#بافڵ تاڵەبانی# سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# پەیامێکی پیرۆزبایی لە کنوسوڵخانەی گشتی کۆماری گەلی چین لە #هەولێر#ەوە پێدەگات بە بۆنەی یادی 48 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتییەوە و ڕایدەگەیەنێت: پەیوەندییە مێژووییەکەی نێوان حزبی کۆمەنیستی چین و یەکێتی بەرز دەنرخێنم. بافڵ تاڵەبانی پەیامێکی پیرۆزبایی لەلایەن لیو ژێنیۆنگ کونسوڵی گشتی کۆماری گەلی چین لە هەولێر بە وەکالەت پێدەگات و تێیدا پیرۆزبایی گەرم لە سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و هەموو هەڤاڵانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات و ڕایدەگەیەنێت: هیواخوازم بە سەرکردایەتی جەنابتان یەکێتی سەرکەوتووتر بێت و پەیوەندییە مێژووییەکەی نێوان حزبی کۆمەنیستی چین و یەکێتی بەرز دەنرخێنم. لیو ژێنیۆنگ کونسوڵی گشتی کۆماری گەلی چین بە وەکالەت لە پەیامەکەیدا بۆ یادی 48 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی دووپاتی دەکاتەوە کە: بەردەوام دەبم لە گەشەپێدانی پەیوەندییە دۆستانەکەمان و گەشەپێدانی هەماهەنگی نێوان هەردوولا لە داهاتوودا. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 380 ganger