图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,026
图片 106,624
书籍 19,282
相关文件 97,253
Video 1,392
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کێلی تۆبزاوە لە دەڤەری برادۆست مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 715 ساڵ پێش زایین
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کێلی تۆبزاوە لە دەڤەری برادۆست مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 715 ساڵ پێش زایین

کێلی تۆبزاوە لە دەڤەری برادۆست مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 715 ساڵ پێش زایین
ناونیشانی بابەت: کێلی تۆبزاوە لە دەڤەری برادۆست مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 715 ساڵ پێش زایین
ئامادەکردنی: #محەمەد هەسنانی#

شوێنەواری کێلی تۆبزاوە دەکەوێتە گوندی تۆبزاوە، کە حەوت کیلۆمەتر لە سەنتەری شارۆچکەی سیدەکان، لە دەڤەری برادۆستەوە دوورە، ئێستا ئەو کێلە لە #مۆزەخانەی شارستانیی هەولێر# پارێزراوە. پسپۆرێکی شوێنەواری و کەلەپوور بۆ (باسکورد) ، زانیاری لەسەر ئەم کێلە شوێنەوارییە دەخاتە ڕوو.
د. #زێدان برادۆستی#، پسپۆری شوێنەواری و کەلەپوور و مامۆستای زانکۆ، بە (باسکورد) ی ڕاگەیاند: کێلی تۆبزاوە ئەو هەڵکەنراوەیە، دەکەوێتە سنووری شارۆچکەی سیدەکان لە دەڤەری بردادۆست، لەو شوێنەی پێی دەگوترێت گوندی تۆبزاوە، لە بەردێکی شێوە لاکێشەیی پێکهاتووە و لەسەر بنچەیەک چەسپێندراوە، بە هەمان شێوە و جۆری هەڵکەنراوی بەردی کێلەشین، کە دوور نییە لە ناوچەکانی گۆلی ورمێوە هێندرابێت. هەردوو هەڵکەنراوەکەی تۆبزاوە و کێلەشین، هەڵکەنراوی یەک سەردەم نین، بەڵام تا ڕاددەیەکی زۆر هەردووکیان لەیەک دەچن. بەرزیی کێلی تۆبزاوە لە (1.16 م) پانییەکەی و (92 سم) و ئەستوورییەکەیشی (33 سم) ە. ئەم هەڵکەنراوەیە لەلایەن خەڵکی ناوچەکە بە کێلە گەورە (گاور/ کافر) ناسراوە، کەوتبووە سەر ڕێگایەکی سەرەکی، کە دوور نییە ئەم ڕێگایە هەمان ڕێگا بووبێ، کە ئۆرارتییەکان بەکاریان هێنابێت، بۆ گەیشتن بە شاری موساسیری پایتەختی ئایینییان، کە مەڵبەندی خوداوەندی سەرەکیی ئۆراتییەکانی خالیدی بووە. هەندێ‌ لە ڕۆژهەڵاتناسان سەردانی ئەم هەڵکەنراوەیان کردووە و توێژینەوەیان لەسەری کردووە، لەوانەش جەنەڕاڵ (وڵنسون 1841) و (مورگان 1849) .
ئەوەشی خستە ڕوو، ئەم هەڵکەنراوە هەر بەهەمان شێوەی هەڵکەنراوی کێلەشین، لە هەردوو دیوەکەیدا دەقی نووسراو هەیە، دیوێکیان بە زمانی ئەکەدی (دیالێکتی ئاشووری) و دیوەکەی دیکەیش بە زمانی ئۆرارتی، ئەمەش بووەتە کار ئاسانییەک بۆ تێگەیشتن لە زمانی ئۆرارتی. مێژووی هەڵکەنراوەکە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پاشای ئۆرارتی (روسای یەکەم 714- 735 پێش زایین) . پێدەچێت هەڵکەنراوەکە لە ساڵی (715 پ.ز) درووست کرابێت، بە بۆنەی ئەوەی کە ڕووسا، بۆ هاوکاریی ئورزانای فەرمانڕەوای موساسیرەوە چووە و لە دەستی ئاشوورییەکان ئازادی کردووە و بۆ ماوەی 15 ڕۆژ لە موساسیر ماوەتەوە و ئاهەنگی گێڕاوە و قوربانیی پێشکەشی خوداوەندی نەتەوەی ئۆرارتی کردووە.
دەقی وەرگێڕدراوی هەڵکەنراوەکە: (ئورزانا پادشای شاری موساسیر، داوای کۆمەکی لە ڕووسا کرد، کوڕی پادشای خاڵدی ساردوری) بۆ پارێزگاریکردن لە ژیانی و قورتارکردنی لە دەستی ئاشوورییەکان و بەستنی هاوپەیمانی لەگەڵیدا، فەرمانی کردووە بە بەهێزکردنی سوپاکە و دوعا و نزای خێری لە خوداوەندەکان کردووە، بۆ پادشای موساسیری ئورزانا. خوداوەندی خالیدی نزای پاڵپشتیکردنی ڕووسای قبووڵ کردووە، ڕووساش هاوپەیمانیی لەگەڵ ئورزانا قبووڵ کردووە و وەک پاشای موساسیری دایناوە و لەو ساڵەدا پاڵپشتیی کردووە، لەوکاتەدا ڕووسا لە موساسیری وەستاوە و هاوپەیمانیی ڕاست و دڵسۆز و پاکی لەگەڵ پادشای خالیدی ڕووسا بەستووە و قوربانی و کەلوپەلی کانزایی پێشەکەشی خوداوەندی خالیدی کردووە.
ڕووسا پەرستگایەکی بۆ خوداوەندی خالیدی لە موساسیر درووست کردووە و ئۆرزانا لەگەڵ سوپاکەی لەلای دەروازەی پەرستگاکە وەستاوە و هەموو ئەو هێزەی کە هەیبووە، داویەتی بە پاشا ڕووسا و خوداوەندی خالیدی فەرمانی کردووە بە هێرشکردن، ڕووساش بەناو شاخەکانی وڵاتی ئاشووردا ڕۆیشت و کۆتایی هێنا بە سەرجەم هێزەکانی بەرگریکاری ئاشوورییەکان لە شاخەکانی موساسیردا. پێشکەشکردنی قوربانی و ئاهەنگ گێڕان لە وڵاتی موساسیر بۆ ماوەی 15 ڕۆژ و چەسپاندنی فەرمانڕەوای ئورزانا و پاراستنی ژیان بەردەوام بووە.
لەدواییدا ڕووسا گەڕاوەتەوە وڵاتەکەی، نووسینەکەشی بەم چەمکە کۆتایی پێ هێناوە: (من ڕووسا، خزمەتکاری خوداوەندی خالیدی، شوانێکی دڵسۆز بۆ خەڵک، سەرکەوتنم بەدەست هێناوە بۆ هاوکاریی خوداوەندی خالیدی و سوپاکەم کە ترس نازانن، دژی داگیرکەران سەر کەوتن. خوداوەند خالیدی هێز و سەروەریی پێ‌ بەخشیوم، تا بتوانم ساڵانی فەرمانڕەواییم بەخۆشی و پتەوکردنی وڵاتی ئۆرارتۆ و بە بەش بەشکردنی وڵاتی شەڕانگێز بەسەر بەرم. خوداوەندەکان ڕۆژانی خۆشیان زۆر کردم و خۆشییان بۆم نزیک کردەوە و لە دڵمیاندا بڵاویان کردەوە، دوای سەرکەوتنێکی تەواو و جێگیرکردنی ئاشتی، دڵنیایی پێ‌ بەخشیم. هەرکەسێک ئەم هەڵکەنراوە دەسڕێتەوە، یان تێکی دەدات و ئەو کارانە دەکات، ئەوا خوداوەندی خالید و ئەدەد و شەمس، هەموو خوداوەندەکان ڕەچەڵەکی لەناو دەبەن و نەوەکانی تەفروتونا دەکەن) . ئەمەش بە مەبەستی ئەوە بووە، کە کەس زیان بە کێلەکە و نووسراوی هەڵکەنراوی نەگەیەنێت.[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览445
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی باسکورد - 16-04-2023
相关文件: 2
挂钩项目: 1
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 16-04-2023 (1 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 历史
城市: Sidekan
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( سارا سەردار 17-04-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on17-04-2023
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):17-04-2023
URL
此产品已被浏览445
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.1186 KB 17-04-2023 سارا سەردارس.س.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,026
图片 106,624
书籍 19,282
相关文件 97,253
Video 1,392
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!