Bibliotek Bibliotek
Søk

Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!


Search Options





Avansert søk      Keyboard


Søk
Avansert søk
Bibliotek
Kurdiske navn
Kronologi av hendelser
Kilder
History
Bruker samlinger
Aktiviteter
Søk Hjelp?
Publication
Video
Classifications
Tilfeldig element!
Send
Send artikkel
Send bilde
Survey
Dine tilbakemeldinger
Kontakt
Hva slags informasjon trenger vi!
Standards
Vilkår for bruk
Element Kvalitet
Verktøy
Om
Kurdipedia Archivists
Artikler om oss!
Legg Kurdipedia til ditt nettsted
Legg til / Slett e-post
Besøkende statistikk
Element statistikk
Fonts Converter
Kalendere Converter
Språk og dialekter av sidene
Keyboard
Hendige lenker
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Språk
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Min konto
Logg inn
Medlemskap!
Glemt passordet ditt!
Søk Send Verktøy Språk Min konto
Avansert søk
Bibliotek
Kurdiske navn
Kronologi av hendelser
Kilder
History
Bruker samlinger
Aktiviteter
Søk Hjelp?
Publication
Video
Classifications
Tilfeldig element!
Send artikkel
Send bilde
Survey
Dine tilbakemeldinger
Kontakt
Hva slags informasjon trenger vi!
Standards
Vilkår for bruk
Element Kvalitet
Om
Kurdipedia Archivists
Artikler om oss!
Legg Kurdipedia til ditt nettsted
Legg til / Slett e-post
Besøkende statistikk
Element statistikk
Fonts Converter
Kalendere Converter
Språk og dialekter av sidene
Keyboard
Hendige lenker
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Logg inn
Medlemskap!
Glemt passordet ditt!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Om
 Tilfeldig element!
 Vilkår for bruk
 Kurdipedia Archivists
 Dine tilbakemeldinger
 Bruker samlinger
 Kronologi av hendelser
 Aktiviteter - Kurdipedia
 Hjelp
Nytt element
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Statistikk
Artikler 519,349
Bilder 106,554
Bøker 19,263
Relaterte filer 97,081
Video 1,384
Bibliotek
Norsk-kurdisk (kurmanjî) il...
Bibliotek
Ny i Norge; ordliste norsk-...
Bibliotek
Norsk nå!; ordliste norsk-k...
Bibliotek
Det som var vanskelig å lev...
Biografi
Gelawesh Waledkhani
ململانێ سفرییەکانی هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان
Gruppe: Artikler | Artikler språk: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Ranking element
Utmerket
Veldig bra
Gjennomsnittlig
Dårlig
Dårlig
Legg til i mine samlinger
Skriv din kommentar om dette elementet!
Elementer historie
Metadata
RSS
Søk i Google etter bilder relatert til det valgte elementet!
Søk i Google for valgt element!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ململانێ سفرییەکانی هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان

ململانێ سفرییەکانی هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان
$ململانێ سفرییەکانی هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان$
#زوبێر ڕەسوڵ#
#07-12-2020#
مەبەست لە ململانێی سفری ئەو جۆرە ململانێیەیە کە دواجار هەردوو لایان بەدەستبەتاڵی لێیدەردەچن و ململانێکە نەک لە بەرژەوەندیی هیچ لایەکدا نییە، بەڵکوو ئەنجامەکەشی بە زۆری بە دۆڕانی هەردوولا کۆتایی دێت.
ململانێی هێزە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بە تایبەتیش هەردوو پارتی سەرەکی بەشێکە لەو ململانێ سفرییە و ڕۆژبەرۆژ بە ئاقارێکی دژاوارتردا تێدەپەرێت بە جۆرێک کە بە هیچ شێوەیەک لە ئاست ئەو دۆخە دژوارەی خەڵک و هەستیارییەی ئەو قۆناخەی ئێستادا نییە.
هەڵبەتە بوونی ململانێی سیاسی لەناو هێزە سیاسییەکاندا دۆخێکی ئاساییە، بەڵام نابێت ئەوەمان لە بیر بچێت کە بەڕێوەبردنی حوکمڕانی لەلایەن زیاتر لە هێزێکی سیاسییەوە پێویستی بە بوونی ڕێککەوتنێک لەنێوان هێزە سیاسییەکاندا هەیە، بە جۆرێک ئەگەر چەندە ناکۆکیش بن، دەبێت لە ئاستێکیدا لەسەر کۆمەڵیک پرس کۆکبن کە تایبەتن بە سەقامگیریی سیاسی و بەرژەوەندیی گشتیی خەڵک، ئەم پرسانە نابێت بخرێنە نێو ململانێی سیاسیی کەرەستەی شکاندنی یەکدی.
لە ڕاستیدا بەشێک لە هۆکاری ئاڵۆزبوونی ئەم دۆخە پەیوەندیی بەوەوە هەیە کە پارتی و یەکێتی وا نمایش دەکەن کە لەسەر ئاستی جەماوەریدا دژبەیەکن، یاخود جۆرێک لە شاردنەوەی پەیوەندی یان شەرمکردن لە بوونی پەیوەندی لەنێوان ئەم دوو لایەنەدا هەیە، تا ئاستێک بەشێک لە سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لەسەر نمایشی وتاری دژایەتیی یەکدی بوونەتە سەرکردە و کارەکتەری سیاسیی دیار!
ئەم جۆرە لە سیاسەتکردن دۆخێکی پۆپۆلیستیی وای درووست کردووە کە بەشێک لە هێزە سیاسییەکانی ناو حکومەتیش نەتوانن بە ئاشکرا بەرگری لە تیمی حیزبەکەی خۆشیان لەناو حکومەت بکەن. لە ڕاستیدا ئەمە خۆدزینەوەیە لە بەرپرسیارێتی و دەسەڵاتداری، بە جۆرێک کە تا سەر بۆ هیچ لایەنێک ناچێتە سەر.
نامەوێت زیاد لە پێویست ڕەشبین بم، بەڵام لە چوارچێوەی ئەو شێوازەی ململانێدا، پێشبینی هیچ پێشڤەچوون و چاکسازییەکی جیددی ناکرێت کە لە بەرژەوەندیی گشتیدا بێت.
هەرچی لایەنە سیاسییەکانی دیکەی دەرەوەی هەردوو پارتی دەسەڵاتداریشە دەبێت لەگەڵ خەڵک ڕاستگۆ بن کە ئایا ئەوان دەیانەوێت پارتی و یەکێتی بڕوخێنن، یاخود لە ڕێگەی میکانیزمی هەڵبژاردنەکانەوە گوشاریان بخەنە سەر و ناچاریان بکەن بە گۆڕانکاری. ئەم هەڵوێستەی لایەنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی تا ئێستا ڕوون نییە. ئەوان لەسەر ئاستی وتاردا تا ئاستی ڕووخاندنی ئەو دوو پارتە دەڕۆن، بەڵام لە ئاستی پەیوەندیی ژێربەژێریدا داوای شەریکایەتی لە حوکمڕانیدا دەکەن کە ئەمەش جۆرێکە لە دووفاقیی سیاسی.
دەبێت لایەنە سیاسییەکان لە ئاڕاستەکردنی ئەو پەیامەدا بۆ خۆیان و بۆ شەقامیش ڕوونتر بن، چونکە هەر یەک لەو دوو ئاڕاستەیە دوو ئەنجامی جیاوازی لێدەکەوێتەوە کە دەچێتە چوارچێوەی ئەو ململانێ سفرییەی کە هەیە.
بەداخەوە زۆر لایەن هەتا بەشێک لە ڕۆشنبیرانیش ڕێککەوتن و هاوئاهەنگیی هەردوو پارتی دەسەڵاتدار بە مەترسی دەبینن، بەڵام لە ڕاستیدا بەبێ پرسی ڕێککەوتن و هاوئاهەنگیی ئەو دوو هێزە نە سەقامگیری دەبێت نە دیموکراسی و چاکسازییش، چونکە هەموو ئەم پرسانە پێویستیان بە ڕێککەوتن هەیە.
ڕێککەوتنی بژرادەی سیاسی لە هەر وڵاتێکدا تەوەرێکی گرنگی گەشەسەندنی سیاسییە بۆیە ئەگەر ئێمە چاوەڕێ بین کە ئەو فۆڕمەی ململانێ دەتوانێت ئەو دوو هێزە لاواز و شەکەت بکات، ئەوا پێشبینییەکی ساویلکانەیە. ئەوەی لە ئەگەری ئەو ململانێیەدا دەبێتە قوربانی، ئەمە جگە لە ناسەقامگیریی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی، دەستوەردانی هێزە هەرێمیەکانیش، تەنیا قەوارەی هەرێمی کوردستان و بەرژەوەندیی گشتیی خەڵکە، وەک ئەوەی کە ئێستا لە ئارادایە.
‌هەڵبەتە ئەو ڕێکنەکەوتنەی هێزە سیاسییەکان لەسەر جیاکردنەوەی ناکۆکییەکانیان لە بەرژەوەندیی گشتی تەنیا لە هەرێمی کوردستاندا قەیرانی سیاسیی درووست نەکردووە، بەڵکوو لەسەر ئاستی بەغداش ئەم قەیرانەی درووست کردووە. گومانی تێدا نییە کە ئەگەر کورد تیمێکی یەکگرتوویان هەبێت، مەبەستم ئەوەیە لە بەغدا لەسەر چەند پرسێک ڕێککەوتن هەبێت، ئەوا نەک تەنیا لە بەرژەوەندیی پێگەی هەرێمی کوردستان دەبێت، بەڵکوو لە بەرژەوەندیی گشت لایەنە سیاسییەکانیشە بە ئەوانەی ئۆپۆزسیۆنی دەسەڵاتی یەکێتی و پارتیشن. چونکە کێشەی دەسەڵاتدارانی بەغدا لەگەڵ هەرێمی کوردستان نە لەسەر فۆڕمی حوکمڕانییە نە لەسەر پرسی چاکسازی و گەندەڵیش، بەڵکوو لەسەر لاوازی و پەراوێزخستنی پێگەی هەرێمی کوردستانە کە نەتوانێت لە بڕیاری سیاسی لە ئێراقدا کاریگەریی هەبێت.
هەرێمی کوردستان لە ئێستادا لەژێر کاریگەریی تەواوی سیاسەتی پۆپۆلیستیدایە، کارکردن لەسەر نیگەرانی و ناڕەزایەتییەکانی خەڵک بە مەبەستی وەبەرهێنانی سیاسی چارەسەری هیچ لە کێشەکانی هەرێمی کوردستان ناکات، بەڵکوو تەنیا بەردەوامی بە کێشەکان دەدات تا ئاستی بنبەستبوونیان. چونکە ئەگەر ئەم دوو هێزە سەرەکییە لەسەر فۆڕمێک و چاکسازی و شێوازێکی حوکمڕانی بۆ هەرێمی کوردستان ڕێککەوتن نەکەن، لە ڕاستیدا نابێت چاومان لە هیچ دەسکەوتێکی گشتی بێت.
ئەوەی لە هەموویشی جێگەی نیگەرانیی زیاترە ئەوەیە کە ئەم وتارە پۆپۆلیستییە ڕۆژبەرۆژ هەواداری زۆرتر لەسەر ئاستی خەڵک بە تایبەتیش گەنجان پەیدا دەکات، بە جۆرێک ئەوەندەی هەواداری نمایشی لایەنە سیاسییەکان و سیاسەتی پۆپۆلیستیی سەرکردە سیاسییەکانن ئەوەندە حەزیان لە زانین و تێگەیشتنی ڕاستەقینەی خودی پرسە سیاسییەکان نییە. ئەم جۆشدانی ڕای گشتییە وادەکات ململانێی نێوان لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئاستی پۆپۆلیستی تا ماوەیەکی درێژ بەردەوامیان هەبێت، چونکە ئەم جۆرە سیاسەتانە خەریکە لەسەر ئاستی خەڵکدا بازاڕ پەیدا دەکەن. ئەم بازاڕەش وا لە سیاسییەکان دەکات کە لەسەر بەرهەمهێنانی ئەم جۆرە سیاسەتانە بەردەوام بن و ڕەچاوی چارەسەری درووستی کێشەکان نەکەن، چونکە چارەسەری سەرەکی ئەوەیە کە پارتی دەبێت لەگەڵ یەکێتی و لایەنەکانی دیکەی ناو حکومەتدا لەسەر فۆڕمێکی چارەسەری بۆ تێپەراندنی ئەو دۆخەی ئێستا بگەنە ڕێککەوتن. ئەگەر لایەنێک هەوادارانی خۆی بە پێچەوانەی ئەمەوە جۆش بدات، ئەمە ئەگەری ڕێککەوتنی ئەو دوو لایەنە لاواز دەکات و بەردەوامی بە ململانێ سفرییەکانی نێوان هەردوو لا دەدات.
ئەوەی لەم دۆخە ناهەموارەدا دەکرێت جەختی لەسەر بکرێتەوە ئەوەیە کە وتاری لادان و ڕووخاندنی دەسەڵات چارەسەری ئەم دۆخە ناکات، بەڵکوو ئاڵۆزتریشی دەکات، پاساوی زیاتریش دەداتە دەست ئەم دوو لایەنە کە بە گومانتر و توندوتیژتر مامەڵە لەگەڵ لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکان و شەقامیش بکەن.
هەڵبەتە ئەمە جگە لەوەی ئایا لادانی ئەو دوو لایەنە سیاسییە کە قوڵاییەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییان هەیە هەروا ئاسان دەبێت، یان سەردەکێشێت بۆ شەڕێکی ناوخۆیی؟ لە ڕاستیدا ئەمە بە دەگمەن لە شیکردنەوە سیاسییەکاندا ڕەچاو دەکرێت.
ئەمریکییەکان ئەو هەموو سامانە گیانی و ماددییەیان لە ئێراق خەرجکرد، کەچی وەک ئەوەی هیچیان نەکردبێت وایە. لەم بارەیەوە چەندان نموونەی دیکەی نزیک هەن، بۆیە من باشترکردن و ڕیفۆرمکردنی ئەوەی کە هەیە ئاسانتر دەبینم لە ڕووخاندن و سەرلەنوێ درووستکردنەوەی، ئەمە جگە لەوەی تا ئێستا ئێمەی کورد لە سەرلەنوێ بوونیاتنانەوەی هیچ ئەزموونێکی حوکمڕانی سەرکەوتوو نەبووین. [1]
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 258 ganger
HashTag
Kilder
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 07-12-2020
Koblede elementer: 2
Biografi
Datoer & Events
Gruppe: Artikler
Publication date: 07-12-2020 (4 År)
Byer: Erbil
Dokumenttype: Originalspråket
Provinsen: Sør- Kurdistan
Publication Type: Born-digital
Technical Metadata
Element Kvalitet: 99%
99%
Lagt inn av ( هومام تاهیر ) på 23-04-2023
Denne artikkelen har blitt gjennomgått og utgitt av ( شادی ئاکۆیی ) på 23-04-2023
Dette elementet nylig oppdatert av ( ڕۆژگار کەرکووکی ) på : 06-04-2024
URL
Dette elementet i henhold til Kurdipedia er Standards ikke er ferdig ennå!
Dette produktet har blitt sett 258 ganger
Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!
Bibliotek
Min drøm om Kurdistan – Værd at kæmpe for?
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Biografi
Gelawesh Waledkhani

Actual
Bibliotek
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
24-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Norsk-kurdisk (kurmanjî) illustrert ordbok
Bibliotek
Ny i Norge; ordliste norsk-kurdisk sorani
23-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Ny i Norge; ordliste norsk-kurdisk sorani
Bibliotek
Norsk nå!; ordliste norsk-kurdisk sorani
23-10-2013
هاوڕێ باخەوان
Norsk nå!; ordliste norsk-kurdisk sorani
Bibliotek
Det som var vanskelig å leve med
21-03-2020
ڕێکخراوی کوردیپێدیا
Det som var vanskelig å leve med
Biografi
Gelawesh Waledkhani
03-04-2022
شەرارە شەمامی
Gelawesh Waledkhani
Nytt element
Biografi
Azad Karimi
13-01-2023
شادی ئاکۆیی
Statistikk
Artikler 519,349
Bilder 106,554
Bøker 19,263
Relaterte filer 97,081
Video 1,384
Kurdipedia er de største kildene for kurdisk informasjon!
Bibliotek
Min drøm om Kurdistan – Værd at kæmpe for?
Bibliotek
Et nettverk av førstehjelpere i det minelagte Nord-Irak - Et spørsmål om liv eller død
Biografi
Gelawesh Waledkhani

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Page generasjonstid : 0.672 andre!