图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,143
图片 106,536
书籍 19,258
相关文件 97,015
Video 1,384
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
قۆناخێکی مەترسیداری پێوەندیی کورد و عەرەب لە ئێراق
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قۆناخێکی مەترسیداری پێوەندیی کورد و عەرەب لە ئێراق

قۆناخێکی مەترسیداری پێوەندیی کورد و عەرەب لە ئێراق
$قۆناخێکی مەترسیداری پێوەندیی کورد و عەرەب لە ئێراق$
#زوبێر رەسوڵ#
#20-11-2019#
پەیوەندیی کورد و عەرەب لە ئێراقدا سەرەڕای ئەو دۆخە سیاسی و ئەو دژایەتییەی لەنێوان ڕژێمی بەعس و هێزە سیاسییەکانی کورد هەبوو، بەڵام قەت نەگەیشتە ئەوەی ئەو دۆخە کاریگەریی هەبێت لەسەر پێوەندیە کۆمەڵایەتییەکانی هەردوو پێکهاتەی کورد و عەرەب. بە پێچەوانەوە ئەو ململانێ سیاسیەی کورد لەگەڵ ڕژێمەکانی ئێراقدا هەیبوو هەر لەسەر ئاستی سیاسی و پلانی حکومەتەکانی ئێراقدا مایەوە و نەگەیشتە ئەو ئاستەی ڕەنگدانەوەی هەبێت لەسەر پێکەوەژیانی کورد و عەرەب.
ئەمە بە ئاشکرا لە بۆنە کۆمەڵایەتییەکان و تێکەڵبوونی خێزانی و هاوسەرگیریی نێوان هەردوو پێکهاتەدا هەستی پێدەکرا. نەک هەر ئەوە، بەڵکوو پێکهاتەی عەرەب وەک قوربانی سەیری کوردیان دەکرد نەوەک زەوتکار و سەرچاوەی کێشە و نەهامەتییەکان لە ئێراقدا. لەدوای 2003 سەرەڕای ئەوەی کورد توانی بەشدار بێت لە داڕشتنەوەی دەوڵەتی نوێی ئێراق، بەڵام تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت هەم نەبووەتە هاوبەش و هەمیش نەبووەتە خەمخۆری دەوڵەتی ئێراقی نوێ.
لە دواڕۆژەکانی دەسەڵاتی نووری مالیکی، دواتریش هاتنی حەیدەر عەبادی بۆ سەر دەسەڵات لە سێپتەمبەری 2014، ئاڕاستەیەکی سیاسی لەناو پەڕڵەمان و حکومەتی بەغدا دەرکەوت کە هەرێمی کوردستان و کوردیان وەک سەرچاوەی نەهامەتییەکان بۆ ڕای گشتیی ئێراق پیشاندەدا. ئەم نوخبە سیاسیە عەرەبییە بە ئاڕاستە شیعە و سوننەکەیە تادەهات بەهێزتر دەبوو، بەتایبەت لە هەڵبژاردنەکانی 2018 ی پەڕڵەمانی ئێراق، ئەو ئاڕاستە سیاسییە بەشێکی دەنگەکانیان بە دژایەتی هەرێمی کوردستان کۆکردەوە، بەداخەوە لەو هەڵمەتەدا هەندێک لە کوردەکانی خۆشمان لە بەغدا لە ڕقی یەکتر هاوکاریی ئەو ئاڕاستەیەیان کرد لە قووڵکردنەوەی ئەو وێنەیەی کە هەرێمی کوردستان، ئێراق بە نایاسایی بۆ خزمەتی ئابووری و سیاسیی خۆی بەکاردەهێنێت. هەڵبەتە ئەم نووسینە بە هیچ جۆرێک پاساوهێنانەوە نییە بۆ بەهەدەردان و خراپ بەکار‌هێنانی سامانی گشتی و شاردنەوەی لە خەزێنەی دەوڵەت لە هەرێمی کوردستاندا، بەڵام بەغدا کە خۆی سەرچاوەی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانە، چۆن دەتوانێت دژایەتی گەندەڵی بکات؟ ئەم هەنگاوانە دەبێت بەر لە هەموو شتێک لە هەرێمی کوردستانەوە دەستپێبکەن، چونکە نوخبەی حوکمڕانی ئێستای ئێراقیش ئەوە ناخوازێت کە هەرێمی کوردستان نموونەی شەفافیەت و سەروەریی یاسا و حوکمڕانیی باش بێت، چونکە ئەوکات خەڵکی باشوور و ناوەڕاست قەت ئەو دۆخەی ئێستایان لێ قبووڵ ناکەن.
ئەوەی بابەتی سەرەکی ئەم نووسینەیە ئەوەیە کە ئێستا نەک هەر لەسەر ئاستی سیاسی، بەڵکوو لەسەر ئاستی جەماوەری و نوخبەی ڕووناکبیری ئێراقیش خەریکە ئاڕاستەیەک دەردەکەوێت کە پێیوایە کورد و هەرێمی کوردستان سەرچاوەی سەرەکیی نەهامەتییەکانی ئێراقن. ئەم ئاڕاستەیە تا ئاستێکی ئاشکرا لە خۆپیشاندانەکانی ئێراقدا هەستی پێدەکرێ ، بۆ ئەم مەبەستەش داوای گۆڕینی دەستوور و هەڵوەشاندنەوەی سیستمی سیاسی و هەرێمی کوردستانیان دەکرد، لە کاتێکدا ئاشکرایە کە کێشەکانی ئێراق چین و هۆکارەکانیشی چین.
هەر لەم هەفتەیەدا زیاتر لە نووسەرێکی ئێراقیم بینیوە کە نەک هەر هەرێمی کوردستان، بەڵکوو کورد لە ئێراقدا وەک هۆکارێکی ئەو دۆخەی ئێستای ئێراق دەبینن. بۆ نموونە یەکێک لەو نووسەرانە (ئیبراهیم ئەلزوبەیدی) یە کە لە ڕۆژنامەی (ئەلعەرەب) دەنووسێت: ئێراق دوو کێشەی هەیە: ئێران و کوردستان. هەڵبەتە نووسەر دوورتر دەڕوات و دەنووسێت: ئەگەر کوردستان و کورد نەبوونایە، سەدام حسێن ناچار نەدەبوو ڕێککەوتن لەگەڵ شای ئێران بکات و لەبەرانبەریشدا واز بهێنێت لە نیوەی شەتولعەرەب. ئەگەر ڕێککەوتنی جەزائیریش نەبووایە کە سەدام ئامادە نەبوو جێبەجێی بکات، ئەوا شەڕی ئێراق و ئێرانیش نەدەبوو. بە جۆرێک ئەو نووسەرە شەڕی 2003ی ئەمریکاش هەر دەگەڕێنێتەوە بۆ هاوکاریکردنی کورد لەگەڵ ئێران و ئەمریکا.
هەر لەو هەفتەیەدا نووسەرێکی فارس بە ئینگلیزی لە ماڵپەڕی (United World) نووسیویەتی، خەڵکی شارەکانی باشوور خەریکە تێگەیشتنێکیان بۆ درووست دەبێت کە سەدا نەوەدی داهاتی نەوتی ئەوان بۆ ڕازیکردنی کورد و سوننە سەرف دەکرێت. لە کاتێکدا ناوچەکانی خۆیان زۆر لە هەرێمی کوردستان و ناوچە سوننەنشینەکان خراپترن. دەرکەوتنی ئەو ئاڕاستەیە مەترسییەکی گەورەیە لەسەر ئاسۆی پێوەندییەکانی بەغدا و هەرێمی کوردستان، چونکە تەنیا لەسەر ئاستی سیاسی نییە و خەریکە لەسەر ئاستی جەماوەریش گەشە دەکات. هەرچەندە ئێستا نوخبەی سیاسی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت سەرۆکایەتی حکومەت و پەڕڵەمان مەیلی زۆریان هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا، بوونی عادل عەبدولمەهدیش تا ئێستا دەرفەتێکە، بەڵام لە ئەگەری هەموارکردنەوەی دستوور و یاریکردنی نوخبەی سیاسی بە پێشاندانی هەرێمی کوردستان وەک کێشە بۆ ئێراق، ئەوا لە ئاییندەدا نەک هەر کێشەی زۆر بۆ پێوەندییەکانی #هەولێر# و بەغدا درووست دەکات، بەڵکوو کێشە بۆ ئاساییشی کۆمەڵایەتی پێوەندی کورد و عەرەبیش درووست دەکات. سیاسی بەرپرس و دووربین هەرگیز لەسەر سیاسەتە شۆڤێنییەکان یاری ناکات، چونکە ئەم جۆرە سیاسەتانە ئەگەر ئێستاش سیاسییەکان بتوانن مەبەستێکی کاتی لە ڕێگایەوە بپێکن، بەڵام لە دوورمەودادا دەبێتە کێشەیەکی گەورە و فیتنەیەکی سیاسی پەلهاویشتوو کە ناتوانرێت ڕێ لە بڵاوبوونەوەی بگیرێت. تورکیا بەهۆی ئەو سیاسەتە شۆڤێنیانەی کە سەرەتای دەوڵەتی تورکیای نوێی لەسەر درووست بوو، کێشەی کوردیان وەک مەترسییەک لەسەر گشت بوارەکانی ژیان وێنا کردووە، ئەم دیدگایە بە قووڵی باڵی کێشاوە بەسەر ڕوانینی خەڵکی تورک بۆ کورد، بە جۆرێک کە کاریگەریی زۆری هەبووە لەسەر سەرنەکەوتنی پڕۆسەی ئاشتی لەسەر ئاستی سیاسی. هیوادارم سەرکردە سیاسییە عەرەبەکانی ئێراق، هەروەها نوخبەی سیاسی کوردیش هەرگیز لەسەر ئەو سیاسەتە شۆڤێنیانە کار نەکەن، چونکە خودی پرسی کورد قوربانی سەرەکی ئەو جۆرە سیاسەتانەیە تا ئێستا. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览200
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 20-11-2019
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 20-11-2019 (5 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 23-04-2023
本文已被审查并发布( ئەمیر سیراجەدین )on23-04-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览200
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,143
图片 106,536
书籍 19,258
相关文件 97,015
Video 1,384
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!