پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,760
وێنە 106,208
پەرتوک PDF 19,175
فایلێن پەیوەندیدار 96,619
ڤیدیۆ 1,329
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
ڕۆڵی رەفیق حیلمی لە بووژاندنەوەی کولتوور و زمانی کوردیدا
کوردیپێدیا، زانیاری هندێن ب سانا ئێخستین! تنێ ب مۆبایلێ ڕە نیڤ ملیون تومار دناڤ دەستێ تە دانە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕۆڵی رەفیق حیلمی لە بووژاندنەوەی کولتوور و زمانی کوردیدا

ڕۆڵی رەفیق حیلمی لە بووژاندنەوەی کولتوور و زمانی کوردیدا
$رۆڵی ڕەفیق حیلمی لە بووژاندنەوەی کولتوور و زمانی کوردیدا$
#نەوزاد جەمال#
#05-08-2020#
سەرەتاکانی سەدەی ڕابردوو دەستپێکی بەئاگاهاتنەوە و خۆناسینی ڕووناکبیر و دەستەبژێری کوردە. بەتایبەت سەروەختی داڕمانی خەلافەی عوسمانی'دەیان، ئەگەر نەڵێن سەتان، کورد لە سوپا و دامەزراوە سەربازی و شەرعییەکانی دەرباردا کاریان کردووە. بەپێچەوانەی ئەوانەی تەنیا وەک ڕەعیەیەک لەژێر ڕکێفی خەلیفەدا بوون، هەندێکیان درکیان بە پرسی سەربەخۆیی گەلەکەیان کردووە. بۆیان دەرکەوتووە چەمکی برایەتیی ئیسلامی بەنۆکەرکردن و بێگاریکردن و دادۆشینی سامانی گەلەکەیان زێدەتر نییە.
لە کاتێکدا هەندێک مەلا و شێخ و خوێندەواریش کە لە نزیکەوە ئاگاداری کەینوبەین و نهێنیی دەربار و گەندەڵیی دەسەڵات نەبوون، هەر دڵیان بۆ ڕزگارکردنی ئاڵای خەلافەت لێیداوە. بە جۆرێک کوردبوون و سەربەخۆییان بە گوناﮪ و خیانەت لە ئوممەی ئیسلامی داناوە. بەڵام لەنێو ئەو چینە تەکنۆکراتەی کە ئاگاداری وردەکاریی چارەنووسی دەرباربوون، لە ناوجەرگەی خەلافەتەوە ئاسۆی سەربەخۆبوون و بووژانەوەی گەلەکەیان بە دوور نەزانیوە. یەکێک لەو ڕووناکبیرانە ڕەفیق حیلمی بووە کە ڕۆڵی بەرچاوی لە بووژاندنەوەی نەتەوەییدا گێڕاوە. وەک خوێندەوار و ڕووناکبیر ئەو لە چەند ڕووەیەکەوە جێپەنجەی دیاربووە:
- بەشداریی سیاسیی لە حیزبی هیوا یان یاوەریکردنی شێخ مەحموود لە دانووستاندنەکانیدا.
- وەک ڕووناکبیرێکی وەرگێڕ و نووسەر لە گۆڤارەکان و بەرهەمەکانی خۆیدا.
- وەک پەروەردەکارێک (پیداگۆکێک) کە پیشەی فەرمیی لە وەزارەتی مەعاریف (پەروەردەی ئێستا) سەرپەرشتیار بووە و چەندان نەوەی پێگەیاندووە.
لەم دەرفەتەدا ڕۆڵی لە وەرگێڕاندا بەتایبەت نامیلکەی کۆمەڵایەتی کە لە 1934دا چاپ بووە باسدەکەین. نامیلکەکە دەقێکی تورکیی بیریاری ناسراو زیا ئەلپ کۆک (1875 - 1924) ە. پێدەچێت لە هەڵبژاردنیدا دوو پاڵنەری لە پشتەوە بێت. یەکەمیان، لەبەر ئەوەی نووسەرەکەی بە ڕەچەڵەک کوردە. هەروەک ڕەفیق حیلمی لەسەر بەرگی وەرگێڕانەکە ئاماژەی بەوە کردووە لە نووسینی زانای گەورەی کوردە. لەو دەربڕینەدا سەرسامبوون و شانازیکردنێکی پێوە دیارە. دووەم، لەبەر کاریگەریی وەک تیۆرسازێکی بیروباوەڕی نەتەوەیی و هاوکات کۆمەڵناسێک و ڕووناکبیرێکی مۆدێرنخواز کە دەبێتە خۆراکی هزری وەرگێڕ.
ئەگەر بەوردی خوێندنەوەیەک بۆ پێشەکیی وەرگێڕ بکەین، کۆمەڵێک سەرەداوی گرنگ بەرچاو دەکەون کە بیرکردنەوە و ئاگایی ڕەفیق حیلمی لە بابەتی وەرگێڕانەکە و تەکنیک و هونەری وەرگێڕانیشدا دەردەخەن. لەوێدا هەوڵی داوە لەبەرانبەر چەندین چەمک و زاراوەی کۆمەڵناسیدا واژەی کوردی دابنێت. لە نزیکەی 21 شوێندا بەرانبەر زاراوەکان وشەی کوردیی داناوە. لە سەردەمێکدا کە زاراوەی کۆمەڵناسی و ئەکادیمیی کوردی دەگمەن بوون. نووسینی کوردی لەو بارەوە ئەگەر نەڵێین هەر نەبووە، ئەوا دانسقە بووە.
لەلایەکی دیکەوە هەوڵەکەی ئەو تەواو پێچەوانەی خوێندەوارێکی کوردزادەی وەک ئەحمەد نەعیم بابانزادەیە (1872-1934) کە سەتان وشەی فەلسەفیی خستووەتە نێو زمانی تورکییەوە. بەوەش بنەماکانی فەرهەنگی فەلسەفیی لە تورکیدا پەرە پێدا.
لە ڕووی زمانیشەوە ڕەنگە ڕەفیق حیلمی یەکەم کەس بێت وشەی نامیلکەی بەکارهێنابێت. پەڕتووکەکە بەشێکە لە کۆمەڵە وتارێکی زیا ئەڵپ کۆک، بەڵام تەنیا ئەو وتارەی لێ وەرگێڕاوە. ئیدی نازانم ئاخۆ حیلمی دواتر گەڕاوەتەوە سەر وەرگێڕانی وتارەکانی دیکەی نێو پەڕتووکەکە یان نا، چونکە خۆی دەڵێت: بەهۆی گەرمای هاوینەوە نەکرا هەمووی لە چاپ بدەم و بڵاوی بکەمەوە. بۆیە ئەوەی ئەم دیباجەیەی پێنووسیم، نەتوانینی تەواوکردنی ئەم کارەیە. (حیلمی، پێشەکی)
هەر لە پێشەکییەکەدا دەپرسێت: وەرگێڕان چییە؟ بەتایبەت بەمە وەڵامێکی ئەوانەی داوەتەوە (بە دیاریکراوی ئاماژەی پێنەکردووە) کە پێیانوایە دەبێت وەرگێڕ تەنیا وشەی کوردیی پەتی بەکاربهێنێت. بەڵام ڕای خۆی لەو بارەوە بە دوو خاڵ دەخاتەڕوو: یەکەم، لە وەرگێڕاندا دانانی وشەی کوردی بەرانبەر زاراوەی زمانی لێوەرگێڕدراو بەدەستکاریکردنی پەیام و واتای دەقەکە دەکەوێتەوە. ئەمەش بۆ کورد دەبێتە مایەی دواکەوتن. چونکە لە گۆڕینی وشە بیانییەکاندا دەستکاریکردن لە واتای ئەوەی نووسەرەکە مەبەستی بووە درووستدەبێت. لەجیاتی مەبەستی نووسەر، وەرگێڕ شتێکی دیکەیان پێدەڵێت.
بەڵام ئەمە واتای ئەوە نییە کە زمان پەرەی پێنەدرێت. نەخێر لەسەر هەموو لاوێکی بە مێشک (ژیر) ە کە لەم سەدەی ڕێنیسانسی کوردەدا بەتەواوی هەوڵبدات و تا لە دەستی بێت زیندووکردنەوە و بووژاندنەوەی زمانی بکاتە ئایدیاڵ (ئامانجێکی باڵا) . چونکە زیندووبوونەوەی نەتەوەیەک بە زیندووکردنەوەی زمانییەوە بەستراوە. لێرەوە بە ڕای ئەو تاوەکوو زمان نەبووژێتەوە، گەل نایەتە ناو کۆڕی گەلان و شارستانییەتەوە.
ڕەفیق حیلمی باوەڕی وایە لەبەر ئەوەی مەیدانی شیعر و ئەدەبیات بوارێکی فراوانە، دەتوانین بە زمانی دەوڵەمەندی کوردی بیری خۆمانی پێ دەربڕین و پێ بنووسینەوە. بەڵام دەبێت لە وەرگێڕانی دەقی بابەتە زانستییەکاندا خۆمان لە دەستکاریکردن بپارێزین. حیلمی دەڵێت ئەمەش خواستی منە و پێویستیی زانستە. لەگەڵ ئەوەشدا لە وەرگێڕانی دەقەکەدا دەستەوەسان نەبووە و لە داتاشینی وشەی کوردی بۆ زاراوەکان دەستپێشخەر بووە.
لە ڕاستییدا نێوەڕۆکی پەڕتووکەکە ئەگەر بەپێی ناونیشانەکەی بێت، باسی کۆمەڵگە دەکات و بابەتێکی کۆمەڵناسییە، بەڵام نێوەڕۆک باسی نەژاد، گەل و نەتەوە و نەریت و ڕێوڕەسمەکان دەکات. ناساندنی واتای ڕێسا و بەها و پێوەرە کۆمەڵایەتی و ئەوەی پێیدەگوترێت کۆنترۆڵی کۆمەڵایەتییە. بۆیە پتر لە پەڕتووکێکی ئەنترۆپۆلۆجی/ئەتنۆگرافی دەچێت.
یەکێک لەو پرسیارانەی لە دەقەکەدا کراوە: نەتەوە چییە؟ ئەم پرسیارە ڕێدۆزێکە بۆ ئەوەی چۆن و بە چی نەتەوە دەبووژێتەوە؟ چۆن لە لەنێوچوون و توانەوە دەپارێزرێت؟ دەیان نموونەی گەلی جیا باس کراوە کە چۆن لەنێو زمانێکی دیکەدا تواونەتەوە یان نەژادیان گۆڕدراوە. چۆن مەزهەب و ئایین کاریگەرییان لەسەر پڕۆسەی توانەوە هەیە؟ ڕۆڵی زمان چییە و جیاوازیی گەل و نەتەوە لە چیدایە؟ گەلان بەهۆی شار و شارستانییەتەوە بەرەو هاوئاهەنگی و پێکەوەبوون دەچن، لە کاتێکدا بەهۆی فەرهەنگەوە لە یەکتر دووردەکەونەوە (حلمی ل 15) . کە وابوو دەبێت بۆ کۆسمۆپۆلتیک (جیهانییەتی) لە شارستانییەتدا و بۆ نەتەوایەتیش لە کولتوور (حر‌ث لە زمانی ئەوەوە) دا بگەڕێین (حلمی ل 15) .
لە وتارەکەدا بیرۆکەی ئایینی نەتەوەیی، دەوڵەتی نەتەوەیی و شارنشینیی نەتەوەیی وەک دوائامانجی باڵا و پێکهێنەری سەرەکیی گەلێک شرۆڤە کراون. چەمکی کەسێتیی نەتەوەیی کە ئاماژەیەکە بە ڕۆڵی زمان لە پێکهێنانی ئەو کەسێتییەدا تاوتوێکراوە. مەرج و پێکهێنەرەکانی نەتەوە چین؟ ڕۆڵی شار لە پڕۆسەی بەنەتەوەییبووندا چییە؟ بۆ نموونە، لەبەر ئەوەی کورد گوندنشینە و شارەکان تورکنشینن، ئیدی بە ئاسانی کورد لە بۆتەی شاردا بوونە تورک (حلمی، ل 9) .
گرنگیی نێوەڕۆکی پەڕتووکەکە لەو پاشخانە هزرییەی بیریارانی وەک دۆرکهایم و ئێرنست ڕێنان و چەندینی دیکەوە سەریهەڵداوە. لەوانەیە یەکێک بپرسێت: ئایا ئەو بۆ دەقی بیریار و ئەندازیاری نەتەوەگەری تورکی وەگێڕاوە، لە کاتێکدا تۆرانیزم نەیاری سەرسەختی کوردبوون بووە؟ هەڵبەت وەک چۆن سەرچاوە باسدەکەن کە کاتی خۆی ڕەخنەیان لە زیا ئەڵپ کۆک گرتووە بەوەی باسی تورکچێتی دەکات لە کاتێکدا خۆی تورک نییە، لە وەڵامدا گوتوویەتی: بیری نەتەوەیی زانستە!
ئیدی ڕەفیق حیلمی بە باشی لە پەیام و فەلسەفەی ئەو پەڕتووکۆکەیە تێگەتیشتووە؛ زمان نەک هەر ئاخافتن و گوێزانەوەی پەیامێکە، بەڵکوو پێناسە و قەڵای مانەوەی نەتەوەیەکە، چونکە ژیانەوە و بووژانەوە (زاین لە زمانی ئەوەوە) لە زمانی نەتەوەییدایە، کاتێک کە بە زمانی خۆی ئایین و ڕووناکبیری و ڕۆشنبیری بنووسرێت (حلمی ل11) .
لێرەوە وەرگێڕانی دەقێکی لەو جۆرە و لە سەروەختی بەئاگاهاتنەوە و وریابوونەوەی ڕووناکبیرانی کورددا کە ئەو بە ڕێنیسانس ناوی دەبات، ئاماژەیەکی پەیامدارە، چونکە ڕێنیسانس ئەو ئایدیایەیە کە بووژانەوەی کۆمەڵگە، زانست و هۆشیاریی زمان/نەتەوە ئامانجە باڵاکەیەتی. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 583 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 05-08-2020
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 05-08-2020 (4 سال)
باژێر و باژارۆک: هەولێر
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ئەدەبی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: یاداشت
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 30-04-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 30-04-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 07-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 583 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,760
وێنە 106,208
پەرتوک PDF 19,175
فایلێن پەیوەندیدار 96,619
ڤیدیۆ 1,329
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کەسایەتی
بلند محەمەد
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.547 چرکە!