خوا بدا مەرگم، زاوا نەکا بەرگم.
مەرگ: لەکارکەوتنی تەواوی ئەندامانی جەستەیە بۆ هەتاهەتایە. زاوا: مێردی کچ، لە کوردەواردا ماڵی خەزووران زاوا کە مێردی کچەکەیانە، زۆر جار وەک کوڕی خۆیان تەماشای ناکەن، بەتایبەتیی ئەو زاوایانەی کە بە ماڵی خەزووریان بێگانەن، بۆیە نایانەوێت لەکاتی لێقەوماندا لەلایەن زاواکەیانەوە دەستگیرۆیی بکرێن، پەندەکە کەسێک دەیڵێت کە دەستگیرۆیی دەستی بێگانە بێت.[1]
Questo articolo è stato scritto in (کوردیی ناوەڕاست) lingua, fare clic sull'icona
per aprire l'articolo in lingua originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Questo oggetto è stato visto volte 1,015