بێگومان قسەکەشتی جێگای متمانەیەم کەوا ساڵی 1871-1872 ی زایینی نالی لە شاری مەککە دیوە کە زۆر پیربووە.
لەوانەی باس کران هیچیان ناتوانرێت وەک سەرچاوە‌یەکی ڕاستەقینە و باوەڕپێکراو ساڵی لەدایک بوون و کۆچی نالی دیاری بکەن. چونکە بەڵگەیان نییە و جگە لەوەیش دەڵێن هەندێ شت هەیە دەبنە هۆکاری ڕوونکردنەوەی سەردەمی نالی و نزیکبوونەوە لە زانینی مێژووی لە دایک بوون و مردنی.
هەروەها ئەو لێکدانەوانە نادرووستن و هەڵەیە پشت بە چەند دێڕە شیعرێک ببەسترێ، کە ڕەنگە شاعیر لە تەمەنی لاوێتیدا باسی پیری کردبێت، یان بە پێچەوانەوە. چونکە ئەو دێڕە شیعرانە بە بەڵگەی درووست و پشتئەستوور وەرناگیرێن.
لە دیوانەکەی نالیدا هاتووە، مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس دەڵێت “مەسەلەی دیاری کردنی مێژووی لە دایک بوون و مردنی کەسێک، شتێک نییە بنیادەم بتوانێ بە ئیجتیهاد بڕیاری لێ بدا و بە بەڵگە و نیشانەی مێژووی لەوە زیاترمان پی نەکرا، کە تێکڕا هەندێ لەو ساڵانە دیاری بکەین کە نالییان تێدا ژیاوە. بەڵام بەڵگەی تریش بەدەستەوە هەیە پێمان ئەسەلمێنێ، نالی نە لە ساڵی 1855 و نە لە ساڵی 1856 مردووە و نە تەمەنیشی 56 یا 58 ساڵ بووە، جا خوا دەزانێ ئیتر لە 1797دا لە دایک بووبێ وەک عەلی موقبیل دەڵێ یان لە 1800 وەک ئەوانی تر دەڵێن”.
بەڵام بەگوێرەی بەڵگەنامەکانی عوسمانیەکان ” نالی” لە لە 23/11/1877 لە شاری ئەستەمبوڵ کۆچی دوای کردووە، هەر لەوێش نێژراوە.
هەر لە بەگوێرەی بەڵگەنامەکانی عوسمانیەکان ” نالی” شاعیر لە ناو عوسمانیەکان ڕێز و پێگەی تایبەتی هەبووە، بە حاجی و خاوەن پایە و زانا و پیاوێکی مەزن و شارەزا و خەڵکی سلێمانی وەسفکراوە.
=KTML_Bold=ناوەرۆکی شیعری نالی.=KTML_End=
ناوەرۆکی شعیری نالی بە گشتی ئەو مەبەستانەیە کە لە ئەدەبی کلاسیکی ئیسلامی (غەزەل و قەسیدەی) نەتەوە مسوڵمانەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبینرێن. ئەوەی داهێنان و نوێ بێ لای شاعیر ئەوەیە بە زمانی کوردی لە کوردستانی باشووردا شیعری بەرزی درووست کردووە، یان ڕاستتر زمانی کوردی لەو ناوچەیەدا کردووە بە زمانی شیعرێکی بەرز. سرووشتی کوردستان کارێکی گەورەی کردۆتە سەر شاعیر، بلیمەتی شاعیر لەوەدا دەبینرێ ڕوخسار و فۆڕمی نوێی هێناوتەوە ناو ئەدەبی کوردییەوە و بەشداری لە پەرەسەندن و پێشکەوتنی شیعری ئیسلامەوی کردووە، هەرچی ناوەرۆکیشە جەوهەری تایبەتی خۆی هەیە و سیمای نەتەوەیی لە شیعردا ئاشکرا و دیارە.
لەم ماوەیەدا جێی خۆیەتی ناوەرۆکی شیعری نالی ڕوون بکرێتەوە، بەپێی مەبەستەکانی بەرهەمی ئەدەبی، کە ئەمانەن.
1- دڵداری:کە بەشی هەرە زۆری شیعرەکانی لەم جۆرەیە.
2- وەسف: بە تایبەتی وەسفی بەهار و دیمەنی سرووشت و وەسفی حوجرە شەق و شرەکەی و لێ هاتووی و بوردەباری (کەر) ەکەی.
3- نزا و پارانەوە لە خوا.
4- خۆشەویستی نیشتمان، و زمانی کوردی.
5- لاواندنەوە و پێداهەڵدانی پاش مردن: غەزەلەکەی لەمەڕ وەفاتی سلێمان پاشای بابان، لەگەڵ قەسیدەکەی کە وەک ئەڵێن بە بۆنەی مردنی باوکی (حەبیبە) وە وتویەتی.
6- مەدح و پێداهەڵدان: مەدحی نووری ڕوودباریی برادەری کە ئەچێتە حەج، مەدحی سوپای بابان، مەدحی وڵات، مەدحی پێغەمبەر، مەدحی مەککە و مەدینە. نالی لە قووڵی مەعنا و جوانی وەسف و بەرزیی پێ چواندن و دەربڕین و ئاشکراکردنی دەردی دڵدا، شیعری کوردی بەڕادەیەک بەرزکردووەتەوە، بێ پێ لێ هەڵبڕین گەیشتووەتە ڕادەی ئەدەب و شیعری ئەو سەردەمەی نەتەوە دراوسێکان: (عەرەب و فارس و تورک) .
=KTML_Bold=نیشتمان لە خەیاڵی نالی شاعیردا.=KTML_End=
نیشتمانپەروەری شاعیرێکی وەکوو نالی لە ناوچەی کوردستانی باشووردا لە نیوەی یەکەمی سەدەی نۆزدەمدا ژیابێ لە چوارچێوەی (زمانی کوردی) و (یادی نیشتمان) ناچێتە دەرەوە، ئەوەی جێی باوەڕ و متمانەبێ ئەوەیە نالی هەستی بەوە کردووە نەتەوەکەی ماف خوراوە، لەبەر ئەوە دواکەوتووە، بەڵام ڕەنگدانەوەی ئەم هەستە ئاشکرا و ڕوون و دیار نییە، وەک لە لای دوو شاعیری دیکەدا دەبینرێ خانی (1650-1707) کە لەپێش ئەودا ژیاوە، یا حاجی (1815-1897) کە لەدوای نالی لە ژیاندا بووە.
ئەوپەڕی نیشتمانپەروەری نالی لەوەدا دەردەکەوێ کە ڕێچکەی شیعری کوردی لە ڕووی زمانەوە شکاندووە، بەوەی دیالێکتی کرمانجی خوارووی زمانی کوردی کردووە بە زمانی شیعرێکی بەرزی بێ کەموکووڕی کە لە غەزەل و قەسیدەدا بەرچاو دەکەوێ، شکاندنی ئەم ڕێچکەیە لەبەر ئەوە نەبووە نەیتوانیووە شیعر بە زمانەکانی دیکە بڵێ، بەڵکوو وای بە باش زانیوە زمانی نەتەوەی خۆی بکات بە زمانی شیعرێکی ڕەسەن و پڕ لە هونەر لەم لایەنەوە دەڵیت:
تەبعی شەکەر باری من (کوردی) ئەگەر ئینشا ئەکا
ئیمتحانی خۆیە مقسوودی لە عەمدەن وا ئەکا
جگە لەوە مەبەستی شانازیکردن (فەخر) یەکێکە لە مەبەستە دیارەکانی شاعیرانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لەبەرهەمەکانیاندا بە ڕوونی ڕاستگۆییان دەکەوێتە بەرچاو، کەچی نالی شاعیرییەت و خەیاڵی شیعری لەزمانی قەومی خۆیدا دەکا بە مەبەست و دەڵێ ئەو شاعیرییەتە توانای ئەوەی هەیە بەهەر زمانێک لەو زمانانەی دەیزانێ هونەری خۆی دەرببڕێ، لێرەدا زمانی کوردی لەپێش ئەودا بەشێوەیەکی وا دەرنەکەوتبوو بکەوێتە ناوەوە ببێ بە زمانی شیعر و دیوان و بەرهەمێکی زۆر بەم زمانە بێتە ناوەوە. هەستی هونەری خۆی بە زمانی کوردی دەرببڕێ، بەڵکوو نیشتمانپەروەری دەگاتە ڕادەیێک دان بەوەدا بنێ خەیاڵیشی کوردییە. وەکوو لە شیعرێکدا دەڵێت:
مومافقەق مەشرەبی (نالی) لە شیعرا هەر وەکوو خاکی
خەیاڵی کوردییە بەیتی سەراپا زولفی دوو تایە
بەمە نالی خۆی دەکا بە شاعیری ڕاستەقینەی نەتەوەی کورد، نەوەکو تەنیا بە زمانی کوردی دەنووسێ، بەڵکوو خەیاڵیشی ڕەنگدانەوەی (بوونی کورد) ە کە بیری کوردایەتی و ڕەوشتی کوردەواری دەگرێتەوە.
نالی لە قەسیدە نایابەکانی ڕێگای مەککە و مەدینەشیدا و لەکاتی نزا و پاڕانەوەیدا لە بارەگای خوا، ئەوەی لەبیر نەچووە باسی کوردایەتی خۆی و شیعرەکانی بکا:
موردم زیللەت و پاڕانەوەی حاڵە نەوەک نەعتە
بە چەن بەیتێکی کوردانە، کە قورئانت سەنا خوانە
ئەگەرچی کوردی دووری شارەزووری قەسوەتم ئەمما
وەسیلەم تەیبەوو حیلمی شەفیع و فەزڵی مننانە
شاعیر وەکوو هەموو ئادەمیزادێک سۆزی نیشتمانپەروەری زیاتر لەدەرەوەی نیشتمان و سەردەمی ئاوارەییدا هەڵچووە، وەکوو ئاشکرایە لە دەوروبەری ڕووخانی میرنشینی بابان لە وڵات دوور دەکەوێتەوە و لە ئەستەمبوڵ کۆچی دوای دەکا. بەم هۆیەوە دەتوانرێ هەندێ دێڕە شیعری وا لە دیوانی شاعیردا بدۆزرێتەوە لەدەرەوەی نیشتمان داینابن و یادی ئەوی کردبێتەوە، لێرەدا مەبەست ئەوەیە شاعیر لەدەرەوەی نیشتمان یادی کردبێتەوە، ئەگینا شیعری وای نالیمان لەبەر دەستدا نییە وێنەی کۆمەڵی دەرەوەی کێشابێ وەک شام و ئەستەمبووڵ.
ڕەوشەنی دیدە بەئینسانە کە موژدەی قەدمت
ڕەوشەنی دیدەیی غەمدیدیی بەیتولحەزەنە
دڵی (نالی) کەئەنیسی قەرەداغە ئێستەش
داغی سەرچاوە و دێوانەیی دار و دەوەنە
ئەو غەزەلەی ئەم دوو دێڕەی لێ وەرگیراوە، شیعرێکی داخراوە. شاعیر دەڵێ ڕووناکی لە گلێنەی چاوەوە هەڵدەقوڵێ. کە خۆشەویست دێتە ناویەوە، یان هەر لە بنجدا نیشتەجێی ئەوێیە، غەمباری بەیتولحەزەن (کونجی خەم، ژووری یەعقوب) چاوی دەکرێتەوە. نالی دەیەوێ بڵێ چۆن دڵی یەعقووب لای یوسفە، دڵی ئەویش لە قەرەداغە و ئاخ و داخ بۆ ئاوای سەرچاوە و دۆڵی دێوانەی شاخی سەگرمە و دار و دەوەنەکانی دەکێشێ. ڕەنگە ئەم بیرەوەرییە پەیوەندی بەخورپەیێکی دڵی نالییەوە هەبێ، چونکە بەرانبەر بە ژن خورپەی زۆرە، ئەو بڕە دڵدارییە لەسەر شانۆی ئەو خاکە ڕوویداوە، واتە یادی خۆشەویستەکەی دەکاتەوە، بەم جۆرە یادی دڵداری و یادی نیشتمان تێکەڵ بە یەکدی دەبن. ئەمە ئەوپەڕی گیان و هەستی مرۆڤایەتی دەنوێنێ. ئەگەر (دڵداری) و (یادی نیشتمان) تێکەڵ بە یەکتریش نەکرێن هەریەکەیان بەتەنیا سەرچاوەیەکی لەبن نەهاتووی داهێنانی ئەدەبی و هونەرییە.
پۆپەی بیر و هەستی نیشتمانپەروەری لەلای نالی شیعرە بەناوبانگەکەیەتی (قوربانی تۆزی ڕێگەتم…) وەک پەیامێکی دڵسۆزانە لە شامەوە بۆ دۆستانی خۆی و شار و ناوچەی سلێمانی ناردووە.
هەروەها نالی ڕوویەکی تری هونەرمەندێتی باس دەکا، ئەویش لایەنی گرنگیدانە بە زمانەوانی و بایەخدانێکی بێ سنوور دەربارەی زمانی زکماکی دەخاتە ڕوو.
تەبعی شەککەرباری من کوردی ئەگەر ئینشا دەکا
ئیمتیحانی خۆیە مەقسوودی لە عەمدا وا دەکا
لێرەدا نالی بەرەنگاری ئەو کەسانە بووەتەوە کە ڕەخنەیان لێی گرتووە کەوا بۆچی بە زمانی کوردی شعری داناوە؟ وە بەلای ڕەخنەگرانەوە گوایە دەبێ لەو سەردەمەدا شیعر هەر بە زمانی عەرەبی یان فارسی بوترێ. نالیش دەرکی بەمە کردووە و هەوڵی ئەوەی داوە کە زمانی کوردیش بێنێتە ڕیز و ئاستی زمانەکانی تر، و بکات بە بەڵگەی هێز و توانا و دەوڵەمەندی، چونکە نالی باوەڕی بەبلیمەتی و زانای و لێهاتووی خۆی هەبووە، باوەڕی بەوە هەبووە کە لە ئاستی ئەو تاقیکردنەوە مێژوویەدا کە ژیان خستبووە ئەستۆی سەرکەوتوو ئەبێ، بۆیە هاواری کرد. ئەمە کارێکی بە ئەنقەست و بە هۆشیارییەوە دەیکا.خەڵکیش با بەپێی دەستووری کۆن و باو بیر نەکەنەوە، با سەیری ناوەرۆکی شیعرەکانی بکەن و بزانن لە ڕێگەی بەکارهێنانی زمانی کوردییەوە چ مانا و مەبەستێکی ورد و مەزن و هونەرمەندانە دەردەبڕێ.
لە دێڕێکی تردا نالی بەردەوام دەبێ لەباسکردنی پەیوەندی نێوان زمان و ڕەگەزەکانی هۆنراوە و چۆنییەتی ئەنجامدان و ڕێکخستنی و دەڵێت:
کەس بە ئەلفازم نەڵێ خۆ کوردییە خۆ کردییە
هەرکەسێ نادان نەبێ خۆی تالبی مەعنا ئەکا
لێرەشدا وادەگەیەنێ کەسێکی نەزان نەبێ ڕەخنە لە شیعرەکانی ناگرێ لەبەرئەوەی کە کوردین، چونکە مەبەستی تەنیا وشە نییە، بەڵکوو واتایە بە شوێنیدا بگەڕێن. ئەم گرنگ و بایەخدانەی نالی بە زمان و واژە و واتای شیعرەکانییەوە، بەڵامانەوە لەبەر ئەوە بووە کەلەو سەردەمەدا گەلێ کۆلکە شاعیر هەبوو و توانجیان لە شیعرەکانی گرتووە کە گوایە تەنیا داڕشتنێکی دەستکردە و هیچ مەبەستێک نادەن بە دەستەوە، بۆیە بەرپەرچی ئەو کۆلکە شاعیرانەی داوە و ڕاستەوخۆ پیشان دەدا کە داڕشتنەکەی بەهرەی خۆماڵین و ڕەسەنایەتی تێدا بەدی دەکەن.
خۆشەویستی نیشتمان لە قەسیدەی (قوربانی تۆزی ڕێگەتم) .
لوتکەی بیر و هەستی نیشتمانپەروەری لە لای نالی لە شیعرە بەناوبانگەکەی ڕەنگی داوەتەوە کە لە شامەوە بۆ سلێمانی ناردووە، بەچاوی پڕ لە فرمێسک و دڵی زامدارەوە داوای ئەوە دەکا هەواڵی شار بزانێ، ئایا بگەڕێتەوە یا نا؟ نامە شیعرییەکەی نالی دەکەوێتە بەر دەستی سالم، سۆزی نالی دەبێتە سەرچاوە، سالم بەشیعر وەڵامی دەداتەوە و تێی دەگەیەنێ کە نەگەڕێتەوە.
نالی لەم شعرە پڕ لە سۆزەدا بیرەوەری کۆن لە سرووشتی خاکی نیشتمان دەتوێنێتەوە، هەموو سوچ و قوژبنێکی ئەم بیرەوەریانە وێنەیان لە شاخوداخ، گوند و شار، ڕووبار و شیوی وڵاتەکە کێشراوە. شاعیر بە شێوەیەکی جوان سەرەتای نامەکەی بەم دێڕە شیعرانە دەست پێ دەکا:
قوربانی تۆزی ڕێگەتم، ئەی بادی خۆش مروور
ئەی پەیکی شارەزا بە ھەموو شاری (شارەزوور)
ئەی لوتفەکەت خەفیی و ھەوا خواە و ھەمدەمە
وەی سروەکەت بەشارەتی سەرگۆشەیی حوزوور
ئەی ھەم میزاجی ئەشکی تەڕ و گەرمی عاشقان
تۆفانی دیدە و شەرەری قەلبی وەک تەنوور
گاھێ دەبی بە ڕەوح و دەکەی باوەشێنی ڕوح
گاھێ دەبی بە دەم، دەدەمێنی، دەمی غوروور
مەحوی قەبووڵی خاتری عاتر شەمیمتە
گەردی شیمال و گێژی جەنووب و کزەی دەبوور
سووتا ڕەواقی خانەیی سەبرم، دڵ و دەروون
نەیماوە غەیری گۆشەیی، زیکرێکی یا سەبوور
ھەم ھەم عەنانی ئاھم و، ھەم ھەم ڕیکابی ئەشک
ڕەحمێ بەم ئاە و ئەشکە بکە، ھەستەبێ قوسوور
ئینجا شاعیر پەیامنێرەکەی تێدەگەیەنێ کە بایە، پێویستە بەوردی سەرنج بداتە دیمەنی گەورە و بچوکەکانی سرووشتی خۆشەویست و ئەو شوێنانە بەسەر بکاتەوە لەو کاتە کە دەچێتە ناو خاکی کوردستانەوە، چونکە نالی بیرەوەرییەکی زۆری تیایاندا بەجێ هێشتووە تا دەگاتە خاک و خۆڵی مەڵبەندی لە دایکبوونی و سلێمانی پایتەختی وڵاتە ڕووخاوەکەی:
وەک ئاھەکەم دەوان بە، ھەتا خاکی کۆیی یار
وەک ئەشکەکەم ڕەوان بە، ھەتا ئاوی (شیوەسوور)
بەو ئاوە خۆت بشۆ، لە کودووراتی سەرزەمین
شاد بن بەوەسلی یەکدی، کە تۆی تاھیر، ئەو تەھوور
پێش ئەوەی پەیامنێری نالی بگاتە شاری سلێمانی ، بێگومان وەستانێکی پێ دەکا لە سەرچنار، ئەو جێگەیەی هەرگیز سرووشت هەموو وەستاییەکی خۆی نواندوە بۆ نەخشکێشانی ئەم نیگارە، نالیش وەنەبێ وەستاییەتییەکەی لەوەی سرووشت کەمتربێ دەڵێ:
ئەمجا مەوەستە تا دەگەییە عەینی (سەرچنار)
ئاوێکە پڕ لە نار و چنار و گوڵ و چنوور
چەشمێکە میسلی خۆر کە لە سەد جێ، بە ڕۆشنی
فەورانی، نووری سافە لەسەر بەردی وەک بلوور
یا عەکسی ئاسمانە لە ئاوێنەدا کەوا
ئەستێرەکانی ڕابکشێن وەک شەھابی نوور
یا چەشمەساری خاتری پڕ فەیزی عاریفە
یەنبووعی نوورە دابڕژێنێ لە کێوی توور
دەموت دوو چاوی خۆمە، ئەگەر (بەکرەجۆ) یی ئەشک
نەبوایە تیژ و بێ سەمەر و گەرم و سوێر و سوور
نالی عاشقی ئەو نیشتمانەیە، چونکە لەو مەڵبەندەدا هاتۆتە دنیاوە و لەوێش پەروەردە و گەورە بووە. نامە بۆ سلێمانی دەنێرێ بۆ ئەوەی هەواڵی وڵات بزانێ، ئەگەر بیر لەجێگەی لەدایکبوونی بکاتەوە کە خاک و خۆڵە و پەیامبەر پێویستە سەر لەوێش بدا، خۆ دەبێ هەر بەڕێگەی سلێمانییەوە تێپەڕببێ:
داخڵ نەبی بە عەنبەری سارایی (خاک و خۆڵ)
ھەتا نەکەی بەخاکی (سولەیمانی) یا عوبوور
شاعیر لەو دێڕە شعرانەی داهاتوودا نەخشەیێکی سرووشتی شاری سلێمانی دەکێشێ و باس لە دانیشتووانی دەکا، بەخۆشەویستی خۆی دەیانژمێرێ، شاری سلێمانی بەهی خۆی و ئەوان دەزانێ.
یەعنی ڕیازی ڕەوزە، کە تێیدا بە چەند دەمێ
موشکین دەبێ بە کاکۆڵی غیلمان و زوڵفی حوور
خاکی میزاجی عەنبەر و، داری ڕەواجی عوود
بەردی خەراجی گەوھەر و، جۆباری عەینی نوور
شامی ھەموو نەھار و، فوسووڵی ھەموو بەھار
تۆزی ھەموو عەبیر و، بوخاری ھەموو بوخوور
شارێکە عەدل و گەرمە، لە جێگێکە خۆش و نەرم
بۆ دەفعی چاوەزارە دەڵێن: شاری شارەزوور
ئەھلێکی وای ھەیە، کە ھەموو ئەھلی دانشن
ھەم نازیمی عوقوودن و، ھەم نازیری ئوموور
لە دوای ئەمە نالی دەکەوێتە پرسیارکردن، بیرەوەرییە کۆنەکانی دێتەوە یادی، دەزانێ جەدرمەی تورکی عوسمانی لە پاش داگیرکردنی شاری سلێمانی وێنەی ڕاستەقینەیان شێواندووە، داریان لەسەر بەرد نەهێشتووە:
سەیرێ بکە لە بەرد و لە داری مەحەللەکان
دەورێ بدە بە پرسش و تەفتیش و خوار و ژوور
داخۆ دەروونی شەق نەبووە (پردی سەرشەقام) ؟
پیر و فوتادەتەن نەبووە (داری پیرمەسوور) ؟
ئێستەش بە بەرگ و بارە عەلەمداری (شێخ ھەباس) ،
یا بێ نەوا و بەرگە، گەڕاوە بە شەخسی عوور؟
ئایا بە جەمع و دائیرەیە دەوری (کانی با) ،
یاخۆ بووە بە تەفریقەیی شۆڕش و نوشوور؟
(سەیوان) نەزیری گونبەدی کەیوانە سەبز و ساف،
یاخۆ بووە بە دائیرەی ئەنجومی قوبوور؟
ئێستەش مەکانی ئاسکەیە (کانیی ئاسکان) ،
یاخۆ بووە بە مەلعەبەی گورگ و لوورەلوور؟
ئێستەش سووروشکی عیشقی ھەیە (شیوی ئاودار) ،
یاخۆ بووە بە سۆفیی وشکی لە ماف بە دوور؟
داخۆ دەروونی سافە، گوڕەی ماوە (تانجەرۆ) ،
یاخۆ ئەسیری خاکە، بە لێڵی دەکا عوبوور؟
لە پاش ئەم هەموو پرسیارانە کە شاعیر چاک دەزانێت وەڵامەکانی چین، دێتە سەرهەواڵی خانەقا، جێی کۆبوونەوە و خوێندن و گفتوگۆ، شاعیر دەزانێ لە دوای داگیرکردنی شار لەلایەن داگیرکەروە ڕەونەقی جارانی نەماوە.
سەیرێکی خۆش لە چیمەنی ناو (خانەقا) بکە
ئایا ڕەبیعی ئاھووە، یا چایری ستوور؟
سەبزە لە دەوری گوڵ تەڕە، وەک خەتتی ڕوویی یار،
یا پووشی وشک و زوورە، وەکوو ڕیشی (کاکەسوور) ؟
قەلبی مونەوەرە لە حەبیبانی نازەنین،
یا وەک سەقەر، پڕە لە ڕەقیبانی لەندەھوور؟
ئینجا نالی نامەبەر دەنێرێ بۆ مەدرەسە لە لای مزگەوتی سەید حەسەن لە سلێمانی، ئەو جێگایەی لە هەموو شوێنێکی تر خۆشترە لای شاعیر، چونکە لە حوجرەیەک لە حوجرەکانی ئەو ژوورە ژیاوە، وانەی وتۆتەوە، جگە لەوی شیعرێکی زۆری لە مەدرەسەیە نووسیوەتەوە:
دەس بەندیانە دێن و دەچن، سەرو و نارەوەن،
یا حەڵقەیانە سۆفیی ملخوار و مەندەبوور؟
مەیلێ بکە لە سەبزە درەختانی مەدرەسە
ئەوراقیان موقەدیمەیی شینە یا نە سوور؟
حەوزی پڕی، کە نائیبی دیدەی منە لەوێ
لێڵاوی دانەھاتووە، وەک سەیلی (شیوەسوور) ؟
ئێستەش کەناری حەوشەکە جێی باز و کەوشەکە؟
یاریی تیایە، یا بووەتە مەعرەزی نوفوور؟
چاوێ بخە لەسەبزە و سێرابی دائیرە
جێ جیلوەگاھی چاوەکەمە نەرمە یا نە زوور؟
توخوا فەزایی دەشتی فەقێکان ئەمێستەکەش
مەحشەر میسالە، یا بووەتە (چۆڵی سەلم و توور) ؟
واسیل بکە عەبیری سەلامم بە حوجرەکەم
چی ماوە، چی نەماوە، لە ھەیوان و تاق و ژوور
ئەو غاری یارە، ئیستە پڕ ئەغیارە، یا نە خۆ
ھەر غاری یارە، یا بووەتە غاری مار و موور؟
نالی بە چاوێکی پڕ فرمێسک و بە دڵێکی پڕ لە گریانەوە، بەسەرهاتی ئاوارەی خۆی دەگێڕێتەوە، دەزانێ وڵات شپرزە بووە، لەوەدانەماوە بگەڕێتەوە، بەم دێرە شیعرە پڕ لە سۆز و دڵداریە بەرانبەر بە مەڵبەند و خاکی نیشتمان دوای بە قەسیدەیەکی دەهێنێت:
زارم وەکوو ھیلال و نەحیفم وەکوو خەیاڵ
ئایا دەکەومەزار و بە دڵدا دەکەم خوتوور؟
لەم شەرحی دەردی غوربەتە، لەم سۆزی ھیجرەتە
دڵ ڕەنگە بێ بە ئاو و بە چاوا بکا عوبوور
ئایا مەقامی ڕوخسەتە لەم بەینە بێمەوە،
یا مەسڵەحەت تەوەقوفە تا یەومی نەفخی سوور؟
حاڵی بکە بە خوفیە: کە ئەی یاری سەنگ دڵ!
«نالی» لە شەوقی تۆیە دەنێرێ سەلامی دوور.
بەم قەسیدەیە نالی خۆی وەک نیشتمانپەروەرێکی دڵسۆز و شاعیرێکی باڵا لە ئەدەبی کوردی تۆمار دەکات. کە جگە لەوەی وەک شاعیرێک هەستی خۆی دەربڕیوە وەک جوگرافی ناسێکی شارەزاش باسی شوێن و ناوچەکانی بەشێک لە نیشتمانی کردووە کە شاری سلێمانییە، ئاگادری بارودۆخی سیاسی ئەوکات بووە، هەروەها وەک کەسێکی شارەزا بە مێژووش باسی یادەوریەکانی پێشووی کردووە، لەو سەردەمدا کە نەتەوە سەردەستەکانی وەک تورک و عەرەب و فارس نەک هەر لە ڕووی سیاسیەوە لە ڕووی زمانیشەوە سەردەست بوون، بەراورد بە زمانی کوردی نالی شانازی بە کوردی نووسینی خۆیەوە کردووە زمانی کوردی خستۆتە ئاستی زمانەکانی عەرەبی و تورکی و فارسیەوە، هەروەها یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی شیعری نالی بەکارهێنان و تێکەڵ کردن شێوە و دیالێکتەکانی زمانی کوردییە، وەکوو کەرەستەی شیعر و ڕازاندنەوەی زۆر بە ئاشکرا دیارن و دێڕەکانی ڕەنگاوڕەنگ کردووە.
ئەو دەسەڵاتەی نالی بەسەر گۆڤەر و شێوەکانی زمانی کوردی و زمانەکانی دەوروبەر هەیبووە و کەرەستەکانی زمان لە بەردەستیدا وەک هەویر یا قوڕی خۆش کراوبوون لە بەکارهێنانا، ئەوانە هەموو وامان لێدەکەن بە بێ ترس بڵێین نالی لە بوارەکانی زمان و زانستییەکانی بلیمەت و زانانی سەردەمی خۆی بووە، وشە و زاراوەیەکی زۆری لە دیالێکتەکانی گۆران و کرمانجیی سەروو خواستووە و بەکاری هێناون، کە ئەمە حسابی تایبەتی بۆ دەکرێت و دەیسەلمێنێت نالی ئاگاداری ئەو دیالێکتەی زمانی کوردی و شیعرەکانی بووە، بە واتایەکی تر نالی ئاگاداری دنیای شیعری پێش خۆی بووە.
=KTML_Bold=سەرچاوەکان پەڕتووک.=KTML_End=
1/ دیوانی نالی، لێکۆڵینەوە و لێکدانەوەی مەلا عەبدولکەریمی مودەریس و فاتح عەبدولکەریم پێداچوونەوەی محمەد مەلا کەریم ناوەندی بڵاوکردنەوە (سنە+ ناوەندی پەخشی چوارچرا لە شاری سلێمانی، چاپی دووەم، ساڵی 2011.
2/ دکتۆر مارف خەزنەدار، مێژووی ئەدەبی کوردی، بەرگی سێیەم، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، دەزگای ئاراس، چاپی یەکەم، ساڵی 2003.
3/ هێمن عومەر خۆشناو، نالی لە بەڵگەنامەکانی عوسمانیدا، چاپی یەکەم ساڵی 2017.
4/ عەبدوڵڵا یاسین ئامێدی، پەیدابوونی ڕەخنەی ئەدەبی لە شیعری کلاسیکدا تا جەنگی گێتی یەکەم، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، دەزگای ئاراس، چاپی یەکەم، ساڵی 2003.
5/ د، عەبدوڵڵا خدر مەولود، لێکۆڵینەوەیەک لە شیعرە ئایینی و سۆفیگەری و فەلسەفییەکانی نالی، چاپی چاپخانەی ئاراس، دەزگای ئاراس، چاپی یەکەم، هەولێر، ساڵی 2007.
[1]
ئەم بابەتە 323 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 11-04-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ژیاننامە
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕاپۆرت
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ەوە لە: 11-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 11-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 11-04-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 323 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
فەلسەفە لە کوێ لە دایک بووە
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
بەردینە شینە
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
سێبەری ترس
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
پەیامی کافکا
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979

ڕۆژەڤ
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
ژیاننامە
دانا جەلال
03-10-2010
هاوڕێ باخەوان
دانا جەلال
ژیاننامە
مەلا ماتۆڕ
05-01-2022
ئاراس ئیلنجاغی
مەلا ماتۆڕ
ژیاننامە
عەبدوڵڵا شاڵی
20-12-2023
ڕۆژگار کەرکووکی
عەبدوڵڵا شاڵی
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ڤیدیۆ
هاووڵاتییەک جەژنی ڕەمەزان و قوربان هی من نییە هی عەرەبە و جەژن ناکەم
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
فەرهاد پیرباڵ؛ میز بە هەموو شتێکی تورکیا داکەن
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
22-04-2024
زریان عەلی
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
22-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
22-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
21-04-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
21-04-2024
زریان سەرچناری
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
20-04-2024
زریان سەرچناری
ڤیدیۆ
لاواندنەوەی شێرکۆ بێکەس بۆ ئەنفال
20-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 517,093
وێنە 105,462
پەرتووک PDF 19,110
فایلی پەیوەندیدار 96,122
ڤیدیۆ 1,290
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
عەبدولکەریم بەرزنجی
وێنە و پێناس
پیاوێک بە جلوبەرگی کوردییەوە لە زاخۆ ساڵی 1927
ژیاننامە
عەبدولکریم یونس
ژیاننامە
شەرمین وەلی
پەرتووکخانە
نۆهەمین کابینەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
کورتەباس
فەلسەفە لە کوێ لە دایک بووە
پەرتووکخانە
ئەشکەوتی بەکرێگیراوان
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
بەردینە شینە
پەرتووکخانە
کوورتەیەک لە ژیانی هێمن موکریانی
کورتەباس
دڵە بێ بەشەکان
ژیاننامە
بەناز عەلی
پەرتووکخانە
ناودارانی گەرمیان؛ بەرگی 01
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
کورتەباس
سێبەری ترس
ژیاننامە
مهناز کاوانی
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
شێخی مەزن
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
کورتەباس
پەیامی کافکا
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
وێنە و پێناس
پۆڵا نانەوازادە ساڵی 1979
وێنە و پێناس
قەڵای هەولێر بە ئاڵای تورکی داگیرکەر و فاشیست داپۆشرا!
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی شاری مەهاباد ساڵی 1979

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.328 چرکە!