图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 518,072
图片 106,224
书籍 19,186
相关文件 96,722
Video 1,348
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
دەوڵەت بە نۆبەت
小组: 文章 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

دەوڵەت بە نۆبەت

دەوڵەت بە نۆبەت
$دەوڵەت بە نۆبەت$
#هێمن عەبدوڵڵا 2#
#02-07-2014#
ئەوانەی مێژووی کوردیان نەخوێندووەتەوە تێناگەن کە چۆن وا بە پشوودرێژییەوە پێنج کاژێر بۆ چۆڕێک بەنزین لە نۆبەتدا ڕادەوەستین و تەقەی سەریشمان دێت. ئەوانەی وادەزانن ئەمە ساردماندەکاتەوە لەوەی داوای دەوڵەت بکەین و قیرووسیا لە سەربەخۆیی دەکەین بیریان چووەتەوە ئێمە چۆن هاتووین و چۆنیش دەڕۆین.
کاتێک لەدایکدەبین ئەگەر شانسمان هەبێت دەبینە نۆبەرەی دایک و باوکمان. ئەگەرنا دەبینە منداڵی ژمارە حەوت. ئەو حەوت منداڵە جگە لەوەی بۆ لەدایکبوون لە نۆبەتدا بووین، ئاواش دوای لەدایکبوون هەمیشە لە نۆبەتدا دەبین: بەیانییان کە لەخەو هەڵدەستین دەچینە نۆبەتی حەمام یان دەموچاوشووشتن. لەسەر سفرە چاومان نۆبەت لەدەستی دایکمان دەگرێت بۆ ئەوەی زووتر لە منداڵەکانی دیکە قاپە ماستەکە و چایەکی شیرینمان لەپێشدابنێت. کاتێک جەژنێک دێت دیسان نۆبەت دەگرین بۆ جلکڕین و هەندێکجار برایەکی گەورە یان خوشکێکمان بەرماڵێک دەخاتە مزگەوتەوە و بیر باوکمانی دەهێنێتەوە کە جلی لەبەرنەکراومان هەیە. ئیدی دەبێ بە پشوویەکی درێژتر لە ڕاوەستان بۆ چۆڕە بەنزینەکە چاوەڕوانی هاتنی جەژنێکی دیکە بکەین بۆ کڕینی دەستێک جلی نوێ.
ئێمە ڕاهاتووین هەمیشە لە نۆبەتدا بین. بۆیە دەچینە نۆبەتی بەنزینەوە، پێنج کاژێر لەبەر قرچەی گەرما ڕادەوەستین و کاتێک نۆرەمان دەگاتێ “برایەکی #داعش#کوژمان” بە جلی سەربازییەوە دێت و نۆرەبڕی دەکات. هەر ئەو برایە دەچێتە ئەودیوی بەنزینخانەکە و جلە سەربازییەکانی دادەکەنێت و بەنزینەکەی دەفرۆشێتەوە. ئێمە بەوە تەقەی سەرمان دێت، چونکە لەوە خراپتریشمان بەسەرهاتووە. ڕۆژی دواتر دەچینەوە نۆبەتی بەنزین و دوای چوار کاژێر نۆرەمان دێت. هێندە دڵمان خۆشە کە هەستدەکەین عەلی سیستانی داوای سەربەخۆیی کوردستانی کردووە. بەڵام خاوەنی بەنزینخانەکە داوای کۆپۆنمان لێدەکات و نیمانە.
دیسانیش بەنزین وەرناگرین، بەڵام نائومێد نابین. دەچین دوو کاژێر لە نۆبەتدا ڕادەوەستین بۆ وەرگرتنی کۆپۆن. کاتێک نۆرەمان دێت، دەردەکەوێت ئۆتۆمبێلەکەمان بەنێوی خۆمان نییە و مەرجەکانی وەرگرتنی کۆپۆن نامانگرێتەوە. دیسان نائومێد نابین و بە دڵێکی پاکەوە دەچین ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی خۆمان بکەین. ئەمجارەش کاژێرێک لە نۆبەتدا دەبین و کاتێک نۆرەمان دێت دەردەکەوێت بایی نیوەی مووچەی ئەو مانگە سزای سەرپێچیی هاتو#چۆمان# لەسەرە و بەر لە بەناوکردن دەبێ پارەکە بدەین. کێشەمان نییە و دەچین پارەکە بدەین، بەڵام دەبینین قەرەباڵغە. لەو بێنە و بەردەیەدا هێندە هیلاکین کە دەچینە شەربەتخانەیەکی نزیک بۆ ئەوەی شەربەتێکی بەتام بۆ بەربانگ بکڕین، ئەگەر کەسیش چاوی لێنەبوو بەدزییەوە قومێکی لێ بخۆینەوە! هێندە لە نۆبەتی شەربەتدا دەمێنینەوە کە دەوامی حکومەت تەواودەبێت و ئیشەکانمان جێبەجێ نابن. شەربەتیش زوو تەواو دەبێت و ناچار بە دەستی بەتاڵ و ئۆتۆمبێلی بێ بەنزینەوە بەرەو ماڵەوە دەگەڕێینەوە.
لە ڕێگە بیرماندێتەوە کە نوێژی دوای نیوەڕۆمان نەکردووە. تەنگاویشین و پێویستمان بە خۆبەتاڵکردن هەیە. بەپەلە خۆمان دەگەیەنینە مزگەوتێک و دەچینە نۆبەتی ئاو دەستی مزگەوتەوە. هێندە ڕادەوەستین، هێندە ڕادەوەستین، هێندە ڕادەوەستین تاوەکوو بیرماندەچێتەوە تەنگاو بووین و بەبزەوە دەچینە ناو بازاڕ بۆ ئەوەی لە نۆبەتی نانکڕیندا ڕاوەستین. لەبەرئەوەی نۆبەتەکەش ئەوسەری دیارنییە، کات بە بیرکردنەوە لە ئاییندەی وڵاتەکەمانەوە دەکوژین. بیر لەوە دەکەینەوە کە چۆن حکومەتەکەمان وەزارەتی بە نۆبەتی تێدایە، چۆن بڕیاروایە حکومەتە خۆجێیەکەی #سلێمانی# بەنۆبەت بەڕێوەببردرێت و چۆنیش سەد ساڵ زیاترە چووینەتە نۆبەت بۆ ئەوەی ببینە دەوڵەت. ئەو بیرکردنەوەیەی دواییان ڕاماندەچڵەکێنێت و لەخۆمانەوە دەترسین کاتێک نۆرەمان هات ببینە دەوڵەت، وەکوو نۆبەتگرتنەکەی ئاو دەستی مزگەوتمان لێبێت و بیرمان بچێتەوە بۆچی هاتووین. [1]
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览237
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی ڕووداو 02-07-2014
挂钩项目: 2
小组: 文章
Publication date: 02-07-2014 (10 年份的)
Publication Type: Born-digital
城市: 埃尔比勒
文件类型: 原文
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
Technical Metadata
项目质量: 99%
99%
添加( هومام تاهیر 09-05-2023
本文已被审查并发布( زریان سەرچناری )on09-05-2023
此产品最近更新( ڕۆژگار کەرکووکی ):05-04-2024
URL
此产品根据Kurdipedia的美元尚未敲定!
此产品已被浏览237
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 518,072
图片 106,224
书籍 19,186
相关文件 96,722
Video 1,348
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!