پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,545
وێنە 106,160
پەرتوک PDF 19,170
فایلێن پەیوەندیدار 96,559
ڤیدیۆ 1,317
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
لە نێوان نەوەی ئێستا و نەوەی پێشوودا
مێگا-داتایا کوردیپێدیا، یارمەتیدەرەکە باشە ژبو بڕیارێن جڤاکی، سیاسی و نەتەویی.. داتا بڕیارێ ددەت!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لە نێوان نەوەی ئێستا و نەوەی پێشوودا

لە نێوان نەوەی ئێستا و نەوەی پێشوودا
$لەنێوان نەوەی ئێستا و نەوەی پێشوودا$
#شۆڕش خالید ئاژگەیی#

#19-09-2021#

‎زۆر گوتراوە و نووسراوە لەبارەی جیاوازییە بوونیادییەکانی نێوان نەوەی پێشوو و نەوەی ئێستای کوردستان و هۆکارەکانی سەرهەڵدان یا درووستبوونی ئەم جیاوازییانە. بەڵام ئەوەی ڕاستی بێ، ئێستاشی لەگەڵدابێ نەتوانراوە ئەم دوو جەمسەرە کۆمەڵایەتییە لە ڕووی فیکر و مەعریفە و جیهانبینیەوە لەیەکدی نزیک بکرێنەوە.

‎ئایا بوونی ئەم جیاوازییانە وەک چەند زەروورەتێکی مێژوویی دەردەکەون و پێویستە هەبن؟ یا نا... جیاوازییەکان ڕووکەش و کڵێشەیین و بەو قەوارەیە نین، کۆمەڵێک ڕۆشنبیر و توێژەر و نووسەر باسی لێوە دەکەن؟

‎بەڵام ئایا بە ڕاستی جیاوازی هەیە لەنێوان ئەو دوو توێژە کۆمەڵایەتییەدا؟

‎نکۆڵی لەوە ناکرێت، لە زۆر ڕووەوە جیاوازی هەیە لەنێوان ئەم نەوەیەی ئێستا کە لە سەرەتای بیست و سییەکانی تەمەنیدایە، لەگەڵ ئەو نەوەی لە پەنجا و شەستەکانی تەمەنیدایە. بەڵام ئایا جیاوازییەکان ڕادیکاڵی و بوونیادین؟ یا سووک و ساکارن؟

‎من پێم وایە کۆمەڵێک خەسڵەت و تایبەتمەندی لە ڕووی بیروبۆچوون و هزر و باوەڕە سیاسی، ئایینی، کۆمەڵایەتی، تێڕامانی نێودەوڵەتی و پەیوەندیی نێوان دوو ڕەگەزی جیا ( نێر و مێ) ، و ئامادەیی بوونی خەسڵەتی سەرکێشیکردن و ناڕەزایەتیی دەربڕین و حەز و ئاوات و خواستە تایبەتییەکان، ئەم دوو نەوە لە یەکدی جیا دەکاتەوە.

‎نەوەی پێشوو هەڵگری کۆمەڵێک بەهای جێگری کۆمەڵایەتی و ئایینی و کولتووریی جێگر و ڕەسەن بوون و لەژێر هەموو ئەو بارودۆخە سەخت و ناسک و ناهەموارانەی بەسەر گەلی کورددا هاتوون، توانیویانە خۆڕاگر بن و ساردی و گەرمی و ناهەمووارییەکان، کاریگەریی نەرێنی نەکاتە سەریان و هەر ئەمەش بووە تاوەکوو ئێستا بووەتە ڕەمزی مانەوەمان بەزیندوویی و نەتوانەوەمان لە ناو بۆتەی ڕەگەزی داگیرکار بە هەموو فۆرم و ناوەرۆک و ئامانجەکانیەوە.

‎لەمەش زیاتر، گۆشەنیگای نەوەی پێشوو بۆ بابەتەکانی وەک پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی نێوان گرووپ و تاکەکانی کۆمەڵگە، چۆنییەتیی تێگەیشتن لە بابەتی خوێندن و خوێندەواری و بڕوانامەی زانکۆ و ئەکادیمی، پێکهێنانی خێزان و دەستگرتن بەبەها و دابوونەریتە ڕەسەنە جڤاکی و کولتوورییەکان، شێوازی ڕەفتارکردن لەگەڵ دایک و باوک، تەواو جیاوازە لە هی نەوەی ئێستا.

‎ئەگەر لە ڕووی فەلسەفیشەوە لە جیاوازییەکان بڕوانین، دەبێت ئەم پرسیارە ڕووبەڕووی خۆمان بکەینەوە، کام نەوە لەسەر حەقە و کام نەوەش لەسەر ڕێچکەی هەڵەیە؟ کامیان ڕێچکەی ڕاست و درووستی گرتووەتەبەر و کامیش لەسەر ڕێچکەیەکی چەوت و ناڕاستە؟

‎بەدەر لە ڕووە فەلسەفییەکەی ئەم بابەتە، من پێم وایە نەوەی پێشوو بە سادەیی بیری دەکردەوە، بە سادەیی دەژیا و هەر بە سادەییش سەری دەنایەوە و چاوەڕوانی لە ڕادەبەری لە ژیان و ئاییندە و دونیای ماتریاڵی و ڕەفاهیەتەوە نەبوو. بەڵام نەوەی ئێستا، سادە بیر ناکاتەوە و ناشیەوێت سادە بژیت. هەڵبەتە ئەم بۆچوونە بەو مانایە نییە، نەوەی پێشوو نەزان بووبێت و ئەمەی ئێستا زانا و دانا و حەکیم بێت.

‎نەوەی ئێستا بە نەوەی کۆمپیوتەر، دونیای مەجازی، فەیسبووک، سەتەلایت، ئینتێرنێت، گووگڵ و ئایفۆن و تەلەفۆن و وایرلێس ناسراوە. بە واتایەکی دیکە کاراکتەر و مەلەوانی ناو جیهانێکی پڕ لە شەپۆل و هەڵبەز و دابەز و پڕ لە ئیمکانیاتی جۆراوجۆری پەیوەندییەکانە.

‎بۆیە زۆر ئاساییە نەوەی ئێستا بە سادەیی نەژی و بە سادەییش بیر نەکاتەوە و چاوەڕوانییەکانی لە کۆمەڵگە و ژیان و دەسەڵاتدار، زۆر لەوە زیاتر بێت، نەوەی پێشوو بتوانێ لێی تێبگات و هەزمی بکات.

‎ئەم نەوە تێگەیشتنی لە جیهان و ژیان و پەیوەندیی نێوان تاک و ڕەگەزە پێکهێنەرەکانی کۆمەڵگە لە وانە دایک و باوک و خێزان و قوتابخانە و مامۆستا و زانکۆ و ناوەندەکانی خوێندن و پێکهێنانی خێزان و... تەواو لە هیی نەوەی کۆن جیاوازن.

‎هۆکارەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، لە سەردەمانی پێشوودا، بۆ نموونە 50 ساڵ پێش ئێستا، جیهان سادە بوو، کاراکتەرەکان سادە بوون و هەلومەرجەکەش بەم شێوەیەی ئێستا نەبوو و کۆمەڵگە و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیش نەکەوتبوونە بەردەم زریانی وێرانکەری تەکنۆلۆژیا و تەوژمی شۆڕشی خێرای زانیارییەکان و بەها کۆمەڵایەتی و کولتوورییەکانیش بە جێگری دەردەکەوتن و دەپارێزران. بە واتایەکی دیکە، کۆمەڵگەی کوردی زیاتر لە کۆمەڵگەیەکی نەریتپارێز و کۆنسێرڤاتیڤ دەچوو تا جڤاکێکی مۆدێرن و پێشکەوتوو و تەنراو بە تەکنۆلۆژیای زانیارییەوە.

‎50 ساڵ بەر لە ئێستا کاراکتەرەکانیش سادەبوون...یا سپی بوون یان ڕەش، یا خزمەتکار و دڵسۆز و پاکوبێگەرد بوون یا خیانەتکار و ئەڵقە لە گوێ و خۆفرۆش (جاشەکان) ، یا هەموو سەرمایەی ماددی و مەعنەوی خۆیان ئەخستە کار بۆ ڕزگاری و ئازادی، یا ئەوەتا پوولپەرەست و شێت و شەیدای پۆست و پلە و پایە و کورسی بوون.... زۆر بە ئاسانی دەکرا چاکە و خراپە لە یەکدی جیا بکرێنەوە.

ڕابردوو و کاراکتەرەکانی وەک پەڕاوی ( هاتوو و نەهاتوو/ حازر و غایب) ی قوتابخانە بوون. چەمک و مەفاهیمی سیاسی، کۆمەڵایەتی و سیاسی پێویستیان بە شرۆڤەکاری و لێوردبوونەوە نەبوو... تەنانەت زۆر بەئاسانی دەزانرا کێ چاکەکارە و کێش خراپەکارە، کێ خاوەنی کەسایەتییەکی پاکی کۆمەڵایەتی و ئایینی و نیشتمانیی بەرزە و کێش خراپەکاری و گەندەڵی و دزی و ناپاکی و درۆزنی و ڕیاکاری و قۆڵبڕی چووەتە ناو خوێن و دەمارەکانییەوە....هەموو ئەمانە بەهۆی سادەیی ژیان و هەلومەرجەکانەوە دەکرا زۆر بەئاسانی و بێ ماندووبوون لێک جیابکرێنەوە.

‎بەدەر لەمانە، جاران کەس ناچار نەبوو مێشک و زهنییەتی خۆی بە شیتەڵ کردنەوە و تێگەیشتن لە چەمکەکانی دیموکراسی و ناسیۆنالیزم و کۆمۆنیزم و فاشیزم و ( نیزم) ەکانی دیکەوە سەرقاڵ بکات یا بیەوێ بە ڕووکەش لاسایی وڵاتانی پێشکەوتوو بکاتەوە یا سیستەم و مۆدێلی حوکمڕانی نامۆ بە کولتوور بەها جڤاکی و ئایینییەکان، بەبێ دیراسەکردنێکی ورد و ئەکادیمییەوە، لە کۆمەڵگەی کوردی پیادە بکات.

‎هەموو ئەمانە وایانکرد نەوەی پێشوو ببێتە خاوەنی کۆمەڵێک تایبەتمەندیی بنەڕەتییە، کە من پێم وایە نەوەی ئێستا نییەتی. لەوانە نەوەی پێشوو لەژێر گشت دۆخێکدا هیوا و ئومێدی خۆی نەدەدۆڕاند و هەمیشە پڕ بوو لە ئومێد بە ئاییندەی گەش و لە شکست و نسکۆش ترسی نەبوو و بڕوا و متمانەشی بە تواناکانی خۆی نەدەدۆڕاند.

ڕەنگە سەرچاوەی بە سادەیی ژیان و هیوانەبڕاوی نەوەی پێشوو بۆ بەسادەیی بیرکردنەوەیان بگەڕێتەوە و نائومێدی نەوەی ئێستاش بۆ واقعبینی و واقعگەرایی و بەرزیی ئاستی داواکارییەکانیان بگەڕێتەوە. لەوانە کەڵەکەبوونی دەیان پرسیاری جۆراوجۆری بێ وەڵامی کۆمەڵایەتی، ئایینی، سیاسی و ڕووناکبیری، زانستی و ئەکادیمی، کە ڕەنگە جاران قەت بە زەینی نەوەی پێشوودا نەهاتبن و کەسیش بیری لێنەکردبێتەوە.

‏‎لە کۆتاییدا پێم وایە نەوەی پێشوو بەرهەمی سەردەم و هەلومەرجی ژیانی ئەوکاتی خۆی بوو و، نەوەی ئێستاش بەرهەم و دەرەنجامی زەمەنی تایبەت بە خۆیەتی.

‏‎هەر بۆیەش جار ناجارێک دەبینین جیاوازییەکانی نێوان ئەم دوو نەوەیە بەهۆی تێڕامان و پەروەردە و بیروبۆچوونە جیاوازەکانیانەوە لە کاتی ڕوودانی ڕووداوەکانی کۆمەڵگە و جیهانی دەرەوە، بە زەقی دەردەکەون.

‏‎کۆمەڵگەی کوردی بەهۆی ژێردەستەیی و ستەمی دەسەڵاتدارانی بەغدا و خەباتی نەتەوایەتی گەلەکەی لەپێناوی ئازادیدا بە درێژایی 80 ساڵی ڕابردوو و دامەزراندنی چەندین پارت و بزووتنەوەی سیاسیی دژ بەیەک و بەرژوەندیخوازەوە، لە هەموو ڕوویەک و بە هەموو پێوەرێک، کۆمەڵگەیەکی ماندوو و شەکەت و هیلاکە.

‏‎هەر ئەمەشە وای کردووە نەوەیەک (نەک هەر هەمووی) درووستببێت، لە حاڵەتی درووستبوونی بچووکترین کێشەدا، دەست بۆ هەنبانە بۆرینەیەکی پڕ لە جنێو و سووکایەتیکردن ببات و لایەنی بەرانبەری پێ سووک و چروک بکات. ئەم حاڵەتەش جاران ئەگەر دیاردە بووبێت، بەداخەوە لەم سەردەمەدا بووەتە حاڵەتێکی تا بڵێی قێزەون بۆ ناشرینترکردنی کۆمەڵگە و ڕووبەڕووبوونەوەی تاکەکانی بەهۆی پەروەردەی سەقەت و ڕووحی سەرکێش و وەڵام نەدانەوەی داواکارییەکان و بە حیزبیبوونی کۆمەڵگەوە لە هەموو ڕوویەکەوە.

‏‎نەوەیەکی کۆنی ماندوو و هیلاک کە توانای وەڵامدانەوەی داواکارییەکانی کۆمەڵگەی بە گشتی و بۆ گەنجان بە تایبەتی نییە و بەهۆی پەرتەوازەیی و بەردەوامیدانی بە دووبەرەکی و ململانێی سیاسی و شکستەکانەوە، نەیتوانیوە بپڕژێتە سەر دۆزینەوەی چارەسەرێکی ڕیشەیی و گونجاو بۆ ئەو دەیان کێشەیەی بەهۆی کەڵەکەبوونیانەوە بەرۆکی گرتووە و بووەتە هۆکاری زیاتر ڕووبەڕووبوونەوەی هەردوو جەمسەری نەوەی کۆن و سەرکێشییەکانی نەوەی نوێوە.

‏‎ئەوەی بۆ ئێستای دەسەڵاتداران بە گشتی و ناوەندەکانی زانست و ئەکادیمەوە بە گشتی یەکجار گرنگە، تێگەیشتنە لە ڕەگەزە پێکهێنەرە سەرەکییەکان، بەرژەوەندییە دژ بە یەکەکان، بەرژەوەندیی حیزبەکان، پەیامی حیزبەکان، ئامانجی حیزبەکان لە دامەزراندنیان، چین و توێژەکان، داواکاری و خواستەکان، پێداویستییە ماددی و مەعنەوییەکان، ئاسۆی ئاییندە و گەیشتن بە حەز و ئاواتە تایبەتییەکان و خۆشکردنی زەمینەی گەیشتن بە ئامانجەکان، بە هاوکاری هەموو ئەوانەی لەم هەرێمە بڕیاردەر و خاوەن دەسەڵات و نفوز و خەمخۆری ڕاستەقینەن. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 163 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 19-09-2021
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 19-09-2021 (3 سال)
باژێر و باژارۆک: هەولێر
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: کۆمەڵایەتی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: فەلسەفە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 25-04-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 25-04-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 06-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 163 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
چیا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,545
وێنە 106,160
پەرتوک PDF 19,170
فایلێن پەیوەندیدار 96,559
ڤیدیۆ 1,317
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
چیا
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.25 چرکە!