خوا داران بگرێ، ئێمەی خستە مەنەمەنەی ماڵان.
مەنەمەنە: مەبەست لە کۆکردنەوەی تۆزتۆزی شتێکە بەشێوەیەکی ڕووزەردانە، لە کوێستانی کوردەواردا چەندین جۆر داری بەردار هەیە کە ساڵانە بەردەگرن، یەکێک لەو دارانە داربەرووە، لە ساڵانی نەهاتی و گرانیدا بەڕوو کراوە بە ئارد و هەزاران کەسی لە مردن ڕزگارکردووە، پەندەکە گلەییە لە داربەڕوو، هەژارێک دەیڵێت کە خوا داربەڕوو ئەمساڵ بگرێ کە بەڕووی نەگرت، ئەگینا ئێمە نەئەکەوتینە کۆکردنەوەی تۆزتۆزی ئاردی ماڵان.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 1,057 keer bekeken