لە چەند شەوی ڕابردوودا لە #هەولێر# پارێزەرێک لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە ڕفێنرا و پاش ئازار و ئەشکەنجەدانێکی زۆر گرتەی ڤیدیۆیشی تۆمارکرا، پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند تۆمەتباری سەرەکی دەستگیرکراوە، بەڵام سەندیکای پارێزەران دەڵێت: تا ئێستا #16-04-2023# تۆمەتباری سەرەکی هێرشکردنە سەر پارێزەرەکەی هەولێر دەستگیرنەکراوە. لە چەند شەوی ڕابردوودا لە هەولێر پارێزەرێک بەناوی #محەمەد یابە سۆفی# لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە ڕفێنرا و پاش ئازار و ئەشکەنجەدانێکی زۆر ئازاد کرا، کەسوکارەکەی ئاماژە بەوە دەکەن، ئەو پارێزەرە سەرباری لێدان و ئازار و ئەشکەنجەدانی لەلایەن چەکدارەکانەوە گرتەی ڤیدیۆیشی تۆمارکراوە و هەڕەشەشی لێکراوە ئەگەر بێت و لەدوای ئازادکردنی بێدەنگ نەبێت تۆمارە ڤیدیۆییەکەی بڵاوی دەکەنەوە و هەڕەشەی کوشتنیان لە کەسوکارەکەی کردووە. برای پارێزەرەکە لای خۆیەوە تەئکیدی کردەوە، سوڵحی عەشایەری ناکەین و ڕەتیدەکەینەوە. سەندیکای پارێزەرانیش ئاشکرایکرد، تا ئێستا تۆمەتباری سەرەکی هێرشکردنە سەر پارێزەرەکەی هەولێر دەستگیرنەکراوە. لە ماوەی کەمتر لەمانگێکدا ئەمە دووەمین حاڵەتی ڕفاندن و سەرتاشین و سووکایەتی پێکردنی هاووڵاتییانە لە شاری هەولێر، ئەوەش پاش ئەوەی هونەرمەندێکی میلی لەلایەن کادرێکی پارتییەوە لەو شارە دوای ڕفاندنی سەری تاشرا و گرتەی ڤیدیۆشیشی تۆمار کرا. [1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 466 مرة