图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,471
图片 106,116
书籍 19,166
相关文件 96,495
Video 1,307
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
خۆنەکوتان دژی کۆرۆنا وەک بێمتمانەیی بە زانست
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

خۆنەکوتان دژی کۆرۆنا وەک بێمتمانەیی بە زانست

خۆنەکوتان دژی کۆرۆنا وەک بێمتمانەیی بە زانست
$خۆنەکوتان دژی کۆرۆنا وەک بێمتمانەیی بە زانست$
#نەوزاد جەمال#
#15-04-2021#
ڕەنگە، هیچ کات و سەردەمێک وەک ئەم دووساڵەی دوایی، 'بێمتمانەیی گشتیی' بەرانبەر بە زانست و بەتایبەت زانستی پزیشکی نەبووبێت. لە سەدەی بیست و یەکەمدا، کە پێشکەوتن و دۆزینەوە و داهێنانی زانستی لە ئەوپەڕی برەوسەندندایە، جارێکی دیکە بێمتمانەیی گشتی بە زانست لە سەدە تاریکەکان نزیکمان دەکاتەوە. لە کاتێکدا، تەکنەلۆژیای زانیاری، زانین و زانیاری گەیاندە ئەودیو سنوورە داخراو و دووردەستەکانیشەوە.
سەیر وسەمەرەکە لەوەدایە، سەدەیەک کە زانست پێناسیەتی، نەزانی، خورافە و وەهم بەسەر بڕیار و بۆچوونەکاندا زاڵدەبێتەوە. ئەو هەڵا و بەدگومانییەی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و پێکوتەکەی هەیە، وادەکات گومان لە ئاستی ژیری و ئاگایی مرۆڤی سەردەمەکە بکەینەوە.
هەر لە سەروبەندی سەرهەڵدانی کۆرۆنادا، دەنگۆی ئەوەی ڤایرۆسەکە لە تاقیگەیەکی چینەوە دزەیکردووەتە دەرەوە و دەستکردە نەک سرووشتکرد، دەیان ڕاوبۆچوونی دژیەک و ناکۆکی سیاسیی جیهانی درووستکرد. یەکەم زیانیش لە 'شکۆی زانست' کەوت.
سەرەڕای پێشکەوتنە بەرچاوەی زانست، بەڕای توێژەران ئێمە لە بەردەم کۆمەڵێک پەتای مەترسیداری دیکەیشداین. یەکێک لەوانە دیاردەی پەتای زانیاری - زانیاریی نادرووستە (infodemic) ، بە چوونەنێو سەردەمی کۆمەڵگەی پاش حەقیقەت - ڕاستییەکان دیارنامێنن و ناڕاستییەکان جێگەی دەگرنەوە.
لێرەوە، خەڵکانێک هێشتا نەک هەر پێکوتەی کۆرۆنا وەرناگرن، بەڵکوو لە بنەڕەتەوە گومانیان لەڕاستیی ڤایرۆسەکە هەیە. کەمبوونەوە و کزبوونی متمانە بەزانست لە سەردەمی داهێنانە مەزنە زانستییەکان، لەسەر ئاستی جیهان ژێدەری کۆمەڵە فاکتەرێکی سیاسی، ئابووری و کولتووری و زانستییە.
لەبەرئەوە، نەبوونی متمانە بە زانست دیاردەیەکە پتر لە وەڵامێک هەڵدەگرێت. بەشێکی بۆ تێنەگەیشتن لە سرووشتی پەرەسەندن و پێشکەوتنی 'زانست' دەگەڕێتەوە. دیارە، زانست هەوڵێکە بۆ باشترکردنی ژیان و ئەنجامدانی زیندەچالاکییەکان بە ڕێگەیەکی درووستتر و شیاوتر، بەڵام، بەواتای ئەوەش نییە کە زانست ناکەوێتە هەڵەوە یان داهێنراوەکانی بە ڕەهایی بێخەوشن.
بەشەکەی دیکەش بۆ بەکارهێنانی دۆزینەوە و توێژینەوە زانستییەکان بە ئامانجی سیاسی یان بازرگانی دەگەڕێتەوە. هەروەها، خودی زانا و توێژەرەکانیش لەو جێگەیەی وەڵامی کۆتا و یەکلاکەرەوەیان نییە، بەڕاشکاوی ناڵێن 'هێشتا هۆکارەکە نازانین'. لەکاتێکدا، خاڵێکی پرشنگداری فەلسەفەی سۆکرات چەند هەزار ساڵێک لەمەوبەر گوتەیەک بوو:دەزانم کە نازانم. گوتنی 'نازانم' هێندەی بەڵگەیە لەسەر زانایی و درککردن بە سنووری زانین، ئەوەندە نازانستیبوون ناگەیێنێت.
دیوێکی دیکەی بێمتمانەییەکە ئەوەیە پێشکەوتنی زانستی و داهێنانەکانی وەک باوەڕێکی ئەفسانەیی لێهاتووە. بە جۆرێک مرۆڤ کوێرانە خۆی ڕادەستی توێژینەوە و دۆزینەوەکانی بکات، بێئەوەی پرسیار و بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانەی لەبارەوە هەبێت. لەمەوە، زانست باوەڕی وەک دۆگما-باوەڕێکی چەقبەستوو-ی لێهات.
بۆیە، هەر هەڵەیەکی بچووک و گەورەی زانستی وایکرد ئەو باوەڕە کوێرانەیە بە زانست سەر لەبەر هاڕەبکات. چونکە، لەو دیدوبۆچوونە پەڕگیرەدا بەبێخەوشی زانست، سنووری نێوان باوەڕ و ڕاستی بابەتی سەلمێنراو تێکەڵبوو. هەر چییەک بەناوی زانستەوە گوترا، وەک ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگر هەژمارکرا. لەمەشەوە، جیاوازی لەنێوان زانست و باوەڕ و ئایین و خورافە و ئەفسانەدا نەما.
هۆکارێکی دیکەش، بڵاوبوونەوەی هەواڵی ناتەواو و نەسەلمێنراو و زانیاریی کەموکوورتە لە تۆڕەکاندا. ئەوەندەی زانیاریی ناتەواو ناپاساودراو لە میدیا و تۆڕەکاندا بڵاودەبنەوە، هێندە زانیاری پێویست و سەلمێنراو و پێویست ناگەن.
لەم دۆخە لێڵ و لیخنەشدا، کۆمەڵێ ئامانجی سیاسی و ئابووری بەنیازی خۆیان دەگەن. تەنانەت، گرووپە تووندڕە و تیرۆریستییەکان، دەرفەتەکە بۆ شۆردنەوەی مێشکی لاوان و ڕاکێشانیان بەرەو-بازنەی ئارامی باوەڕەکەیان- دەقۆزنەوە. باشتر دەتوانن گەنجە تەریک و بەگومانەکان، لەنادڵنیاییەوە بەرەو ئامانی ئایدۆلۆجی خۆیان کێشبکەن.
جگە لەوەش، کزبوونی متمانە بە 'سەنتەری دەسەڵات' و دەستەبژێری سیاسی و کاربەدەستان، دیوێکی دیکەی بڵاوبوونەوەی بێتمانەییە. ئاخر، لە هەرێمی کوردستان تاوەکوو ئێستاش بەرپرسێکی باڵا و کاربەدەستێک لە پێگەیەکی هەستیاردا نەمان دی لەبەرچاوی میدیاکان، خۆی بکوتێ. ئەوە هێندەیتر بەدگومانی بە ڤاکسینەکە پتر دەکات. خەڵکی دەپرسن: یان ئەوەتا باوەڕیان بە پێکوتەکە نییە یان هی تایبەتیان بەپارەی خەیاڵی بۆ هاتووە.
بێگومان، وەکچۆن زانست خزمەتی گەورەی بە مرۆڤایەتی کردووە، هەندێکجاریش زیانی بە ژینگە و ژیان و مرۆڤایەتی گەیاندووە، بەتایبەت کە لەدەرەوەی ئامانج و پەیامی زانست، داهێنراوەکانی بەکارهێنراوە.
لەمەوە، دەبێت بپرسین؛ ئایا ڕۆڵی سەنتەرەکانی توێژینەوەی زانستی زانکۆکان، پسپۆڕ و شارەزایان چییە ئەگەر هەروا بێدەنگبن؟ ئایا، بێمتمانەیی بە زانست/ بواری پزیشکی و تەندرووستی لە کوردستان، هۆکاری دەرکەوتنی دیاردەی دەست لەخۆبەردان/دەست لەخۆشۆردنی تاکەکانی کۆمەڵگەیە لەهەر ڕێنمایی و ڕێکارێکی تەندرووستی و یاساییە؟ یان ئەنجامی بێهیواییە لەژیانێکی شیاوتر، ژینگەیەکی لەبارتر و داهاتوویەکی پرشنگدارتر؟
[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览357
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 15-04-2021
挂钩项目: 2
传记
日期与活动
小组: 文章
Publication date: 15-04-2021 (3 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 医疗
书: 社会
书: 政治
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 30-04-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on30-04-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览357
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,471
图片 106,116
书籍 19,166
相关文件 96,495
Video 1,307
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!