پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,442
وێنە 105,696
پەرتوک PDF 19,153
فایلێن پەیوەندیدار 96,399
ڤیدیۆ 1,307
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کورد و دووەم دەوڵەتی ئێراق
کوردیپێدیا، دیروکا ڕوژ ب ڕوژێ یا کوردستان و کورد دنڤیسیت..
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

کورد و دووەم دەوڵەتی ئێراق

کورد و دووەم دەوڵەتی ئێراق
$کورد و دووەم دەوڵەتی ئێراق$
#هۆمەر دزەیی#
#01-04-2023#
$ئێراق لە ساڵی 1921 لەلایەن بەریتانییەکانەوە دامەزرا وەک یەکێک لەو دەوڵەتە تازانەی کە لە ئەنجامی هەڵوەشانەوەی دەوڵەتی عوسمانیی دوای یەکەم جەنگی جیهان سەریان هەڵدا.$
ئەم دەوڵەتە نوێیە هەر لە دەسپێکدا بە سەقەتی لەدایکبوو، چونکە لە سێ ویلایەتی عوسمانییەوە تێکهەڵکێشرا کە هیچ پەیوەندییەکی فەرهەنگی و ئابووریی توکمەیان بە یەکەوە نەبوو. ویلایەتی بەسرە، ویلایەتی بەغدا و ویلایەتی موسڵ. ویلایەتی بەسرە کە دانیشتووانی بە زۆرترایەتی هەرە زۆری عەرەبی شیعە بوون هەموو کاروباری بازرگانی و ئابوورییان لەگەڵ ناوچە باشوورییەکانی خۆیان لە کەنداوی فارسی و لە نیمچە دوورگەی هیندی بوو، نەک لەگەڵ ویلایەتەکانی دیکەی عوسمانی. ویلایەتی بەغدا کە دانیشتووەکانی شیعە و سوننە بوون، بەڵام چونکە شارە پیرۆزەکانی نەجەف و کەربەلای شیعان کەوتبوونە ناو سنووری ئەم ویلایەتە، ئەوان زیاتر وابەستەی ئێران بوون لە بواری هاتوچۆ، ئاڵوگۆڕی کولتووری، ئابووری و بازرگانییانەوە. هەرچی ویلایەتی موسڵە، ئەمەیان کە بەپێی ئارنۆڵد ویڵسن لە پەڕتووکی یادداشتەکانیدا ( میزۆپۆتامیا لەنێوان دوو وەفادارییاندا (Mesopotamia between two loyalties) .1917 - 1914، 95%ی کورد بوون و ئەوانە لە بواری کولتوور و ئاڵوگۆڕی بازرگانییەوە زیاتر لە ویلایەتی حەڵەبەوە نزیکبوون تاوەکوو لەگەڵ دوو ویلایەتەکەی بەغدا و بەسرە.
جا بەبێ ئەوەی گوێبداتە حەز و ئارەزووی دانیشتووانی ئەو سێ ویلایەتانە، بەریتانیا هەرسێکیانی پێکەوە لکاند، دەوڵەتێکی نۆێی پێ دامەزراند و ناوێکی جوگرافی کۆنی بۆ هەڵبژارد، ئێراق. لەوەش خراپتر، هەڵستان حکومەتێکی سوننەیان بەسەر وڵاتێکدا سەپاند کە زۆرترایەتی هەرە زۆری شیعە مەزهەبن. هێشتا لەوەش خراپتر، ئەمیرێکی عەرەبی سوننی مەزهەبیان (فەیسەل) لە ویلایەتێکی دیکەی عوسمانییەوە (حیجاز) هێنا و کردییانە مەلیکی ئێراق. بەم جۆرە وڵاتێکی چێشتی مجێور ئاسا (شیعە و سوننە و کورد) یان پێکەوەنا و مەلیکێکی حیجازیشیان لەسەر دانا.
ڕاستییەکەی، خۆی بەریتانییەکان تاوەکوو ساڵی 1918 نەگەیشتبوونە ویلایەتی موسڵ و، ئەوان هەر لە سەرەتای یەکەم جەنگی جیهانی لە ساڵانی (1914 - 1915) دوو ویلایەتەکەی بەسرە و بەغدایان گرت و پلانیان دانابوو کە دەوڵەتە نوێیەکەی ناویان نا ئێراق لەو دوو ویلایەتە دابمەزرێنن کە لە ساڵی 1918دا ویلایەتی موسڵیشیان گرت، لێرەدا تووشی چەندین گرفت و کێشە بوون.
لەلایەکەوە خەڵکی ئەم ویلایەتە کوردییە دەیانویست دەوڵەتێکی سەربەخۆی باشووری کوردستان دابمەزرێنن. لەلایەکی دیکەوە عوسمانییەکان کە بینییان دوو ویلایەتە عەرەبییەکەی بەسرە بەغدایان لە دەست چووە، سووربوون لەسەر ئەوەی کە هەر نەبێ ویلایەتی موسڵ، کە عەرەب نییە، نەدۆڕێنن و لەنێو سنووری نوێی خۆیاندا گلی بدەنەوە، بەڵام لەپاش دۆزینەوەی نەوت لە کەرکووک کە لە ویلایەتی موسڵی کوردی بوو، بەریتانیا بڕیاریدا ئەم ویلایەتەش بخاتە سەر دوو ویلایەتە عەرەبییەکەی بەسرە و بەغدا و، ئێراقە نوێیەکە لەو سێ ویلایەتەوە دابمەزرێنێت. بەریتانیا لەو مشتومڕەدا سێ ئامانجی لەبەرچاو گرتبوو، یەک: ببێتە خاوەنی ئەو نەوتەی کە تازە لە کەرکووک دۆزرابووەوە، چونکە بەپێی پەیمانی پێشتری سایکس - پیکۆ 1916، کە لەنێوان بەریتانیا و فەرەنسا بۆ دابەشکردنی میراتی دەوڵەتی عوسمانی ویلایەتەکانی بەسرە و بەغدا بەر بەریتانیا دەکەوت، سووریا و فەلەستینیش بۆ فەرەنسا (لوبنان و ئوردن هێشتا نەبوون) , بۆیە بەریتانیا هەوڵیدا و بۆیشی چووە سەر کە ویلایەتی موسڵی دەوڵەمەند بە نەوت بخرێتە سەر دوو ویلایەتەکەی پێشتر.
دوو: دانیشتووە شیعەکانی دوو ویلایەتەکەی پێشتر قەبووڵیان نەبوو ئەمیرێکی سوننی حیجازی (فەیسەل) بکرێتە مەلیکیان. هەر خودی فەیسەڵ خۆی بۆ بەریتانییەکانی نووسی کە ئەگەر ویلایەتی موسڵی سوننەی بۆ نەخەنە سەر دوو ویلایەتە شیعەکەی بەسرە و بەغدا، ئەوا مەحاڵە شیعەکان پێی ڕازی ببن ببێتە مەلیکیان. بۆیە و بۆ زیاترکردنی ژمارەی سوننە لە ئێراقێکی نوێدا، بەریتانیا مەبەستی بوو ئەو ویلایەتە سوننەیە (موسڵ) بخرێتە سەر دوو ویلایەتە شیعەکە.
سێ: وڵاتێکی بریتی لە هەڕەمەیەکی شیعە و سوننە و کورد کە بە نەژاد و هەروەها بە ئایینزا (مەزهەب) زۆر لێک دوورن ئەوە پڕ بە پێستی خۆیەتی بۆ سیاسەتی بەنێوبانگی کۆلۆنیالیزمی بەریتانی (divide and rule، پەرتکە و زاڵبە ( فرق تسد) .
بەم جۆرە، دەوڵەتێکی نوێ بە ناوی ئێراق لە ساڵی 1921 دامەزرا و لە ساڵی 1925یش بووە ئەندامی ( کۆمکاری میللەتان (league of Natons) ، بەڵام لەوساشەوە کورد هەمیشە هەر لە سەرهەڵدان و دژایەتیکردنی ئەو ئێراقە عەرەبییە بوو کە بە داری زۆرێ وڵاتی کوردیان پێوە لکاندبوو. ئێمە داوا لە بەڕێوەبەرایەتیی سیڤیلی نوێی بەریتانی دەکەین نەهێڵن تورک جارێکی دیکە ڕوو لە وڵاتی ئێمە بکەنەوە و ڕێگاش نەدەن بە عەرەب حوکمی ئێمە بکەن. ئەمە دوو مەرجی کورد بوو کە نوێنەرەکانی #هەولێر#یان، خورشید ئاغای دزەیی و ئەحمەد ئەفەندی (ئەحمەد عوسمان) پێشکێشی ئارنۆڵد ویڵسن، ئەفسەری سیاسیی بەریتانیایان کرد بەرانبەر بەوەی کە ئەوان پشتگیری لە هاتن و مانەوەی بەریتانیا بکەن [ خورشید ئاغا مامی هۆمەری دزەیی بوو و ئەحمەد ئەفەندیش مێردی پووری، مێردی خوشکی دایکی ]، بەڵام خەون و خەیاڵی کورد بووە سەراب و، دەرەنجام، باشووری کوردستان هەر لکێندرا بە ئێراقە تازەکەوە.
هێندەی پێنەچوو دەسەڵاتدارە نوێیە عەرەبەکان دەستیان بە عەرەباندنی ناوچە کوردییەکان کرد. کابرایەکی نەتەوەپەرستی عەرەبی سوورییان هێنا (ساطع الحصری) کردیانە بەڕێوەبەری گشتیی وەزارەتی مەعاریفی ئێراقی کە بەرپرسی نووسینەوە و لەچاپدانی هەموو پەڕتووکەکانی مێژوو بوو لە قۆناخی خوێندنی سەرەتایی و دوای ئەوەش کە بە ئاشکرا هەستی عەرەبچێتییان لێ دەتکایەوە. شار و شارۆچکەکانی #دهۆک#، #زاخۆ#، #ئاکرێ#، شێخان، #شنگال# ئەوانەیان هەموو لە وڵاتی کوردان داپچڕاند و خستنیانە سەر ئیدارەیەکی نوێ بە ناوی لیوای موسڵ. هەر بەوە نەوەستان، ئینجا هەڵستان #خانەقین#، مەندەلی ، بەدرە ، جەسان ، حەی (حيً) و چەند شارۆچکەی دیکەشیان لە خاکی کوردان دابڕاندن و خستیانە سەر دوو لیوای نوێی عەرەبان، لیوای دیالە و لیوای کوت. بەوەش تێر نەبوون، ئەم جارە هەڵستان عەرەبێکی زۆریان هاوردەکرد بۆ ناوچەی حەویجەی پڕ لە نەوتی نزیک شاری کەرکووک. ئەوە هەمووی بەبێ ئەوەی یەک پرس بە دانیشتووانی کوردی ئەو ناوچانە بکەن.
کوردی دڵساردبووەوە ناچار دەستی بە خەباتی چەکداری کرد تاوەکوو ساڵی 1958 کە حوکمی مەلەکی لە ئێراق داتەپی و سیستەمی کۆماری دامەزرێندرا. کورد یەکسەر پشتگیرییان لەو ڕێژیمە نوێیە کرد بە هومێدی بەدیهێنانی خەونە دێرینەکەیان. زۆری نەبرد سەرلەنوێ لەلایەن هەموو حکومەتە کۆمارییە نوێیەکانیشەوە داپەڵۆسران و تەنانەت لە سەردەمی بەعسییەکانی سەدام حسێندا لە ساڵی 1988 بە چەکی کیمیایش ژەهراوی کران، بەڵام لە ڕۆژی 9ی مانگی گوڵانی ساڵی 2003 ئێراق لە ئەنجامی هێرشێکی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی ئەمریکا وەک دەوڵەت نەما. حکومەت هەڵوەشا، هێزە چەکدارەکان بەرەڵڵا کران، تەنانەت ئاڵای ئێراقیش لەلایەن زۆرترایەتیی ئێراقییانەوە بەتایبەتی لەلایەن کوردەوە چیتر بە ئاڵای خۆیان نەناسرا. ئەوەبوو کە ئێراقییەکان کەوتنە پڕۆسەی دامەزراندنی دووەم دەوڵەتی ئێراقی. بەپێی گشتپرسی (ریفەراندۆمێکی) نافەرمی کە لەلایەن (NGO) یەکی کوردییەوە ڕێکخرابوو دەرکەوت کە پتر لە %98 ی کورد نایانەوێ لەناو دەوڵەتێکی نوێی ئێراقیدا بن، بەڵکوو دەیانەوێ دەوڵەتێکی کوردی سەربەخۆیان هەبێت.
کورد دڵی لە سیاسەتی دووڕوویی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتیی ئەمریکاش سارد بووەتەوە کە دەڵێن ئێراق دەبێ وەک دەوڵەتێکی یەکگرتوو بمێنێتەوە. لێرەدا پرسیاری کورد ئەمەیە: بۆچی درووستە بۆ فەڵەستین ببێتە دوو دەوڵەت؟ درووست بوو بۆ یەکێتی سۆڤییەت هەڵبوەشێت؟ بۆ یوگۆسلاڤیا تەخشان و پەخشان بکرێت؟ بۆ چێکۆسلۆڤاکیا بکرێتە دوو دەوڵەت؟ بۆ تیمۆری ڕۆژهەڵات لە ئیندۆنێسیا جیا ببێتەوە؟ بۆ ئەریتریا لە ئیسیۆپیا دا بپچڕێندرێت؟
جا کورد دەپرسن بۆچی ئەو هەڵوەشاندنەوەیە بۆ دوو یان چەند دەوڵەتییە بۆ ئەوانە حەڵال بێ، بۆ کورد حەرام بێ؟ لە ئەنجامدا، ڕێبەرانی کورد هەرچەندە کە لەژێر لێواندا هەر هەمان دڵساردبوونەوەیان لەگەڵ هاووڵاتییە دڵساردبووەکانی خۆیاندا دەردەبڕی، چاریان ناچاربوو لەسەرەوە لە ڕوانگەیەکی زیاتر پراگماتیکانە بڕواننە کێشەکە. ئەوان تێگەیشتبوون کە نە لە نیازی هاوپەیمانان بە سەرکردایەتی ئەمەریکا دایە نە وڵاتە دراوسێیەکانی کوردیش دەیانەوی دەوڵەتێکی سەربەخۆی کوردستان لە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاستدا لە دایک ببێ، بۆیە کاربەدەستانی کورد بە نابەدڵییەکی زۆرەوە پێشنیازێکی نوێیان خستەڕوو کە وەک دەڵێن نە شیش بسووتێ نە کەباب.
پێشنیازەکەیان ئەوەبوو کە سیستەمێکی فیدراڵی شاش و واش بکرێتە بەر ئەو ئێراقە تازەیە، سیستمێک لەسەر بنەمای دوو نەتەوەی عەرەب و کورد، هەر یەکەیان لەناو سنووری جۆگرافی نیشتمانیی دیاریکراوی خۆیدا باڵادەست بێ. کورد ئەم چەند نموونەیان هێنایەوە یاد کە چەند میللەتێک بەتەبایی و بە ئاشتی پێکەوە بژین: کەنەدای فیدراڵ ، چێکۆسلۆڤاکیای جاران ، بەلژیکا و سویسرا کە هەموویان بە دوو یان زیاتر نەتەوە پێکەوە لەناو یەک نیشتماندا و هەر یەکە لەسەر خاکی مێژوویی خۆیدا بەخۆشی و برایانە دەژین. کوردیش دەیانەوێ پێکەوەژیانی ئەو نەتەوانە لەناو ئەم وڵاتە یەکگرتووەدا بە ویستی خۆت بێت نەک بە سەپاندن.
ئێستاکەش دەبێ وانە لە واقیعی نوێی ئەم ئێراقە وەربگیرێت، دەبێ بزانرێت کە یەکەم دەوڵەتی ئێراقی لەبەرئەوە شکستی هێنا چونکە لەسەر بناخەیەکی چەوت و ناواقیعی بنیادنرابوو، خودی ئێراقییەکان خۆیان و کۆمەڵگەی جیهانیش دەبێ بزانن کە سەرلەنوێ دامەزراندنی دەوڵەتێکی دیکەی ئێراقی هەر هەمان بەختە ڕەشەکەی پێشتری بە نسیب دەبێ ئەگەر گەلی کورد بە هەموو مافە نەتەوەییەکانی خۆی نەگات لەناویاندا مافی بڕیاردانی چارەنووسی خۆت بە دەستی خۆت و ئەمەش هەمووی بە ڕوونی لەناو دەستوورێکی نوێی عێرقدا بچەسپێندرێت.
ئێراق ، هەر لەگەڵ دامەزراندنیدا ، دەردی گرانی بێ دەرمانی کێشەی کوردەکەی بووە. هەر کێشەی کورد بوو لە پشت شەڕی ئێران - ئێراق کە سەدام لە ڕێککەوتنی جەزائیردا لە ساڵی 1975دا هەندێ خاکی ئێراقی بۆ ئێران بەجێهێشت بەرانبەر بەوەی کە شای ئێرانێ چیتر پشتی بزووتنەوە چەکدارییەکەی کوردی ئێراق نەگرێ ; هەر کێشەی کورد بوو لە پشت شەڕی دووەمی ئێران - ئێراق (1988 - 1980) ، کە سەدام هەستی کرد وڵاتەکەی بەهێزبووە و ئێرانی دوای ڕێژیمی شاهیش پشتیووانیی ڕۆژاوای نەماوە و ویستی خاکە دۆڕاوەکانی لە ئێران بسەنێتەوە. هەر کێشەی کوردیش بوو کە بووە هۆی هێرشی سەدام حسێن بۆ سەر کوێت لە ساڵی 1990 ، ئەوەش هەر پەیوەندی بە شەڕەکەی پێشتری ئێران - ئێراقەوە بوو.
خولاسە: تاوەکوو کورد ، نەک هەر لە ئێراق ، بگرە لە هەموو بەشەکانی کوردستانە دابەشکراوەکەی بە مافی نەتەوەیی خۆی نەگات ، مەحاڵە ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست بارودۆخێکی سیاسی جێگیر بەخۆیەوە ببینێ. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 175 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 01-04-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 2
رێکەوت و رووداو
کەسایەتی
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا تمام کرنێ: 01-04-2023 (1 سال)
باژێر و باژارۆک: هەولێر
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: ڕەخنەیا سیاسی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: دوزا کورد
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: وتار و دیمانە
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هومام تاهیر ) ل: 05-05-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( زریان سەرچناری ) ل : 06-05-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی )ڤە: 07-04-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە ب ستانداردی کوردیپێدیا هێشتا نە دروستە و پێدڤی ب داڕشتنەکا بابەتی و زمانی هەیە!
ئەڤ بابەتە 175 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
زڤرین بۆ جهێ دەستپێکێ
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
ڕەشکێ شەڤێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
رۆڤی نکارن ببن شێر
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
سیرو
کورتەباس
خواندنەک د (دیرۆکا چیرۆکا کوردی یا هونەری)دا و چەند تێ دیتنەک

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
کەسایەتی
ساکار
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ساکار نەجم
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت 517,442
وێنە 105,696
پەرتوک PDF 19,153
فایلێن پەیوەندیدار 96,399
ڤیدیۆ 1,307
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
عیدۆ بشار خەلەف
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کورتەباس
زڤرین بۆ جهێ دەستپێکێ
کەسایەتی
عیسا هادی شەکر فارس
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کورتەباس
ڕەشکێ شەڤێ
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
کورتەباس
رۆڤی نکارن ببن شێر
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کورتەباس
سیرو
کورتەباس
خواندنەک د (دیرۆکا چیرۆکا کوردی یا هونەری)دا و چەند تێ دیتنەک

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.234 چرکە!