دزی ناشی، لە کادان ئەدا.
ناشی: نەزان. کادان: لە کوردەواردا بەو ژوورە دەوترێت کە شوانکارەکان کای بۆ مەڕوماڵات تیاهەڵدەگیرن، ماڵ و دیواری گوندەکانی کوردستان لە کۆندا لە بەرد و قوڕ درووستدەکرا، دز لە شەودا لە دەرگاوە نەدەچووەتە ژوور، بەڵکوو لە پشتەوەی ماڵەکە بەهێواشی دەستی دەکرد بە ڕووخاندنی دیوارێک و لەوێوە چووەتە ژوور و کاری دزی ئەنجامداوە، دزی نەشارەزا ئەو دیوارە دەبڕێت کە ناوەوەی کادێنە. پەندەکە بە دزێکی نەزان ئەوترێ کە دزی بەباشی نەزانێ.[1]
Ev babet bi zimana (کوردیی ناوەڕاست) hatiye nvîsandin, klîk li aykona
bike ji bu vekirina vî babetî bi vî zimana ku pî hatiye nvîsandin!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Ev babet 728 car hatiye dîtin