图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 519,127
图片 106,457
书籍 19,249
相关文件 96,905
Video 1,378
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
گەڕانەوە بۆ سەرەتاکان: پەیمانی کۆمەڵایەتیی
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

گەڕانەوە بۆ سەرەتاکان: پەیمانی کۆمەڵایەتیی

گەڕانەوە بۆ سەرەتاکان: پەیمانی کۆمەڵایەتیی
ناونیشانی بابەت: گەڕانەوە بۆ سەرەتاکان: پەیمانی کۆمەڵایەتیی
ئامادەکردن: #مەریوان وریا قانع#

پەیمانی کۆمەڵایەتیی ئەو بناغە سەرەتایییەیە کە فۆرمە جیاوازەکانی حوکمڕانیی لەسەر درووستدەبێت، بە تایبەتی لە دونیای ھاوچەرخدا. ئەم پەیمانە دەشێت چەندان فۆرمی جیاواز و ناکۆک بگرێتەخۆی، یەکێکیان پەیمانێک بێت کە لێیەوە دەوڵەتی یاسا و دەستگۆڕکێی دەسەڵات و لەدایکبوونی ئیرادەی سیاسیی جیاواز و ھێمنی و ئاساییشی کۆمەڵایەتیی لێ درووستببێت، ھەندێکی دیکەشیان دەشێت بنەمایەک بن بۆ سەروەربوونی ئەم یان ئەو سیستەمی دەسەڵاتگەریی. بە بۆچونی من خاڵی ھەڵسەنگاندن و جیاکردنەوەی پەیمانە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکان لە یەکتری ئامادەگیی ئەم پێنج بەھا سەرەکییەن:
یەکەم، ئامادەگیی بەھای دانانی مرۆڤ وەک بەھای ژمارە یەک و سەرەکیی. دووەم، ئامادەگیی بەھای دادپەروەریی. سێیەم بەرزڕاگرتنی بەھای یەکسانیی. چوارەم ئامادەگیی بەھای ئازادیی. پێنجەم، ئامادەگیی بەھای بەرپرسیارێتیی.
بێگومان ئەم بەھایانە تەنیا قسەی بەتاڵ و نووسینی سەر کاغەز نین، بەڵکوو بەشێکن لە عەقڵانییەتێکی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی دیاریکراو و بوونێکی یاسایی و دەزگایی پتەو دەگرنەخۆ. ئەو بنەما مێژوویییەی ئەم فۆرمەی لە پەیمانی کۆمەڵایەتیی لەسەر بوونیاددەنرێت، ئامادەگیی ڕوانینێکە کە کۆمەڵگە و مرۆڤ وەک دیاردەیەکی ئاڵۆز و پلورال و پڕ جیاوازیی و ناکۆکیی دەبینێت و حوکمڕانیش وەک ھەوڵدانێک بۆ ڕێکخستنی ئەو جیاوازییانە، لەپاڵ ئەو بەھایانەدا، وێنادەکات. ڕەنگە گونجاو بێت لێرەدا ھێما بۆ ئەو ڕوانینە ئاڵۆز و مۆدێرنەی ماکیاڤێلی (1469-1527) بۆ مرۆڤ بکەین، کە لە پەیوەندیدا بە ئەرکەکانی حوکمڕانییەکی سەرکەوتووەوە نیشانمانئەدات.
=KTML_Bold=مرۆڤ وەک بوونەوەرێکی ئاڵۆز:=KTML_End=
لە باسکردنی مرۆڤ و خەڵکدا، ماکیاڤێلی پێیوایە ”یەکێک بەڕەحمە و یەکێک تەماحکار، یەکێک دڵڕەق و توندوتیژە و یەکێک ناسک و بەسەبر، یەکێک ناپاک و ئەوی تر بەوەفا، یەکێک نەرم و نیان و یەکێکی تر ترسناک، یەکێک دەم بە پێکەنین و ئەوی تر مەغرور، یەکێک بەدڕەوشت و یەکێکی تر خواناس، یەکێک قسەلەڕوو ئەوی تر فێڵباز، یەکێک زەحمەت و ئەوی تر ئاسان، یەکێک مەترسیدار و ئەوی تر بێمەترسیی، یەکێک دیندار و یەکێکی تر گومانکار“. لای ماکیاڤێلی ئەرکی حوکمڕانیی ئەوەیە ئەم ڕاستییانە بزانێت و خۆی ببێتە دادوەر و ناوبژیوانێک لەنێوان ئەم گشتە گەورە و ئاڵۆزەدا. حوکمڕان، دەوڵەت، دەبێت بتوانێت بچێتە سەرەوەی ئەم ھەموو جۆرە جیاوازییانەی بوونی مرۆڤەوە و جۆرێک لە ناوەندگیریی لەنێوانیاندا درووستبکات، واتە حوکمڕان نابێت ببێت بە تەرەف لە شەڕ و ململانێی نێوان ئەو گشتە ئاڵۆزەدا و پاڵنەداتە ئەمیان دژ بەویتریان. بۆ ئەنجامدانی ئەم کارەش ئەوە بەس نییە حوکمڕان خاوەنی زانیاریی بێت و کۆمەڵگە و مرۆڤە جیاوازەکانی ناوی بناسێت، بەڵکوو لەمە گرنگتر پێویستە لەوە تێبگات خودی حوکمڕان و دەوڵەت لە چ پێگەیەکی کۆمەڵایەتیی و سیاسیی و دەزگایی گرنگدایە و لە کوێی کۆمەڵگەدا وەستاوە. تەنیا لەو دۆخی تێگەیشتنەدا دەشێت حوکمڕانییەک ھەبێت کە عەقڵانیی و کارامە بێت. خۆ ئەگەر ئەو ڕاستییەشمان زانی کە مرۆڤ زۆر لەوە ئاڵۆزترە تەنیا بۆ پێناسێک لە پێناسەکان کوورتبکرێتەوە، کە مرۆڤ لەناو خۆیدا تەنیا ھەڵگری یەک ئیرادە نییە بەتەنیا، بەڵکوو ھەڵگری زیاد لە ئیرادەیەکە کە دەشێت ھەندێکیان بەویتریان ناکۆک بێت، ئەودەم باشتر دەردەکەوێت خەڵک و کۆمەڵگە چ بوونەوەرێکی ئاڵۆزن و پێویستیان بە چ توانا و شارەزایییەکی گەورە ھەیە بۆ ئەوەی بکرێت وەک گشتێکی ئاڵۆزە ڕێک و ئاڕاستە بکرێن.
=KTML_Bold=قازانجی گشتیی:=KTML_End=
بەڵام چی وادەکات ئەم گشتە گەورەیە بە یەکەوە و لەناو یەک چوارچێوەدا بەھێمنیی و بەبێ کێشەی گەورە کۆبکرێنەوە؟ بە بۆچوونی من ئەو پرنسیپەی کە ئەم ئەگەرە دەڕەخسێنێت: جیاکردنەوەی ”قازانجی تایبەتیی“ە لە ”قازانجی گشتیی“. ئەم جیاکردنەوەیە ئەو بنەما سەرەکییەیە کە دەشێت یارمەتیدەری درووستکردنی ئەو چوارچێوە سەرەکیی و گشتییە بێت.” قازانجی گشتیی“ ئەو ڕووبەرە ھاوبەش و پێکەوەیییە کە سەرجەمی قازانجە شەخسییەکان لە ناویدا کۆدەبنەوە و دەچنە ناو پەیوەندییەکی یاسایی و دەزگایی تایبەتەوە، کە ڕێگە لە لەدایکبوونی بەرفروانی ڕق و بوغزی کۆمەڵایەتیی دەگرێت و ناھێڵێت بگاتە پلەی تەقینەوە. لە ڕاستیدا تەنیا دوای دابینکردنی ”قازانجی گشتیی“ دەکرێت قازانجە تایبەتییەکان ڕەوایەتیی و شەرعیەتیی بوون و بەردەوامییان ھەبێت. ئەوەی ڕێگەئەدات ”قازانجی تایبەتیی“ بە شێوەیەکی ڕەوا پیادەبکرێت، دەستەبەرکردنی ”قازانجی گشتیی“ە وەک چوارچێوەی کۆبوونەوەی ھەمووان بە یەکەوە. لە ئاستی کۆمەڵایەتیدا قازانجی تایبەت ئەو ڕووبەرەیە کە خەڵک لە یەکتری دادەبڕێت و دابەشیان دەکات، ئەم دابەشبوون و دابڕانە تەنیا لەناو دابینکردنی قازانجی گشتیدا دەکرێت چوارچێوەیەک بۆ پێکەوەبوونیان بدۆزرێتەوە و بپارێزرێن و بەتاڵبکرێنەوە لە مەترسییە کوشندە و سەرەکییەکانی، گۆڕانی کەسەکان بۆ ناحەز و نەیاری یەکتریی.
لە =KTML_Bold=غەریزەوە بۆ عەقڵ:=KTML_End=
لە پەڕتووکی ”دەربارەی سرووشتی مرۆڤ“دا تۆماس ھۆبز (1588-1679) دوو قۆناغی سایکۆلۆژیی و مێژوویی لە ڕوانین بۆ مرۆڤدا لە یەکتری جیادەکاتەوە. یەکەمیان ئەو قۆناغەیە کە تیایدا مرۆڤ وەک ئاژەڵێک ھەڵسوکەوت دەکات و پاڵنەری سەرەکیی ھەڵسوکەوت و جوڵەکانی ”غەریزەی خۆپاراستنە“، بە مانای ڕێگەگرتن لەوەی بکوژرێت و لەناوببرێت لەلایەن ئەوانیترەوە کە لە خۆی بەھێزتر یان زۆرزانترن. قۆناغی دووەمیان قۆناغی تێپەڕاندنی غەریزە و قۆناغی ”لەدایکبوونی عەقڵ“ە کە تیایدا مرۆڤ دەرک بەوە دەکات پێویستە لەگەڵ ئەوانیتردا ڕێکبکەوێت بۆ ئەوەی ژیانێکی ھاوبەشی ھێمن و بێتوندوتیژیی و مانادار درووستبکات. ئەم قۆناغە لای ھۆبز قۆناغی لەدایکبوونی ”ڕێککەوتنی کۆمەڵایەتیی“ و لەدایکبوونی دەوڵەتە. لەدایکبوونی شتێک بە مانای سیاسەتی مۆدێرن لەم گواستنەوەیە لە ”غەریزەی مانەوە“ و بۆ ”عەقڵانییەتی ڕێککەوتن” و ”پێکەوەبوون“، لەدایکدەبێت.
=KTML_Bold=ڕۆڵی یاسا:=KTML_End=
ئەوەی لە سەرجەمی ئەم گۆڕانکارییانەدا ئامادە و سەروەرە یاسایە. یاسایە وەک ھێزێکی ئەبستراکت لە سەروی خواست و ویست و حەزی تاکەکەسەکانەوەیە، بە خواست و حەز و ویستی حوکمڕانان خۆشیانەوە. یاسایە وادەکات بتوانرێت پەیوەندیی نێوان ئەو ھەموو جیاوازییانەی لە کۆمەڵگەدا ئامادەیە، ڕێکبخرێن و کۆمەڵگەش بۆ مانەوە و گەشەکردنی خۆی گوێڕایەڵیان بێت. یاسا وەک شتێک لە سەروی حوکمڕانان خۆیان ماڵ و منداڵ و خێزان و بنەماڵەکانیشیانەوە. لەم دۆخەدا ئەوەی پەیوەندیی نێوان تاکەکەسەکان و ھێزە کۆمەڵایەتییەکان ڕێکدەخات بوون و ئامادەگیی ئەو یاسایانەیە، نەک لۆژیکی ھێز و دەسەڵات، کە لۆژیکێکە دەشێت بگۆڕێت و لەگەڵ گۆڕانیشیدا کێشە و مەترسیی گەورە و ھەمەلایەن بەرپابکات. ھاتنی یاسا، وەک ڕۆسۆ (1712-1778) دەڵێت: وادەکات مرۆڤ ”ئازادییە سرووشتییەکانی بدۆڕێنێت“، بەڵام لە شوێنی ئەواندا ”ئازادییە مەدەنییەکان“ بباتەوە. ئەمەش ئەو فۆرمەیە لە حوکمڕانیی کە حوکڕانی باش لە خراپ و شیاو لە نەشیاو جیادەکاتەوە. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览370
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان تایمز - 08-05-2023
挂钩项目: 1
小组: 文章
Publication Type: Born-digital
书: 社会
书: 哲学
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( ڕۆژگار کەرکووکی 08-05-2023
本文已被审查并发布( شادی ئاکۆیی )on08-05-2023
此产品最近更新( شادی ئاکۆیی ):08-05-2023
URL
此产品已被浏览370
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 519,127
图片 106,457
书籍 19,249
相关文件 96,905
Video 1,378
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!