图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,468
图片 106,340
书籍 19,227
相关文件 96,803
Video 1,363
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
ڕووداویش هەڵە دەکات
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕووداویش هەڵە دەکات

ڕووداویش هەڵە دەکات
$ڕووداویش هەڵە دەکات$
#هێمن عەبدوڵڵا 2#
#26-05-2014#
ڕادیۆ و تەلەڤزیۆنی ڕووداو خەریکە تەمەنی دەبێتە ساڵێک. ساڵێک کە مانایەکی نوێی بە وشەی میدیا بەخشیوە لە کوردستان و زۆر شتی گۆڕیوە. بەڵام ساڵێکیش کە تێیدا ڕووداو هەڵەشی کرد و پێویستە بەخۆیدا بچێتەوە.
بەخۆداهەڵگوتن خراپە، بەڵام خۆهەڵسەنگاندن تەنیا بە لەبەرچاوگرتنی لایەنە خراپەکان ناکرێت. بۆ نموونە ڕووداو وای لە بینەری کورد کرد کە چیدیکە بە هەواڵی کۆنی بۆ ئێوارە ئامادەکراو ڕازی نەبێت و لەوە تێبگات کە هەواڵ وەکوو نانی ناو تەنوور وایە، کە ساردبووەوە چیدی نوێ نییە.
جاران لە کوردستان ڕووماڵی زیندووی هەواڵ بۆ بۆنە تایبەتەکان بوو، بەڵام ڕووداو ئەوەی نەهێشت. بۆیە ئێستا بینەر و بیسەری ڕووداو کە تەلەفۆن دەکەن و نامەمان بۆ دەنێرن، گلەیی ئەوە دەکەن کە بۆچی فڵان هەواڵ لایڤی لەگەڵ نییە و بۆچی فیسار ڕووداو ماشێنی گواستنەوەی پەخشی ڕاستەوخۆی بۆ نەنێردراوە. بۆ یەکەمجار لە مێژووی میدیای کوردیدا، لەژێر کاریگەریی ڕووماڵی ڕووداودا بۆ خۆپیشاندانێکی شارۆچکەی سەیدسادق، بەرپرسانی ئیداریی ئەو ناوچەیە دەستیان لەکارکێشایەوە.
جاران کە لە کوردستان هەڵبژاردن دەکرا، هاونیشتمانی کەمترین زانیاریی چرکە بە چرکەی لەسەر وەردەگرت و تەزویرکاری ئاسانتر بوو. ڕووداو ئەوەی لەقاو دا و بینەر و بیسەری دڵنیاکردەوە کە چاو و گوێی ئەوان دەبێت بۆ چاودێریکردنی هەڵبژاردن. شانازیی ئەوەشی پێبڕا کە ئێستا تەلەڤزیۆنە لۆکاڵییەکانی هەرێمی کوردستان هەر لە ستایلی گرافیکی هەڵبژاردنەوە تاوەکوو دەگاتە ڕووماڵی ڕاستەوخۆ و دیبەیت و پرۆمۆی تەلەڤزیۆنییان لە ڕووداوەوە فێر بن.
نوکتەیەک هەیە دەڵێت: “کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن ئەنجامەکان لە ڕووداو وەردەگرێت”. هەندێک میدیاکاریش ڕەخنەی ئەوەیان لە ڕووداو گرت کە ئەو ماستە موویەکی تێدایە و چۆن بەر لە کەناڵەکانی دیکە زانیارییەکانی دەستدەکەوێت. ئەم ڕەخنەیە وەکوو ئەوە وایە دوو کاسبکار هەبن، یەکێک بزانێت چۆن کاسبییەکی باش بکات و یەکێکی دیکە تەمبەڵی بکات. دوایی تەمبەڵەکە گلەیی لەوی دیکە بکات کە بۆچی هێندە دەوڵەمەند بووە. چونکە یەکێک لە نهێنییەکانی سەرکەوتنی ڕووداو لەو فراوانیی سەرچاوە تایبەتانەدایە کە هەیەتی. بۆیە ڕاست وایە میدیاکانی دیکەی کوردستان، وەکچۆن لەتەکنیک و نێوەڕۆکدا زۆر شت لە ڕووداو فێربوون و ئێستا بەکاریدەهێنن، ئاواش لە دۆزینەوەی سەرچاوەی ورد و گەیاندنی زانیاریی خێرادا شتێکی لێوە فێربن.
ڕووداو هەڵەشی هەن. یەکێک لەوانە ئەوەیە کە لە ماوەی ساڵێکدا نەیتوانیوە هەموولا وەکوو یەک قایل بکات بەوەی بڕوا بە پەیامە نیشتمانییەکەی بهێنن. بڕیاروایە ڕووداو دەنگ و ڕەنگی کوردی هەر چوار پارچەی کوردستان بێت و لەگەڵ هەموو لایەنەکاندا یەک مەودای هەبێت، بەڵام ئێستا لایەن هەیە نەک ئامادەنییە هاریکاریی ڕووداو بکات، بەڵکوو پەیامنێرەکانیشی دەگرێت و لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیدا دەریاندەکات. ئەمەش ڕاستە زیان بەو لایەنە دەگەیەنێت، واش لە ڕووداو ناکات بچێتە بەرەی دژایەتیکردنی ئەو لایەنەوە، بەڵام دەکرا ئەو ڕەوشە درووستنەبێت و زووتر ڕێگەی لێبگیرێت.
هەڵەیەکی دیکەی ڕووداو ئەوەیە کە هەندێکجار پرەنسیپی دووجار دڵنیابوونەوە لە ڕاستی و درووستیی هەواڵ دەکاتە قوربانی زووتر لە هەمووان بڵاوکردنەوەی. بۆ نموونە لە ماوەی ڕابردوودا ڕاپۆرتێک لەسەر تەندرووستیی بەڕێز #مام جەلال# بڵاوبووەوە کە ڕەنگە خێزانی تاڵەبانیشی نیگەران کردبێت، بۆیە شەرم ناکەین داوای لێبووردنیان لێبکەین.
ڕووداو بڕیاریداوە لە هەر وەرزێکی نوێیدا نوێکاری بهێنێتە نێو میدیای کوردییەوە. ئەمە بڕیارێکی قوورسە و بەڵێنێکی ئاسانیش نییە بە بینەران و بیسەرانی بدەیت، بەڵام ڕووداو ئەمە دەکات و دڵنیاشە دەتوانێت تێیدا سەرکەوێت. بۆیە لە دووەمین ساڵی تەمەنیشیدا دیسان “چاوێکتان لەسەر شاشەی ڕووداو و گوێیەکتان بە ڕادیۆی ڕووداوەوە بێت”!
[1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览301
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 26-05-2014
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 26-05-2014 (10 年份的)
Publication Type: Born-digital
书: 报告
书: 媒体
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 09-05-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on09-05-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):07-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览301
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,468
图片 106,340
书籍 19,227
相关文件 96,803
Video 1,363
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!