قسەکردن لەگەڵ پزیشکی دەروونی یان ڕاوێژکاری دەروونی دەربارەی کێشە دەروونییەکان یان هەر شتێک کە گرفتی بۆ درووستکردویت کارێکی پێویستە، ئەمەش واتای ئەوە نییە تۆ کەسێکی لاواز بیت یان پێویست بکات شەرمی لێبکەیت، بەڵکوو یارمەتیت دەدات بە زویی ئەو دۆخە تێپەڕێنیت و ژیانێکی ئاسایی بژیت.
=KTML_Bold=ئەگەر هەستت بەم نیشانانە کرد باشتر وایە بە زویی سەردانی پزیشکی دەروونی بکەیت.=KTML_End=
1. توانای کۆنترۆڵکردنی هەستەکانی خۆتت نییە، بە زویی توڕە دەبیت یان دڵتەنگ دەبیت، ئەم حاڵەتەش واتلێدەکات بڕیاری هەڵە بدەیت.
2. چیتر چێژ لەو کاتانە یان ئەو بابەتانە نابینیت کە پێشتر زۆر چێژت لێیان وەردەگرت و پێی دڵخۆش دەبویت.
3. هەست بەبێ هیوایی دەکەیت، وابیردەکەیتەوە ئەو دۆخەی تێیکەوتویت لێی ڕزگار نابیت.
4. سیستمی خۆراکیت تێکچوە، کەمتر لە جاران دەخۆیت یان زیاتر دەخۆیت، هەروەها سیستمی خەوت تێکچوە.
5. هەست بە کەمیی دەکەیت، لە هەموو کارێکدا دەگەڕێیتەوە دواوە و پێتوایە سەرکەوتوو نابیت.
6. خۆت لە کەسانی چواردەورت دووردەخەیتەوە و تێکەڵیان نابیت.
7. بیر لەوە دەکەیتەوە زیان بە خۆت بگەیەنیت، یان بیر لە خۆکوشتن دەکەیتەوە (ئەم نیشانەیە بە هیچ شێوەیەک پشتگوێ مەخە و بەزویی سەردانی پزیشکی دەروونی بکە). [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 727 times
Write your comment about this item!