图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,468
图片 106,116
书籍 19,166
相关文件 96,494
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
دوا دەرفەت بۆ ڕەخساندنی دۆخێکی دارایی جێگیر له 2021دا
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دوا دەرفەت بۆ ڕەخساندنی دۆخێکی دارایی جێگیر له 2021دا

دوا دەرفەت بۆ ڕەخساندنی دۆخێکی دارایی جێگیر له 2021دا
$دوا دەرفەت بۆ ڕەخساندنی دۆخێکی دارایی جێگیر لە 2021دا$
#عومەر عەبدوڵڵا فەتاح#
#30-01-2021#
بڕیار وایە لەم هەفتەیەدا گفتوگۆکان لەسەر پڕۆژەیاسای بودجەی حکومەتی ئێراقی فیدراڵ بەرەو کۆتایی بڕۆن‌ ‌و، لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئێراق‌ ڕاپۆرتی خۆی بۆ دەنگلەسەردان و پەسەندکردنی ئامادە بکات.‌، لەو نێوەندەشدا شاندی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکانی ڕێککەوتن دەچنەوە بەغدا کە دەکرێت بڵێین ئەم دەرفەتە دوا دەرفەتی ئەگەری درووستکردنی دۆخێکی دارایی جێگیرە بۆ هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2021دا.
بەغدا داواکانی لە ڕادەستکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە یان بەهاکەی بەنرخی سۆمۆ کوورت کردووەتەوە، لەگەڵ نیوەی داهاتی گومرگەکان. بەهۆی خراپیی سیستم و بەردەوامیی قاچاخچێتی و بەهەدەردانەوە، داهاتی گومرگەکان زۆر جێگەی گفتوگۆ و بایەخ نین، ئەوەی بۆ هەردوو لا گرنگە نەوتەکەیە، بۆیە لەم سێ خاڵەدا قازانج و زیانی هەریەکە لە هەرێمی کوردستان و بەغدا لە ئەگەری ڕێککەوتندا شرۆڤە دەکەین:
1. لە ئەگەری ڕێککەوتندا بەغدا چی دەست دەکەوێت؟
ئێراق پێنجەمین وڵاتی بەرهەمهێنی نەوتە بە توانای 4.8 ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە کە ئێستا بەپێی پابەندییەکانی بە ڕێککەوتننامەی کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوتی ئۆپیک پڵەسەوە کە لە ساڵی ڕابردوو کرا، نزیکەی سێ ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنێت. کەواتە ئێراق ئێستا بۆ فرۆشتن‌ و بەبازاڕکردن پێویستی بە نەوتی هەرێمی کوردستان نییە ، چونکە خۆی دەتوانێت نەوتی زیاتر بفرۆشێت. تەنانەت لە بەرنامەیدا‌یە لەدوای ساڵی 2023‌وە تواناکانی بەرهەمهێنانی بۆ شەش ملیۆن بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بەرز بکاتەوە‌.
بۆیە ئەوەی ئێراق لە وەرگرتنی نەوتی هەرێمی کوردستان، یان پارەی فرۆشتنی نەوتی کوردستان لەبەرانبەر ڕادەستکردنی بەشە بودجەی هاتوو لە یاسای بودجەدا دەستی دەکەوێت، بریتییە لە دەستکەوتی سیاسی نەوەک دارایی، بە جۆرێک لایەنە ئێراقییەکان لە ڕێگەی کوتلە پەڕڵەمانییەکانیانەوە دەتوانن بە خەڵکی خۆیان بڵێن کە ئەوان هەرێمی کوردستانیان ناچار کردووە بە ڕادەستکردنی نیوەی نەوتەکەی ‌ و بەشداری لە داهاتی فیدراڵیدا، چونکە لە هاوکێشەی سوودی داراییدا پێویستە بەغدا لە ساڵی 2021دا لەبەرانبەر نزیکەی چوار ملیار دۆلاردا نزیکەی 12 ملیار دۆلار ڕادەستی هەرێمی کوردستان بکات کە بە هاوکێشەی قازانج‌ و زیاندا دیارە زیانەکەی بۆ بەغدا چەندەیە‌.
2. هەرێمی کوردستان لە ئەگەری ڕێککەوتندا چی دەست دەکەوێت؟
هەرێمی کوردستان ئەگەر نەوتەکەی یان داهاتی نەوتەکەی ڕادەست نەکات، ئەوە داهاتەکەی بەم جۆرە دەبێت:
بە فرۆشتنی 430‌ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بەنرخی 35‌ دۆلار کە ئەگەر تەنیا حەوت دۆلار کەمتر لە سۆمۆ ئەژمار بکەین (لە کاتێکدا زۆر جار جیاوازییەکە زیاتر لە 9 دۆلار بووە) ، ئەوا ساڵانە داهاتی نەوت بریتی دەبێت لە نزیکەی پێنج ملیار دۆلار. ‌ ئەگەر تەنیا نیوەی بۆ پابەندییەکانی پڕۆسەی بەرهەمهێنان و فرۆشتن بێت، ئەوە پوختەی داهاتی نەوت بریتی دەبێت لە 2.5‌ ملیار دۆلار بۆ ساڵی 2021 کە لە ساڵی 2020دا بەپێی ڕاپۆرتەکانی دیلۆیت بۆ نۆ مانگی 2020 لەم بڕەیە زۆر کەمتر بوو.
کەواتە لە کاتی ڕادەستکردنی نەوت یان بەهای نەوتی هەرێمی کوردستان بە بڕی 250‌ هەزار بەرمیلی ڕۆژانە بە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی ئێراقی (سۆمۆ) بەنرخی فرۆشتنی ڕۆژ، هەرێمی کوردستان نزیکەی نیوەی داهاتی هاتوو لە نەوتی لە کیس دەچێت کە بریتییە لە 3.7 ملیار دۆلار، بەڵام لەبەرانبەردا نزیکەی 12 ملیار دۆلاری دەست دەکەوێت.
واتە ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان دەرفەتێکی نزیکەی 8.5‌ ملیار دۆلاری داهات دەداتە هەرێمی کوردستان. ئەمەش دەبێتە هۆی جێگیربوونی دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان لە 2021دا، بە تایبەت ئەو دۆخە خراپەی بەهۆی خەرجنەکردنی شایستەی دارایی فەرمانبەران و مووچەخۆرانەوە درووست بووە و کاریگەریشی لەسەر کەرتەکانی تری ئابووری ‌ و بازاڕ داناوە.
ئەمە بێجگە لەوەی ڕێککەوتنە لەگەڵ بەغدا دەبێتە هۆی نزیکبوونەوەی زیاتر و نەهێشتنی پاساوی بڕینی بەشە بودجە و باشتر گەیشتنی بەشە بودجەکانی دەرمان و خۆراک‌ و هەر بەشە بودجەیەکی فیدراڵی و، سوودوەرگرتن لەو قەرزانەی حکومەتی ئێراقی دەیکات.
3. ئەگەر هەردوو لا نەگەنە ڕێککەوتن چی ڕوو دەدات؟
بەهۆی خراپیی بەڕێوەبردن لە سەرچاوەکانی داهات، بوونی گەندەڵی و خراپیی ‌گرێبەستەکانی نەوتەوە، لە حاڵی ڕێکنەکەوتن و بەردەوامیی دۆخەکەدا ئەوە هەرێمی کوردستانە ناتوانێت‌ تەنانەت ئەو بودجەیەی بۆ مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆران بەپێی یاسا پێویستییەتی لە فرۆشتنی نەوت و داهاتە ناوخۆییەکانی بە ‌دەستیان‌ بخات، وەک لە ساڵی ڕابردوودا بینینمان کە حکومەتی هەرێمی کوردستان تەنانەت نەیتوانی نیوەی پابەندییەکانی بەرانبەر مووچەخۆران جێبەجێ بکات. ئەمە لە کاتێکدا هیچ باسێک لە پڕۆژەکانی وەبەرهێنان نابێت و ڕۆژبەڕۆژ بێکاری زیاتر دەبێت و دۆخی دارایی ‌ و بازاڕ بەرەو پووکانەوەی زیاتر دەچێت.
ئەمە بێجگە لەوەی لە حاڵی ڕێکنەکەوتن هەرێم و بەغدا زیاتر لەیەک دوور دەکەونەوە، ئەمەش دیسان لە قازانجی هەرێمی کوردستان نییە، چونکە هیچ بەدیلێکی بۆ ئەو دوور کەوتنەوەیە نییە، بەغداش لە دۆخێکی لەمجۆرە قازانج دەکات و دوور نییە بۆ پابەندکردنی هەرێم پەنا بەرێتە بەر فشارەکانی تر بۆ سەر هەرێمی کوردستان کە لە بەردەستیدان بەهۆی بوونی سەروەریی و دەوڵەتبوون و یاسا نێودەوڵەتییەکانەوه، ئەوسا دوور نییە هەرێمی کوردستان بە لاوازتر بچێتەوە بەردەستی بەغدا‌ و بە کەمتر لەوەی ئێستەش ڕازی بێت.
ئەم لێکدانەوەیەی سەرەوە تەنیا بۆ ڕێککەوتن و ڕێکنەکەوتنی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا بوو. خۆ ئەگەر هەرێمی کوردستان هاوشانی ئەو ڕێککەوتنە، چاکسازیی ڕیشەیی بکات و کۆتایی بە قاچاخچێتیی سنوورەکان بهێنێت‌ و پیاچوونەوە بە گرێبەستەکان و پڕۆسەی بەرهەمهێنان و گواستنەوە و خزمەتگوزارییەکانی نەوتدا بکات، لەپاڵ ئەمانەشدا باجی پێویست بەپێی یاسا بەسەر هەموو کۆمپانیاکاندا بەبێ جیاوازی بسەپێنێت، ئەوە دەتوانێت دۆخێکی دارایی وا بۆ خۆی درووست بکات کە هەم بودجەی پێویست بۆ بەگەڕخستن بە مووچەشەوە دەست بخات، هەم بودجەی پێویست بۆ وەبەرهێنان کە دەبێتە هۆی بوژاندنەوەی بازاڕ و ڕەخساندنی دەرفەتی کار. لە ئەنجامیشدا بە ئاسانی ‌ و بەبێ بوونی هیچ کوورتهێنانێک پڕۆژە یاسای بودجەی خۆی بنێرێتە پەڕڵەمان و لەم تاریکی و فەوزای نەبوونی پلانی داراییە کە حەوت ساڵە پێوەی گیرۆدەیە، دەربچێت.
پاش ئەو شیکردنەوەیەی سەرەوە پرسیاری گرنگ ئەوەیە: ئایا هەرێمی کوردستان ئەم دەرفەتەش لە کیس دەدات‌ و لەگەڵ بەغدا ڕێک ناکەوێت؟ ئەوسا هەموو خەڵکی کوردستان مافی خۆیانە بپرسن: لەدەستدانی ئەم هەموو دەرفەتە لەپێناوی چیدا؟ تاکەی هێزەکانی دەسەڵات سیاسەتی هەڵە لەسەر‌ سیاسەتی هەڵە کەڵەکە دەکەن؟ [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览211
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 30-01-2021
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 30-01-2021 (3 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 政治
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 26-04-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on26-04-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览211
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,468
图片 106,116
书籍 19,166
相关文件 96,494
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!