دز خێرا بێ، تاریکەشەو زۆرە.
دز لە دزی بێ، هەر تاریکەشەو زۆرە.
تاریکەشەو: لە کوردەواردا پێشی دەوترێت: ڕەشەشەو یان شەوەزەنگ، بەشەوێک دەوترێت کە چاو چاو نابینێت، ئەو کەسانەی کە کاری دزی ئەنجامدەدەن، لە شەوێکی ئەنگوستەچاودا دەیکەن، بۆ ئەوەی ڕووخساریان لەناو تاریکیدا بشارنەوە و کەس نەیانناسێتەوە، پەندەکە مەبەستی لەوەیە ئەگەر مرۆڤ لە ئیشکردن بێ، کات زۆرە.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 860 times