دنیا دە قەن و دوو قەنە.
قەن: قەنەی تووتنکێشان، ئامێرێکی فۆلکلۆریی کوردییە، بۆ کێشانی تووتن بەکاردێت، کێشانی تووتن بۆ کەسێک شتێکی کاتییە، واتە: لەکاتێکی دیاریکراودا تەواودەبێت، لە پەندەکەدا ژیان بە توونکێشان چووێنراوە، چونکە ژیانیش شتێکی کاتییە، کەسێک دە قەن یان دوو قەن بکێشێ، هەر کۆتایی دێت، مرۆڤیش کەم بژیی یان زۆر هەر دەمرێت، بەڵام گرنگ لەوەدایە لەو ژیانە کەمەی تیادەژیی چیرۆکێکی باش جێبهێڵیت.[1]
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 855 مرة