بەڕۆژوو بوون بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێک وادەکات شێوازی ژیانت لە مانگی ڕەمەزان گۆڕانکاری تێدا بکرێت، ڕەنگە ئەمەش زیان بە قژ و پێست بگەیەنێت، بەتایبەت ئەگەر ڕۆتینێکی دیاریکراوی ڕۆژانەت نەبێت بۆ گرنگیدان پێیان.
کاتێک قژ وشک دەبێ واتای ئەوەیە پێستی سەر بە بڕی پێویست زەیت بەرهەم ناهێنێت و شێدار نییە، ڕەنگە ئەمەش ببێتە هۆی شکانەوەی تاڵەکانی قژ و دەرکەوتنی کڕێش.
بە پێنج ڕێنمایی دەتوانیت چارەسەری ئەم گرفتە بکەیت.
1. ئاساییە هەفتەی دوو ڕۆژ قژت بشۆیت، بەڵام شتنی قژ هەموو ڕۆژێک زیانی هەیە بۆ قژ و پێستی سەر، پێویستە لێی دووربکەویتەوە.
2. خۆگرتنەوە لە خواردن و خواردنەوە و تەنیا خواردنی دوو ژەم لە ڕۆژکێدا دەبێتە هۆی ئەوەی بڕێکی زۆر لە ڤیتامین و ماددەی کانزایی لەدەستبدەیت، باشترە بۆ قەرەبوکردنەوەی حەبی ڤیتامین بەکاربهێنیت (تەنیا لەژێر ڕێنمایی پزیشکدا).
3. زەیتی سرووشتی بۆ قژت بەکاربهێنە، بۆ ئەوەی بیخی سەرت شێداربێتەوە، دەتوانیت شەوان پێش خەوتن بەکاریبهێنیت.
4. پاش خۆشتن شێدارکەرەوەی قژ بەکاربهێنە.
5. گرنگی بە سیستمی خۆراکیت بدە و خواردنی تەندرووست بخۆ، هەروەها 8 پەرداخ بخۆرەوە لەوکاتەی بەڕۆژوو نیت بۆ ئەوەی قەرەبووی ئەو ئاوە بڕە ئاوە بکەیتەوە کە لە ڕۆژدا پێویستتە. [1]