ئەوە گومانی تێدا نییە کە هەموومان کەموکوورتیمان هەیە و هیچ کەسێک نایاب نییە، ئەگەر بەدوای کەسێکی بێ کەموکووڕی دەگەڕێیت کەواتە هەرگیز ناتوانیت کەسە درووستەکە بدۆزیتەوە، پێویستت بەوە هەیە قوربانی بدەیت و چاوپۆشی لە هەندێک تایبەتمەندی بکەیت، بەڵام هەندێک جۆری ڕەفتار هەیە کە جێی قبووڵ کردن نین و کاریگەریی درێژخایەن لەسەر ژیانت جێدەهێڵن.
=KTML_Bold=ئەگەر بیر لە هاوسەرگیری دەکەیتەوە، باشترە کەسێک پەسەند نەکەیت کە ئەم ڕەفتارانەی تێدابێت.=KTML_End=
1- کەسێک کە بەڵێنەکەی دەشکێنێت و پێوەی پابەند نابێت، جارێک یان دووان دەتوانیت لێی ببوریت، بەڵام دووبارەکردنەوەی واتا دەیەوێت تۆ بخەڵەتێنێت.
2- دەیەوێت کۆنترۆڵت بکات و بەردەوام پێتدەڵێت: ئەمە بخۆ، ئەمە لەبەر بکە، لە کوێیت؟ وێنەی خۆت بنێرە، بڕۆ بۆ ئەم شوێنە...، ئەم پرسیارانە لە سەرەتای پەیوەندییەکەدا بە ڕوونی دیارە کە دواتر بە تەواوی کۆنترۆڵت دەکات.
3- لە هەموو کاتەکانی ژیانت لەگەڵت نییە، کاتە سەختەکانت بە تەنیا بەڕێدەکەیت.
4- بەردەوام هەڵە دەکات و بەدوایدا داوای لێبوردن دەکات، کاتێکیش لێیدەبوریت دەچێتەوە سەر هەمان هەڵە.
5- بیرکردنەوەکانی تۆ و ڕای تۆ لای ئەو هیچ بەهایەکیان نییە.
6- کەسێکە بەردەوام درۆ دەکات، وریابە تەنانەت درۆی بچوکیش دەکرێت دواتر درۆی گەورەی بەدوابێت. [1]
Kurdîpêdiya ne berpirsê naverokê vê tomarê ye, xwediyê/a tomarê berpirs e. Me bi mebesta arşîvkirinê tomar kiriye.
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona

bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 632 car hatiye dîtin
Raya xwe li ser vî babetî binivîsin!