پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,441
وێنە 105,770
پەرتوک PDF 19,160
فایلێن پەیوەندیدار 96,492
ڤیدیۆ 1,307
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی پەڕلەمانی کوردستان چی گوت؟
کوردیپێدیا، دیروکا ڕوژ ب ڕوژێ یا کوردستان و کورد دنڤیسیت..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی پەڕلەمانی کوردستان چی گوت؟

قوباد تاڵەبانی لە کۆبوونەوەی پەڕلەمانی کوردستان چی گوت؟
$#قوباد تاڵەبانی# لە کۆبوونەوەی پەڕڵەمانی کوردستان چی گوت؟$
#هێڤیدار ئەحمەد#
#12-04-2021#
شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی، لە پەڕڵەمانی کوردستان وەڵامی 100 پرسیاری سەرۆکایەتیی پەڕڵەمان و لیژنەی دارایی و لیژنەی سامانە سرووشتییەکان و سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەڕڵەمانی کوردستانی لەسەر پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2021ی ئێراقی فیدراڵ، دایەوە.
خۆم وەکوو جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووریی پەڕڵەمانی کوردستان لەو کۆبوونەوەیەدا بەشداربووم کە چوار کاژێر و نیوی خایاند، هەوڵدەدەم بەشێکی ناوەرۆکی ئەو کۆبوونەوەیە لە ڕێگەی ئەم نووسینەوە بۆ خوێنەران ڕوونبکەمەوە.
بەڕێز قوباد تاڵەبانی لەو کۆبوونەوەیەدا گوتی دەتوانین بە بودجەی ئێراق بڵێین یاسایەکی هاوسەنگە، چونکە هیچ لایەنێک (#هەولێر# - بەغدا) 100%ی داخوازییەکانی تێیدا جێبەجێ نەکران.
$چۆن متمانە گەڕایەوە؟$
وەکو جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتی، پڕۆسەی دانووستاندنەکانی ئێمە سەرکەوتوو بوو، چونکە هەر ئەم گفتوگۆیدانە بوو، متمانەی لەنێوان هەرێم و بەغدا درووستکرد.
یەکەمجار ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ئێراق هەبوو لەسەر (نص) ێک/دەقێک ڕێککەوتبووین لەنێو پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 کە پێی دەگوترا (نەسی حکومی) ، بەڵام دواجار ئەم دەقە قبووڵ نەکرا، نەیانویست تێی بپەڕێنن، بەردەوام داوای بەدیلی ئەو دەقە لە ئێمە دەکرا، دەمانوت (نییە) . دواجار گەیشتنە قەناعەت کە ئەم نەسە تێناپەڕێت، دوا نەسی بەشی هەرێم کە پێشکێشکرا حەوت تێبینیمان لەسەری هەبوو، بەڵام لەسەر نەسێکی هاوبەش ڕێککەوتین کە ئێستا لە ماددەی 111ی یاسای بودجەی گشتیدا جێگیرکراوەتەوە.
ئێستا زیاتر دەتوانین بڵێن ئەو بودجەیە بودجەیەکی (هاوسەنگی و تەقەشوفییە) ، چونکە لە 164 تریلیۆن دینارەوە کەمکرایەوە بۆ 129 تریلیۆن، واتە دۆخی دارایی لە ئێراق جێگیر نییە، وەکوو قوباد تاڵەبانی گوتی مادام دۆخی دارایی لە ئێراق سەخت بێت، ئەوا دۆخی دارایی لە هەرێمیش سەختە.
کاتێ بۆ گفتوگۆکانی یاسای قەرز لە کۆتایی ساڵی 2020 لە بەغدا بووین، دۆخی هەرێمی کوردستان لە ئێراق زۆر خراپ بوو، بەردەوام هێرشیان دەکردە سەر ئێمە، کەشوهەوایەکی زۆر تەشەنوجی هەبوو، ئێمەش بە عینادیی خۆمان، یان پشوودرێژیی خۆمان توانیمان ئەو کەشوهەوایە بگۆڕین و لە ئازاری یەکدی تێبگەین، ئەمە قسەی کاک قوباد بوو بۆ پەڕڵەمانی کوردستان.
بەڵام لایەنە شیعەکان تەنیا لەسەر بودجەی ساڵی 2021 هەندێک تێڕوانینیان گۆڕاوە، ترسی تووندی ئەو لایەنانەی دەسەڵاتیان هەیە لە بەغدا بەرانبەر هەرێمی کوردستان نەڕەویوەتەوە. قوباد تاڵەبانی باسی ئەو مەترسییەی کرد کە لە ئاییندە هەیە ماددەی 140 ماوە کە تووندن لەسەری، یاسای نەوت و غاز هەیە، خۆمان هەر ئێستا بۆی ئامادە دەکەین و چاوەڕێ دەکەین لەو یاسایەدا تێڕوانینیان لەسەر هەرێم تووند بن.
$خاڵە باشەکانی بودجە بۆ هەرێم$
یەکەم: یەکەمجار لایەنی ئێراقی داوای 100%ی مەلەفی نەوتی هەرێمی کوردستانیان دەکرد و دەیانوت دەبێت ئەو مەلەفە لەدەست هەرێمدا نەمێنێت، چۆن بەسرە 100% ڕادەست دەکات، دەبێت ئێوەش وا بکەن، بەڵام نەچوینە ژێر ئەو داوایە و لە داهاتی ناوخۆش تەنیا 50%ی پێدەدەین.
دووەم: بابەتی خەرجیی فیعلی هەبوو، بەغدا دەیوت چەند داهاتتان هەیە ئەوەندە دەنێرین. ئەوەشمان قبووڵ نەکرد و بە ژمارە، مافی هەرێم چەسپێندرا.
سێیەم: مووچەی هێزی پێشمەرگە چیدیکە بەشێک نییە لەنێو مووچەی سیستەمی بەرگریی ئێراق وەکوو پێشتر دەیاننووسی و نەدەهات، ئێستا ئەوە چارەسەرکرا و لەنێو پشکی مووچەی مووچەخۆران دەینێرن.
ئەگەر یاسای بودجە وەکوو خۆی جێبەجێکرا ئەوا داهاتی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە دەبێت:
11 تریلیۆن و 432 ملیار دینار پشکی هەرێمی کوردستانە بۆ ساڵی 2021 کە ئەویش:
6 تریلیۆن و 260 ملیار دیناری بۆ مووچەیە
1 تریلیۆن و 901 ملیار دیناری کۆمەڵایەتی (رعایة الاجتماعیة)
3 تریلیۆن و 271 ملیار دیناری بۆ بودجەی پڕۆژەکانە
دەربارەی مووچەی مووچەخۆران لە هەرێمی کوردستان، زیاتر لە ملیۆنێک و 270 هەزار کەس مووچە وەردەگرن، ئێراق تەنیا حیسابی 682 هەزار مووچەخۆری کردووە، واتە دەبێت حکومەتی هەرێم مووچەی 600 هەزار کەسی دیکە دابین بکات.
بۆیە لە قسەی ئاوات شێخ جەناب و سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ئومێد سەباح لە کۆبوونەوەکە تێگەیشتن لێبڕینی مووچە لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت.
پرسیار لە شاندی حکومەت کرا، ئایا هەرێمی کوردستان پابەندی جێبەجێکردنی بودجەی ئێراق دەبێت، ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستان لە بابەتی نەوت و داهاتی ناوخۆ ڕادەست دەکات؟
قوباد تاڵەبانی لەوەدا بە ڕاشکاوانە گوتی سێ جار لەسەریەک بە ئێراقمان گوت، نەوتتان دەوێت یان ئەقیامی نەوت؟ گوتیان ئەقیامی نەوت، نەوتتان دەوێت یان ئەقیامی نەوت؟ گوتیان ئەقیام، جاری سێیەمیش گوتم، برا ئێوە نەوتتان دەوێت یان ئەقیامی نەوت؟ گوتییان ئەقیامی نەوتمان دەوێت. بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە دوا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران گوتی ئێمە پابەندین لە جێبەجێکردنی یاسای بودجە وەکوو خۆی. بۆیە ئێمە ئامادەبووین، ئامادەین، ئامادەش دەبین.
$چی وایکرد کورد ئەم جارە یەکدەنگ بن؟$
جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێیوابوو، پەسندکردنی یاسای بودجە، کۆتایی ڕێگە نەبوو، بەڵکوو سەرەتای ڕێگەیە و شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگەڕێتەوە بەغدا و لەوبارەیەشەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ (دووشەممە #12-04-2021#) نامەی بۆ حکومەتی ئێراق ناردووە کە ئامادەین بۆ جێبەجێکردنی یاسای بودجەی 2021، داواش کراوە شایستە داراییەکانی مانگی (1، 2 و 3) ی ئەمساڵ بنێرن.
کورد لە بەغدا یەکدەنگ بوون، شیعە یەکدەنگ نەبوون، تاڵەبانی لەو کۆبوونەوەیە گوتی، نییەت پاکیی ئێمە بە بەغدا گەیشت و ئەمەش وایکرد هەڵوێستیان بگۆڕدرێت و بە بەغدامان گوتی ناڕۆین تاوەکوو بگەین بە ڕێککەوتن، هەرچەندە ترسێک هەیە لە بەغدا کە ئەم یاسایە جێبەجێ نەکرێت، بۆیە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گوتی (پارەیان دەوێت، پارە دەدەین، مەقاسە دەکەن، ئامادەین، ڕێگەی سێیەم دەبینن، هەر ئامادەین. ڕاستە ئەگەر نرخی نەوت بەرز بوو، ڕەنگە هەرێمی کوردستان هەندێک زەرەر بکات، بەڵام لە دابەزینی نرخی نەوت ڕەنگە لە قازانجی هەرێمدا بیت.
قوباد تاڵەبانی لە درێژەی قسەکانیدا بۆ پەڕڵەمانی کوردستان گوتی پەسندکردنی یاسای بودجە و زامنکردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەو بودجەیەدا ئازایەتیی من نەبوو، ئازایەتیی شاندەکەش نەبوو، نا. بەڵکوو درزمان نەهێشت لەنێوان لایەنە کوردستانییەکان کە لایەنەکانی ئێراق یاری لەسەر ئێمە بکەن و پەیامەکەش گەیشت بە بەغدا کە یەکدەنگین و هەموومان پێکەوە دەمانوت کاکە نەسی حکومەت و پێکەوە یەک قەوانەمان لێدەدا. بۆمانیش دەرکەوت ئەگەر یەکگرتووبین هێز نییە لێمان تێکبدات، بەس کورد خۆی نەبێت و لەوەشدا خەبیرین بۆ تێکدانی خۆمان.
$دۆخی دارایی هەرێم$
حکومەتی هەرێمی کوردستان کاری کردووە لەسەر ئامادەکردنی بودجەی هەرێم بۆ 2021، تەنیا لەسەر یەک وەزارەت ماون کە حیساباتەکانی خۆی بخاتە نێو پڕۆژە یاسای بودجە و ڕەوانەی پەڕڵەمانی کوردستانی بکەن. لەوبارەیەوە قوباد تاڵەبانی دەیگوت، بە ڕای من ناڕەزایی زۆر لەسەر بودجەی هەرێمی کوردستان لەنێوان لایەنەکان و حیزبەکان درووستدەبێت، داوایان لێدەکەین بە سەبر و ژیر و هێمنیی خۆیان ئەو دۆخەش دەرباز بکەن، وەکوو چۆن پێشتر بە سەبر و هێمنی مامەڵەیان کردووە. کاتێک ئەو دێڕەی کۆتایی گوت، بە پێکەنین و بزەیەکەوە دەیگوت، وەکوو ئەوەی کە حیزبەکانی هەرێم تووندن بەرانبەر یەکدی.
سێ ئامانجی سەرەکیی بودجەی 2021ی هەرێمیش ئاشکراکرا کە حکومەت گرنگی بەو سێ کەرتە دەدات، ئەوانیش (کشتوکاڵی، پیشەسازی و گەشتوگوزار) بوون، لەوبارەیەوە شاندی حکومەت گوتی، کەرتی کشتوکاڵ هەندێک پێشخستنی بەخۆوە بینیوە، ئەویش پێشتر 1%ی گرنگی بەو کەرتە دراوە، ئێستا بەرزبووەتەوە بۆ 8%.
سەبارەت بە شەفافییەت، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد ڕاستە لەڕووی شەفافییەتەوە ئێمە شامی شەریف نین، بەڵام کاری بۆ دەکەین پڕۆسەی نەوت شەفاف بکەین، ئێستا ڕاپۆرتی دیلۆت هەیە لەسەر پڕۆسەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی کوردستان، کە جێگەی گرنگیپێدانێکی زۆری بەغدا بوو، سەرۆکوەزیرانی ئێراق، وەزارەتی نەوت و لایەنەکان زۆر بە بایەخەوە لەو ڕاپۆرتانەی دیلۆتیان ڕوانیوە، هیوادارین جێگەی ئیعتیمادی ئێوەش بێت.
75%ی وێستگەکانی کارەبای هەرێمی کوردستان بە گازی سرووشتیی خۆمان بەرهەم دێت، دەربارەی ئەوەی ئایا داهاتی گازی سرووشتی گەیشتووەتە ئەوەی پشتی پێ ببەستین؟ قوباد تاڵەبانی ڕوونیکردەوە کە هێشتا زۆری ماوە گازی سرووشتیی هەرێمی کوردستان بفرۆشرێتە دەرەوە، ئەگەر گازی زیادەش هەبوو، ئێراق ئامادەیە بیکڕێت، ئەویش بە ڕەزامەندیی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 324 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 12-04-2021
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 12-04-2021 (3 سال)
باژێر و باژارۆک: هەولێر
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ڕەخنەیا سیاسی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: راپۆرت
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 01-05-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 01-05-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 05-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 324 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
چیا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,441
وێنە 105,770
پەرتوک PDF 19,160
فایلێن پەیوەندیدار 96,492
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
چیا
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
کانێ بەرهەمێن نڤیسکار و دیرۆک نڤیس ئەنوەر مائی
کورتەباس
سێڤی ئالی سۆر
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
کورتەباس
بویک مار (Chameleon)
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
ئوسفێ بەکۆ ڤەکۆلینەک د هوزانڤانیا ویدا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.406 چرکە!