پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,233
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,692
ڤیدیۆ 1,279
شوێنەکان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
کورد و وتوێژەکانی لۆزان بۆ ئاشتی
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
کورد و وتوێژەکانی لۆزان بۆ ئاشتی
کورتەباس

کورد و وتوێژەکانی لۆزان بۆ ئاشتی
کورتەباس

کورد و وتوێژەکانی لۆزان بۆ ئاشتی
کۆچەر عەبدولڕەحمان سۆفی

بەشی مێژووی زانکۆی سۆران لە سەد ساڵەی ساڵیادی ڕێکەوتنامەی لۆزاندا، کۆنفراسێکی نێودەوڵەتی ئەنجام دەدات، هەر بۆیە بە پێویستی دەزانین پوختەیەک لەبارەی لۆزانەوە بۆ خوێنەران بەیان بکەین.‌

پەیماننامەی لۆزان سەدەیەک لەمەوبەر، ڕێککەوتننامەیەک لە 24ی تەموزی1923 دا واژوکرا و کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. شوێنەوارە خراپەکانی ئەم ڕێکەونامەیە دواتر دەرکەوت کە ئەویش ڕێکەوتننامەی لۆزان بوو، لۆزان شارێکی وڵاتی سویسرایە سەر بەکیشوەری ئەوروپا کە ڕێکەوتننامەیەکی تێدا واژۆکرا، لەم کۆنگرەیەدا (عیسەمەت ئینۆنۆی) سەرۆک وەزیرانی تورکیای بەرەگەز کورد وەک نوێنەری حکومەتی تورکیا و ( لۆرد کرزۆن ) سیاسەتمەداری ناسراوی ئینگلیزی وەک نوێنەری حکومەتی بەریتانیا لەسەر کێشەی ویلایەتی مووسڵ کەوتنە گفتوگۆیەکی وردوچڕەوە. مەبەست لە بەستنی ئەم کۆنگرەکە چی بوو؟ باسکردنی کێشەکانی نێوان تورکیا و يۆنان و بەستنی ڕێککەوتنێکی نوێی ئاشتی بوو لەگەڵ تورکیای کەمالی بۆ ئەوەی پەیمانی لۆزان شوێنی پەیمانی سیڤەر بگرێتەوە، ئەو پەیمانەی کە نە تورکیای کەمالی و نە ھاوپەیمانان ناوەرۆکیان جێبەجێ کردبوو، لەم کۆنگرەیەدا گەلێک بابەتی تایبەت بە کێشە ناوچەیی و سیاسییەکان و چارەسەرکردنی کێشەی موسڵ و سیستمی تەنکە دەریایییەکان و کێشەی سیستمی ئیمتیازی بێگانە و کێشە ئابووری و دارایییەکانی وەک قەرزی گشتی عوسمانی و پاراستنی بەرژەوەندی ئابووریی بێگانە خرانە بەر باس و گفتوگۆ.

$ئایە لەم ڕێککەوتنامەیەدا باسی کوردکرا بوو؟$
بێگومان ئێمە ناتوانین باس لەپەیمانی لۆزان بکەین ئەگەر نەگەڕێینەوە بۆ سیڤەر، کە لەسیڤەردا دەوڵەتە هاوپەیمانەکان بەشێوەیەکی یەک لاکەرەوە ئەیانویست دەوڵەتی عوسمانی تەواو لاواز و پەرتەوازەی بکەن، تەنانەت ئەو دەوڵەتە لە سنووری ئەستەنبوڵدا بهێڵنەوە، واتە بەشێوازێک پەرتی بکەن، هەموو ناوچەکانی لێ جیابکەنەوە ئەمەش بەتایبەتی لەلایەن ئەو هێزەی کە تازە درووست بوو، پێشتر بزووتنەوەی کەمالی بوو و تازە دەوڵەتی تورکیایان پێکهێنابوو بەسەرۆکایەتی ئەتاتورک، قبووڵ نەدەکرا، لەبەر ئەوە بە بەردەوامی هەوڵی یەک لایی کردنەوەی کێشەکان لەگەڵ ئیتاڵیا و لەگەڵ فەرەنسادا ئەوە بوو جەنگی یۆنان دەستی پێکرد و، سەرکەوتنی بەدەست هێنا، بێگومان هەموو ئەمانە وایان کرد بەریتانیا بەخۆیدا بچێتەوە و ئەوە بوو ئەو پەیماننامەیە هاتە ئاراوە و، سەرلەنوێ‌ پێداچوونەوە بە پەیماننامەی سیڤەردا کرا. بەوکارانەی پێشتر لەگەڵ دەوڵەتی ئەستەنبوڵ کە دەوڵەتی سوڵتان بوو ئەو زەمانە کرابوو، بۆیە دەتوانین بڵێین نوێنەری دەوڵەتی تورکیا (عیسەمەت ئنیونۆ) وەک نوێنەری تورکی لە لۆزان ئامادەبوو کە ساڵی1922بەسترا بۆ یەکەم جار.
(لۆرد کریزۆنیش) وەک نوێنەری بەریتانی، بێگومان کێشەیەکی سەرەکی لەم پەیماننامەیەدا بریتی بوو لەکێشەی ویلایەتی موسڵ، ئایا موسڵ ئەبێ‌ بخرێتە سەر تورکیا یاخود ئەبێ‌ سەربە و دەوڵەتە نوێیە بێت کە ناوی ئێراقە لەژێر ئینتیدابی بەریتانیا؟ تورکیا کۆمەڵێک پاساوی گرنگی خۆی هەبوو لەڕووی دیمۆگرافیاوە، لەڕووی دانیشتووانەوە تورکەکان پێیان وابوو زۆرینەی دانیشتووانی ناوچەکانی ویلایەتی موسڵ بریتین لەکورد و تورک، بۆیە ئەمە پاساوێکی بەهێزە تا بخرێتە سەر دەوڵەتی تورکیا، هەروەها پاساوێکی تری ئابووریشیان هەبوو کە بریتی بوو لەوەی بازرگانی و ئابووری ناوچەکانی ویلایەتی موسڵ زیاتر لەگەڵ ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵدایە، واتە لەگەڵ باکووری کوردستاندایە، ئەمەش خاڵێکی تر بوو کە کاریان لەسەر ئەکرد، پاساوێکی تری یاساییان هەبوو تورکەکان ئەویش ئەوە بوو ئەیانوت ویلایەتی موسڵ لەکاتی جەنگدا داگیرنەکراوە، بەڵکە لەدوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانییەوە، واتە ئاگربەستی مۆندۆرس لەو کاتەوە ئەو ویلایەتە خراوەتە سەر ئێراق، واتە بەریتانیا هاتووە داگیری کردووە کە ئەمە پێشتر ویلایەتێکی عوسمانی بووە، لەرووی مافی چارەی خۆنووسینیشەوە پاساوێکی تریان هەبوو، ئەویش ئەوەبوو کە کوردەکان هاوسۆزی ئایینیان لەگەڵ تورکەکاندا هەیە.
بۆیە (عیسمەت ئنیۆنۆ) هەموو ئەمانەی خستە بەردەم کریزون کە لەو کاتەدا نوێنەری دەوڵەتی بەریتانی بوو، هەموو ئەمانە پاڵپشتن بۆ ئەوەی ویلایەتی موسڵ بخرێتە سەر دەوڵەتی تورکیا، بەڵام لەبەرانبەر ئەوە پاش دوو مانگ کریزۆن وەڵامی ئەم پاساوانەی دایەوە، سەبارەت بەدیموگرافیا ئەوەی ڕاگەیاند؛ زۆرینەی ناوچەکانی ویلایەتی موسڵ کوردن نەک تورک، هیندۆئەوروپین. ئەمەش لەڕووی نەژادەوە لەگەڵ تورکەکاندا بێگومان جیاوازن، لەڕووی ئابووریشەوە ئەوەی خستیبووەڕوو ناوچەکانی ویلایەتی موسڵ زیاتر لەگەڵ ناوەڕاست و باشووری ئیراقدایە واتە لەگەڵ ئەو دەوڵەتەدایە کە بەریتانیا ئەیەوێت، لەڕووی مافی چارەی خۆنووسینیشەوە تورکیا ئاماژەی پێکردبوو کوردەکان ئەیانەوێت لەگەڵ تورکیادابن، ئەم ئەوەی ڕاگەیاند کە هەر لەسەرەتای سەدەی نۆزدەوە کوردەکان بەبەردەوامی لەشۆڕشدابوون بەرانبەر بەدەوڵەتی عوسمانی تاجەنگی جیهانی، ئەمەش بەڵگەیەکی بەهێزە کە وا لە بەریتانیا دەکات دەستبەرداری ویلایەتی موسڵ نەبێت، چونکە کوردەکان بەکرداری نایانەوێت بخرێنە ژێر دەسەڵاتی ئەو دەوڵەتە نوێیەی کە پێی ئەوترێت تورکیا، بەڵکە ئەیانەوێت لەگەڵ ئێراقدا بژین، لەڕووی یاساییشەوە پاساوێکی تری تورکەکان بوو، دەوڵەتی بەریتانی پێی وابوو ئەبێ‌ بخرێتە سەر ئێراق، چونکە بە فەرمانی کۆمەڵەی نەتەوەکان ئەوکاتە بەفەرمی لەژێر ئینتیدابی بەریتانیا بوو، هەر کاتێکیش هەر هەنگاوێک ئەنرێت ئەبێ‌ بەرەزامەندی کۆمەڵەی نەتەوەکان بێت بۆیە ئەمە گرنگترین ئەو پاساوانە بوون هەریەک لە دەوڵەتی تورکیا و بەریتانیا بۆ یەکلایی کردنەوەی چارەنووسی کێشەی ویلایەتی موسڵ ئەیانخستە ڕوو، ئێمە لێرەدا ئەوە بەدی دەکەین، ئەوەی غیابی هەیە، ئەوەی هەژماری بۆ ناکرێ‌ بریتییە لەکورد. ئەوە‌ی پەیوەست بێت بە کورد لەم ڕێککەوتنامەیەدا، بەشێوەیەکی گشتی ئەم ڕێککەوتنامەیە گەلە کۆمەکییەک بوو لە کورد کرا.

$ئەنجامدانی ئەم ڕێککەوتننامەیە چەندین هۆکاری گرنگی لە پشتەوە بوو؟$
گرنگترینیان ئەمانەبوون:-
یەکەم:- پێداچوونەوە بوو بەمادە و بڕگەکانی پەیمانی سیڤەر، کە لە10ی ئابی 1920دا لەنێوان وڵاتانی سەرکەوتووی جەنگی جیهانی یەکەم واژۆ کرابوو.
دووەم:- پێداچوونەوە بەسنووری دەوڵەتی عوسمانی ئەو دەوڵەتەی کە لە جەنگی یەکەمی جیهاندا شکستی خوارد و ناوچەکانی بووبوونە جێگای چاو تێبڕینی وڵاتانی سەرکەوتوو لەجەنگدا، سەرکەوتنی دەوڵەتی نوێی تورکیا کە لەسەر دەستی ئەتاتورک ئەو مانایەی وەرگرت کە لێرە بەدوا کۆماری تورکیا بەهیچ جۆرێک دەوڵەتی عوسمانی نییە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا باشترین دەوڵەتە شوێنی دەوڵەتی عوسمانی بگرێتەوە، وڵاتانی سەرکەوتووی جەنگەکان لەبەرچاو بگرێت.
سێیەم:- ئاوەڕدانەوە لەو گەل و هێزانەی کە لەپەیمانی سیڤەردا ڕەچاوی مافەکانیان کرابوو، بەڵام دوای ئەو پەیمانە دژایەتی بەرژەوەندی وڵاتانی سەرکەوتووی جەنگیان کرد،
چوارەم:- چارەسەرکردنی کێشەی ویلایەتی مووسڵ لەنێوان دەوڵەتی تورکیای نوێ‌ و دەوڵەتی ئێراق و حکومەتی بەریتانیا، ئەم ڕێککەوتننامەیە بۆ قسەکردنی چەندین هێز و لایەن بەسترا، بۆیە خۆی لە چەندین بڕگە و مادەدا بینییەوە.

$ئەم ڕێککەوتننامەیە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، لە چەند خول پێکهاتبوو؟$
ئەو ڕێکەوتننامەیە بوو لە ڕێکەوتی24 تەموزی 1923ی زاینی کەوتەبواری جێبەجێکردنەوە، کە پێک هاتبوو لە دوو خول:-
خولی یەکەم:- لە ڕێکەوتی 20تشرینی دوومی1922بەسترا و لە31 کانوونی دووەمی1923کۆتایی بە کارەکانی هات.
خولی دووەم:- لە ڕێکەوتی 23 نیسانی1923دەستی پیکرد و لە 24 تەموزی1923کاری کۆنگرەکە بە کۆتایی هات.
قسەو باسی زۆری لەسەر لۆزان کرا، چونکە بەرژەوەندی زۆر دەوڵەتانی جیهانی خستە مەترسیەوە، بەتایبەتی ئەو وڵاتانەی ئامادەی واژووکردنی ڕێککەوتنەکە بوون.

کۆمەڵێک هۆکاری گرنگ بوونە هۆکاری بەستنی ئەم پەیماننامەیە، لێرەدا بەکوورتی گرنگترینییان بەر دید ئەخەین:-
1- پێداچوونەوەی بۆ ماددە و بڕگەکانی پەیماننامەی سیڤەر.
2- پێداچوونەوەی بە سنووری دەوڵەتی عوسمانی کە لە جەنگی یەکەمی جیهانی شکستی خواردبوو، ناوچەکانی ببوونە جێگای چاوتێبرینی وڵاتانی سەرکەوتووی جەنگ و ئاماژەیان بەوەکرد (کۆماری تورکیا بە هیچ جۆرێک دەوڵەتی عوسمانی نییە) .
3- ئاوردانەوەی لەو گەل و هۆزانەی کە لە پەیمانی سیڤەردا ڕەچاوی مافەکانیان کرابوو، بەڵام دژی بەرژەوەندی زلهێزەکانی جیهان بوو.
4- چارەسەر کردنی کێشەی ویلایەتی مووسل لەنێوان دەوڵەتی تورکیای نوێ و ئێراق و بەریتانیا.
ئەم پەیماننامەیە چەندین بڕگەی لەخۆگرتبوو، لە بڕگەکانی ( 37_45 ) باسی مافی کەمە نەتەوەکانی چوارچێوەی دەوڵەتی عوسمانی دەکرد کە تورکیا وابریاری بوو مافی ئازادی زمان و ئایین و ڕۆژنامەگەری و بازرگانی و چالاکی سیاسی بە گەلانی ژێردەسەڵاتی خۆی بدات. ئەم پەیماننامەیە بە غیابی کوردبوو لەکاتێکدا لەمەوە ویلایەتی مووسل خرایە سەر ئێراق.
لە پەیمانی سیڤەردا هاوپەیمانەکان بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە دەیان ویست دەوڵەتی عوسمانی تەواو لاواز بکەن، سنوورەکەی لە ئەستەنبۆل دا بهێڵنەوە. لە هەمان کاتدا حکومەتی کەمالی نوێش لە تورکیا هەوڵی چارەسەری کێشەکانی لەگەڵ ئیتالیا و فەرنسا ئەدا. ئەوەی لە پەیمانی لۆزان دا کێشە بوو، ئەوە بوو ئایا ویلایەتی مووسڵ بخرێتە سەر تورکیا یان بخرێتە سەر دەوڵەتی نوێی ئێراقی سەر بە ئینتدابی بەریتانیا؟ لەگەڵ ئەمەش دا تورکیا بە مافی خۆی دەزانی و چەند پاساوێکی سیاسی و ئابووری هەبوو تاکوو ویلایەتی مووسل بخاتە سەر دەوڵەتەکەی، بەڵام کریزۆن نوێنەری بەریتانیا ئەم پاساوانەی تورکیای ڕەت کردەوە و لەم بابەتەدا هیچ ڕەچاوی خواستی کورد نەکرا، لەگەڵ ئەمەشدا مستەفا کەمال ئەتاتورک توانی ڕووبەڕووی بەریتانیا ببێتەوە و هاوپەیمانی لەگەڵ یەکێتی سوڤیەتی ببەستێت.
ئەوەی جێگای باسە، کریزۆن لە پاشەکشەکردن لە بەندەکانی سیڤەر ئامادەیی دەوڵەتی بەریتانیای دەربڕی بە مەرجێک تورکیا ببێتە ئەندام لە کۆمەڵەی نەتەوەکان دا، بەمەش دەیویست تورکیا لە ڕووسیا دووربخاتەوە و بەرژەوەندییەکانی خۆی لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست دڵنیابکاتەوە.
بەریتانیا هەرگیز مەبەستی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی نەبووە، بەلکو پەیمانەکە بۆ دانان و چەسپاندنی نەخشەیەکی سیاسی تازە بوو، پێویست بوو تورکیا دانی پێدابنێت.

$ئەم پەیماننامەیە قازانجی بۆ کێ تێدا بوو؟$
ئەم پەیماننامەیە قازانجی بۆ تورکیا تێدابوو، چونکە فەرنسا بە شێوەیەکی یاسایی و فەرمی دەستبەرداری سووریا بوو، هەروەها کێشەی نێوان تورکیا و یۆنانیش چارەسەر کرا، ئەوەی زەرەرمەند بوو تەنیا کورد و ئەرمەن بوو، چونکە نەیانتوانی گیانێکی سیاسی بۆ خۆیان دابمەزرێنن و ببنە خاوەن وڵاتێکی سەربەخۆ بۆ خۆیان، بەڵام تورکیا هەر بە خەونی ویلایەتی مووسڵەوە بوو، بۆ ئەم مەبەستەش پەیوەندی لەگەڵ کوردەکان بەست بە تایبەتی “شێخ مەحمود” و توانی خۆی لە کورد نزیک بکاتەوە و سوپای بۆ چیای حەمرین لەسەر سنوورەکان نارد و زەمینەسازی بۆ ڕاپەرینی کوردان کرد، لێرەدا تورکیا سوودی لەلایەنی ئایینی و هەستی ئایینی کوردەکان بینی، چونکە پێیان وابوو کە کورد و تورکی موسڵمان دەتوانن دژی بەریتانیا ناموسڵمان بوەستن، بەڵام ئەوەی کوردی نیگەران کردبوو درووستکردنی دەوڵەتێکی کریستیان بوو بۆ ئەرمەنییەکان، چونکە بەشێک لە کوردەکان لەلایەنی عوسمانیەکانەوە ماڵ و موڵکێکی زۆری ئەرمەنییەکان پێ بەخشرابوو لەکاتی جینۆسایدی ئەرمەنەکان، ئەگەر دەوڵەتێک بۆ ئەرمەن درووست ببێت، پێویستە کورد ئەو ماڵ و موڵکەی پێبداتەوە کە پێشتر بەدەستیان هێنابوو.

$چارەنووسی گەلی کورد بە پێی پەیماننامەی لۆزان چی بەسەر هات؟$
لە کۆتاییدا ئەوەی پێویستە بگوترێت، چارەنووسی گەلی کورد بە پێی پەیماننامەی لۆزان لە دەوڵەتی تازەی تورکیادا توایەوە، هەرچەندە شۆڕشێک لەلایەن کوردەکانەوە لە دژی ئەم پەیماننامەیە ئەنجامدرا، بەڵام لە کۆتاییدا هەر شکستیان هێنا. هەروەها هەموو ئەو دەسکەوتانەی حکومەتی تورکیا بەدەستی هێنا لەسەر خاک و ڕەنجی کوردانی باکووری کوردستان بوو، کەتوانی هەموو سنووری دەوڵەتەکەی لە نفوزی دەوڵەتانی تر بپارێزێت و بناغەی حکومەتێکی بەهێز لە ئەنقەرە دابمەزرێنێ، لە هەمان کاتدا کوردیش نەیتوانی کەڵک لە ناکۆکی نێوان لایەنەکانی پەیماننامەکە وەربگرێت و لە قازانجی خۆی بیقۆزێتەوە، چونکە کوردەکان خاوەنی سەرکردە و دەسەڵاتێکی یەکگرتوو نەبوون، نەیانتوانی پلان بۆ پاشەرۆژی خۆیان دابرێژن.
خاڵێکیتر لە ئەنجامەکانی ئەم وتارەدا بەدیدەکەین، ئەوەیە کە لۆزان باسی کورد و ئەرمەن و سیڤەری نەکردووە، بەڵام ناوەرۆکەکەی هەڵوەشاندنەوەی پەیماننامەی سیڤەر بوو، تەنانەت لەو ڕێکەوتننامەیەدا، ئەوەندەی قازانجی گرووپە ناموسڵمانەکانی تێدابوو، ئەوەندە قازانجی کەمینە مووسڵمانەکانی تێدا نەبووە. بۆ نموونە لە پەیمانی لۆزاندا کورد جگە لەوەی وەکوو نەتەوە ناوی نەهاتووە، ئەوا دانیشی پێدا نەنراوە، تەنانەت وەکوو کەمینەیەکی بچوکیش لە تورکیا دانی پێدانەنراوە، چونکە یەکێک لەخاڵەکان ئەوەیە کە دەبێت تورکیا مافی زمانەوانی و مافی کەمینە ناموسڵمانەکان دابین بکات، لەبەر ئەوە کورد موسڵمانە ئەم خاڵە نایگرێتەوە، تەنانەت خوێندنی زمانی کوردیشی بۆ کورد نەسەلماندوە، هیچ بۆچوونێکی دیاریکراو سەبارەت بەمافە سیاسییەکان بۆ کورد بەرجەستە نەبووە، لۆزان وەک ئەوە باسی کوردی کردووە وەک ئەوەی کە نەبێت، تەنانەت ئەرمەنەکان هەلومەرجیان باشتربووە، چونکە ئەوان وەکوو کەمینەیەکی ئایینی لە تورکیا دانیان پێدانراوە.[1]

$سەرچاوە:-$
1- مێژووی هاوچەرخی تورک نووسینی دکتۆر یاسین سەردەشتی چاپی دووەم/سلێمانی ( 2.11 )
2- کوردستان چۆن داگیر کراو دابەش کرا نووسینی سەلام ناوخۆش چاپی دووەم ( 1421_2000 )
3- مەسەلەی کوردستان نێوان ململانێ تورک و ئینگلیز نووسینی سەلام ناوخۆش.
4- https://lvinpress.com/34143/
5- https://www.kurdipedia.org/default.aspx?q=200908131311121952&lng=1
6- https://wishe.net/dreja.aspx?Jmare=746&Jor=1
7- https://zaniary.com/blog/60a07a9d2f63f/%D9%BE%DB%95%DB%8C%D9%85%D8%A7%D9%86%D9%86%D8%A7%D9%85%DB%95%DB%8C-%D9%84%DB%86%D8%B2%D8%A7%D9%86
ئەم بابەتە 1,195 جار بینراوە
هاشتاگ
سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی چاوی کورد - 04-04-2023
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 17
بەڵگەنامەکان
پەرتووکخانە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 04-04-2023 (1 ساڵ)
پۆلێنی ناوەڕۆک: مێژوو
پۆلێنی ناوەڕۆک: لێکۆڵینەوە
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 98%
98%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 14-04-2023 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 14-04-2023 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( شادی ئاکۆیی )ەوە لە: 14-04-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,195 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
وەزیری ئەشۆ
18-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
ئاسکەکانی گەرمیان
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
کورد خاوەنی کۆنترین شوێنەواری بەریتانیایە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
تەواوی زانیارییەکان لەسەر پاراسایکۆلۆژی لەلایەن دکتۆر هومایۆن عەبدوڵڵا
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
دایک و زڕباوکی فەیروز ئازاد باسی کوژرانی کچەکەیان دەکەن
18-04-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
ڤیدیۆ
قانع شاعیری چەوساوەکان
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
سەید عەلی ئەسغەر دەنگێک لە ئاسمانی موزیکی کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
فەتانەی وەلیدی ئەستێرەیەکی لە بیرکراو لە ئاسمانی هونەر و مۆسیقای کوردیدا
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ڤیدیۆ
مریەم خان یەکەمین گۆرانی بێژی ژنی کورد کە بەرهەمەکانی لەسەر قەوان تۆمارکراوە
18-04-2024
شادی ئاکۆیی
ئامار
بابەت 516,233
وێنە 105,187
پەرتووک PDF 19,086
فایلی پەیوەندیدار 95,692
ڤیدیۆ 1,279
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
ئومێد سەیدی
پەرتووکخانە
سایکس-پیکۆنامە - وەشانی 1
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 1
ژیاننامە
بەناز عەلی
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی کەلات
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
شوێنەوار و کۆنینە
گەرماوی موفتی
وێنە و پێناس
کاتی نمایشکردنی شانۆیی گۆرانی چایکا ساڵی 1988
پەرتووکخانە
گوڵبەهارێک لەم پاییزی عومرەمدا دەڕوێت
ژیاننامە
مهناز کاوانی
کورتەباس
هەموو کچێک چی بزانێ
کورتەباس
بەیانی یەکی خۆرەتاو
پەرتووکخانە
خووە بچووکەکان
پەرتووکخانە
لۆزاننامە - وەشانی 2
کورتەباس
سروودێکی خۆشەویستی
پەرتووکخانە
دەمێک لەگەل یاری غار
ژیاننامە
ڕێناس ڕزگار
وێنە و پێناس
کوردناس و نووسەرە کوردەکانی یەریڤان 1966
ژیاننامە
مێهرداد عەبدوڵڵازادە
وێنە و پێناس
وێنەیەکی مەلا مستەفا بارزانی ساڵی 1971 لە حاجی ئۆمەران
ژیاننامە
سەفیەدینی ئورمی
کورتەباس
شێوەکانی لە تابلۆ ڕامان
وێنە و پێناس
مامۆستا و قوتابییانی قوتابخانەی کۆزەبانکە لە دیبەگە ساڵی 1968
پەرتووکخانە
دوو شاعێری ئوکراینی؛ تاراس شێڤچێنکۆ-لێسیا ئوکراینکا
شوێنەوار و کۆنینە
ئەشکەوتی کاڵدار
ژیاننامە
هومایۆن عەبدوڵڵا
پەرتووکخانە
حوکمی بنەماڵە لە عێراق و ئەو ئاڵنگاڕییانەی لەبەردەم حکومەت و دیموکراسیدان
وێنە و پێناس
گەنجانی ڕانیە ساڵی 1973
ژیاننامە
ئاشتی شێرکۆ سلێمان
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای حەسەن ئاباد
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
کانزاکان لە لەشماندا
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی قوشتەپە
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 1
ژیاننامە
شەرمین وەلی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.703 چرکە!