خوا غەزەب لە بزن بگرێ، نانی شوان ئەخوا.
غەزەب: تووڕەیی و ڕقهەستان (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) لە کوردەواردا شوانەکان ڕۆژانە بەشی پێویست نان لەگەڵ خۆیان دەبەن بۆ کێو، لەکاتی ژەمەکاندا دەیخۆن، بزنیش ئاژەڵێکی پڕ جووڵە و بزێوە، پەلاماری هەموو شتێک دەدات، هەندێکجار وارێکدەکەوێت، لەلایەکەوە شوان نان ئامادەدەکات بیخوات، لەلایەکی ترەوە بزنەگەل کۆدەکاتەوە، لەوناوەدا نانەکەی بزنێک دەیخوات، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە توخنی شتی پێویستی هیچ کەسێک مەکەوە.[1]
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 812 keer bekeken