ئاگر ئەگەر وڵاتی داگرت، تەڕوئیشک دەسووتێنێ.
ئیشک: وشک، سرووشتی جەنگەڵ وایە، کاتێک ئاگر لە دارستان بەردەبێت، داری وشک و تەڕ بە یەکەوە دەسووتێ، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە هەندێکجار واڕێکدەکەوێت لە ڕووداوێک یان کارەساتێکدا جگە لە خەڵکی تاوانبار، خەڵکی بێتاوان تێوەدەگلێ یان تیادەچێت و لەناودەچێت. [1]