הספרייה הספרייה
לחפש

כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!


Search Options





חיפוש מתקדם      מקלדת


לחפש
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
לשלוח
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
כלי עבודה
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
שפות
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
החשבון שלי
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
לחפש לשלוח כלי עבודה שפות החשבון שלי
חיפוש מתקדם
הספרייה
שמות כורדים
כרונולוגיה של אירועים
מקורות
ההיסטוריה
אוספי משתמש
פעילויות
חפש עזרה?
פרסום
Video
סיווגים
פריט אקראי!
שלח מאמר
שלח תמונה
Survey
המשוב שלך
ליצור קשר עם
איזה סוג של מידע אנחנו צריכים!
תקנים
תנאי השימוש
איכות פריט
אודות
Kurdipedia Archivists
מאמרים עלינו!
הוסף כורדיפדיה לאתר שלך
הוספה / מחיקת דוא"ל
סטטיסטיקה
סטטיסטיקת פריט
ממיר גופנים
ממיר לוחות שנה
שפות וניבים של הדפים
מקלדת
קישורים שימושיים
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
כניסה
חברות!
שכח את הסיסמה שלך!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 אודות
 פריט אקראי!
 תנאי השימוש
 Kurdipedia Archivists
 המשוב שלך
 אוספי משתמש
 כרונולוגיה של אירועים
 פעילויות - כורדיפדיה
 עזרה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,018
תמונות 106,605
ספרים 19,279
קבצים הקשורים 97,200
Video 1,392
הספרייה
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפ...
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
هەرێمی کوردستان چی بکات بۆ ئەوەی بەشێک بێت لە سیاسەتی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست؟
קבוצה: מאמרים | שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
פריט דירוג
מצוין
טוב מאוד
הממוצע
מסכן
רע
הוסף לאוספים שלי
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!
היסטורית פריטים
Metadata
RSS
חפש בגוגל לתמונות הקשורות לפריט שנבחר!
חפש בגוגל עבור פריט שנבחר!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەرێمی کوردستان چی بکات بۆ ئەوەی بەشێک بێت لە سیاسەتی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ...

هەرێمی کوردستان چی بکات بۆ ئەوەی بەشێک بێت لە سیاسەتی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ...
$هەرێمی کوردستان چی بکات بۆ ئەوەی بەشێک بێت لە سیاسەتی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست؟$
#زوبێر ڕەسوڵ#
#31-10-2020#
بۆ قەوارەیەکی نادەوڵەتی هاوشێوەی هەرێمی کوردستان ئاسان نییە کە بتوانێت بەشێک بێت لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئێراقدا. بە تایبەت لە سەردەمێکدا کە پێگەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکادا بەگشتی لە داکشاندایە. کۆمەڵێک پرسی سەرەکی هەبوون کە پێشتر تەوەری سەرەکی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بوون لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەڵام ئێستا لە بەردەم گۆڕانکاری ڕیشەیی دان، بە تایبەت پرسی ئاساییشی وزە، کە ئێستا بەهۆی دابەزینی نرخی نەوت و دەستگەییشتن بە سەرچاوەی دیکەی وزە لە جیهاندا پێشبینی دەکرێت ڕۆژهەڵاتی ناوین، ئەو پێگە گرنگەی جارانی نەمێنێت لە ستراتیژی ئەمریکادا.
پرسی پاراستنی ئاساییشی ئیسرائیلیش کە بۆماوەییەکی درێژ تەوەری سەرەکی ستراتیژی ئەمریکا بووە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین ئەویش ئێستا بە جۆرێک لە قۆناخی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی بەشێک لە وڵاتانی عەرەبی خەریکە گۆڕانی بەسەردا دێت. هەڵبەتە ئەم فاکتەرە تا ئاستێک لەوانەیە کاریگەریی لەسەر پاڵپشتی ئەمریکا و ئیسرائیلیش هەبێت بۆ پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناویندا، چونکە لەمەودوا ئیسرائیل کار بۆ پشتیووانی کورد ناکات لە دژی وڵاتانی عەرەبی. هەڵبەتە کۆمەڵێک وڵاتی دیکەش بە ڕێگەوەن بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل. ئەم پڕۆسەیە ئەگەر کێشەی تێنەکەوێت بێگومان ئەرکی ئەمریکییەکان سوکتر دەکات لە ناوچەکدا، بە تایبەت ئامادەیی سەربازی و قەبارەی چەک جبەخانەکانیان لە وڵاتانی عەرەبی بەرەو کەمبوونەوە دەچن. لە هەمان کاتدا ئێستا ئاڕاستەیەکی بەهێز هەیە کە بەشێک لە توێژەوەر داڕێژەرانی بڕیاری سیاسەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی لەسەری کۆکن ئەویش ئەوەیە کە لەمەودوا سەرنجی زۆر نەخەنە سەر کێشە لابەلاکانی جیهان بە تایبەتیش پرسی دەستێوەردانی سەربازی و سەرقاڵبوون بە ململانێ سیاسی و ئیتنییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوین. چونکە ئێستا کێشەی گرنگتر هەن ئەویش پرسی ململانێی دەرکەوتنی زلهێزەکانی (Great power competition) دیکەی وەک چین و ڕووسیاییە، کە خەریکە دەبنە مەترسی سەرەکی لەسەر بەرژەوەنییەکانی ئەمریکا لە جیهاندا.
ئێستا هەردوو پڕەنسیپەکە لە گۆڕانێکی خێرادان؛ بە جۆرێک نە نەوتی ڕۆژهەڵاتی ناوین ئەو بەهایەی جارانی ماوە بۆ ئەمریکا، نە ئاساییشی ئیسرائیلیش ئەو مەترسییەی جارانی لەسەرە؛ ئەمەش گۆڕانێکی زۆر لە ستراتیژ و سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا درووستدەکات لەبەرانبەر وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوین بە ئێمەی کوردیشەوە کە دەبێت خۆمانی لەگەڵ بگونجێنین؛ بە تایبەت لەم دوو پرسەی باسم کرد پێناچێت بۆشایێک هەبێت بۆ هەرێمی کوردستان کە بتوانێت وەبەرهێنانی تێدا بکات لە سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکادا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین.
بەڵام هەرێمی کوردستان دەتوانێت بەشێک بێت لە پرسی سێیەمی ستراتیژی ئەمریکا لە ڕۆژهەلاتی ناوین، ئەویش بریتییە لە پرسی تیرۆر و دژایەتیکردنی ڕێکخراوە تیرۆرستییەکان کە تا ئێستاش لە ڕۆژهەڵاتی ناوین بە تایبەتیش وڵاتانی وەک ئێراق و شام جێگەی مەترسی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپان. هەرێمی کوردستان دەکرێت لەو سۆنگەیەوە بتوانێت بەشێک بێت لە بەدەستهێنانی پاڵپشتی ئەمریکا و ئەوروپا، بە تایبەت لە ڕێگەی ئەو ستراتیژەی کە ئەمریکا لە ڕێگەی پشتگیری هێزە لۆکاڵییەکان ( building local allied forces and capabilities) دەیگرێتە بەر، وەک ئەو هەماهەنگییەی کە لەنێوان هەرێمی کوردستان و ئەمریکادا هەبوو لە کاتی شەڕی #داعش# یاخود لەنێوان ئەمریکا و ڕۆژاوای کوردستان. بۆ نموونە ئەو پاڵپشتییە لۆجستی و داراییەی کە تائێشتاش ئەمریکاو بەشێک لە وڵاتنی ئەوروپا لە هێزی پێشمەرگە دەکەن لە هەرێمی کوردستاندا.
لەم سۆنگەیەوە هەرێمی کوردستان دەبێت بایەخێکی زۆر بدات بە یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و بوونیاتنانی هێزێکی سەربازی پرۆفیشناڵ بۆ ئەوەی بتوانیت هەم پارێزگاری لە هەرێمی کوردستان بکات، لە ئەگەری نەمانی ئەمریکییەکان لە ئێراقدا، هەم لە ئەگەری دژایەتیکردنی تیرۆریش لە ناوچەکەدا کە ئەمریکییەکان بە هەستیارییەوە سەیری دەکەن بتوانێت هاوکاری ئەمریکا بکات. لە ڕاستیدا ئەمریکییەکانیش ئەو ڕاستییە دەزانن کە کورد ڕوانگەیەکی جیاوازیان هەیە بەرامەبەر ئەمریکا و ڕۆژاوا لە ناوچەکادا بە بەراود بە نەتەوەکانی دیکەی وەک تورک و عەرەب، بەڵام ئەم ڕوانگەیە بەتەنیا بەس نییە ئەگەر لە ڕووی سیاسی و سەربازییە و هەرێمی کوردساتان بەکەڵک ئەمریکا نەهێت.
پرسێکتی دیکەی کە هەرێمی کوردستان دەتوانێت وەبەرهێنانی تێدا بکات لە ڕاکێشانی سەرنجی ئەمریکا ئەوەیە کە بتوانێت کاریگەریی هەبێت بەسەر پڕۆسەی حوکمڕانی لە بەغدا. هەرچەندە ئێستا ئەو کاریگەرییەی کورد زۆر کەم بووەتەوە لەسەر بەغدا، لە کاتێکدا لە دوای2003 بەدەگمەن ڕوویداوە کەسێک بووبێتە سەرۆک وەزیرانی ئێراق، ئەگەر پاڵپشتی کوردی لەگەڵ نەبێت. تا ئەو ئاستەی هەرێمی کوردستان بە درووستکەری شا (King Maker) ناودەبرا. دەکرێت هەر ئەمەش نهێنی دابەزینی پێگەی کورد بێت لە سیاسەتی ئەمریکادا. هەڵبەتە ململانێ سیاسییەکانی نێوان خودی لایەنە کوردییەکان گورزێکی زۆری لە پێگەی سیاسی کورد داوە لە بەغدا، ئەگینا لە ڕاستیدا تاوەکوو ئێستاش دۆخی ئێراق بەو شێوەیە نییە کە بتوانێت گوشار لەسەر هەرێمی کوردستان درووست بکات. ئەوەی لە هەمووشی خراپتر ئەوەیە کە بەشێک لە نوێنەرانی کورد پێیانوایە ئەوان لە ڕێگەی بەغداوە دەتوانن پارتی یەکێتی بڕوخێنن! بەڵام لە ڕاستیدا ئەمە خەریکە دەبێتە هۆی ڕووخاندنی هەرێمی کوردستان و پێگەی هەرێم لە هاوکێشە هەرێمییەکاندا، ئەگینا پارتی و یەکێتی هەر وەک جاران لە پەیوەندی باشدان لەگەڵ هێزە ئێراقییەکان. بۆیە زۆر گرنگە نوێنەرانی کورد لەبەغدا دژاییەتی پارتی یەکێتی جیابکەنەوە لە دژایەتی هەرێمی کوردستان. قوڵایی هێزی پارتی و یەکێتی لە هەرێمدا دایە نەک لە بەغدا. چونکە دواجار خەڵکی هەرێم و گشت لایەنە سیاسییەکان دەبنە قوربانی، نەک پارتی و یەکێتی، نەناردنی شاییستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان نموونەیەکی زەقی ئەم پرسەیە، کە تەنیا خەڵکی سادە باجەکەی داوە، ئەگینا پێگەی پارتی و یەکێتی لەگەڵ هێزە شیعی و سوننییەکان هەر وەک جارانە.
لەگەڵ ئەوەی کە ئەمریکییەکان بە نیازنین بەشێوەییەکی سەربازی چڕتر لە ئێراق تێوەبگڵێن، کە ئەمە بۆ هەردوو بەربژێرەکە ڕاستە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئێراق وەک ستوونی سەرەکی ستراتیژی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوین دەمێنێتەوە، چونکە گرنگی تایبەتی هەیە بۆ مانەوە و چاودێریکردنی ئەمریکییەکان لە ناوچەکەدا کە هاوسنوورە لەگەڵ دۆست و نەیارانی ئەمریکادا، بە تایبەت وڵاتانی کەنداو و تورکیا و سووریا و ئێران و ئوردن. ئێراق بەهۆی ئەو پێگە سیاسی و سامانە سرووشتییەی کە هەیەتی ئەگەر ئەمەریکا پێویستیشی پێنەبێت بەڵام ڕیگە نادات بکەوێتە دەست هێزە تێرۆریست و نەیارەکانی ئەمریکا، بە تایبەتیش بۆ گوشار خستنە سەر ئێران.
تەوەرێکی دیکە کە کورد دەتوانێت وەبەرهێنانی تێدا بکات لە ئێراقدا دەکرێت جۆرێک لە خۆنزیکردنەوە و هاوپەیمانی بێت لەگەڵ سوننەکاندا، بە تایبەت ئێستا هەوڵێکی لەو جۆرە هەیە لەناو سوننەکاندا، بۆ دووبارە بوونیاتنانەوەی جەمسەرێکی سوننی کە زۆربەی هێزە سوننییەکان بگرێتە خۆ، ئەمە جگە لە باسوخواسی درووستکردنی هەرێمێکی سوننی لە ئێراقدا. چونکە هەریەکە لە کورد و سوننە ئێستا ئەوەندە پەرشوو بڵاوو لاوازن پێویستییان بە هاوکاری یەکدی هەیە، کورد چیدی بەشێک نییە لەو شەراکەتەی کە لە 2003 دەوڵەتی ئێراقی لەسەر بوونیادنرایەوە، سوننەکانیش خراونەتە دەرەوەی دامەزراوەی دەوڵەت و بەشێکیشیان خەریکە لە ناو قەوارە سیاسیە شیعیەکان دەتوێنەوە. کورد دەتوانێت بەشداربێت لە کۆکردنەوەییان، پەیوەندی بەشێک لەلایەنە کوردییەکان و بوونی بەشێکی زۆری سەرکردە سیاسی و خێڵەکییەکانیشیان لە هەرێمی کوردستان دەتوانێت ئاسانکاری بۆ ئەو هەنگاوە بکات.
ئەم هاوپەیمانێتییە لەگەڵ سوننە وادەکات کورد دووبارە بگەڕێینێتەوە بۆ شهڕیکێکی بەهێز لە ئێراقدا کە بتوانێت داکۆکی لە مافەکانی بکات لە لایەک، لە لایەکی دیکەش هاوکاری جێبەجێکردنی سیاسەتەکانی ئەمریکاش بێت لە ئێراقدا. بە تایبەت نابێت ئەوەمان لەبیربچێت کە ئێراقی دوای 2003 بەرهەمی شەراکەتی شیعە و کورد بوو، بەڵام ئەو شەراکەتە دەمێکە نەماوەو یەک پێکهاتە باڵادەستە بەسەر دەوڵەت و بڕیاری سیاسی لە ئێراقدا، بە تایبەت کە ئێستا هەر یەکە لە کورد و سوننە دوو کاراکتەری زۆر لاوازن‌ و خەریکە هیچ کاریگەرییان نامێنیت بەسەر جومگە سەرەکییەکانی دەوڵەتی ئێراق. سوننەکان وەک ئۆپوزیسیۆنیش لەسەردەمی مالیکی و، ئێستاش بە شێکی زۆریان دوورخراونەتەوە لە کاری سیاسی و لەدەرەوەی ئێراق دەژین. هاوپەیمانێتییەکی له و جۆرە دوور نییە ببێتە ئاڵتەرناتیڤی ئەو هاوپەیمانێتییە ستراتیژیەی نێوان کورد و شیعە کە لەدوای 2003 پایە سەرەکییەکان دەوڵەتی نوێی ئێراقی لەسەر بوونیاتنرا.
تەوەری چوارەم کە هەرێمی کوردستان بتوانێت لە ڕێگەیەوە ببێتە بەشێک لەپاڵپشتی ئەمریکا لە ئێراقدا پەیوەستە بە توانای هەرێمی کوردستان لە خۆبەڕێوەبردندا بەبێ هاوکاری نێودەوڵەتی. ئەم لایەنە زۆر گرنگە بۆ ئەمریکییەکان، چونکە هەرێمێک نەتوانێت خۆی بەڕێوەبەرێت ئەمریکا ناتوانێت بەردەوام بێت لەپاڵپشتیکردنی. لە ڕاستیدا هەرێمی کوردستان تا ئێستا نەیتوانیووە بەتەنیا لەسەر پێوە بووەستێت، چ لە کاتی شەڕی داعش و چ لە 16ی ئۆکتۆبەریش، ئەمریکی و ئەوروپییەکانیش گەییشتنە ئەو باوەڕەی کە هەرێمی کوردستان، ئەگەر سەربەخۆش بێت، بەڵام ناتوانێت لەڕووی دارایی و سەربازیی و سیاسییەوە خۆیی بەڕێوەبەرێت، بە مانایێکی دیکە بارگرانی دەبێت بۆ ئەمریکییەکان.
ئەم بوارانەی ئاماژەم پێدا دەکرێت جۆرێک لە هێز و گرنگی بۆ پێگەی هەرێمی کوردستان بگەڕێنێتەوە لە ئێراقدا، بە تایبەت لە ڕێگەی هاوکاریکردنی سیاسەتی ئەمریکا لە ئێراقداکە ئەمریکییەکان ڕۆژبەڕۆژ ئەرکیان سەختر دەبێت. [1]
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 468
HashTag
מקורות
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 31-10-2020
פריטים המקושרים: 2
ביוגרפיה
תאריכים ואירועים
קבוצה: מאמרים
שפת מאמרים: کوردیی ناوەڕاست
Publication date: 31-10-2020 (4 שנה)
Publication Type: Born-digital
סוג המסמך: שפת מקור
ספר: חקירה
ספר: מחוכם
ערים: Erbil
Technical Metadata
איכות פריט: 99%
99%
נוסף על ידי ( هومام تاهیر ) על 23-04-2023
מאמר זה נבדק ושוחרר על ידי ( شادی ئاکۆیی ) ב- 23-04-2023
פריט זה עודכן לאחרונה על ידי ( ڕۆژگار کەرکووکی ) על: 06-04-2024
קשר
פריט זה לפי כורדיפדיה של תקנים עוד לא נגמר עדיין!
פריט זו נצפתה פעמים 468
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה

Actual
הספרייה
אנא כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אנא כורדי
הספרייה
אני כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
אני כורדי
הספרייה
מילון עברי ארמי כורדי
27-12-2012
هاوڕێ باخەوان
מילון עברי ארמי כורדי
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
17-08-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
לידתה של מדינה כורדית בסוריה
פריט חדש
סטטיסטיקה
מאמרים 519,018
תמונות 106,605
ספרים 19,279
קבצים הקשורים 97,200
Video 1,392
כורדיפדיה המקור הכורדי הרחב ביותר למידע!
מאמרים
מנפצות את תקרת הזכוכית: מהפכת הנשים הכורדיות
הספרייה
יַהֲדוּת קוּרְדִיסְטַן
מאמרים
המהפכה הכורדית השקטה: השלכות גיאופוליטיות
מאמרים
לידתה של מדינה כורדית בסוריה

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| ליצור קשר עם | CSS3 | HTML5

| זמן טעינת דף: 0.515 2!