图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,474
图片 106,577
书籍 19,270
相关文件 97,131
Video 1,391
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
کێشە هەناوییەکانی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کێشە هەناوییەکانی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان

کێشە هەناوییەکانی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان
$کێشە هەناوییەکانی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستان$
#زوبێر ڕەسوڵ#
#20-05-2020#
ئەگەرچی لە بەشێکی زۆری مێژووی سیاسی کورد فاکتەرە دەرەکییەکان، کاریگەریی و ڕۆڵی سەرەکیان هەبووە بەسەر مێژوو ئاییندەی حوکمڕانی خۆجێی لە کوردستاندا. بەڵام لە دوایی 2003 دۆخێکی دیکە درووست بووە، بە حوکمی ئەوەی هەرێمی کوردستان کیانێکی دەستوورییە وەک هەرێمیکی فیدراڵ لە ئێراقدا، خەریکە فاکتەرە دەرەکییەکان ڕۆڵ و کاریگەریان کەمتر دەبێتەوە لەسەر ئێستا و ئاییندەی پڕۆسەی سیاسی لە هەرێمی کوردستان، لەبەرانبەریشدا فاکتەرە ناوخۆییەکان بە تایبەتیش ململانێی نوخبە سەرەکییەکانی حوکمڕانی کەریگەریان زۆرتر دەبێت بەسەر ئێستا و ئاییندەی ئەو کیانەی ناوی هەرێمی کوردستانە. دوای ئەو قەیرانە تەندرووستی و ئابووریەی ئێستا، وڵاتان بەشێوەیەکی مێژوویی ڕوو لە چالاککردنی توانا خودیە نێوخۆییەکانیان دەکەن. بە واتایەی ئەگەر کورد پیش 2003 لۆمەی هێزە دەرەکییەکانی کردبێت لە پلانگێری و شکستپێهێنان ئەزموونی کوردی، بەڵام دوای 2003 دەرفەتێکمان پێدراوە و دەبێت زیاتر لۆمەی خۆمان بکەین ئەگەر نەمان توانیبێت فەرمانڕەوایێکی سەرکەوتووی ئەم هەرێمە بکەین.
لە بابەتی پێشووتر دوو هۆکاری سەرەکیم دیاریکرد کە وادەکات ئەو مۆدێلەی حوکمڕانی پێشوو 2003-2014چیتر کار نەکات، چونکە حکومەتداری ئێمە لەو ماوەیەدا لەسەر دوو کۆڵەگەی سەرەکی وەستابوو کە ئێستا ئەوو دوو کۆڵەگەیە خەریکە بنکۆڵ دەبن. واتا هەریەکە لە ئایدۆلۆجیای نەتەوەیی کە ڕۆلێکی سەرەکی هەبوو لە بەخشینی شەرعیەت و وزەیی نیشتمانی بە پڕۆسەی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستاندا. هەروەها ئابووری پشت بەستوو بە نەوت. واتا نرخی بەرزی نەوت لە 2003 تا هاتنی #داعش# کە ئەویش ڕۆڵێکی سەرەکی هەبوو لە هاوکاریکردن و بەردەوامیدان بە پڕۆسەی حوکمڕانی باڵابوونی پێگەی حکومەتی هەرێم، لەپاڵیشیدا پێگەی هەر دوو پارتی باڵادەست لە هەرێمی کوردستاندا.
بە کوورتی دەتوانم لەمپەڕە ڕووخێنەراکانی پڕۆسەی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستاندا لە چەند تەوەرێکی سەرەکیدا کۆبکەمەوە:
$یەکەم: لاوازی دامەزراوەیی، کۆنتڕۆڵی حیزب بەسەر هێزە چەکداری و ئەمنییەکان:$
لە حوکمڕانی کوردیدا هێشتا هێز نەگواستراوەتەوە بۆ دامەزراوەکان (حکومەت) ، یاخود وردتر بڵێم هێز بە دامەزراوەیی نەکراوە. واتا ڕاستە ئێمە خاوەن دامەزراوەیی سیاسی و ئابووری و ئەمنی..تاد، بەڵام لە ڕاستیدا تا ئێستاش هێزی لەدەرەوەی دامەزاوەکانەوە تەحەکوم بە دامەزراوەکان دەکات، وەک هێزی حیزب و کەسایەتییە سیاسییەکان. ئەم فاکتەرە زیانێکی گیانی و سیمبوولی و ماددی زۆری لە ئەزموونی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان داوە. هەر بۆ نموونە ئەگەر هێزە چەکدارەکانی ئێمە دامەزراوەیی و نیشتمانی بان، ئەوا شەڕی ناوەخۆ ڕووینەدەدا، یان ئەو دۆخەی شازدەی ئۆکتۆبەر، یان هی زینی وەرتێ ..تاد.
قەیرانی بە دامەزراوەیی بوون ڕەنگدانەوەیەکی زۆری بەسەر بەهێزترین دامەزراوەیی حوکمڕانیدا هەبووە بە تایبەت ئەگەر پارتی سیاسی یەکێک بێت لە هەرە بڵاوترین شێوازەکانی بە دامەزراوەیی بوون و بەرهەمهێنانی هێز، ئەوا پارتی سیاسی کوردی لە هەموو پێکهاتە دامەزراوەیەکانی دیکەی کوردی زیاتر بە دەست ئەم قەیرانەوە دەناڵێنێت. بەشێکی زۆری پارتە سیاسییەکانی ئێمە لە هەناوی یەکدی هاتوونەتەدەر و لە دژی یەکتر درووستبوونە. تا ئەو ئاستەی پێکهاتەی پارتە سیاسییە کوردییەکان هەندێک جار خۆیان بەشێکن لە کێشە نەک چارەسەر. پارتی سیاسی کوردی نە لە هەناوی کایەی دیموکراسیدا هاتووەتە دەرەوە و نە ئامانجی فەراهەم کردنی دیموکراسی بووە، بە تایبەتی لە سەرەتایی درووستبوونیاندا. لە ئەدەبیاتی حزبناسیدا ساتەوەختی سەرەتا، ئەو ساتەی کە پارتێکی سیاسی تیادا لەدایک دەبێت، ساتە وەختێکی گرنگ و کاریگەرە لەسەر کۆی ئاڕاستەی پارتی سیاسی و چۆنێتی بە دەزگایی بوونی.
$دووەم: پێکهێنانی حکومەت لەسەر بنەمای واقیعی هێز و جوگرافیا (ڤیتۆی دوو حیزبی) $
واتا بوونی فۆرمێکی تایبەت لە حوکمڕانیی کە پشت نابەستێت بە دەرەنجامی هەڵبژاردنەکان و گۆڕانکاری لە باڵانسی هێز و ئیرادەی دەنگدەرانی هەرێمی کوردستان‌ و دەرکەوتنی هێزی دیکە. ‌له و فۆرمە جووت حیزبیەدا بێجگە لە دوو پارتی باڵادەست هیچی لایەنێکی دیکە ناتوانێت حکومەت پێکبهێنێت. نەک هەر ئەوە بەڵکوو ئەگەر یەکێک له و دوو حیزبە ڕەزامەند نەبێت ئەوا پێکهێنانی حکومەت دەکەوێتە قەیرانێکی گەورە و لەوانەیە هەر پێکنەهێت، ئەمەش خۆی لە خۆیدا جورێگە لە ڤیتۆی ڕانەگەیێنراو. واتا بنەمای پڕۆسەی دەستاودەسکردنی سیاسی پشتنابەستێت بە دیموکراسی شەرعیەتی دەنگی دەنگدەران. لەم دۆخەدا هێز لەجیاتی ئەوەی لە بۆتەی دامودەزگە حکومی و بیرۆکراسییەکان کۆببێتەوە، هێز دابەشدەبێت بەسەر دوو جوگرافیای جیاواز و کارگێڕی سیاسی جیاواز. لە ڕاستیدا ئەو فۆرمە حوکمڕانیەی ئێمە تا ئێستا لە گرنگترین تاقیکردنەوەی حوکمڕانی دیموکراسی دەرنەچووە کە ئەویش دەستاو دەستکردنی دەسەڵاتە بە ئاشتیانە.
$سێیەم: ململانێی ڕوخێنەرانەی نوخبەی سیاسی ( نوخبەی سیاسی نوێ) $
ململانێی نوخبەی سیاسی مێژوویەکی درێژی هەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ حەفتاکان بە تایبەت ململانێی پارتی و یەکێتی، ئەم دۆخە لە 1991 دەچێتە قۆناغیکی دیکەوە، بەڵام هەر بەردەوام دەبێت. لەگەڵ سەرهەڵدانی هەر ناکۆکیەک ئەم ململانێیە قوڵتر دەبێتەوە، (بۆ نموونە لە کاتی ڕیفراندۆم، یان لە کاتی ئەوەی هەرێم تووشی قەیرانی دارایی دەبێت) خەریکە جوگرافیا و ئیدارەی سیاسیشی بۆ درووستدەکرێت. ئەوە ئێستاش کەوتووەتە بەر باس لە پرسی لامەرکەزی (بە فۆرمە جیاوازەکانییەوە) هیچ نییە جگە لە بە یاساییکردن و کارگێڕیکردنی ئەو ناکۆکیانە. نوخبەی سیاسی هەرچەندە بە تەمەن گەنجن و نوخبەی شەست و حەفتاکان نین، بەڵام بە داخەوە نەیانتوانیوە سنووری ئەو ململانێ مێژوییە تێپەڕێنن، بەڵکوو لە زۆر ڕووەوە ناکۆکترن لە نوخبەی سیاسی پێشوو، بە تایبەت لە کارکردنی پێکەوەیی و دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش.
نوخبەی سیاسی پێشوو لە ڕاستیدا هەمیشە کارامەتر بوون لە دۆزینەوەی کەناڵی پەیوەندی و گفتوگۆ و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشەکانیان. چەکی نوخبەی سیاسی نوێ زیاتر بەکارهێنانی میدیا و سۆشیال میدیاو وتاری پۆپۆلیستین تا ئاستێک دەرفەتێک ناهێڵنەوە بۆ هەماهەنگیی و گفتوگۆ. ئەم نوخبە سیاسییە نوێیە زیاتر بە دوای قایمکردن و پێگەی سیاسی و بەدەستهێنانی متمانەی سیاسی دەگەڕێت تا چەرەسەرکردنی کێشەکان. بۆیە بەشێک لە کێشە سیاسییەکان لەوانەیە پەیوەندیان بەو گۆڕانە نوخبەویە هەبێت کە ئێساتا لە قۆناخێکی سەرەتایی دایە.
ئەم دۆخە سەرەنجام بە سیاسیکردنی فەزای گشتی لێکەوتووەتەوە، زەمینەیەکی بەرهەم هێناوە کە شەقام و سۆشیال میدیا، هەموو پرسەکانی ئەو وڵاتە لە ڕوانگەی ململانێ و پیلانگێری نێوان دوو لایەنی سیاسیدا ببینێت. درووستکردنی ئەو دۆخە کاری سیاسی و حکومەت و دەسەڵاتی سیاسی کردووەتە شتێکی ناشیرین و قێزەوون، بە جۆرێک هەتا ئەو پارتانەی کە بەشدایشن لە حکومەت خۆیان لە بەرپرسیارێتی سیاسی و خاوەنداری حکومەت بەری دەکەن.
$چوارەم: ئابوورییەکی پشتبەستوو بە نەوت و سیستمێکی ئابووری قۆرخکار$
نامەوێت زۆر لەسەر ئەم خاڵە بوەستم چونکە قسەی زۆری لەسەر کراوە و دواتریش پرسێکی ئابووریە. بەڵام ئەگەر چەمکێک هەبێت سیستەمی ئابووری هەرێمی کوردستانی پێ پێناسە بکەین ئەوا چەمکی قۆرخکارییە. ئەم قۆرغکارییە کارێکی ئەوەندە ئابووری نییە، هێندەی کارێکی سیاسیە.
$پێنجەم: لاوازی متمانەی سیاسی نێوان خەڵک و حکومەت/ نوخبەی سیاسی$
متمانەی سیاسی تا ڕادەیەک چەمکێکی نوێیە لە ئەدەبیاتی زانستە سیاسییەکان، لە 2006 نەتەوە یەکگرتووەکان وا پێناسەی کردووە کە بریتییە لە ڕەزامەندی نێوان تاکەکانی کۆمەڵگەو نوخبەی سیاسی لەسەر فۆرمی فەرمانرەوایی، جۆری کارگێڕی حکومەت، هەروەها کارلێکی باشی نێوان دامەزراوە سیاسی و ئابوورییەکان.
هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم بێمتمانەییە بریتین لە لاوازی سەروەری یاسا، نادادپەرەوەری لە دابەشکردنی سامان، سەرمایەی کۆمەڵایەتی، بەشداری خەڵک لە دەسەڵات، گەندەڵی لە دامەزراوە سیاسی و ئیداریەکاندا...تاد.
بەردەوامی ئەو دۆخە ناهەموارە مەحاڵە بەو شێوەیە بەردەوام بێت. بە تایبەت گواستنەوەی ململانێی نێوان لایەنەن سیاسییەکان بۆ شەقام ئەوەندەی تر مەترسی توندوتیژی و ڕاپەرین زیاد دەکات، بەبێ ئەوەی ئامانجێکی دیاریکراوی لە پشت بێت. بەکارهێنانی شەقام لە ململانێ سیاسییەکاندا بە تایبەتیش لە ڕێگای میدیاو سۆشیال میدیادا زەبرێکی زۆری بەکاری سیاسی و دامەزراوە ئیداریەکاندا گەیاندووە. بە جۆرێک لەگەڵ هەر قەیرانێکێ سیاسی زەبرێکی زۆر بە خودی دامەزراوەکە دەکەوێت. بۆ نموونە لە کاتی نەناردنی مووچەی هەرێم لەلایەن بەغداوە زۆرینەی خەڵک، حکومەتی هەرێمی کوردستان وەک لایەنی سەبەبکار دەبینێت تا حکومەتی بەغدا! لە زۆربەی پرسەکاندا ئەوەندەی خەڵک باوەڕ بە حکومەتێکی شکستخواردووی وەک بەغدا دەکات باوەڕ بە حکومەتی هەرێمی کوردستان ناکات. ئەمە زەنگێکی مەترسیدارە لەسەر پڕۆسەی حوکمڕانی لە هەرێمی کوردستاندا، چونکە دواجار پرسی شەرعیەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەخاتە ژیر پرسیارەوە. لاوازی متمانەی سیاسی برینێکی قوڵە لە جەستەی حوکمڕانی هەرێمی کوردستاندا کاتێکی زۆری دەوێت تا ساڕێژ بێت. چونکە حکومەت و نوخبەی سیاسی بەردەوام ئیشیان بەو متمانەیە دەبێت، بۆ نموونە هەرچەندە حکومەت نییەتیشی هەبێت لە ئەنجامدانی چاکسازی بەڵام خەڵک باوەر بەو نییەتەی حکومەت ناکات چونکە لە بنەڕەتدا متمانەی نەماوە.
دۆخی سیاسی و ئابووری هەرێم هەرچەندە گەیشتۆتە ئاستێکی مەترسیدار بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا بەشی چارەسەرکردنی تێداماوە، بەشی هەرەزۆری ئەو کێشانەی باسم کردن تەنیا بە سەروەرکردنی یاسا (rule of law) چارەسەر دەبن. بەڵام ئەم هەنگاوەش پێویستی بە نییەت و ئیرادەیەکی بەهێز بۆ چاکسازی و دواتریش پێداگری بەردەوام هەیە لەلایەن نوخبەی سیاسی. دواخستنی ئەو دۆخە تەنیا دوارۆژێکی تراژیدییە و هیچی تر! [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览217
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 20-05-2020
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 20-05-2020 (4 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 调查
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 23-04-2023
本文已被审查并发布( ئەمیر سیراجەدین )on23-04-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):07-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览217
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,474
图片 106,577
书籍 19,270
相关文件 97,131
Video 1,391
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!