图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,421
图片 105,714
书籍 19,160
相关文件 96,493
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕاپۆرتێک لەسەر پارتی سۆسیالستی کورد (پاسۆک)
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕاپۆرتێک لەسەر پارتی سۆسیالستی کورد (پاسۆک)

ڕاپۆرتێک لەسەر پارتی سۆسیالستی کورد (پاسۆک)
ناونیشانی بابەت: ڕاپۆرتێک لەسەر پارتی سۆسیالستی کورد (پاسۆک)
ئامادەکردن: #هۆشیار جەمال#

دامەزراندن:
حیزبی سۆسیالستی کورد (پاسۆک) لە ڕۆژی 11-09-1975 بە دەسپێشخەری یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی کە ناوی “ئازاد مستەفا”یە لە شاری کەرکووک دامەزراوە، هەڵبژاردنی شاری کەرکووک وەک شوێنی دەرکردنی بەیاننامەی دامەزراندن بۆ تەحەداکردنی حیزبی بەعس بووە، کە لەو کاتەدا پڕوپاگەندەی ئەوەی بڵاودەکردەوە کە بۆ ئەبەد شۆڕشی کوردی کۆتایی هاتووە، لە دوای نسۆکی شۆڕشی ئەیلول کە بەهۆی ڕێکەوتنامەی جەزائیرەوە لەنێوان شای ئێران و سەدام حسێن جێگری سەرۆک کۆماری ئەوکاتی ئێراق ساڵی (1975) شۆڕشەکە کۆتایی هاتبوو، هەر بۆیە لەو کاتەدا بێ ئومێدیەکی گەورە ڕووی لە کوردستان کرد بوو.
سەرەتا بە ناوی (پارتی سۆسیالستی نەتەوەی کورد) دامەزراوە، دواتر لە کۆنفرانسی یەکەمی حیزب لە 11ی ئەیلولی 1976 لەسەر پێشنیاری د.جەمال نەبەز ناوەکەی گۆڕاوە بۆ پارتی سۆسیالستی کورد.
=KTML_Bold=سەرکردەکانی پاسۆک:=KTML_End=
سەرکردە دیارەکانی ئەم پارتە بریتی بوون لە (ئازاد مستەفا، سکرتێری حیزب، ملازم مەنسوور، ملازم کەریم، فەرهاد عەبدولقادر، جەلال حاجی حسێن، عەبدوڵڵا ئاگرین.
کە سێ لە سەرکردە دیارەکان کە ئەندامی دامەزێنەری حیزبوون، ئەوانیش (ئازاد مستەفا، فەرهادعەبدولقادر و مامۆستا شێرزاد) .
=KTML_Bold=دروشمەکانی پاسۆک:=KTML_End=
دروشمەکانی ئەم پارتە دەکرێ لەم خاڵانەی خوارەوە کوورت بکرێنەوە.
- کوردستانێکی سەربەخۆ و گەلێکی ئازاد.
- پێش ئەوەی هەرشتێک بین دەبێت کوردبین.
- کوردستان تەنیا موڵکی کوردە.
- کوردایەتی مرۆڤایەتییە.
- جەماوەر سەرچاوەی بوون و دەسەڵاتە.
بەشێک لە سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بیروباوەڕی ئەم پارتە دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵەی ژیانەوەی کورد، بەڵام بەشێکی تر لە سەرچاوەکان پێی وایە ڕاستە بەشێک لە بەرپرسانی پاسۆک لە ناو کۆمەڵەی ژیانەوەی کوردستان (کاژیک) بوون، بەڵام لەیەکتری جیابوونەتەوە، و ڕەخنەی توندیان هەبووە لە سەرکردەکانی کاژیک و بەرنامەکەی کە =KTML_Bold=ناسراو بووە بە کاژیک نامە.
پاسۆک و خەباتی چەکداری:=KTML_End=
پاسۆک لە ساڵی (1976) بەشداری خەباتی چەکداری کردی دژ حیزبی بەعس کردووە، یەکەم مەفرەزەی کە چووە شاخ بە سەرپەرشتی جەلالی حاجی حەسین کەلۆش بووە، هەروەها ئەندامی بەرەی جود بووە لە ساڵی (1980) ، پاشان ئەندامی بەرەی کوردستانی بووە.
=KTML_Bold=پاسۆک و بەشداری لە بەرەی جود:=KTML_End=
لە ساڵی (1980) ، دوو بەرە لەنێوان لایەنەکانی کوردستاندا درووست دەبێت، بەرەی نیشتمانی و نەتەوەیی دیموکراسی ئێراق – جوقد، کە پێک هاتبوون لەهەریەکە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حیزبی سۆسیالستی کوردستان و هەرێمی سەرکردایەتی حیزبی بەعس و بزووتنەوەی سۆسیالستی عەرەبی و حیزبی شیوعی ئێراقی، لە بەرەی جوقد- دا، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان باڵادەست بوو.
بەرەی دووەم ناوی بەرەی نیشتمانی دیموکراسی ئێراق- جود بوو، کە پێک هاتبوو لە (پارتی دیموکراتی کوردستان- ئێراق، حزبی سۆسیالستی کوردستان، حزبی شیوعی، پارتی سۆسیالستی کورد- پاسۆک) ، لەم بەرەیەشدا پارتی باڵادەست بوو، کە دواتر لە جیاتی شەڕی دەوڵەتی ئێراق و بەعس بکرێت ئەم دووبەرەیە زنجیرەیەک شەڕی خوێناوی لەنێوانیاندا ڕوویدا.
=KTML_Bold=ڕۆڵی پاسۆک لە درووستکردنی بەرەی کوردستانی:=KTML_End=
لە دوای ماوەیەکی درێژ لە شەڕ و خوێن ڕشت لەنێوان لایەنە کوردییەکاندا و هاتنە پێشەوەی بارودۆخی نوێ گرنگی کاری هاوبەش و درووستکردنی بەرەیەکی نیشتمانی کە پێکبێت لە سەرجەم حیزبەکان هاتە کایەوە، هەر بۆیە درووستکردنی بەری کوردستانی کە کۆکردنەوەی زۆربەی حیزبە کوردییەکانە لە بەریەکدا بۆیە پێویستی، چونکە کۆتایی هێنا بە شەڕی ناوخۆی حیزبەکان لە شاخ، کە درووستکردنی ئەم بەرەیە لەسەر پێشنیازی پاسۆک بووە، کە پاش چەندین کۆبوونەوەی نێوان لایەنەکان لە ئایاری ساڵی (1988) دامەزراوە، کە پێکهاتبوو لە حیزبەکانی، ” پاسۆک، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پارتی دیموکراتی کوردستان، حیزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان، پارتی گەل، حیزبی شیوعی کوردستان- ئێراق، حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، بزووتنەوەی دیموکراتی ئاشوری.” کە ئەم بەرەیە لە دوای ڕاپەڕینی مەزنی بەهاری ساڵی (1991) نوێنەرایەتی نەتەوەی کوردیان دەکرد کاتی گفتوگۆ لەگەڵ ڕژێمی بەعسدا.
=KTML_Bold=پاسۆک و ڕاپەڕینی ساڵی 1991=KTML_End=
پاسۆک لە ڕاپەڕینە مەزنەکەی خەڵکی کوردستان لە ساڵی (1991) ڕۆڵیان هەبووە بەشداریان کردووە، کە بە گوێرەی نووسراوێک لە 09-02-1991 کە بە ژمارە (111) سەرکردایەتی پاسۆک لقی سلێمانی داوا لە هاوبیرانیان دەکەن خۆیان ئامادە بکەن بۆ ڕووداوی نوێ و بەشداربن کە لە بەشێکی نووسراکەدا هاتووە (ئێستاش کە بار و زروفێکی تایبەتی هاتۆتە پێش بەرژەوەندی نەتەوەکەمان و حیزبمان وا پێویست دەکات کە هاوبیرانمان لەم کاتەدا زۆر وریابن و خۆیان ئامادە بکەن بۆ ئەو ڕووداوانەی لە ئارادایە و پێش بینی دەکرێ ڕووداوی کوت و پر خێراتر بێتە پێش. بۆیە لەلایەن سەرکردایەتی حیزبمانەوە ئاگادار کراینەوە کە گرنگیەکی تەواو بدەین بە خەتەکانی ڕێکخستن و گشت هاوبیران بەسەربکەینەوە بۆ ئەوەی لە کاتی پێویستدا بتوانین ئەو ئەرکانەی لەسەر شانمانە جێبەجێ بکەین) .
=KTML_Bold=ڕاگەیاندنی پاسۆک:=KTML_End=
لە ڕووی ڕاگەیاندنەوە بەراورد بە حیزبەکانی تر ڕاگەیاندنی لاوازبووە، ڕۆژنامەکەی ناوی سەربەخۆی بووە، کە سەرنووسەرەکەی نزار محەمەد بووە، هەروەها گۆڤاری ئاڵای سووری کوردایەتی هەبووە، ئازاد مستەفای سکرتێری پارتەکە سەرنووسەری بوو، بەشێک لە نووسینەکانی لەژێر ناوی خوازراوی (عەلی) بڵاوکردۆتەوە، گۆڤاری ئاڵای سووری کوردایەتی ئۆرگانی هێزی پێشمەرگەی پاسۆک بووە، کە لە بەرگی گۆڤارەکە نووسراوە کوردستانێکی ئازاد، گەلێکی یەکسان، پێش ئەوەی هەرشتێک بیت کوردین، هەروەها زنجیرەی پاسۆک بناسە کە گرنگی بە بیر و هزری پاسۆک داوە.
پاسۆک تاکە حیزبی شاخ بووە ئاڵای کوردستانی هەڵکردووە لە ساڵی (1983) دا، لە کاتێکدا حیزبەکانی تر تەنیا ئاڵای حیزبیان هەڵکردووە.
=KTML_Bold=کۆچی دوایی سکرتێری پاسۆک.=KTML_End=
لەبەرەبەیانی ڕۆژی 19 ئازاری 1989 ئازاد مستەفا سکرتێری پارتی سۆسیالستی کورد (پاسۆک) بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کردووە، زۆربەی بۆچوونەکان پێیان وایە کۆچی دوای ئازاد مستەفا یەکسانبووە بە تەواوبوونی ڕۆڵی سیاسی پارتی پاسۆک، چونکە حیزبەکە زۆربەی تواناکانی لە بواری سیاسەت بەسترابووە بە ئازاد مستەفاوە.
=KTML_Bold=هەڵبژاردن و پاسۆک:=KTML_End=
لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی (1992) دا لەژێر ناوی لیستی یەکگرتن لەگەڵ حیزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان بەشداریان کرد، کە ڕێژەی 2 % بەدەستهێنا کە ژمارەی دەنگەکانیان بریتی بوو لە (24882) کە نەیانتوانی بچنە پەڕڵەمانی کوردستان بەهۆی ئەوەی سیستەمی هەڵبژاردنەکانی ئەوکات هەر پارتێک کەمتر لە ڕێژەی 7% بە دەستبهێنایە نەدەچووە پەڕڵەمان.
=KTML_Bold=چارەنووسی پاسۆک:=KTML_End=
سنووری چالاکییەکانی ئەم پارتە زیاتر ناوچەکانی دەوروبەری سلێمانی بووە، لە 7 ئەیلولی 1991دا لە (قەلاچوالان) کۆنگرەی یەکەمی پاسۆک دەستی پێکرد لە (قەڵاچوالان) و کۆنگرەکەیان (3) ڕۆژی خایاند و پاشان لە ساڵی (1992) دا، لەگەڵ هەردوو پارتی گەلی دیموکرات و حیزبی سۆسیالست یەکیان گرت، کە بە زۆرینە پەسەند کرا لەژێر ناوی حیزبی یەکگرت کە بووە سەرەتای کۆتایی هاتنی حیزبەکە و کە هەندێک لە سەرکردنەکانی ئەم کۆنگرەیە بە مامەڵە کردن دەزانن لەلایەن بەشێکی تری سەرکردەکانیەوە، کە بووە هۆی ئەوەی دواتر حیزبی یەکگرتن بەشێکی زۆری و بەرپرسەکانیان لە کۆتایدا چوونە ناو پارتی دیموکراتی کوردستان و بەشێکی کەمیان چوونە ناو یەکێتی و هەروەها بەشێکی تری سەرکردەکانی تری وازیان لە سیاسەت هێنا و کۆتایی بە پارتی سۆسیالستی کورد (پاسۆک) هات.
=KTML_Bold=سەرچاوەکان:=KTML_End=
1/ محمەد فاتیح، حیزب و ڕێکخراوە سیاسیە ئێراقیەکان، بڵاوکراوەکانی ئەکادیمیای هۆشیاری و پێگەیاندنی کادیران، سلێمانی، ساڵی 2012.
2/ ئازاد مستەفا، کوورتەباسێکی بەرەی کوردستانی، دەزگای چاپەمەنی شەهید فەرهاد، سوید، ساڵی 1988.
3/ نەوشیروان مستەفا ئەمین، مفاوەزاتی بەرەی کوردستانی- بەعس (1991) ، چاپ و بڵاوکردنەوەی پەڕتووکخانەی جەمالی عەلی باپیر، سلێمانی، چاپی یەکەم، ساڵی 2009.
[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览296
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 12-04-2023
挂钩项目: 3
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 12-04-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on12-04-2023
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):12-04-2023
URL
此产品已被浏览296
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,421
图片 105,714
书籍 19,160
相关文件 96,493
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!