پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,117
وێنە 106,660
پەرتوک PDF 19,291
فایلێن پەیوەندیدار 97,276
ڤیدیۆ 1,392
جهـ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
چۆن ئەردۆغان بووە سەرۆکی تورکیا؟
زانیاری یێن کوردیپێدیا ل هەمی دەم و جهێکیە و بو هەمی دەم و جهانە!
پول: کورتەباس | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
هەڤپشکی کرن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
هەلسەنگاندنا بابەتی
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

چۆن ئەردۆغان بووە سەرۆکی تورکیا؟

چۆن ئەردۆغان بووە سەرۆکی تورکیا؟
ناونیشانی بابەت: چۆن ئەردۆغان بووە سەرۆکی تورکیا؟
ئامادەکردن: #نیازی برایم#

کێ لە پشتی منداڵەکەی گەڕەکی قاسم پاشای ئێستانبۆڵە کە ڕۆژانێک هەڕەشە بو لەسەر ئەرگەنەکۆن و ئێستا هاوپەیمانێتیی؟ وەڵامی ئەم پرسیارە ئەوەندە ئاڵۆز نابێت ئەگەر لا لە چۆنییەتی دورستبوونی بزاڤی ئیسلامیی سیاسیی لە ناو تورکیا بکەینەوە.
سەرۆکتورکیا ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، کە هاوکات سەرۆکی پارتیی داد و گەشەپێدانیشە، لەناو هەناوی ئیسلامیی سیاسییەوە هاتۆتە ناو دەستەڵات، بۆیە؛ گرنگە سەرهەڵدانی بزاڤی ئیسلامیی سیاسیی لە تورکیا بخرێتەڕو بۆ باشتر تێگەیشتن لەو هێزەی کە لە پشتی ئەردۆغانەوەیە..
سەرەتای دورستبوونی بزاڤی ئیسلامیی سیاسیی لەسەر دەستی سەرۆکی پێشوتری تورکیا نەجمەدین ئەربەکان هاتە ناو کایەی سیاسیی.
لە ساڵی 1970 لەگەڵ 17 لە هاوڕێکانییدا، ئەڕبەکان حزبی سیستەمی نیشتمانییان پێکهێنا کە مەیلی بەلای ئیسلامیی سیاسییدا بو، بۆیە؛ ڕژێمی سێکیولاری تورکیا تەحەمولی نەکرد، حزبەکەیان لێداخست ودامەزرێنەری حزبەکەش کە ئەربەکان بو، ناچارکرا وڵات جێبهێڵێت.
هاتنەوەی ئەربەکان لەسەر داوای خودی دەوڵەتی قوڵ بو، کە ناسراوە بە ئەرگەنەکۆن، لە سویسرا هێنرایەوە بۆ ئەوەی بتوانێت باڵانسی پارتیی دادی سلێمان دێمێریلی -نۆیەم سەرۆکی تورکیا 1993-2000- لەنگ بکات.
ئەرگەنەکۆن ڕێی خۆشکرد بۆ هێنانەوەی ئەربەکان و درووستکردنی بزاڤێک بەناوی ملی گۆریش بۆ لەخۆگرتنی هەموو تەریقەتەکانی سۆفیگەرایی و کۆمەڵە ئیسلامییەکانی ناو کۆماری تورکیا.
ئەرگەنەکۆن، دەوڵەتی قوڵ یا دەوڵەتی شاراوە، لە کۆمەڵێک فەرماندەی سەربازیی و ئەمنیی و مەدەنیی پێکدێت کە ئێستاکەش بە هەمان ناوەرۆک بەردەوامن، بەڵام بە جیاوازی لە ڕێکخەریی. کاریگەرییان بەسەر ڕووداوەکان زۆر هەبووە، ئێستاش کاریگەرییان لەدەستنەداوە.
ئەرگەنەکۆن، بە واتا ئیدارەی ناکۆکیی و ئاڵۆزییەکن. ئەو ڕێکخراوە سێبەرە نهینییە بەتوانایە، کێشەکان دورستدەکات، بۆ خۆشی ئیدارەیان دەدات. هەموشی لەپێناو هێشتنەوەی دەستەڵاتیان و خاوەندارێتیان بۆ وشەی یەکلاکەرە بۆ چارەسەریی کێشەکە یا ناکۆکییەکە وەک بۆخۆیان دەیانەوێت.
پێویست دەکات لە چەند وێستگەیەکی گرنگ بەدرێژایی ئەو 50 ساڵەی دوایی بوەستین کە کاریگەریی ڕاستەوخۆی هەبوە لەسەر دۆزی کورد لە باکووری کوردستان. هەروەها کاریگەریی ڕاستەوخۆی هەبوە لە وێنە وەرگرتنی کۆتایی کۆماری تورکیای ئێستا کە ئەردۆغان بەڕێوەیدەبات.
ئەربەکان لە یەکەم هەڵبژرادندا 48 کورسیی پارلەمانی بردەوە. لە ساڵی 1974 لەگەڵ بوڵند ئەجەوید لە پارتیی کۆماریی تورکیا، جەهەپە، حکومەتیان پێکهێنا. ئەربەکان ویستی هەندێ بڕگەی شەریعەتی ئیسلامیی بخاتە ناو دەستوور و یاساکان، بەڵام ڕێگای پێنەدرا.
ئەوە جێگای باسە، لە کاتی داگیرکردنی بەشێک لە قوبرس لە ساڵی 1974، ئەربەکان داوای دەکرد کە سوپا تەواوی دورگەی قوبرس داگیر بکات، ئەوەی ڕێگای لەو پلانە کرد، بوڵند ئەجەوید بو، چونکە لە کاردانەوەی ڕای گشتیی جیهانیی دەترسا. حکومەتەکە ڕوخا و حکومەتێکی دیکەی بێ ئەربەکان، پێکهات.
لە کۆتایی حەفتاکان و سەرەتای هەشتاکان، لە تورکیادا لەنێوان چەپ و ڕاستدا لە کایەی سیاسییدا، ناکۆکییەکان گەیشتنە ئەوپەڕی، تا لە دوای کۆدەتای کەنعان ئێڤرین، لە 6ی سێپتمبەری 1980 ڕویدا، ئەربەکان و چەندین لە هاوەڵەکانی زیندانی کران بە تۆمەتی پشتیووانیی لە پاشڤەڕۆیی وکارکردن لە دژی سێکیولاریی.
دەبێت بگوترێت پارتیی کرێکارانی کوردستان، #پەکەکە#، یش لەپێش کۆدەتای 1980 دامەزرا، ئەویش بەرگورزی خوێناوی ئەم کۆدەتایە کوت. پەکەکە بە دو وشە دەستی پێ کرد’ کوردستان داگیرکراوە.
دوای ئازادکردنی لە ساڵی 1981، ئەربەکان بەردەوام بو لە خۆڕێکخستنەوە تا حزبی ڕەفای لە ساڵی 1983 دورستکرد و لە هەڵبژاردنی ساڵی 1991 بووە ئەندام پەڕڵەمان.
حزبی ڕەفای ئیسلامیی لە ساڵی 1993ەوە، ئیدی بەتەواوی لەلایەن ئەرگەنەکۆنەوە کۆنتڕۆڵ کرا. دواتر لە هەڵبژاردنی 1995 توانی 158 کورسیی لە کۆی 500 کورسیی پارلەمانی تورکیای بەدەستبێنێت، لێ نەیتوانی حکومەت بەتەنیا پێکبێنێت کە پێویستی بە 50+1 بو..
ئەرگەنەکۆن پێی باش بو حزبی ڕەفای ئیسلامیی و ڕێگای ڕاستی تانسۆ چیلەر پێکەوە حکومەتێکی هاوبەش پێکبهێنن. جێگای باسە حزبەکەی تانسۆ چیلەر ناسرا بو بە دژایەتی ئیسلامیی سیاسیی، بەڵام ئەرگەنەکۆن کاری خۆی بو، ناکۆکەکان پێکەوە کۆبکاتەوە و ئیدارەیان بدات.
ئەم حکومەتە لە پێکهاتەیەکی سەیر نەیتوانی ئییدارەی وڵات بدات، بەتایبەتی دوای فەزیحەی سوسوورلوک، ئەم فەزیحەیە پەکەکە توانی حکومەت ڕوتبکاتەوە. فەزیحەی سوسوورلوک، ڕووداوێکی دو ئۆتۆمبێل بو، بەڵام ئاسایی نەبو، چونکە ڕوی ڕەشی ئەرگەنەکۆنی ئاشکراکرد.
حکومەتەکەی ئەربەکان 1996-1997 بەردەوام بو، هەندێ دەستکەوتی باشی لەسەر ئاستی ئابووریی بەدەستهێنا، لەگەڵ ئەوەشدا بەرانبەر بە دۆزی کورد هیچ نەرمییەکی نەنواند بەڵکوو زۆرجار خراپتر لە حکومەتەکانی پێشوی خۆی تیرۆری دەوڵەتی پیادە دەکرد، چونکە ئەرگەنەکۆن بەتەواوی کۆنترۆڵی ئەربەکانی کردبو. ئەرگەنەکۆن دەستی واڵاتر بو بۆ کوشتوبڕی چالاکوان و ڕووناکبیر و خەڵکی سیڤیلی کورد.
ئەربەکان وەک ئیسلامییەکی سیاسیی سەرباری باوەڕبوونی بە تۆرانیزم، باوەڕی بە بوونی کورد وەک گەلێک نەبو، زیاتر کوردی وەک موسڵمان دەبینی. هەروەها وەک هەموو حکومەتەکانی دیکە، بە وڵاتیی پلە دوی دەناساندن..
ناکۆکییەکان لەنێوان ئەڕبەکان و ئەرگەنەکۆن هەتا دەهات زیاتر دەبوون، بۆیە؛ لە شوباتی 1997 لە ڕێی کۆدێتایەک کۆتایییان بە حکومەتی ئەربەکان هێنا.
گرنگترین هۆکار بۆ لەکارخستنی حکومەتەکەی ئەربەکان ئەو ڕێبازە ئیسلامییە بو کە خەریک بو دەیسەپاند بەسەر کۆمەڵگەی بەناو سێکیولاری تورکیادا، یەکێک لەو ڕووداوانە کە بووە هۆکاری ناڕازیی گەورە لەسەر ئاستی خەڵکی، ئەو سەردانەی بو بۆ لیبیا. لەوێدا دو ڕووداو بەسەر ئەربەکان تێپەڕبوون و وایانکرد چین و توێژە شۆڤێنیی و فاشییەکەی تورکیا ناڕەزایەتیی دەرببڕن؛ یەکەمیان باسکردنی مافی کوردان بو لەلایەن سەرۆکی ئەوکاتی لیبیا معەممەر قەزافی و بێدەنگبوونی ئەربەکان، دوەمیشیان پێشوازیکردنی بو لەژێر ڕەشماڵێک لەلایەن قەزافیی و قبووڵکردنی بو. دەیانوت “چۆن دەبێت لەژێر ڕەشماڵی عەرەبی دواکەوتو، سەرۆک وەزیرانی تورکیا پێشوازیی لێ بکرێت؟”
ڕۆژی کۆدەتاکە، جێگری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان چەڤێک بیر گوتی: “کارێکمان کرد تا هاوسەنگیی بۆ دیموکراسیی بهێنینەوە شوێنی خۆی.”
لەگەڵ نەشونمای ئەربەکان و بوونی بە سەرۆک وەزیران، ئەردۆغانیش بە پشتیووانیی ئەو گاڤ-بە-گاڤ ئەستێرەی دەدرەوشایەوە و لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان لە ئستانبۆڵ وەپێش دەکەوت.
دوای داخستنی حزبی ڕەفا، ئەربەکان نەوەستا ئەم جارە حزبێکی دیکی ئیسلامیی لە 2000 دورستکرد بەناوی پارتیی فەزیلە. دواتر ئەویشیان داخرا.
ئەربەکان کۆڵی نەدا، بەڵکوو حزبێکی دیکەی لە 2003 دورستکرد بەناوی پارتیی سەعادەت کە ئێستاش بەردەوامە.
لەنێوان 1998 بۆ 2000 ڕووداوگەلێکی گەورە ڕویاندا کە تەواوی نەخشەی سیاسیی تورکیای گۆڕی، ئەویش دەستگیرکردنی بەڕێز #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# بو. ئەم ڕووداوە کاریگەریی ڕاستەوخۆی کرد لە جەوهەری سیاسەت لەناو تورکیا.
ئیخوان لەگەڵ دەرکەوتنی ئەربەکان لە دوای 2000 ەوە، پەیوەندییان لەگەڵدا گرێدا، تەنانەت لە کاتی مەراسیمی کۆچی دوایی لە 2011 ڕێبەری گشتیی ئیخوان، محەمەد مەهدی عاکف ئامادەی بو.
لە 3ی نۆڤەمبەری 2002 پارتیی داد و گەشەپێدان، ئاکەپە لە هەڵبژاردنی پێشوەختە بەرانبەر پارتیی چەپی دیموکراسیی سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
ئەردۆغان دەستەڵاتی گرتە دەست و هەندێ پێشکەوتنی گرنگی لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە بەدەستهێنا.
بۆ نموونە توانی ڕەوشی ئاوارتە لە باکووری کوردستان بۆ چەندین ساڵ بەردەوام بو هەڵیبوەشێنیتەوە. هەندێک کرانەوەی کرد سەبارەت بە زمان و کولتووری کوردیی، لە بواری ئابووری هەندێ ڕیفۆرمی کرد.
خیتابی گۆڕا بەارمبەر بە دۆزی کورد. لە #ئامەد# ئاشکرایکرد کە ئاشتیی و دیموکراسیی لە ئەنقەرە بە ئامەد تێپەڕدەبن.
ئەم کار و کردەوانەی دەوڵەتی قوڵی بێزار کرد، وایکرد هەوڵی جۆراوجۆر بدەن بۆ کۆدەتا بەسەریدا، بەڵام لەو کاتەدا سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیا حیلمی ئوزکۆک باوەڕی بە کۆدەتا نەبو.
ئەردۆغان لە 2007 دەستی بە دادگاییکردن و زیندانیکردنی ئەندامانی ئەرگەنەکۆن کرد، لەوێوە ئەردۆغان دەیویست پایەکانی دەستەڵاتی باشتر دابکوتێ.
ئەردۆغان لەگەڵ ئەم کاروکردەوانە کە بەپۆزەتیڤانە لەلایەن کۆمەڵگەی تورکیاوە وەرگێڕان، بۆ ڕازیکردنی فاشیزمی تورک، بەردەوام بو لە شەڕی گەلی کورد.
بە کوورتی ئەردۆغان دەیویست فێل لە کوردان بکات، تا دەستی دەڕوات کەمێک نەرمی بنوێنێت و، دواتر دەستپێبکاتەوە.
لە سەرەتای 2008 ئۆپەراسیۆنی زاپی بۆ سەر هەرێمی پاراستنی میدیا دەستپێکرد، سوپای تورکیا شکستێکی گەورەی بەدەستهێنا، ئەردۆغانی خۆشحاڵ کرد کە سوپای وڵاتەکەی دۆڕا، چونکە ئەو لە هەوڵی ئەوەدا بو، دەستەڵاتی سوپا کەم بکاتەوە، چونکە سوپا سەرچاوەی ئەگەرنەکۆن بو.
دوای ئەم شکستە گەورەیەی سوپا ئیدی پێڤاژۆی ئاشتی دەستی پێ کرد. ئەردۆغان بۆ ئەوەی دەنگی کوردان مسۆگەر بکات و هاوسەنگیی هێز لە دەست خۆی بهێڵێتەوە، وەک تەکتیک، نەک باوەڕیی بە ئاشتیی، دەستی بە پڕۆسەی ئاشتیی کرد.
ئەم پڕۆسەیە هەروا لەخۆڕا و هاسان نەبو، هاوتەریب لەگەڵ ئەم پڕۆسەیە، چەند پڕۆسەیەکی دیکە لە ناوەوە و دەرەوەی تورکیا بەڕێوەدەچو:
- بەهاری گەلان کە لە کۆتایی 2010 دەستیپیکرد، هەموو ئەوراقەکانی لە ئەردۆغان تێکدا، بەتایبەتی زۆرینەی ئەو شۆڕشانەی لە جیهانی عەڕەب دەستیانپێکرد ئیخوان کە مەرجەعی فیکری ئەردۆغان بو، بە فێڵ و ساختەکاریی و قۆستنەوەی هەستی خەڵکی لە بوونی ناعەدالەتی کۆمەڵایەتیی، کاریگەرییان دادەنا.
- دەوڵەتی هاوتەریب، هەتا دەهات فەتحوڵا گولەن، کە مامۆستای ئەردۆغان بو، دەوڵەتی هاوتەریبی لە ناو دەوڵەتی تورکیا پەرەی پێدەدا و بەهێزی دەکرد، تاوای لێهات لە دێسەمبەری 2013، ئەردۆغان تەقییەوە بەرانبەر گولەن، کاتێ دەیان دۆسیەی گەندەڵی ماڵباتی ئەردۆغان و دارو دەستەکەی ئاشکراکرد.
- بزاڤی ئازادیخوازیی کورد کە پەکەکە پێشەنگایەتیی دەکات لە تورکیا، لەتەک بەرەوپێشبردنی دانووستاندن لەگەڵ حکومەت، لە ناوخۆی تورکیا وباکووری کوردستان گەشەی بەرچاویکرد. لەسەر ئاستی چوار پارچەی کوردستان و دایاسپۆڕاش، خەریکی گرێدانی کۆنگرەی نەتەوەیی بو، ئەردۆغان هەستی بەو مەترسییانە کرد، بۆیە لە ڕێی پارتیی دیموکراتیی کوردستانەوە هەوڵی تێکدانی ئەو هەوڵانەی پەکەکەی دا.
- ئێران خەریک بو بێتەوە ناو کۆمەڵگەی جیهانیی بە دانووستاندن لەگەڵ ئەمەریکا و ئەوروپا بۆ دۆسیەی ناوەکی، ئەم پرسە بۆ تورکیا جێگای نارەحەتیی بو، چونکە بە هاتنە پێشەوەی ئێران، بەپاشکەوتنی تورکیا لەسەر ئاستی هەرێمیی و جیهانیی لێدەکەوێتەوە، تورکیا هەمیشە دەیەوێت ئاگری ناکۆکییەکانی نێوان ئێران و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی خۆش بکات.
بەهەرحاڵ هەموو ئەو کار و پرۆسانە و گۆڕانکارییانە وای لە ئەردۆغان کرد، ئیدی هاوپەیمانیی لەگەڵ ئەرگەنەکۆن و فاشیزم بکات. ئەردۆغان لەبری بەردەوامییدان بۆ بنکۆڵکردنی ئەرگەنەکۆن، خۆی بووە بەشێک لە پڕۆژەی ئەرگەنەکۆن و لەلایەک لە تەواوی پڕۆسەی ئاشتیی هەڵگەڕایەوە، لە لاکەی تریشەوە دژی دۆستانی دوێنێی وەستایەوە.
هەمو ئەو ئەندامانەی ئەرگەنەکۆن کە زیندانیکرابوون ئازادکران و دەستیشی بە هاوپەیمانی بەستن کرد لەگەڵ پارتیی خەڵکی نەژادپەرستی تورک، مەهەپە، کە سیمبولی ڕەشی شۆڤێنیزم و ئەپارتایدە.
لە 2015 لەدوای دۆڕاندنی لە هەڵبژاردنەکان و سەرکەوتنی #هەدەپە#، مێزی گفتوگۆ لەگەڵ پەکەکە لەسەر داوای ئەرگەنەکۆن و مەهەپە، قڵپکردەوە و دەستی بە شەڕی خوێناویی لەگەڵ پەکەکە کردەوە.
ئیدی ئەردۆغان ڕوی ڕاستەقینەی خۆی بە ناوخۆ و جیهان نیشاندا کە بۆ مانەوی لە دەستەڵات، تیرۆری دەوڵەت لە ناوەوەی وڵات و دەرەوەی وڵات بەڕێوەدەبات. ئەردۆغان لەو “شەمەندەفەری دیموکراسیی دابەزی” کە پێویستی بو بۆ گەیاندنی بە مەنزڵ؛ دەستەڵات.
لە 2016 دا ئەردۆغان ئاگاداریی سیناریۆی کۆدەتا بو، ئۆجەلانیش چەند جارێک هۆشداریی دابو. بەڵام کۆدێتای شکستخواردو لەلایەن ئەردۆغان و ئەرگەنەکۆن و مەهەپەوە قۆسترایەوە بۆ تەسفییەکردنی بزاڤی خزمەتی گولەن و لاوازکردنی پەکەکە. بۆیە سەدان هەزار کەس بە تۆمەتی درووستکراو لە زیندانەکان ئاخێنران، پێنج شاری گەورەی کوردان لە باکووری کوردستان تەختکران. ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە 2016 ئاماژە بەو وێرانکارییە دەدات و باس لە نیو ملیۆن ئاوارە لە شارە وێرانکراوەکان دەکات.
هەندێ ناوەند باس لەوە دەکەن کە کۆدەتاکە گولەنەکان پێیهەڵساون. لە دوایین مداخەلەی سەرۆک وەزیرانی پێشوتری تورکیا ئەحمەد داود ئۆغلو، سەرۆکی پارتیی ئاییندە، وای بۆ دەچێت کە سیناریۆی خودی ئەردۆغان بێت، دەڵێت: “بە چەند مانگێک پێش کۆدەتاکە، منی دەرکرد لە سەرۆک وەزیرانێتی.”
ئەوەی ئەردۆغان کۆنترۆڵدەکات، تۆقاندن، ئەرگەنەکۆن و مەهەپە و بەشێک لە ئیخوان و ویستی ئەردۆغانە بۆ نیۆ-عوسمانیزم لەژێر چەتری ئیسلامیی سیاسییدا. ئەردۆغان هەمیشە بارمتەی دەستی ئەو سێ هێزەیە کە هاوکاریی ئەردۆغان بوون بۆ هاتنە سەر حوکم، یان ئەردۆغانیان لە دەستەڵاتدا هێشتۆتەوە.
ئەرگەنەکۆن پێکهاتەی ئێستای جیاوازە لە پێکهاتەی پێشوی کە گلادیۆ پیشتر بەڕێوەی دەبرد.
ئەو هێزەی دەتوانێت کۆدەتای بەسەردا بکات، تەنیا ئەرگەنەکۆنە، بۆیە ئەردۆغان تەنیا ترسی لەو ڕێکخراوە، کە ئێستا دەوڵەتی قوڵ بەڕێوەدەبات، هەیە.
=KTML_Bold=سەرچاوەکان:=KTML_End=
- مێژویەک لە ئاگر- جەمیل بایک.
-بەشێک لە یاداشتەکانی پڕۆسەی ئاشتی.
-پەڕتووکی انقلابات ترکیا. دکتور محەمەد نورەدین.
-رەگی کێشەکان لەنێوان ئەردۆغان وئەرگەنەکۆن بە پێنووسی:محمەد عوبەیدوڵڵا. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 275 جار هاتیە دیتن
هاشتاگ
ژێدەر
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی کوردستان تایمز - 02-06-2023
بابەتێن پەیوەستکری: 2
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
جوڕێ دۆکومێنتێ: زمانی یەکەم
جوڕێ وەشانێ: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
وەڵات - هەرێم: باشوورێ کوردستانێ
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: بەڵگەنامەیی
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: لێکۆڵینەوە
کاتەگۆریا ناڤەڕۆکێ: رامیاری
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( ڕۆژگار کەرکووکی ) ل: 02-06-2023 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە ژ ئالێ: ( شادی ئاکۆیی ) ل : 02-06-2023 پێداچوون ژبوو هاتییە کرن و ڕەها بوویە
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( شادی ئاکۆیی )ڤە: 02-06-2023 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 275 جار هاتیە دیتن
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی

روژەڤ
جهـ
تل قەسەب
01-02-2024
ڤەژەن کشتۆ
تل قەسەب
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
بابەتێ نوی
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
01-05-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
کەسایەتی
دانا جەلال
30-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
پەڕتووکخانە
گۆگەمێلا، چەپا کەنیزەکێن پایتۆنان
25-04-2024
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتی
عەبدوڵڵا سمایل ئەحمەد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فەیروز ئازاد
25-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ئامار
بابەت 519,117
وێنە 106,660
پەرتوک PDF 19,291
فایلێن پەیوەندیدار 97,276
ڤیدیۆ 1,392
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
سەرهات ناریمان خەمۆ
کەسایەتی
عەیشان هەسن دەروێش حەمۆ
کەسایەتی
خەیری ئادەم
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کەسایەتی
عەیشان مجۆ بەرکات جۆمەر
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
گەنجینەکا زێڕین
کەسایەتی
فادیا فێسەڵ ڕەڤۆ حسێن
کەسایەتی
بلند محەمەد
پەڕتووکخانە
ژانێن خەریبییێ
پەڕتووکخانە
پیڤەرێن رێکخستنەڤەیا جاڤاکا هەرێما کوردستانێ
کورتەباس
ئوسمان سەبری چیڤانوکا خێر و شەڕان د باهوو زێدا
کورتەباس
مەردینی ب دلی یە نە ب مالێ یە
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
عیسا هادی شکور فارس
پەڕتووکخانە
گەهنۆم ڤارێبوون ژ بهایان
کورتەباس
تۆسنێ رەشید دەنگکی هەلبەستڤانێ گەش ژ کوردێن سۆڤێتێ
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
نەڤسیا ژنبابی
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
پەڕتووکخانە
رەوشنبیرییا کوردی د ناڤبەرا شیانێن تاکی و رێکخستنا جڤاکێ دا
پەڕتووکخانە
بێهۆدەییا جانی
کەسایەتی
عەبدوڵا ساڵح ئاکرەیی

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 0.469 چرکە!